مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی ئێران بووه پاڵپشتێکی به هێز بۆ
ئه‌حمه‌دینژاد و یارانی و له هه‌مانکاتیشدا و به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه بووه مایه‌ی دابه‌زینی هێزی مه‌لاکانی ناو بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵات.
ئه‌حمه‌دینیژاد واخه‌ریکی په‌ره‌پێدان و نواندنی ئه‌و هێزه‌یه،
که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته سه‌رۆککۆمار و ئه‌و ئیمکانه
بۆ ئه‌مریکا فه‌راهه‌م ده‌کات، که بیر له گفتگۆ و دانیشتن
بکه‌نه‌وه له ته‌ک ئێران‌دا، که له‌مه‌و به‌ر ته‌کده‌نگی یان
یه‌کده‌نگێکی ئه‌وتۆی لێنه‌ده‌که‌وته‌وه. وه‌ک به ڕواڵه‌ت
دیاره و به‌مجۆره‌یشی که ده‌که‌وێته به‌رچاو و گوێی جیهان،
ئه‌حمه‌دینیژاد و هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆککۆمار، له
پشتگیری رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هره‌مه‌نده.
ئێسته‌که‌و ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌کی ئه‌وتۆ
بووه‌ته‌وه، که دانووستان و پێکگه‌یشتن له ته‌ک ئێرانێکی
وه‌ک ئه‌حمه‌دینژاد به هه‌ڕه‌شه بۆ خۆیان و بۆ جیهانی
ڕۆژئاواییه‌کان به گشتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌م هه‌ڵس و
که‌وته به په‌ره‌سه‌ند‌نی هێز و دانی وره و گوڕه‌ی
ده‌سه‌ڵات و وه‌ده‌ستهێنانی هه‌یبه‌تێکی زیاتر بۆ ئاقای
ئه‌حمه‌دینیژاد و یارانی به ئه‌مه‌کی پێڕه‌وی خه‌تی ئیمام
خومه‌ینی چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه ده‌خوێنه‌وه که
تاوه‌کوو لێواری هه‌ر چه‌شنه به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌یه‌ک له
ته‌ک ئه‌مریکا و هه‌وپه‌یمانه‌کانی ڕۆژئاوایی چوونه‌ته
به‌ره‌وه و ئه‌مڕۆکه‌یش و به‌مجۆره هاتوونه‌ته پێشی
پێشه‌وه.....!!
(
داگیرکردنی سفاڕه‌تی ئه‌مریکا و بارمته‌گرتنی 57 کارمه‌ندی
ئه‌مریکایی و بۆ ماوه‌ی 444 ڕۆژ له تاران و له ساڵی
1979دا، له لایه‌ن ئه‌و قوتابیانه‌وه سه‌ری گرت و ڕێککه‌وت
که نازناوی قوتابیانی پێڕه‌وی خه‌تی ئیمامیان له سه‌ر خۆیان
نابوو. ئه‌و قوتابییانه‌ی که سنوری سوور و سه‌وزیان بۆ نییه
و..... وه‌ک ده‌شیبینین، ئه‌مرۆکه وه‌لای سه‌رووی
سه‌ره‌وه که‌وتوون و سه‌رتر له ڕه‌فسنجانی و که‌ڕوبی و
زۆریتر له یارانیان دانیشتوون. )
ستراتیژی ئه‌حمه‌دینیژاد و یارانی، به هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی حکومه‌ته که له ناو خۆی وڵات و به لای
خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه، هه‌یبه‌تی کۆنی خۆی له ده‌ستدابوو، هه‌ر
بۆیه ئه‌وان به نیازن که له لایه‌که‌وه و به دانیشتن یان
له سه‌ر جه‌نگ ڕۆیشتن له ته‌ک ئه‌مریکا، پوواندی خۆیان
به‌رنه سه‌ر و خۆیان به هێزترکه‌ن. مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی له
هه‌ر بارێکه‌وه، ڕێگه‌خۆشکه‌ره بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر چه‌شنه
به‌رتیلێکی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و ته‌نانه‌ت ئه‌منیش.
شه‌ڕیش له گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌ر واته به هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆککۆمار و ئه‌وسا به هه‌موو هێزێکی سه‌ربازی و ئه‌منی بێ
سنوریشه‌وه.
