نوسه‌رانی ئه‌و
کتێبانه‌ی که به "ئاسمانی" و "پیرۆز" ناو ده‌برێن هه‌ر هه‌مو
پیاون. به شاهێدیی نوسینه‌کانیان، به چاوی سوک سه‌یری ژنیان
کردوه و باڵاده‌ستیی پێاو به‌سه‌ر ژن دا له روانگه‌ی
ئه‌وانه‌وه بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا بوه.
دین و مه‌زهه‌ب
به‌تایبه‌تی جۆره‌کانی "ئاسمانیه‌که‌ی"، دیارده‌ێه‌کی دروست
کراوی پیاوانی خۆ په‌ره‌سته و به‌م شێوه‌ێه کۆمه‌ڵێک له
بۆچونه‌کان و ئه‌ندێشه‌کانی به‌توندی "پیاوانه" و زۆر
بێژانه‌ێه. جنسی ژن له هاتنه ئارای بیر و باوه‌ره دینی یان
مه‌زهه‌بیه‌کان هیچ ده‌ورێکی نه‌بوه.
نوسه‌ران و کۆ
که‌ره‌وانی کتێبه‌کانی یه‌هودیه‌ت، مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام
بۆچونه‌کان و ئه‌ندێشه‌کانی خۆێان که زۆربه‌شیان هه‌ڵه و نا
ئه‌خلاقی بوه، کردویانه به قسه‌ی خودا و به هه‌تاهه‌تایی،
گۆڕان هه‌ڵنه‌گر، خودایی و ئاسمانی ناودێر و راێان گه‌ێاندون.
بابه‌تی په‌یدا بونی جۆری ئینسان که له‌م کتێبه به‌ناو
ئاسمانیانه به شێوه‌ی ئه‌فسانه"ئاده‌م و حه‌وا" به‌یان
کراوه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵاواردن و ئیهانه به جنسی ژن کراوه.
به پێی ئه‌م ئه‌فسانه کۆنه که له ته‌ورات، ئێنجیل و
قورئان، به ده‌ستکاریه‌کان و تێگه‌یشتنه جۆراوجۆره‌کانه‌وه
هاتوه‌ته گۆرێ، یه‌که‌م ژن یان حه‌وا ئینسانی ته‌واو نییه؛
بۆ ئاسایش و هاوده‌میی یه‌که‌م پیاو یان ئاده‌م
خۆڵقاوه؛ ئینسانێکی
پله دوێه که به ئاسانی فریو ده‌خوا و
له ئاکام دا
ده‌بێته هۆی رق، غه‌زه‌ب و نه‌فره‌تی خودا.
دینه
سامیه‌کان یان دینه‌کانی رۆژهاڵاتی ناوه‌راست بنیادنه‌ران و
ده‌ست پێکه‌رانی زۆڵم و سته‌م له‌سه‌ر جنسی ژنن که لاێانی
ئاسمانییان پێ دراوه. ئه‌گه‌ر پیاو باڵاتره له ژن و ئه‌گه‌ر
ژن ده‌بێ گوێراێه‌ڵی پیاو بێ، ده‌لیله‌که‌ی بێجگه له خواستی
خودا و فه‌رمانی الله هیچیتر نییه. خوداێه‌ک که له جنسی
پیاو و نێره و خوداێه‌ک که پیاوان دروستیان کردوه تا
بیره‌کانیان به هین ئه‌و راگه‌ێه‌نن، بێجگه له پیاو و نێر
ناتونێت شتی‌تر بێ. دنیای "مه‌ڵاێه‌تی" (رۆحانیه‌ت) دنیای
تایبه‌تی پیاوانه‌ێه. ژنان قه‌ت شایسته‌ی چونه ناو دنیای
رۆحانیه‌تیان نییه و هیچکاتێک ناتوانن که‌سێکی "رۆحانی" یان
مه‌لا بن. ته‌سه‌وری ئه‌وه‌یکه خودا له‌وانه‌ێه "ژن" بێ، به
گه‌وره‌ترین کوفر له‌م دینانه‌ی "خودا-پیاو" داده‌نرێ.
