ئه‌و
گومانه
به‌ره
ده‌ستى
رِهشهبايهك
هيچ
باڵنده‌يه‌ك
تيا نهفرِێ
..
بيدهره
ده‌م
روبارێكى
زۆر
خورِهوه
بێشهڵانێک پێشوازیکا.
تاوانى من نيه
، له
دوو به‌هارى
جياوازدا
چرۆ
ده‌كه‌ين..!
من له
تيشكي خۆر
دهتروكێم
و
له
ههناويا
وهنهوشهييم
ده‌رده‌كه‌وێ،
تۆش
به
ماچى
ته‌م
نه‌بێ..
دائهمركێی..!
شكۆفهيهك
دهرناكهى!
له
رۆخى
شهختهكانا
من و تۆ
يه‌ك
ئاگرمان
هه‌يه،
من رۆحى
پاساريهكى
له‌ش
به‌ستوو
ده‌هێنمه‌وه
تۆش
له
ئاگردانى
حهشمهتتا
كۆترێکی
ياخى
هه‌یه‌و
له
دۆزه‌خدا
ژوان
رێک
ده‌خا..
و
بۆ
ئه‌هريمه‌ن
پێده‌كه‌نێ
******
من به ڕوتی له ژانی تاریکیه‌ک خوڵقام و
له روناکی قۆمات کرام..
هه‌نگاوه‌کانم دانه ده‌ست خۆر
تۆش له‌وه‌تی هه‌ی ناتوانی له زوڵمه‌تی تاریکی
بێیته ده‌ر
سه‌هۆڵ له‌پێ ده‌که‌یت و
ئارامی شه‌و له‌به‌ر ده‌که‌یت..
سه‌فه‌ریش به سکڵ ده‌سپێری.
تۆ چیت داوه له سه‌مای که‌ڵبه‌کانی له‌زه‌ت و
به‌رسیله‌ی ژه‌هر..
به‌هه‌شتی جه‌نگه‌ڵ..
ته‌ویله‌ی کۆتر..
سێبه‌ری که‌رته‌ش..
*****
خه‌تای من نیه
گرژیم،غه‌زه‌بی کۆترێکی زامداره
خه‌نده‌م به‌ته‌نیا
بۆ سپیده‌ی یه‌ک به‌هاره
خه‌تای من نیه
له ماسی شه‌رم ده‌که‌یت و
خۆت له نه‌هه‌نگ ههڵدهسویت
من گریانم یه‌ک ره‌نگه
پێکه‌نینم یه‌ک ره‌نگه
په‌ساپۆرتم یه‌ک ره‌نگه
تۆش له بۆسه‌ی باڵنده‌دا،حه‌شارگه‌یه‌کی بێ ئامان
پاساریهکی پڕ وه‌همی و
هه‌ر جاره‌ی ره‌نگێک ده‌نوێنی،
گوێ لهوهعز و سکاڵای تاریکی مه‌گره
نه‌با که‌زی خۆر‌ت بۆ شانه نه‌کرێت
دڵ ناسکه.. چۆن ده‌یکه‌یته ده‌ربه‌ندی ره‌شه‌بایه‌ک
ئه‌و ووشانه ئازار بدات
شه‌ماڵ به گوڵ دایپۆشیون.
واز له حه‌شمه‌تی شه‌و بێنه
به ئاوازی بولبولێک بخه‌وه
پاساری بتوانێ به ئاگات بێنێ
تۆش که له دایکبویت،
فریشته‌یه‌ک پێی ووتیت: یه‌ک گریان و یه‌ک پێکه‌نین بناسه
یه‌ک جار بژی و یه‌ک جاریش
بمره
من تاجێکم له‌سه‌ر دایه
کۆتر یاقوته‌کانی پێ به‌خشیم
په‌پوله ره‌نگی باڵه‌کانی
گۆڵ عه‌تر پرژێنی بۆ کردم
تاجه‌که‌ی تۆ
له کارگه‌یه‌کی تاریکا، هێشتا ده‌ستیان.. تا بن هه‌نگڵی..
چڵکنی.. توکاویان
هه‌ر خوێن بوو
که‌له‌سه‌ر و ئێسکه‌کانی خۆتیان هێنا
مستێ لمیان کرده مورو
ئه‌م تاجهیان لێ دروستکرد
کردیانه به‌ری ئاره‌زوت
*******
خۆڵه‌مێشێک گه‌رده‌لول بردی بۆ چیا
تا ببێته سروه‌ی شه‌ماڵێکی فێنک
که هاته‌وه (وه‌لی) نه‌بوو
سه‌ما بۆ عه‌شقی( شه‌م) بکا
تۆش ده‌ته‌وێ، ده‌سته‌مۆی که‌یت
تێکه‌ڵ به شێی ئاره‌زوی که‌یت
بیکه‌یته( کل)
هه‌ردو چاوی پێ ره‌ش بکه‌یت
من ده‌مه‌وێ رۆژ له گوناهی سپیده‌ی
شه‌و له درۆی گه‌واهی دان..
سه‌عات له چرکه‌ی بێ چرکه‌ی
دره‌خت له به پێوه مردن
ترێ له هێشو خنکاندن
ماسی له ده‌ریا ههڵووشین
په‌شێمان بێ و
له گوناهی خۆی ببورێ
تۆش ده‌ته‌وێ
له هه‌ناوی به‌خشنده‌یی عه‌ده‌مێکدا
ده‌ستنوێژ به کوفرهکان بگری
ئای له کێشی ئه‌م مرۆڤه
که‌ی ده‌گاته ئاستی پوشێ
هه‌ر که چڵێکی لێسوتا
هه‌رچی پوشی ئه‌و ناوه‌یه
گڕ له جه‌سته‌ی خۆی به‌ر ئه‌دا
********
قینم قه‌د نابێته رق و باڵنده‌یه‌کی هێمنه
ده‌سته و نه‌زه‌ر له نه‌زری رقی تۆدایه
عاشقێکه و
له هێلانه‌ی پڕ سۆزه‌وه
بۆلات ده‌فڕێ و باوه‌شێنی هزرت ده‌کا
عه‌شق و دڕک چۆن یه‌ک ده‌گرن
له کام یاسای گه‌ردوندایه
******
من ناتوانم لێوی حه‌زم
هه‌ر وه‌کو تۆ
ماچی کوڵمی سێوێ بکا
نه‌ک دۆزه‌خی پڕ نامۆیی
ئه‌م به‌هه‌شته‌م لێ تار بکا.
|