ستراتیژی نوێ کۆمار و سه‌رۆککۆماری نوێ، به هیوای
که‌مکردنه‌وه‌ی گوشاری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسییه له سه‌ر خه‌ڵک و
به تایبه‌تی له سه‌ر ژنان. له هه‌مانکاتیشدا دژبه‌ره‌کانی
ناوخۆییشیان تاوه‌کو ئه‌مڕۆکه سه‌رکوتکردووه. بێده‌نگکردنی
ڕه‌فسنجانی له قووم و هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا و له کۆڕ و
کۆمه‌ڵێکی مه‌لاکاندا، دواین نموونه‌ی زیندووی ستراتیژی
ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئێرانه که به گشتی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و یه‌کده‌ستی و یه‌کده‌نگییه‌کی ته‌واو
ده‌بات، که له واقیعدا سازده‌ری حکومه‌تێکی تازه و نوێ
بێت، که مه‌لاکان له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری وڵات
به گشتی دووربخاته‌وه و ته‌نیا له گه‌ردوونه‌ی ئیداره‌ی
ئیسلامی‌دا بیانهێڵێته‌وه و له شوێنه ئایینییه‌کاندا کۆیان
بکاته‌وه.
ده‌توانین بڵێین له مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئه‌وه
بۆ یه‌که‌مجاره که سه‌رۆککۆمارێک ده‌توانێت، سه‌رنج و هه‌ستی
ڕێبه‌ری کۆمار بجووڵێنێته‌وه چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه،
به‌ره‌و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی ڕایبکێشێت. له‌مانه‌یش گرنگتر،
ئه‌حمه‌دینیژاد جیا له‌وه‌ی توانی جێی سه‌یدمحه‌مه‌دی خاته‌می
سه‌رۆککۆماری پێشوو بگرێته‌وه، به‌ڵکو توانی شوێن پێی سه‌رۆکی
گه‌وره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆماریی واته هاشمی ڕه‌فسنجانیشی
بگرێته‌وه. له‌ولایشه‌وه زۆر له بڕیاربه‌ده‌ستانی ئایینی
گه‌وره‌ی، به تایبه‌تی له باره‌ی ژنانه‌وه، بێ وڵام
هێشتووته‌وه، گه‌رچی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی زانکۆکانی
ئێرانیشی وه‌لاوه‌ناوه.
به‌هه‌رحاڵ، ستراتیژی ئه‌حمه‌دینیژاد و یارانی، یاوه‌کو تووشی
شکست و دواکه‌وتن دێت، یاخود ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی ئه‌و
ڕێگه‌یه‌ی که پاڵپشتی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دینیژاد
بوون بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ستراتیژییه‌ی
که له دوای مه‌رگی خومه‌ینییه‌وه خه‌ونیان پێوه ده‌دیت و
ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵێکی زۆر و جیددی ئه‌مرۆکه پێیگه‌یشتوون.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێسته‌که‌یش و وه‌ک پاسدارێک خۆیان به
خاوه‌نی سه‌ره‌کی کۆمار ده‌زانن، به رێبه‌ری کۆماریشه‌وه که
وه‌ک گیانبازێکی که‌م ئه‌ندام پێیان وایه ئێش و ئازارێکی
زیاتریان له وانی‌تر بۆ سه‌ر خستنی کۆماری ئیسلامی چێژتووه و
خوێنیشیان له سه‌ر ڕشـتووه.!
ئه‌م ستراتیژییه له مێژه و له ناو خودی ده‌سه‌ڵاتدا باوه و
سووره له سه‌ر ئه‌م بیر و باوه‌ڕه، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ئیداری مه‌لاکان جێا له‌وه‌ی حورمه‌ت و هه‌یبه‌تی خودی
مه‌لاکان دێنێته خوارێ، به‌ڵکو ده‌شبێته هۆی دابه‌زینی
حورمه‌تی حکومتیش چ له ناوه‌وه وچ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.!
ئه‌م ستراتیژییه به واتای ئاڵ و گۆڕی بنه‌ره‌تی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی وڵات دێته‌گۆ ، هه‌ر
بۆیه پێویستی به لێکدانه‌وه‌ی قووڵی جۆراوجۆر له بوواره
جیاجیاکاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، ئه‌م ئاڵ و
گۆڕه، به‌ر له هه‌ر شتێک پێویستی گشتی به عه‌داڵه‌ته.