له
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی یه‌هودیه‌ت، مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام، به
تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که رۆحانیه‌کانی ئه‌م دینانه
ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست بوه، جنسی ژن له‌گه‌ل نابه‌رابه‌ریی
توند و زوڵم و سته‌م به‌ره‌ورو بوه. له ئیران و ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و به‌رین
بونه‌وه‌ی ئیسلام، ژنان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ئاشکرا و سته‌می
زۆر به‌ره‌ورو بون. له‌و کاته‌وه که شۆرشی خه‌ڵکی ئێران له
رێبه‌ندانی 1357ی هه‌تاوی "1978ی زایینی" له لاێان مه‌لا
ریاکاره‌کان و گوروپه‌کانی خاێێن به شۆڕش له رێگای خۆی
لادرا، ئاستی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر ژنانی ئێرانی بو به قسه‌ی
سه‌ر زاری خه‌ڵکی جیهان و ماێه‌ی شه‌رمه‌زاریی ئیسلام له
سه‌رتاسه‌ری جیهان.
هه‌ر
ئێستا ژنانی ئیران له ئاکامی حاکمیه‌تی ئیسلام، سه‌خت ترین
ده‌ورانی ژیانی خۆیان تێپه‌ر ده‌که‌ن. به‌ڵاێه‌ک به ناوی
ئیسلام و مۆته‌که‌یه‌ک به ناوی مه‌زهه‌بی شیعه ژنانی له ژیر
قورسایی خۆیدا ورد و خاش ده‌کا.
ئه‌رکی
روناکبیرانی خه‌باتکار تێکه‌وه پێچانی ئه‌م نیزامه
سته‌مگه‌ره و هوشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
مه‌زهه‌بییه له ناوه‌رۆکی ئه‌و دینانه‌ی که ئیدیعای
ئاسمانییان هه‌ێه. ده‌بێ خه‌ڵک له‌م خاڵه تێبگه‌ێه‌ندری که
ئه‌م دینانه "پیاوانی زه‌وینی" دروستیان کردوه؛ پیاوانێکی
زۆر بێژ، خۆپه‌ره‌ست، ناسروشتی و دژی ژن.
ژن
له پله‌ی خودایی یان مه‌له‌که
که‌شفی شوێنه‌وار و
نیشانه‌کانی دێرینه ناسی و هه‌روه‌ها لێکۆلینه‌وه‌کانی
ئه‌فسانه‌کان نیشانیان داوه که له سه‌رده‌مانه‌کانی پێش له
هاتنه ئارای دینه یه‌ک خوداییه‌کان یان سامیه‌کان، خه‌ڵک
خوداکانی ژن یان مه‌له‌که بون و په‌ره‌ستونیان. کۆنترین
ئایین، ژن په‌ره‌ستی بوه و ژن په‌ره‌ستی عینوانی اللهه یان
مه‌له‌که‌ی (Goddess)
هه‌بوه. برێک له‌م ئایینانه ته‌نانه‌ت تا 25000 ساڵ پێش
ده‌وریان مابو.
خه‌لکانی سه‌رده‌می
کۆن له وڵاتانی وه‌ک میسر، بابل، یونان و چه‌ند به‌شیکی
ئوسترالیا، ئه‌فریقا و چین خوداکانی اللهه یان خودای ژنیان
په‌ره‌ستوه. ئاسه‌واری دێرینه ناسیی که‌شف کراو له‌و
وڵاتانه‌ی که هه‌ر ئێستا ناوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و
هه‌روه‌ها ئاسه‌واری کۆنی قه‌ومه دێرینه‌کان که له میسر،
هێند، چین، ئێران و برێک له وڵاتانی دیکه که له ژێر خاک
ده‌رهێنراون، هه‌ر هه‌مو ده‌یسه‌لمێنن که میلله‌تان و قه‌ومه
دێرینه‌کان خوداێانی ژنی فراوانیان هه‌بوه. له
لاێه‌کیتره‌وه، توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له مانا و چه‌مکی
ئه‌فسانه‌کانی ئه‌م میلله‌ت و قه‌ومانه به رونی ده‌یسه‌لمێنی
که خه‌ڵکانی سه‌رده‌می کۆن به دیده‌ی ستایش و ته‌نانه‌ت
په‌ره‌ستن سه‌یری ژنیان کردوه.
