سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی کوردستان کاک عه‌دنان موفتی،له‌دیمانه‌یه‌کی
رۆژنامه‌ی (الشرق
الاوسط)دا،که‌له1.6.05دا،بڵاوکراوه‌ته‌وه.رێگه‌ی به‌خۆی
داوه،به‌ناوی زۆربه‌ی
کوردانی هه‌نده‌رانه‌وه،قسه‌بکات وبه‌عێراقییان له‌قه‌ڵه‌م
بدات!
جه‌نابی
موفتی: من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی، له‌وه‌تی هه‌ستم به‌و
زوڵمه مێژووییه کردووه‌له‌منی کورد کراوه.منیش
له‌وبه‌شه‌یدا،له‌دایک بووم که به‌زۆر به شوێنێکه‌وه
لکێنرا،دواتر به‌عێراق ناسراوه.هه‌رگیزاو هه‌رگیز خۆم
به‌عێراقی نه‌زانیوه و نازانم و هیچ ئینتیمایه‌کیشم بۆ ئه‌و
عێراقه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه نییه که ئێوه هه‌میشه خه‌ونی
پێوه ده‌بینن.خواشی ده‌کرد ئه‌و عێراقه وه‌ک پاقلاوه پارچه
پارچه ده‌بوو،بۆ من هیچ
گرنگیه‌کی نییه.
دروستکردنی عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی،هه‌ڵه‌یه‌ک بوو
وا بۆ 90ساڵی ره‌به‌ق ده‌چێت خه‌ڵکی بێ گوناهی میلله‌تانی ناو
عێراق و به‌تایبه‌تی کورد به‌لافاوی خوێن باجه‌که‌یان داوه و
ده‌ده‌ن.دروستکردنه‌وه‌شی هه‌ڵه‌یه‌کیتره،نه‌وه‌کانی داهاتوو
تاماون نه‌فره‌تتان بۆده‌نێرن.
ئه‌و
که‌ش وهه‌وا دیموکراتییه‌ی ئێستا باسی لێوه
ده‌کرێ.جگه‌له‌کوتانی ئاسنی سارد شتێکی تر نییه‌و ئه‌و به‌شه‌ی
کوردستانیش تا له‌و عێراقه نه‌عله‌تییه‌دا بێت،دڵنیابه خێر
له خۆی نابینێ وه‌ک نه‌یبینیوه.بۆیه ته‌نیا رێگه
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستانه له‌و کۆت و به‌نده‌ی پێی
ده‌وترێ عێراق!.
تاکه
بیانوو بۆ قسه‌کانی موفتی ئه‌وه‌یه که ئێستا کوردێک
سه‌رۆکایه‌تی عێراق ده‌كات و کوردیش چیتر هاووڵاتی پله دوو
نییه.به‌ڵام جه‌نابی موفتی خاترجه‌مبه،تا کورد له عێراقدا
بێت هه‌ر هاووڵاتی پله دووه وکوردیش سه‌رۆکایه‌تی عێراق نه‌ک
خولێک دوو خولی تریشی به نسیب بێت،دڵنیابه سه‌رۆکایه‌تی
عێراق هیچ بۆ
کورد به‌رهه‌م ناهێنێنی و بۆکاتێکی نادیاریش خه‌ونی
جیابوونه‌وه دواده‌خات!جه‌نابی موفتی پێی وایه، ئه‌و
که‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانه،ئیتر به‌راست و چه‌پ
ئازاده بڕیار له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ک که هه‌یه بیدات.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه چۆن رێگه‌ت به‌خۆتدا،به‌ناوی زۆربه‌ی
کوردانی هه‌نده‌رانه‌وه بدوێی!
ئاخر تۆ
چه‌ند سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش بیت،مافی ئه‌وه‌ت نییه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و رازیکردنی دڵی ئه‌وانه‌ی زه‌نده‌قیان
له کورد چووه،به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه قسه‌بکه‌یت و راستییه‌کان
ئاوه‌ژوو بکه‌یته‌وه.ئه‌مه پێشێلکردنی مافی خه‌ڵکه،ئه‌مه
حیساب نه‌کردنه بۆ خه‌ڵک.دڵنیاشبه چه‌ند خۆتان به‌عێراقی
بزانن ئینجا که‌س بڕواتان پێناکات.
ئه‌و
کاته‌ی دووری له‌نیشتمان،ده‌زانی نیشتمان و ده‌وڵه‌ت چ
مانایه‌کی هه‌یه!به‌تایبه‌ت بۆ که‌سێکی وه‌ک ئێمه‌ی بێ
ده‌وڵه‌ت. به‌ئازارترین قسه‌یه‌کیش لێره که به‌ره‌وڕووی
ده‌بیته‌وه
ئه‌وه‌یه که، ده‌وڵه‌تێک به ناوی کوردستان بوونی
نییه!بۆیه
هه‌نده‌ران ئه‌و شوێنه‌یه،هه‌ستی نیشتمان له ناخی
تاکه‌کانیدا،زیاتر گه‌شه پێده‌دات.له‌م روانگه‌یه‌وه و
به‌دڵنیاییه‌وه،به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی جه‌نابته‌وه،من و
زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری
کوردانی هه‌نده‌ران ،خۆمان به‌رۆڵه‌ی نیشتیمانێکی له‌ت له‌ت
کراو ده‌زانین ئه‌ویش که
کوردستانه نه‌ک عێراق!.
|