پڕۆژه‌ی
بۆمبی ئه‌تۆمی ئێران، پێته‌ختی هه‌موو وڵاتانی ڕۆژئاوایی
جیهانی خستووته ناو به‌حری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه. بۆچی ؟
هه‌ر له مه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌کداربوونی حکومه‌تێکی ئیسلامخوازی
به هه‌یبه‌ت وه‌ک تاران، شه‌ڕی کلتوره‌کان دێنێته ئاراوه. شه‌ڕێک
که له به‌رده‌م جیهان و به‌تایبه‌تی له ئاست جیهانی
مڕۆڤایه‌تیدا هیلانه‌ی چی کردووه و هه‌موو بیره‌ڤانانی
روناکبیریش پێیان وایه که کات قوله ڕه‌شێکی کپ و مات و
بێده‌نگه و......وه‌ک دیاره و له به‌رچاوان، واده
و کاتی ئه‌م شه‌ڕه پڕ له مه‌ترسییه، هه‌رده‌م له
ته‌ســکبـوونه‌وه و نزیکبوونه‌وه‌دایه.
گه‌ر سه‌رنجمان بۆ لای وڵاتانی موسولمان ڕابکێشین ده‌یبینین
که دانیشتووکانی
ئه‌م وڵاتانه، زۆر به گه‌رمی پشتگیری له ئیسلام ده‌که‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک و سه‌رکه‌وتنی هێزه
ئیسلامییه‌کان، به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی زیندوون. حه‌ماس له
فه‌ڵه‌ستین و شیعه‌کان له عێڕاق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دینیژاد
له ئێرانیش ئه‌م ڕاستییه‌ی رووکرد که ڕێ ره‌وانی خومه‌ینی و
گشت ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامین،
هێشته‌که‌یش خاوه‌نی هێز و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کین له ساحه‌ی
گشتی ئێـــراندا.
هاواری سه‌رۆککۆماری ئێران، به ده‌نگێکی زۆر به‌رز و
لۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له سه‌ر رووی زه‌وی و
بۆ هه‌تاهه‌تایه، له واقیعدا ده‌ربڕینی هه‌مان ئاوات و
هیوایه‌که که زۆر
له گه‌لی عاڕه‌ب به گشتی له ناو دڵیان‌دا حه‌شاریان داوه و
نا‌وێرن بیدرکێنن ....... به‌مجۆریه که
سه‌رۆککۆماری ئێران ده‌چێتـه
ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی پێشقه‌ڕه‌وڵه‌کانی جیهانی
ئیسلامخوازه‌کان
له شه‌ڕی سه‌لیبیدا، هه‌ر بۆیه‌یشه که بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌ک
پێویستییه‌ک و نیازێکی گرنگ بۆ تارانی ڕێبه‌ری موسته‌زعه‌فانی
عاله‌م و بۆ سه‌رۆککۆماره تازه‌که‌ی خۆی ده‌نوێنێت.
ڕۆژئاواییه‌کان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نین که کۆماری
ئیسلامی په‌ره بستێنێت. ئه‌وان له‌وه نا‌ترسێن که ئێران
ده‌بێته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی و ده‌توانێت که‌ڵکی
لێوه‌رگرێت، چونکه
هه‌م ئه‌مریکا و هه‌میش ئیسرائیل ئه‌وه‌نده‌یان وزه و توانایی
له جانتادا‌یه که پێگه ئه‌تۆمییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی پێ
له ناوبه‌رن، به‌ڵام ئه‌و
مه‌ترسییه هه‌ڕه‌شه له ڕۆژئاواییه‌کان ده‌کات که ئێران
ده‌ستکه‌وته ئه‌تۆمییه‌کانی بنێته ناو چه‌چ و قوولی ئه‌م و
ئه‌و وڵاتی دیکه‌ی ئیسلامی و........،هه‌ر وایش ده‌کات، گه‌ر
هاتوو له‌گه‌ڵی هه‌ڵ نه‌که‌ن.
خودی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران به ڕاشکاوی ئه‌م ڕاستییه‌ی
به‌یان کردووه و سه‌رۆککۆماری ئێرانیش له سه‌ر سه‌کۆی بڵیندی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانه‌وه به گوێ جیهان و وڵاتانی
دواکه‌وته‌ی دادا ، هه‌ر به گیزه‌ی میکرۆفۆنه‌که‌ی
un
.
له دوای 25 ساڵ به‌ربه‌ره‌کانێ و شه‌ڕی ناڕاسته وخۆ
ئێسته‌که و ئێران و ئه‌مریکا به‌ره‌ورووی یه‌کتری بوونه‌ته‌وه
و ده‌ورانده‌وری یه‌کتریان تنیوه‌ته‌وه به ته‌نوره‌ی گه‌رم
و ساردی ئاماده و ئاگری
سوتێنه‌ری هێشته‌که نادیار .
ئایه سه‌رئه‌نجام گیروگرفته‌کانی نێوان میحوه‌ری
شه‌ڕاڕه‌تی جیهانی و شه‌یتانی گه‌وره
به شه‌ڕ کۆتایی دێت یان به دیالۆگ و
ئاشتی......ئایه‌نده‌یه‌کی نزیک به گشتی و چاره‌نووسی عێڕاقی
هیوا و ئاشتی، به‌تایبه‌ت وڵامی
گشت ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه .
ئه‌مریکا له سه‌ر سێ ڕێیانی شه‌ڕ یان ئاشتی یاوه‌کو
پاڵپشتی له به‌رپاکردنی ئازادی له ناو خۆی ئێران‌دا
ماوه‌ته‌وه و ئێرانیش به‌ره‌ورووی گشت که‌ند و کۆسپه‌کانی
ته‌مه‌نی ڕابردووی بووته‌وه چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه .
پڕیشـکه‌ی ئاگری سوتینه‌ری تێکڕا
و پێکڕای ئه‌م
ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رانه، هه‌موو به گشتی و له هه‌ر
شوێنێکه‌وه بێت کورد ده‌گرێته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه که
ئایه کورد پڕۆژه‌ی ئاماده‌ی هه‌یه له ئاست هه‌ر کام
له‌م ته‌گه‌رانه.؟
گه‌ر شه‌ڕ روو بدات، شه‌ڕه‌که ده‌بێته جه‌نگی
جیهانی سه‌لیبی
و به بێـگومان ئه‌م شه‌ڕه جیهان به‌ره‌و ئاڵوزییه‌کی فره‌وان
و دنیا بۆ شوێنێکی نادیاری ده‌بات، شه‌ڕێک که به‌م زووانه
کوژانه‌وه‌ی بۆ نییه و..... شه‌ڕێکه پڕ له مه‌ترسی که هیچ
سنورێک ناناسێت .ڕۆژئاواییه‌کان زۆر باش له‌م ڕاستییه ده‌گه‌ن
و هه‌ر بۆیه له ته‌قاندنه‌وه تۆقیون و هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ
ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوخۆی ئێران وه‌گه‌ڕ خستووه .
له ئیسلامدا شه‌ر به‌ره‌که‌تێکی ئاسمانییه و هه‌ر بۆیه
ئێران له مێژه خۆی ئاماده ده‌کات و ئه‌حمه‌دی
نیژاد نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده و
پشتیوانی ئه‌و جبهه‌یه‌یه که له یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی
کۆماره‌وه پاسه‌وان و پاسداری ڕاسته‌قینه‌ی کۆمار و حکومه‌تی
سه‌ره‌کی پشت په‌رده‌ی هه‌موو سه‌رده‌می ته‌مه‌نی کۆماری
ئیسلامیش بوون ( حکومه‌تی نه‌دیار له
ناو ده‌وڵه‌تی
دیار )دا
.
کورد ده‌که‌وێته ناوه‌ندی ئه‌م شه‌ڕه‌وه و به دستی خۆیشی
نییه. به‌ڵام ده‌بێت زۆر باش بزانێت، که چاره‌ی
ئه‌مڕۆ و به‌سه‌رهاتی داهاتوویش له گره‌وی هه‌ڵوێستی ڕاست و
دروستدایه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت ته‌قینه‌وه‌ی جۆش
و خڕۆشی خه‌ڵکی باشتره له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئێران و ڕۆژهه‌ڵات و
جیهان .
با گشت لایه‌ک و ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی به تایبه‌تی و به‌گشتی
باش بزانن که خه‌ڵکی بێچاره و هه‌ژار و که‌مده‌رئامه‌د و
برسی هێند له زێاده‌بووندان، که زۆرجار و ته‌نانه‌ت له
زۆر شوێنی ئێران پاروه نانێکی ناکه‌س ،زۆر که‌سی کردووته
برسی و برسییه‌تی و ته‌نگده‌ستی و ژێرده‌ستی.....!؟
ئـــه‌وه‌یه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ساسی . پرسیارێکه و
له‌وانه‌ی که به خۆیان ئێژن سیاسی .
برسی کردنی خه‌ڵکی ته‌نیا به‌شێکه له‌و پڕۆژه داڕێژراوانه‌ی
که به ئاماده‌یی و له
لایه‌ن داڕێژه‌رانی جیهانی ئاژاوه‌وه ده‌فرۆشرێنه‌وه و له
دوای تاقیکردنه‌وه، ده‌کردرێنه‌وه به نرخی باڵا......له
ناو ئێرانیشدا و داخه‌که‌م ، له سایه‌ی شۆڕشی شووم و
ده‌وڵه‌تی بووم و هه‌روه‌ها له مه‌ر نه‌بوونی پاڵپشتی قورس‌و
قایم و سه‌نگین وگران و له‌واقیعدا له مه‌ر بێـکه‌سی، چی
فرت و فێڵ و نهێنی
تیــرۆره، به تاک و به کۆ و به کۆمه‌ڵ و گروپ و حیزبی
سیاسییه‌وه و.....، سه‌ره‌تا
له کوردستانی له چه‌ند لاوه دیل و ئه‌سیر و به‌ندی
ئه‌زموونی ڕه‌ش و تاقیکاری و.......تاقی ده‌کرێنـه‌وه . به‌و
هه‌مووه رزاله‌ته‌ی ده‌سه‌لاتیشه‌وه، با هه‌موولایه‌کیش ئه‌و
ڕاستییه‌یه‌یان له بیر نه‌چێته‌وه که خه‌ڵک به‌و باره
قورس و سه‌نگین و گرانه‌یشه‌وه، هێشته‌که‌یش چه‌ند هه‌نگاو له
پێش شۆڕشه‌وه‌ن .
2006 . 05 . 29
نۆروێژ ـــ
ئۆسڵۆ
mohammed_karimi@hotmail.com
|