زۆرێک له خوداکانی
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و رۆژهه‌ڵاتی نزیک خاوه‌نی
نازناوی "مه‌له‌که یان ئاسمانه‌کان" بون. له ئه‌فسانه
کۆنه‌کانی میسریه‌کان، سومریه‌کان، بابلیه‌کان، یونانیه‌کان و
له ئه‌فسانه چینی، ئوسترالیایی و ئه‌فریقاییه‌کان خۆڵقێنه‌ری
جیهانی بون و خودای زه‌وی ژن بوه. زۆر له خه‌ڵکانی
سه‌رده‌مه‌کانی پێش له مێژو و یان پێش له په‌یدا بونی دینه
سامییه‌کان، ژنیان به سه‌رچاوه‌ی خوڵقاندن، په‌یدا بون،جوانی،
مێهره‌بانی، زانایی و ئارامش زانیوه. له روانگه‌ی خه‌ڵکانی
سه‌رده‌می کۆن له‌وه‌یدا که ته‌نیا جمسی ژن توانایی زایین و
به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی منداڵی بوه، ته‌واوی جیهانی هه‌بونیش،
دایکی هه‌بون، هێناویه‌ته دنیا. ئه‌م خوداێه، ژن
"مه‌له‌که"ی ئاسمانه‌کانیش بوه.
به پێی ئه‌و
لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له کتێبی "نامه‌کانی به‌هه‌شت" چاپ کراون
له سه‌رده‌مه‌کانی پێش له یه‌هود، خه‌ڵک ژنێک که
"خوڵقێنه‌ری ژیان" بو ده‌ێانپه‌ره‌ست و به "مالکی عاله‌می
بون"یان ده‌زانی. زۆرێک له خه‌ڵکی که‌نعان، ئاناتولی
(تورکیه)، عه‌ره‌بستان، ئوسترالیا و هه‌روه‌ها چه‌ند هۆزێک
له هێند، یابان و ئێسکیموه‌کان باوه‌ریان به "مه‌له‌که‌ی
رۆژ" بوه و نور و گه‌رمایان به خاسیه‌ت یان سه‌رچاوه‌ی جنسی
ژن ده‌زانی. له میسر "الله خاتون"ی زایین و عه‌شق ناوی
"ئیسیس" (Isis)
بو که دواتر یونانیه‌کان و رومیه‌کانیش وه‌ک خودا قوبولیان
کرد و ده‌ێانپه‌ره‌ست. زۆر له بوته‌کان و په‌یکه‌ره‌کانی
په‌ره‌ستن له سه‌رده‌مه کۆنه‌کان و به‌ر له یه‌هود گوان و
مه‌مکیان بوه.
گه‌وره خاتونێک به
ناوی "ئیشتار"
Ishtar
به یه‌کێک له به‌رێزترین مه‌له‌که، یان خوداکان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درا. ئه‌و خودای ژنی عه‌شق و جه‌نگ بوه و له روانگای
بابلیه‌کان و ئاسوریه‌کانیشه‌وه به باڵاترین خودا ده‌ناسرا.
خوداێه‌کی ژن که قاره‌مانی شکار بو بۆ یونانیه‌کان، ناوی
"ئارتمیش" (Artemis)
بو. خودا-ژنێکی یونانی به ناوی "دیمیتر" خودای به‌روبوم و
فراوانی له کشت وکالدا بو. ئیسیسی میسری و دیمیتری یونانی
هێنه‌رانی یاسا و ماموستایانی راستی و دروستیش بون. یه‌که‌م
خاتونێک له میسر به ناوی "مات' (Maat)
نوینه‌ری هاوئاهه‌نگی و راستی بو له دنیای بون دا.
خه‌لکه‌کانی بین النهرین خودای ئیشتاریان به رێنوینی خه‌ڵک،
په‌یام هینه‌ر و "مه‌له‌که‌ی بینایی" ده‌زانی. لێکۆڵینه‌وه‌ی
دێرینه‌کان له بابه‌ت خودای "ئیشتار" ئه‌م ژنه گه‌وره‌ێه
نیشانیان داوه که له سه‌رده‌می کۆندا، ژنان له ده‌وری قازی
یان حه‌که‌م له کۆمه‌ڵگا ئه‌رکیان به‌رێوه بردوه.
