ره‌حیم
زه‌بیحی دوای ئاماده کردنی فیلمی سینه‌مایی رۆژی دوایی که
باس له خۆ سۆتاندنی ژنان ده‌کات له کوردستان ، ئێستا خه‌ریکی
چیرۆکی داستانی شاخه که بیکاته فیلمی سینه‌مایی .
داستانی شاخ
باس له دوباره چوونه‌وه شاخی کۆمه‌ڵێک که‌س له باشوو‌ر
ده‌کات له کاتێکدا دیکتاتۆری گه‌وره رووخاوه و کوردستان
وه‌ک هه‌رێمێکی فیدراڵی ، حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه.
وه‌ک هه
موومان ده‌زانین ره‌حیم زه‌بیحی که‌سێکی بێ ناو و نێشان له
سینه‌مای ئیمڕۆی کوردی‌دا نیه و توانیویه‌تی له چه‌ندین
فستیڤاڵی گرینگی جیهانی دا به‌شداری بکات . باشیش ده‌زانین که
به‌رهه‌مه‌کانی هه‌موو کات جێگای قسه‌و بۆچوونێکی زۆرن . منیش
به باشم زانی و‌ت و وێژێک سه‌باره‌ت به فیلمه تازه‌که‌ی و
به‌رهه‌می داهاتوی و بیر و بۆ چونی سه‌باره‌ت به سینه‌مای
ئیمڕۆی کوردی له گه‌ڵ دا ساز بکه‌م و بیست و شه‌ش پرسیارم
ئاراسته کرد .
1-
ده‌کری سه‌ره تا باسی فیلمی سینه مای رۆژی دوایی مان بۆ
بکه یت که باس له چی ده کات؟
دیاره ئه‌م
فیلمه وه‌ک هه‌موو فیلمه کانی ترم باس له واقعی ئه‌مڕۆی
کۆمه ڵگای کوردی ده‌کات باس له و چاوه پڕ له ته مه‌نا
جنسیانه ی پیاوی کورد .باس له بێ په ناهی ژن و منداڵی کورد،
باس له له رۆژی دوایی که رۆژی یاخی بوونه ، یاخی بوونی
ژنی کورد بۆ وه‌رگرتنی ماڤه ره‌واکانی وتووڕه بوون له‌و
سنوورانه که ده‌ست کردی پیا‌وانی کۆمه‌ڵگان و دواجار
به‌زاندنی ئه و سنوورانه باس له تووره بونی ژن که له
وه‌ها کۆمه‌ڵگایێکدا چۆن جه سته جوانه که ی لێده بێ
به به‌ڵا ، و‌هه ڵده‌ستی بۆفه وتانی ئه‌و جه‌سته‌یه به
ئاگردانی به سووتاندنی تا کوو بگا ت به ئاسایش .
وێنه‌ێک
له فیلمی رۆژی دوایی
2- ده
توانین بڵێین باس له تووڕه بوونی<< زه بیحی >> ش ده کات ؟
رۆژ نیه
له وهه‌واڵانه‌ی که به گوێمان ده‌گات ئاگادار نه‌کرێنه‌وه
که رێژه ێکی زۆر له ژنان خۆ ده‌سوتێنن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
باش گوێ شل که‌ین ماڵمان له هه‌ر شوێنێکی کوردوستان بێت
گوێمان له قرچه قرچی سووتانی جه‌سته جوانه کانی ژنان
ده‌بێت ، و هاوار و‌پارانه‌وه‌ی توخوا دام پۆشن سه‌رمامه ،
وا تێ ده‌گه‌م بۆ کروزی سووتانی جه‌سته‌یان لووته‌کانمانیان
پڕ کردووه ، به داخه‌وه ژنان ده‌مێکه‌یه تۆراون له
ژیان ، و له مێژه‌یه بێ به‌ش کراون له مافه سه ره
تایه کانیان وه تاوانی مێژوێک پڕ له بێده‌نگیان ، یا
ده‌توانم بڵێم مێژوێک له بێ ئاگایی له جیهان وه‌هه‌ر وه‌ها
ده‌رک نه‌کردنی زه‌روره‌تی یاخی بوون له کاتی خۆیدا
ده‌ده‌نه‌وه ، که سیسته‌مێکی په‌روه رده‌یی ده‌یانکاته
بونه‌وه‌رێک که خۆشیان بڕوا به وه بکه‌ن که
داوێنه‌که‌یان دوژمنیانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که لێهاتو و
شا یسته‌شن ئه‌وا هه‌ربه‌چاوی زه‌عیفه سه‌یر ده‌کرین له
وه‌ها کۆمه‌ڵگایێکدا ، مرۆڤ توه‌ڕه ده‌بێ ومنیش وه‌ک
که‌سانیکی تر، خۆم پێ رانه‌گیرا.
