دیارده‌ی بڵاوبونه‌وه و به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان چ
په‌یوه‌ندیه‌کی به دواکه‌وتوویی یان پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌وه
نیه، ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانیش ئه‌م دیارده‌یه‌یان پێوه
دیاره، هه‌میشه کۆمه‌ڵه هۆکارێکیش فاکته‌ری هاتنه ئارای
ئه‌م دیارده‌یه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا و له‌گه‌ڵ به‌هێز بوونی هه‌ر
یه‌ک له‌م فاکته‌رانه‌شدا بوونی ئه‌م ماده‌یه و به‌کارهێنانی
زۆرتر‌و فراوان تر ده‌کات، هۆکاری ده‌رئه‌نجامه
نه‌گه‌تیفه‌کانی بوون و به‌کارهێنانی ئه‌م ماده‌یه،
ده‌وڵه‌تیش وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵگه
ئه‌رکی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن و له‌ناوبردنی ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆ.
ئه‌م ماده‌یه زیاتر له رێی قاچاخه‌وه له نێوان ووڵاتاندا
هاتوچۆ و کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێت و چه‌ندین باندی
قاچاخچی به‌هێز له پشت مامه‌ڵه پێکردنیه‌وه‌یه‌تی.
له‌کارتێکردنه نه‌گه‌تیفه‌کانی ئه‌م ماده‌یه، دوچاری خه‌مۆکی
بوون و سازدانی گیانی دوژمنکاری به‌رامبه‌ر به خود و خه‌ڵکانی
تریش، هه‌ست به ماندوویه‌تی و دڵگۆڕینی به‌رده‌وام له‌سه‌ر
داخوازیه‌کانی، له‌هه‌موی ترسناکتر به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی
هه‌ستکردنی مودمن به بێ مانایی ژیان و خۆ به‌که‌م زان و رق
بونه‌وه له خود به‌هۆی دابه‌زینی ته‌واوی بڕوا به
خۆبونه‌وه و په‌نا بردنی هه‌میشه‌یی بۆ سازدانی دنیایه‌کی
یۆتۆبی له‌ژێر کارتێکردنی به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کاندا
که خۆی سوڵتان بێت تیایدا ، هه‌ر بۆیه ئه‌و دنیایه به دنیا
راستیه‌که‌ی ناگۆڕێته‌وه و هه‌موو پاره و سامانێکیشی له
پێناوداخه‌رج ده‌کات.
له ووڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانی
جێبه‌جێکردن له به‌ر رۆشنایی یاسای گونجاو‌دا به‌دوداچونی
خۆیان ده‌که‌ن و رێگری له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م ماده‌یه و
شێوازی به‌کارهێنانی ده‌که‌ن، سه‌رباری گرتنه به‌ری ئه‌و
رێگه توند و تۆڵانه ، چه‌ندین دامه‌زراوی ته‌ندروستی و
په‌روه‌رده‌کردن و راهێنانه‌وه‌ی تێکه‌لبونه‌وه به
کۆمه‌ڵگه‌یان ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بوونی ئه‌م ماده‌یه له‌ده‌ستی دوو کۆمه‌ڵه که‌ساندایه،
یه‌کێکیان بۆ بازرگانی پێوه کردن و ئه‌وی تریان بۆ
به‌کارهێنان، دیاره چاوچنۆکی و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی تاکه
که‌سی و هه‌ڵپه‌ی که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه ده‌بنه هۆکاری
مامه‌ڵه‌کردن و بازرگانی کردن به‌م ماده قه‌ده‌غه‌کراوه‌وه و
بۆ ئاسانکاری بازرگانی کردنه‌که‌شیان زۆر جار سود مه‌ند ده‌بن
له ره‌وشی ووڵاتان و نێو ده‌وڵه‌تی و رێکده‌که‌وێت که‌سانی
پایه‌به‌رزی نێو ده‌سه‌ڵاتیس هاریکارو هاوبه‌شیان بێت،
هه‌میشه‌ش ئه‌مانه زیاتر ده‌بنه جێی راوه‌دونان و گرتنیان و
دادگایی کردنیان به پێی یاسا، ئه‌م باندانه مه‌ترسی گه‌وره
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌سازێنن.
کۆمه‌لێ دووه‌م که قوربانی باندی یه‌که‌من ده‌رئه‌نجامی
کۆمه‌ڵێک هۆکاری نه‌گه‌تیفی نێو کۆمه‌ڵگه دووچاری
به‌کارهێنانی ئه‌م ماده سڕکه‌ره ده‌بن، له‌مانه کۆڕانکاری
له زه‌مینه‌ی ژیاندا و نامۆ بوون به کشت و که‌نار و
که‌مبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، ئه‌م نامۆ
بونه‌ش له نێو خودی نیشتمان یان نیشته‌جێ بوون له نیشتماێکی
تر‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تردا روده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌ی لاواز و بێده‌سه‌ڵاتن له‌به‌ر ده‌می گۆڕانکاری و
جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانیاندا وخواسته‌کانیان به پێی ویست و
ئاره‌زویان جێبه‌جێ نابێت، دیاره به پێی ته‌مه‌نیش راهاتن
له‌سه‌ر ئه‌م خووه جیاوازه و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان که‌مه یا
هه‌رزه‌ن زیاتر هه‌ستکردنیان به خۆگه‌وره نیشاندان دوچاری
جگه‌ره کێشان یان به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کانیان
ده‌کات. کێشه‌کانی هاوسه‌ری و جیابونه‌وه و ئاژاوه و شه‌ڕی
نێوماڵ و عه‌شق و خۆشه‌ویستی و بۆیه‌ک نه‌بون ..تاد، دیسان
هۆکارێکی تری زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ په‌نا بردنه به‌ر
جیهانێکی یۆتۆبی سه‌ربه‌خۆ و له‌میشه‌وه دابڕان له کۆمه‌ڵگه
و کشت و که‌نار، له‌م باره ئاڵۆزانه‌دا گۆڕانکاری ئابوری
له‌پڕ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ده‌سکه‌وت و هه‌ڵپه‌ی
قۆستنه‌وه‌ی بازرگانانی ماده سڕ که‌ره‌کان بۆئه‌و توانا
پاره‌ییه‌ی دێته ئاراوه واده‌کات ئه‌م ماده‌یه بازاڕ
گه‌رمیه‌ک به‌خۆوه ببینێ و به‌کار هێنانی زیاتر و فراوان تر
بێت.
باشوری کوردستان پاش تێپه‌ڕاندنی بارێکی ئاڵۆز و زۆر
سه‌ختی ئابوری و که‌م ده‌رامه‌تی و پاشان به‌گشتی هه‌ندێک
گۆڕانکاری له ئاستی ئابوری خێزاندا که جۆره نا یه‌کسانیه‌کی
فراوان له ده‌سکه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخێ زۆر له کاڵا و
کرێ خان‌و و پێداویستیه‌کانی تری ژیانی به دوی خۆیدا
هێنا،کێشه‌کانی لای چین و توێژێک چڕ تر کرده‌وه و بێ
هیواییه‌کی تری پێ به‌خشین، لێره‌وه ئاستی به‌کارهێنان و
مامه‌ڵه پێوه‌کردنی ئه‌م ماده‌یه ره‌نگه چوبێته قۆناغێکی
تره‌وه.
ئه‌م ماده سڕکه‌ره به هۆی ئه‌و ئاسه‌وار و
ده‌رئه‌نجامه نه‌گه‌تیفانه‌یه‌وه که له کۆمه‌ڵگه‌دا جێی
دێڵێت، مامه‌له پێوه کردنی ته‌نیا له بازرگانی پێوه‌کردنی
چه‌ند که‌س و باندێکدا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵکو تێکه‌ڵ ده‌بێت
به سیاسه‌ت و هێرشێکی شاردراوه بۆ گه‌نده‌ڵ کردنی چه‌ندین
نه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه،
هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌مای ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری
میلله‌تی کوردیش هه‌میشه جێ مه‌به‌ستی ناحه‌زانیه‌تی هه‌ر
بۆیه جۆره هاندان و ئاسانکاریه‌ک بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م
ماده‌یه‌دا له بازاڕه‌کاندا کراوه.
کوردستان سه‌رچاوه و کێڵگه‌ی ئه‌م ماده‌یه نه‌بوه و
خه‌ڵکه‌که‌ی نامۆ بون پێی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تاڵی و
ده‌رده سه‌ریه‌ی ساڵانێکی زۆر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یان ناڵان
هیچ چین و توێژێک به‌لای به‌کار هێنانی ئه‌م ماده‌یه‌دا
نه‌ده‌چون، وا ئێسته بۆته دیارده‌یه‌ک یان زه‌ق کراوه‌ته‌وه
وه‌ک دیاده‌یه‌کی فراوان و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری
له‌سه‌ر گیراون، که پێم وانیه ئه‌و چه‌ندینه‌ی له‌سه‌ری
گیراون هه‌ر ئه‌وان بن و به‌س ، ئه‌وانه‌ی گیراون ئه‌و
سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌یه نین بتوانن مامه‌ڵه و بازرگانی
به‌م ماده‌یه‌وه بکه‌ن به‌جۆرێک ببنه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی
گه‌وره، پێشم وا نیه به‌گرتنی ئه‌مانه دیارده‌که نه‌مێنێ و
چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵگه‌یه‌کیشم له‌به‌ر ده‌ستا نیه بڵێم
وه‌ک ده‌نگ بڵاوه ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایداری گه‌وره له‌م
کاره‌دان و ده‌ستیان تێکه‌ڵه بۆ ناگیرێن و ناویان نابرێت و
ته‌نها خه‌ڵکه هه‌ژار و بێده‌سته‌که ده‌بنه قوربانی،
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێکردنه ئه‌و فاکته‌رانه‌ن ئه‌م
دیارده‌یه‌یان خوڵقاندوه که خۆیان ده‌بیننه‌وه له:
1- نامۆبونی ئه‌و که‌سانه به کشت و که‌ناره‌که‌ی خۆیان و
نه‌توانینیان له به‌دست هێنانی ویست و ئاره‌زوه‌کانیان.