"ئارتمیس"ی یونانی که هه‌مان 'دیانا"ێه (Diana)
له رۆمی کۆن یه‌که‌م
خاتونی داهێنه‌ر و راو بوه. له یونان سه‌رچاوه‌ی زانایی و
جه‌نگ ناوی "ئاته‌نا" (athena)
بوه. گه‌وره ژنیک به ناوی "ئافرودیت" (Aphrodite)
له یونان خودای عه‌شق و جوانی بوه و دواتر له رۆمی کۆن به
"وێنوس" (Venus)
ناو‌برا.
خه‌ڵکانی سه‌رده‌مانی
کۆن له وڵاتی ئاناتولئ (تورکیه) خوداێه‌کی ژن به ناوی
"ئاریتا" له‌گه‌ڵ دو کچ و نه‌وه‌ێه‌کی کچه‌که‌ی ئه‌ویان له
خوداکان ده‌زانی. له هێند ژنێک به ناوی "ساراواتی" به خودای
خه‌ت و داهێنانی نوسین له‌قه‌ڵه‌م دراوه. ئیرله‌ندیه‌کانی کۆن
گه‌وره ژنیک به ناوی "بریجیت"یان به پشتیوانی ژنان زانیوه.
سومریه‌کان ژنێکیان به ناوی "نیدابا" به داهێنه‌ری وه‌ره‌قه
و خه‌ت ده‌زانی. سومریه‌کان له‌و باوه‌ره‌دا بون که کاتب یان
نوسه‌ری په‌ێامه ئاسمانیه‌کان ژنێکه. له "بین النهرین"
فێرکه‌ری کشت و کاڵ ژنێک بوه به ناوی "نینلیلی". خودای هۆش و
زانست له ئیرله‌ندی کۆن ژنێک بوه به ناوی "سریدون".
ژنانی ئێرانی له ئێرانی کۆندا
له ئه‌فسانه‌کانی
زه‌رتوشت، له ئێرانی کۆن، له 6 "ئامشاسپند" یان فریشته‌ی
پیرۆز، 3 فریشته‌ی گه‌وره‌ێان ژن بوه. یه‌کێک له‌م فریشتانه،
به کچی "ئاهوراموزدا" زانراوه و نازناوی "دایکی زه‌وی"
هه‌بوه. "ئاناهیتا" یان ناهید له ئایینی زه‌رتوشت دا
به‌تواناترین فریشته‌یه که پاراستنی ئاو به‌ده‌ست ئه‌وه و
هه‌روه‌ها ئه‌وه که هاتۆچوی شیر له مه‌مکه‌کانی ژنانی
حامیله‌دا وه‌گه‌ر ده‌خا و مندال بونی ژنان ئاسان ده‌کا.
مورته‌زا راوه‌ندی له کتێبی "مێژوی کۆمه‌ڵاێه‌تیی ئیران" له
زمانی ویل دورانته‌و ده‌نوسێ: "له سه‌رده‌مه‌ی زه‌رتوشتی
پێغه‌مبه‌ر، ژنان به هه‌مان شێوه که عاده‌تی پێشینیان بوه،
پله‌ێه‌کی به‌رزیان هه‌بو. به‌وپه‌ری ئازادی و به کراوه‌یی
له نێوان خه‌ڵکدا هاتوچویان ده‌کرد و ده‌بونه خاوه‌ن موڵک و
زه‌وی و ته‌سه‌روفاتی مالکانه‌ێان به‌سه‌ر ئه‌و موڵکانه‌وه
ده‌کرد.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی
زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسان و ئێران ناسان نیشانیان داوه که
ژنانی ئێرانی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی هێخامه‌نشیه‌کان
له قه‌ید و به‌ندی تایبه‌ت به حیجاب و عه‌با و چارشێو ئازاد
بون و ته‌نیا ژنانی حاکمان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان برێک
ئازاد نه‌بون.
"راوه‌ندی" له
بابه‌ت به‌شداریی ژنان له هه‌ڵسورانه سیاسی و
کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان له سه‌رده‌می ساسانیان ده‌نوسێ: "له ئاستی
ده‌خاڵه‌تی ژنان له هه‌ڵسورانه سیاسیه‌کان زانیاریه‌کمان
نییه، ئه‌وه‌یکه سه‌لمێندراو پاشاێه‌تی و فه‌رمانره‌وایی
ژنان شێوازی قانونیی نه‌بوه. هه‌روه‌ک پاش مردنی یه‌زدگه‌ردی
سێهه‌م له ساڵی 447 له نێوان منداڵه‌کانیدا له سه‌ر
جێنشینیی ئه‌و، بوه به شه‌ر.