3-باشه به
رای تۆ له‌وه‌هاکۆمه‌ڵگاییک دا رۆشنبیری وهونه‌ره‌کان
به‌تایبه‌ت سینه‌ما چه‌ند ده‌توانی کاریگه‌ری هه‌بێ له سه‌ر
تاکی کۆمه‌ڵگا؟
من باسی
هونه‌ره‌کانی تر ناکه‌م که دیاره کاریگه‌ریه کانیان
جۆراوجۆره ته نانه‌ت باسی کتێب و رۆژنامه که ئامرازی
رۆشنبیرین ، هه‌موویان ده‌توانن به شێوه‌یێک کاریگه‌ری خۆیان
هه‌بێ ،باسی سینه‌ما ده‌که‌م و ره‌وڵی سینه‌ما ،و‌بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که ئامرازی
سینه‌ما وه‌ک به‌رهه‌می مێشک و ده‌سته کانی مرۆڤ له‌دایک
بوو، له کاتێک دا پێی وابوو زوو ده‌مرێ به‌ڵام نه‌مرد و
گه‌وره بوو،وا ته‌مه‌نی گێشته سه‌دو یازده ساڵ به‌ڵام
سه‌یره یه‌که‌م جار مرۆڤ سینه‌مای دروست کرد وائێستا سینه‌ما
مرۆڤ دروست ده‌کات .هه‌ڵبه‌ت ئه‌و مرۆڤه‌ی که خاوه‌نی
سینه‌مایه وه‌ک( به‌رهه‌م هێنه‌ر ،سناریست وه
ده‌رهێنه‌ره‌کان) ده‌یانه‌وێ به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌کاریگه‌ری
ئه‌م هونه‌ره وه‌بانگهێشت بۆ ئه جۆره بیر کردنه‌وه و ژیان
کردنه‌ی که ئه‌وان ده‌یانه‌وێ .سینه ما به هۆڵه کانیش قایل
نه‌بوو خۆی کرد به ماڵه‌کاندا ته‌نانه‌ت گونده‌کانیشی
گرته‌وه وهه‌موان پێشوازیان لێ کرد بێ ئه‌وه‌ی که بزانن
خاوه‌نه‌که‌ی که وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا چ خه
وێکی بۆ دیون .له ساڵ دا هه‌زاران فیلم به‌رهه‌م دێن که
به‌س خاوه‌نه‌کانی (به‌رهه‌م هێنه‌ر) بیر له قازانجی
گیرفانیان ده‌که‌نه‌وه و رۆژ به رۆژ که‌ڵه‌که کردنی
پاره‌کانیان وه‌ک سینه‌مای ئه‌مریکی که له ساڵ دا به چه‌ندین
ملیاڕد پاره ده‌خه‌نه گیرفانیان به که‌ڵک وه‌ر گرتن له‌و
بابه تانه‌ی که هه‌ڵی ده‌بژێرن به به‌ر جه‌سته کردنه‌وه‌ی
سکس و توندوتیژی ئه وان چاک بینه‌ریان ناسیوه به‌سوود وه‌ر
گرتن له تکنیک ، بینه‌ریان سه‌ر سام ده‌که‌ن ، کاته‌کانی
ده‌کوژن و وه‌ک مرۆڤێکی بێ ده‌ست که‌وتوه بێ ده‌سه‌ڵات ده‌ی
هێڵنه‌وه، مرۆڤێک که هه‌ست به زه‌عیفی خۆی ده‌کات
له‌به‌رامبه‌ر ،هێزو ده‌سه ڵات کاراکتره‌کان ، ناشرینی خۆی
به‌رامبه‌ر جوانی کاراکتره‌کان ، هه‌ژاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر
پاره دا ،و خۆشگوزه‌رانی کاراکتره‌کان دواجار به‌م
ته‌فه‌کوره که ناشرینه ،بێ هێزه و هه‌ژاره تا کاتی
مردن وه‌ک مرۆ ڤێک که ئه‌ژنۆی شکابێ ژیان به سه‌ر ده‌بات
ته‌نانه‌ت رقی له خۆی و کۆمه ڵگا که‌شی هه‌ڵ ده‌ستێ پێی
وایه که له‌خڵقه‌ت دا زوڵمێکی ئێجگار زۆری لێ کراوه .