دیاریشه عه‌داڵه‌تخوازه‌کانی دوێنێ و ئه‌مرۆکه‌ی کۆمار باش
له‌م ڕاستییه گه‌یشتوون، گه‌ر بێتوو له ئێرانی موودده‌عی
عه‌داڵه‌ت و له ئێرانی ناجی ئیسلام و موسلمیندا، عه‌داڵه‌ت
نه‌که‌وێته ڕێ....... ئیتر نه شـۆڕش له‌مه زیاتر بڕ ده‌کات
و نه خه‌ڵکی مه‌زلووم و وه‌زاڵه‌هاتوویش به گشتی له‌مه زێتر
خاوه‌نی تاقه‌ت و قه‌ناعه‌تن.
له‌وه‌یش گرنگتر، به‌رپاکردنی عه‌داڵه‌ت له ئێرانی پڕ له
تاوان کارێکی هه‌ر وا سووک و ساده و هاسان نییه و به هه‌موو
که‌سێکیش جێبه‌جێ ناکرێت، پێویستی به شۆڕشێکه کۆمه‌ڵایه‌تی و
هه‌مه‌لایه‌نه که به‌هره‌مه‌ند بێت له پاڵپشتی گشتی و ئه‌و
شۆڕشه‌ی که ماتڵی ته‌قینه‌وه‌یه و به ڵام ئه‌ڵترناتیڤی
ئه‌وتۆ نابینی و...... تۆ بڵێی ئه‌حمه‌دینیژاد و ستراتیژی نوێی
کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه نه‌هاتبێتنه کایه‌وه که ئه‌م
شۆڕشه به بێده‌نگی و له ناو خه‌ڵکه‌وه بۆ ناو ئیداره‌ی
حکومه‌ت بگوازنه‌وه.؟ به بێگومان وایه. هه‌روه‌کو خاته‌می،
که له ماوه‌ی 8 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی به
ڕه‌نگی گفتوگۆی شارستانی و چه‌ند به باشی و له سه‌رخۆ و ده‌م
به پێکه‌نینه‌وه نێچره‌کانی خۆی پێـکا.
ناشبێت له بیرمان بچێت که ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاری له ته‌ک
مافیای پێچه‌ڵاوپێچی نه‌وتی ئێران و جیهان له ناو خۆی وڵات‌دا
و به هه‌راوهه‌ڵلامه‌ی ئاماده‌بوون بۆ شه‌ڕ و
به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆم و جاروجانجاڵی ڕاگه‌یاندنه‌کان و
بڕیاراتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی و..... هه‌ر له
ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا توانیان پتر له
بیست ملیارد دوڵاری
پاره‌ی نه‌وتی، سه‌رمایه‌ی ئێران له سه‌ر ناوی ئه‌م و به
ژماره‌حیسێبی ئه‌ویتره‌وه له به‌نقه‌کانی خاریجییه‌وه
بگوازنه‌وه بۆ ناوخۆی ئێران و ژێر چه‌پۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان و......!! ئه‌مه‌یش یه‌کێک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی
ستراتیژی نوێ و سه‌رۆککۆماری نوێی ئێران، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک
ئه‌حمه‌دینیژاد و له کاتی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی
دابوو، تام و چێژی سه‌رمایه‌ی نه‌وتی بۆ سه‌ر سفره‌ی ماڵی
خه‌ڵکی خوار و خێچ و خلــلۆر ده‌بێته‌وه .؟
ته‌مه‌نی شه‌ری دیپڵۆماسی کورته و کایه‌ی سیاسی ئه‌تۆمی ئێران
و جیهان له‌لایه‌که‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی عه‌داڵه‌ت یان خه‌ڵک
له ناو خۆی ئێران‌دا له لایه‌کیتره‌وه، رۆژ له دوای ڕۆژه
به‌رته‌سکتر ده‌بنـه‌وه و..... ماوه‌یه‌کی کورتی گه‌ره‌که و
جیهان وڵامی ئه‌م پرسیارانه وه‌رده‌گرنه‌وه.
-------------------------------------------------------
Norge
,
Oslo 16 / 06 / 2006
|