له ماوه‌ی شه‌ری
ئه‌م دوو شازاده‌ێه، دایکیان که ناوی "دینگ" بو، له تیسفون
حوکمی ده‌که‌رد. له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان-یش وه‌ک سه‌رده‌می
هێخامه‌نشیه‌کان، ژنان له باری حیجاب و خۆ پۆشینه‌وه له
قه‌ید و به‌ند ئازاد بون، و شان به شانی پیاوان له
هه‌ڵسورانه‌کانی به‌رهه‌م هینان- ئابوری به‌شدار بون و ته‌نیا
ژنانی چینه باڵاکانی کۆمه‌ڵ مه‌حدود بون. له لاێه‌کی تره‌وه
ده‌زانین که له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان ژنانێک وه‌ک
"ئازه‌رمیدوخت" و "پوراندوخت" و "هومای" پاشای ئیران بون.
ئاماژه‌ێه‌ک به پله‌ی ژن له عه‌ره‌بستانی به‌ر له ئیسلام
"دوکتور روشنگه‌ر"
له کتێبی "ناسینه‌وه‌ی قورئان" له زمانی پروفسور "ویکن" (wilken)
ده‌نوسێ: 'کچان له عه‌ره‌بستانی پێش ئیسلام له په‌سه‌ند
کردنی مێرد یان هاوسه‌ری ژیانیان ئازادیی ته‌واویان هه‌بو.
خه‌دیجه به نمونه دینێته‌وه که خه‌دیجه خۆی موحه‌ممه‌دی
بۆ زه‌واج هه‌ڵبژاردوه و پێشنیاری پێ کردوه. ناو براو ده‌ڵێ:
"ئیسلامناسانی ناوداری جیهان و له‌وانه برێک له نوسه‌رانی
عه‌ره‌بی موسوڵمان، له‌و باوه‌ره‌دان که ژن له کولتوری
عه‌ره‌بی به‌ر له ئیسلام، زۆر زیاتر و باڵاتر له‌وه‌یکه
ئیسلام بۆ ژنانی به‌دیاری هیناوه، هه‌ێان بوه. له‌وانه
'مارتین هاتمن' له رۆژهه‌ڵات ناسانی گه‌وره و "عبدالله
عه‌فیفی" له "مرآت العربیه" وتویانه که ئیسلام ماف و نرخی
ئینسانیی ژنیان شێواندوه و وه‌ک که‌ره‌سه‌ی مڵکی پیاویان لی
کردوه."
ئه‌و پرۆژه و
کتیبانه‌ی که "دوکتور رۆشنگه‌ر" ناوی بردون نیشانی ده‌ده‌ن
که له عه‌ره‌بستان، به‌ر له دامه‌زرانی دینی ئیسلام، ژنان
قازی بون، مافی ته‌ڵاقیان هه‌بو، له هه‌ڵبژاردنی مێرد ئازاد
بون، له شه‌ر به‌شدارییان ده‌کرد، مامه‌له و بازرگانییان
ده‌کرد، له ئازادیی مه‌زهه‌بی به‌هره‌مه‌ند بون و ناچار به
په‌یره‌وی له باوه‌ری مێرده‌کانی خۆیان نه‌بون. لێره‌دا باسی
شێوه‌ی ژیان و پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی "خه‌دیجه" یه‌که‌م
هاوسه‌ری موحه‌ممه‌د ده‌که‌ن وه‌ک نمونه‌یه‌ک له چۆنیه‌تی
پله‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بستانی به‌ر له ئیدیعاکانی
مه‌حه‌ممه‌د.