به‌ڵام من باسی سینه‌مای ئه‌ندیشمه‌ند وه شه‌ریف ده‌که‌م که
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پاره‌نیه وبه‌داخه‌وه به خێرایی
ناگاته هه‌موو شوێنێک وه‌کاتێکیش ده‌گات ئه‌و مرۆڤه ئه‌ژنۆ
شکاوه که‌متر ده‌توانی پێش وازی لێ بکات به‌ڵام که پێشوازی
لێ کرد هێزده‌گرێ ، بڕوا پی دا ده‌کات و یاخی ده بێ وده‌زانێ
چه‌ند کڵاوی سه‌ر چووه وه هه‌ڵده‌ستێ بۆ قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه . سینه‌ما به دوو رووی روخێنه‌ر و داهێنه‌ر
ده‌بینم ،ئامرازێک که خه‌ریکی رۆخاندنی به‌ها جوانه کانی
مرۆڤایه‌تیه له لایێک وه له لایێکی تره‌وه زۆر جار جوان
تر کردنی ئه‌م به‌هایانه .وه‌هه‌ر دوو رووه که‌ی کاریگه‌ری
خۆیان بووه . نموونه‌یک دێنمه‌وه له سه‌ر ده‌وری ژن وه
جه‌سته‌ی ژن له‌م سینه‌مایه‌دا، یه‌که‌میان ژن وه‌ک کالایێک
سه‌یر ده‌کات که ماڤی پاره دار وه‌ده‌سه ڵات داره ،و
بانگهێشت بۆ رووت بوونه‌وه ده‌کات به شکاندنی غروری ژن به
کالاکردنی وه‌له ئه‌نجام دا ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی که نگاتیڤن
، به‌ڵام ئه‌وی تر بانگهێشت بۆماڤه‌کانی ده‌کات و ده‌ڵێ ژن
ماڤی خۆته نینۆکی ده‌ستت به‌که‌سێک نشان ده‌ی که رۆحی خۆی
بۆ رووت کردبیتیه‌وه وه‌باس له‌ماڤی هه‌ڵ بژاردن ده‌کات وه
غوروری ئینسانی و له‌گه‌ڵ بیر و هه‌ست مامه‌ڵه‌ی هه‌یه که
کاریگه‌ریه‌کانی باش ده‌زانین چین .
4- ئێستا
به ته‌مایت فیلمی سینه‌مایی رۆژی دوایی نه‌مایش که یت؟
هه‌ر به ر
هه مێکی هونه ری که به‌رهه م دێ بۆ بڵاوکردنه‌وه. له
راستیدا ئه‌وه‌نده‌ی نیگه‌رانی نه‌مایش کردنی به‌رهه‌مه
کانم له کوردستانم نیگه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نیم .وه
له کاتی به رهه‌م هێنانیشی که‌متر بیرم له بینه ری غه
یره کورد کردۆته‌وه‌به تایبه‌ت له م فیلمه دا، له به ر
ئه وه‌ی پێم وا بوو خه ریکی دروست کردن وه دانانی
ئاوێنه‌یێکم له به‌رامبه‌رکۆمه‌ڵگای کوردی تا وه‌کوو تاکی
کورد هه‌ر که‌س له حاست خۆی وه به‌و روانگه که هه‌ڵی
ده‌بژێرێ بۆ دیتنی فیلمه‌که بێ ئه‌خلاقیه‌کانی تاکی
کۆمه‌ڵگای ده‌رهه‌ق به ژن تیاوه بینێ. وه‌ک فیلمی هاوارکه
به داخه ئه وه‌نده‌ی غه یره کورد له جیهاندا دی کورد
نه‌ی دی هاواریش با سی له تێرۆرکردنی ژن له سه ر شه ره ف
ده‌کرد . باسی له‌و ته‌وره مێژوییه ده‌کرد که به‌ده‌ست
پیاوی کورده‌وه‌یه بۆله‌ت له‌ت کردنی جه‌سته‌ی ژن
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و تفه مێژوییه که له گه‌روی ژنی کورد دا
حازره و‌ئاماده‌یه بۆ فڕێدان به‌رامبه‌ر به بێ ئه‌خلاقیه
کانی پیاوی توند وتیژی کورد.
