له
زانستی ده‌رونیدا له (العلم النفس)
له بیردۆزێکی فرۆیددا هاتووه که زۆر جار مرۆڤ له ته‌مه‌نی
مناڵیدا یاخود له قۆناغێکی دیاری کراو له
ته‌مه‌نیدا،دیارده‌یه‌ک یاخود کاره‌ساتێک ده
بێته
گرێ یه‌کی ده‌رونی (العوقد
النفسییه) له ژیانیدا.
کاتێک
ئه‌و مناڵه یان ئه‌و که‌سه ئه‌و کاره‌ساته ده‌بێت به
به‌شێک له ڕابوردوی دواترکاردانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته وه‌ک
وگرێ یه‌کی ده‌رونی له ناخیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌و هه‌میشه
له‌به‌رچاووی وون نابێت .کاتێک گۆڕانکاریی یه‌کی ئابووری یاخود
کۆمه‌ڵایی یه‌تی به سه‌رژیانیدا دێت، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات
تۆڵه بکاته‌وه.به‌مانایه‌کی تر، گیانی تۆڵه سه‌ندن له ناخی
ئه‌و که‌سه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت ،بۆ نمونه که‌سێک به مناڵی
زۆر چه‌ووسابێته‌وه یاخود مامه‌ڵه‌ی توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ
کرابێت که گه‌وره ده‌بێت ،که‌سێکی توند‌و
تیژ
ده‌بێت وهه‌میشه‌حه‌زی له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه .
به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌رونی
هاتوون ئه‌و مامه‌ڵه توند‌و
تیژه‌ی
دوژمنی به‌عس له‌گه‌ڵیدا ده‌کردن یاخود له قۆناغێکی ژیانی
سیاسیاندا توشی برسیه‌تی و هه‌ژاری هاتوون وکو گرێ یه‌کی
ده‌روونی له‌ناخیاندا به‌رجه‌سته بووه.بۆیه ئێستا له‌کاتی
ده‌سه‌ڵاتیاندا،تۆڵه‌ی ئه‌و ڕۆژانه ده‌که‌نه‌وه،به‌ڵام
له‌سه‌ر کێ ،له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش وڕوتی
خۆیان
،به‌مانایه‌کی تر ئه‌و که‌لتوره بۆگه‌نه سیاسی وئابووری
وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی که به‌عس دژی ئه‌وان وگه‌لی کورد به‌کاری
ده‌هێنا ئیستا هه‌رهه‌مان یاسا‌و که‌لتووره به‌رپرسانمان کاری
پێ ده‌که‌ن له کوردستاندا.(هه‌ژاری
وپله‌وپایه‌وسه‌یاره‌وژنی گه‌نج وجوان وده‌وڵه‌مه‌ندی
وکۆمپانیاو بازرگانی)
ئه‌مانه هه‌رهه‌موویان گرێ ی ده‌روونی بوون له ناخی
به‌رپرسانی کورددا.بۆیه ئێستا تۆڵه‌ی ئه‌و
ڕۆژانه‌ده‌که‌نه‌وه که‌خۆیان قوربانی بوون تێییدا .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر زۆر قه‌رزاری گه‌لی کورده .چونکه شۆڕشی
هیچ میلله‌تێک وه‌کوو
شۆڕشی گه‌لی کورد سووروخوێناوی نی یه .هیچ میلله‌تێک وه‌کو
میلله‌تی کورد تێکۆشه‌ر
نه‌بوه له خه‌باتداو خۆڕاگر نه‌بوه له قه‌یراندا .بۆیه
ده‌بێت به‌رپرسان نمونه‌ی ماندێلا بن بۆ گه‌له‌که‌یان نه‌وه‌ک
نمونه‌ی صدام
|