ده‌ست پێکردنی زه‌بونی و بێ نرخیی ژن
لێکۆلینه‌وه
زانستیه‌کان که له لاێان دین ناسانه‌وه ئه‌نجام دراوه هه‌ر
هه‌مو نیشانی ده‌ده‌ن که ئه‌و کتێبه دینی یان مه‌زهه‌بیانه‌ی
که به "کتیبی موقه‌ده‌س" ناو براون پیاوان نوسیویانن. ئه‌م
نوسه‌رانه خۆداشیان پیاو یان نێر بوه. هه‌ر به‌م ده‌لیله‌یه
که ئه‌م "خودا دروست کراوه‌ی پیاو" یه‌که‌مین جنسی پیاو یان
نێر دروست ده‌کا، رۆحی خۆی تێده‌کا و پیاو به شێوه‌ی خۆی
ده‌خوڵقێنێ. به پێی نوسراوه‌کانی ته‌ورات و ئێنجیل له
"سه‌فه‌ری خۆڵقان"دا، خوڵقاندنی یه‌که‌مین پیاو یان "ئاده‌م"
له روانگای خوداوه ئامانجه. به‌ڵام ئه‌م یه‌که‌م پیاوه
هه‌ست به ته‌نیایی ده‌کا و نیازی به جوت یان هاوده‌مه. به
پێی ئه‌م نیازه و بۆ ئاسایشی یه‌که‌م پیاو، حه‌وا یان یه‌که‌م
ژن دروست ده‌کرێ. به‌م شێوه‌ێه خوڵقاندنی حه‌وا به
پێچه‌وانه‌ی خوڵقاندنی ئاده‌م که ئامانج بو، ته‌نیا ئامراز
بو؛ و وه‌سیله‌ی هاوده‌م، یار و جوت بۆ یه‌که‌م پیاو.
ئه‌فسانه‌ی خوڵقاندنی ئاده‌م و حه‌وا له هه‌مان سه‌ره‌تاوه
به نابه‌رابه‌ری ئاشکرا یان هه‌ڵاواردنی گه‌وره ده‌ست
پێده‌کا. بێجگه له‌مه، بۆ خوڵقانی ژنێکی ته‌واو،
په‌راسویه‌کی پیاو به‌سه و به‌م شێوه‌یه خودای نوسه‌رانی
پیاو به ده‌رکێشانی په‌راسویه‌کی یه‌که‌م پیاو له له‌شی، ژن
دروست ده‌کا. رۆحی خودا کراوه‌ته له‌شی ئاده‌م و به‌ڵام حه‌وا
ته‌نیا جسمه. جسمیش له ژێر فه‌رمانی هه‌وه‌س و خواسته
حه‌یوانیه‌کان داێه. حه‌وا بونه‌وه‌رێکی ناته‌واوه و کاتێک
ته‌واو ده‌بێ که ببێته یار و جوتی ئاده‌م و له‌گه‌ڵی بخه‌وی.
حه‌وا ژنێکی ساده دڵ و ئاماده‌ی فریو خواردن و هه‌ر به‌م
ده‌لیله‌یه که مار به ئاسانی فریوی ده‌دا و یه‌که‌مین ژن
به خواردنی میوه‌ی مه‌منوع له فه‌رمانی خودا سه‌رپێچی ده‌کا.
بێجگه له‌مه‌ش، حه‌وا یه‌که‌م پیاو یان ئاده‌میش فریو ده‌دا و
دبێته هۆی ئه‌وه که ئه‌ویش میوه‌ی مه‌منوع بخوا. حه‌وا
گه‌وره‌ترین گوناهکاری مێژوی به‌شه‌ره.
شێوه‌ێه‌ک که کتێبه
"موقه‌ده‌سه‌کان"ی سامی له ژن به دیاری ده‌یهێنن، شێوه‌ێه‌کی
جوان و رێز ئامێز نییه. خانمی "مارلین ئه‌ستون" نوسه‌ری کتێبی
"نامه‌کانی به‌هه‌شت" ده‌ڵێ: "یه‌کیک له ئامانجه گه‌وره‌کانی
ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌وا سه‌رکوتی ئه‌ندێشه‌ی "ژن خودایی"،
ژن سالاری، په‌ره‌ستنی مه‌له‌که یان الله خاتون بو که له
نێوان میلله‌تان و قه‌ومه‌کانی کۆن باو بو." رێنوێنیه‌کان و
یاساکانی "ته‌ورات' باڵا ده‌ستیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای پیاو
به‌سه‌ر ژن دا راده‌گه‌ێه‌نێت. "موهه‌ندس جه‌لال ا‌لدین
ئاشتیانی" له کتیبی "لێکۆڵینه‌وه‌ێه‌ک له دینی یه‌هود"
ده‌نوسێ: "له کتێبی پیرۆزی (ته‌ورات) هه‌مێشه باس له
پیاوانه و ئوسوله‌ن ته‌نیا به‌نی ئیسرایل یان کورانی ئیسرایل
دێنه گۆری و هێچ قسه‌ێه‌ک له کچانی ئیسرایل ناکرێت." ناو
براو ده‌ڵی: "سه‌رتاسه‌ری کتێبی پیرۆزی "ته‌ورات" پیاوانه‌ێه
و ده‌وری ژنان بێجگه له چه‌ند جارێک نه‌بێ، بێ باێه‌خه. له
ته‌ورات ته‌نیا پیاوان گرنگ و باێه‌خدارن و ناویان ده‌برێ.