2- که‌ڵه‌که بونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و ده‌رئه‌نجامه
سه‌خت و دژواره‌کانیان.
3- به‌رده‌وامی ئازاره‌کانی ڕۆژانه و نا یه‌کسانی.
4- که‌مته‌رخه‌می پرسگه‌کانی سه‌ر سنور و نه‌بونی کادری شیاو و
شاره‌زا له خاڵه‌کانی پشکنیندا.
5- رێخۆشکردن وئاسانکاری بۆ هاتو چۆی خه‌ڵکانێک له
ده‌ره‌وه‌ی سنوری کوردستان بۆ ناو کوردستان به‌ناوی(
بازرگانی کردن و کرێکاری و سه‌ردانه‌وه).
6- نه‌پرسینه‌وه و به‌دودا نه‌چونی دیارده‌که هه‌ر له
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه.
7- نه‌پرسینه‌وه له سه‌رچاوه‌کانی که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه و
چاو پۆشی کردن .
8- پێشبڕکێی نێوان ئه‌و که‌س و سه‌رمایه‌دارانه‌ی هه‌رگیز بیر
له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه ناکه‌نه‌وه و سود وه‌رگرتن له
که‌لێنه‌کانی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردن.
ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی گیراون گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده بن ئه‌وه
ناگه‌نه ئه‌وه‌ی ببنه نیشاندانی دیارده‌یه‌کی دزێو و
مه‌ترسیدار، چه‌ند ساڵێکه ده‌نگ و باسی به‌کارهێنانی ئه‌م
ماده‌یه له ئارادایه، ره‌نگه هونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن توانا
و به‌هره‌دار پاش ئه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی کشت و که‌نار ده‌بنه
رێگر له‌به‌ر ده‌م خه‌ونه‌کانیدا و که‌ره‌سته و هۆکاره‌کانی
پێشکه‌وتن به‌هۆی بارودۆخ یا هه‌ر شێوازێکی تره‌وه هاریکار و
یارمه‌تی ده‌ری نابن چیتر بۆیان نه‌لوێ ئه‌ستێره‌یان له
دره‌وشانه‌وه‌دا بێت، توشی ئازارێکی ده‌رونی بن و ره‌ش بینی
به‌رامبه‌ر ژیان و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن به‌رۆکیان پێبگرێت،
ناچار روو ده‌که‌نه دنیایه‌کی یۆتۆبی و ئازاره‌کانیان
دائه‌مرکێننه‌وه، مارادۆنای یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی پاش ئه‌و
هه‌موو ناوبانگ و بوونی به ئه‌ستێره‌یه‌کی گۆڕه‌پانی تۆپی پێ
به‌هۆی ته‌مه‌نیه‌وه چیتر نه‌یتوانی له نێو گۆڕه‌پانه‌کانی
تۆپی پێیدا وه‌ک جاران چالاکی بنوێنێ و هونه‌ری گۆڵکردنه‌کانی
میدیاکان پڕ بکه‌نه‌وه بوه ئه‌و (مودمنه‌ی) مه‌ترسی له‌سه‌ر
ژیانیشی دروست کرد، ره‌نگه زه‌مینه‌ی یاریزانێکی وه‌ک
مارادۆنا له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی کوردستاندا جیاواز
بێت به‌ڵام هۆکاره‌کان له‌یه‌ک بازنه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرن،
مارادۆنا وه‌ک هه‌موو مودمنه‌کانی تر خرایه به‌ر راهێنانه‌وه
و چاراسه‌رکردن و هه‌وڵدان بۆ یارمه‌تی دانی تا بیگێڕنه‌وه بۆ
ژیانه ڕاسته‌که‌ی خۆی، له کودستان بێ چاراسه‌ر ده‌خرێته
زیندانه‌وه، ئه‌م خوه و راهاتن له‌سه‌ر ماده سڕکه‌ره‌کان
له هیچ رویه‌که‌وه پۆزه‌تیف نیه له‌سه‌ر خودی که‌سه‌که و
کۆمه‌ڵگه و زیانبه‌خشیشه، مارادۆنا به‌هۆی ئه‌و
مودمینیه‌یه‌وه نزیکه‌ی هه‌موو سامانه‌که‌ی له‌ده‌ست دا
به‌تایبه‌ت که به‌ڕێوه به‌ری کارگێڕی و داراییه‌که‌ی سودی
له و ره‌وشه‌ی مارادۆنا وه‌رگرت و که‌وته فێڵکردن و سامانێکی