شوینه‌واری باوک سالاری له سه‌رتاسه‌ری کتێبی پیرۆز دا
ده‌بینرێ".
یه‌کێک له
مه‌سیحیه توندره‌وه‌کانی مه‌سیح به ناوی "پال قه‌دیس" له
بابه‌ت باڵاده‌ستیی ته‌واو و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای پیاو به‌سه‌ر
ژن دا ده‌ڵێ: "سه‌ری هه‌ر پیاوێک مه‌سیحه، سه‌ری هه‌ر ژنێک
پیاوه، سه‌ری مه‌سیح خوداێه". ئه‌م قه‌دیسه به توندره‌ویکی
وشک ناسراوه و له بابه‌ت ده‌لیلی باڵاده‌ستیی ته‌واوی پیاو
به‌سه‌ر ژن دا ئه‌وه ده‌کا به به‌ڵگه که ژن له پیاو دروست
کراوه، ژن بۆ رابواردنی پیاو و له‌به‌ر پیاو دروست کراوه
نه‌ک پیاو بۆ ئاسایش و له‌به‌ر ژن.
ئامبروز له کتێبی
"کلیسا و جنسی دوهه‌م" دڵێ: "ژن سوکتر له پیاوه، چونکه له
به‌شێک له له‌شی پیاو دروست کراوه".
به پێێ
رێنوێنیه‌کانی ئێنجیل، ژنان ده‌بێ چێشت لێنان، خه‌یاتی و کاری
رستن بکا. پێویست ناکا ژنان وه‌رزش بکه‌ن، له وته‌کانی کلمنت
قه‌دیس، سه‌ده‌ی یه‌که‌می زایینی له کتێبی "نامه‌کانی
به‌هه‌شت".
ئاێا نازانی که
حه‌وایت؟... تۆ ده‌روازه‌ی شه‌یتانی... چۆن به ئاسانی پیاوت
نابود کرد، شێوه‌ی خودا. به هۆی مه‌رگێک که بۆ ئێمه‌ت پێک
هیناوه، ته‌نانه‌ت کوری خۆداش ناچار بو مه‌رگ قه‌بوڵ بکا:
ترتولیان، سه‌ده‌کانی دوهه‌م و سیهه‌می زایینی، له کتێبی
"کلیسا و جنسی دوهه‌م"
ژن ده‌بێ له
مێرده‌که‌ی بترسێ و کویله بێ و له‌به‌ر پیاوه‌که‌ی بله‌رزێ.
جروم "قه‌دیس"
سه‌ده‌کانی چواره‌م و پێنجه‌می زایینی.
تا ئه‌و کاته‌ی که
ژن بۆ زایین و منداڵ دارییه، له‌گه‌ڵ پیاو جیاوازه، وه‌ک جسم
و رۆح. به‌ڵام له‌و کاته‌وه که ده‌ێه‌وێ زیاتر له خزمه‌ت
مه‌سیح دا بێ تا له خزمه‌ت دنیا، ئیتر ژن نییه و به پیاو
ناو ده‌برێ: جروم "قه‌دیس" له کتێبی "کلیسا و جنسی دوهه‌م".
پیاو به شێوه‌ی خودا
دروست کراوه نه‌ک ژن. ژن به بێ پیاو ته‌واو نییه، به‌ڵام
پیاو به بێ ژن ته‌واوه: ئاگوستین "قه‌دیس" سه‌ده‌ی پێنجه‌می
زایینی له کتێبی "نامه‌کانی به‌هه‌شت".
|