زۆری له ده‌ست ده‌رهێنا، دیاره هونه‌رمه‌ند یان هه‌ر که‌سێکی
تر له کوردستان توشی هه‌مان کێشه ده‌بێ و هێنده‌ی ئه‌و پاره
و ماڵه‌ی هه‌یه‌تی توشی زیان ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت
نه‌ک به‌ته‌نیا ئه‌رکی له‌ناو بردن و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م
ماده‌یه‌ی له ئه‌ستۆدایه به‌ڵکو له ئه‌رکه مرۆڤایه‌تی و
یاساییه‌کانی ده‌وڵه‌ت پاراستنی سامان و موڵکی تاکه‌که‌کانی
کۆمه‌ڵگه و پاراستنی سه‌رچاوه‌کانی بژێوی رۆژانه‌ی تاک و
خێزانه، له وڵاتێکی وه‌کو هۆڵه‌نده له‌گه‌ڵ راهێنانه‌وه‌ی
(مودمن) رۆڵی ده‌وڵه‌ت رۆڵێکی یه‌ک لایه‌نه نیه به‌ڵکو
مامه‌ڵه‌کردنێکی زانستیانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی
تری ژیاندا، بۆ نمونه دامه‌زراوی تایبه‌ت ته‌رخان کراوه بۆ
رێکخستنه‌وه‌ی باری دارایی (مودمینه‌که) و ده‌ستده‌گرێت
به‌سه‌ر داهات یا ده‌سکه‌وتی مانگانه‌یدا و دانه‌وه‌ی
قه‌رزه‌کانی بۆرێک ده‌خاو هه‌فتانه هێنده پاره‌ی ده‌داتێ تا
بتوانێ پێداویستیه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی پێ جێبه‌جێ بکات.
به‌پێی هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش له‌م باره‌یه‌وه
کراون ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خوه رایه‌ن له بێ پاره‌ییدا
په‌نا بۆ هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌به‌ن تا مسۆگه‌ری کڕینی ماده
سڕکه‌ره‌کان بکه‌ن ، خۆ گه‌ر راهاتو له‌سه‌ر ئه‌م خوه
گه‌شتبێته ئاستێکی به‌رز له به‌کار هێناندا ئه‌وا رۆژانه
پێویستی به پاره‌یه‌کی زیاتر ده‌بێت، به‌پێی ئامارێک که له
پۆلیسی ناوچه‌ی( ئوترێخت) له هۆڵه‌نده ساڵی 2002 ده‌رچوه
راهاتویه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر ماده سڕکه‌ره‌کان له رۆژێکدا
پێویستی به (300) میلیگرامه که بایی (65) ئیرۆیه،ئه‌مه‌ش
پاره‌یه‌کی زۆره و (مودمن) هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات په‌یدای
بکات، هه‌ربۆیه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ئه‌رکێکی تری زانستیانه‌شی
له‌خۆ گرتوه و به ئاماده‌کردنی ئامۆژگه و شوێنی تایبه‌تی
بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه وتا جارێکی تر ئه‌م
جۆره که‌سانه بگێڕێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵی
بنه‌بڕکردنی فاکته‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌که بکات،
ده‌نا رۆژ له دوای رۆژ له ته‌شه‌نه‌کردندا ده‌بێت و به
مامه‌ڵه‌کردنێکی پۆلیسیانه‌ی روت هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناکرێت.له
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتودا کاتێک کێشه‌یه‌کی دزێو
ده‌بێته دیارده‌یه‌کی زه‌ق هێنده‌ی به‌رپرسی لێپرسراوی
ناوچه‌یه‌ک تا به وه‌زیرێک ده‌گات به‌رامبه‌ر به کێشه یان
دیارده‌که به‌ر له‌وه‌ی دادگایی که‌سێکی تر بکات دادگایی خۆی
ده‌کات له‌سه‌ر که‌م و کوڕیه‌کانی و بێ ئاگایی له ره‌وشه‌که
تا ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی له‌کار ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
|