5- که‌واته
فیلمه‌کانت یه‌که‌م به مه‌به‌ستی دیتنی کۆمه‌ڵگای خۆمان
به‌رهه‌م دێنی به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا کوردی
زیاترنیشان د ه‌درێ ؟ بڵێی فیلمی رۆژی دوایی هه‌ر ئه‌م
به‌سه‌ر هاته‌ی نه‌بێ؟
-
به داخه‌وه تا ئێستا وابووه باسی ڤستیڤاڵه کان ناکه‌م که
کوردین ، له کوردستان یا ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ساز ده‌کرین که
کۆمه‌ڵێک خه ڵک بۆچه‌ند رۆژێک کۆده‌بنه‌وه فیلم ده‌بینن که
رێژه یان ناگاته 600 که‌س نیگه‌رانی بینه‌ری زۆر ترم له
هه موو پارچه کان و به راستی نیگه‌رانی فیلمی رۆژی دوایی
شم . باسی رۆژ هه ڵات ناکه‌م که نیگه‌رانیه‌کانم تایبه‌ت
به‌م جغرافیایه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆجۆری مامه‌ڵه کردنی
به‌رێوه به‌رانی بواری سینه‌ما له‌گه‌ڵ فیلمه کانم به‌گشتی
ئه‌م فیلمه‌م به‌تایبه‌تی . له باکور یش به هۆی هه بوو نی
که سانێکه‌وه که دڵنیام خۆیان ماندوو ده‌که‌ن بۆ نه‌مایش
کردنی نیگه‌رانیه کانم که‌مه هه‌وڵێکی باشم داوه له باکور
بۆ لابردنی ئه‌و دیوارانه‌ی که له به‌ر ده‌م هه‌ر تاکێکی
کوردی پارچه کانی ترن و منیشی ده‌گرته‌وه دیوارێک که من
ناوم ناوه دیواری بێ ئاگایی دوو برا دوو خوشک له دایک‌و
باوکێک ماوه‌یێکی باش له باکور مامه‌وه که حاسڵه‌که‌ی
دانانی ڤستیڤاڵی فیلمی کوردی بوو له دیاربه‌کر . به ڵام
نیگه رانی باشوورم که ئیمکاناتی بڵاو کردنه‌وه فه‌راوانه
به‌ڵام سه‌یره بینه‌ر تۆراوه له چوون بۆ هۆڵه رۆشنبیری و
هونه‌ریه‌کان که ئه‌مه کێشه یێکه مه‌فعوولی چه‌نده‌ها
عیڵه‌ته.... وه‌زعی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش که هه‌موو مان
ده‌زانین .....به‌ڵام
6-به‌ڵام
چێ؟
بامێژوو قه‌زاوه‌ت بکات .که میدیاکانی باشور چه‌ند توانیان
ئاستی هوشیاری تاکی کورد به‌رزکه‌نه‌وه وچه‌ند توانیان له
به رژه‌وندیمانا بن ،له هه‌موو دونیا شوێنێک بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم ته‌له‌فزیۆنه.ئه‌وان کوردیان فیری جۆرها
سه‌ما و‌هه‌ڵپه‌رکێ کرد چه په - سێ پێ- قره پیرێژنه
گۆرانی به‌شێکی باشی له پرۆگرامه‌کانیان بۆ خۆی ته‌رخان
کردوه وا خه‌ریکین هه‌موومان فێری ژه‌نین و وتن و دروست کردنی
کلیپ و دانانی نۆت ده‌بین.من باس له دروست کردنی فکر ده‌که‌م
قه‌ت نه‌یان ویست تاکی کورد فێری چۆن بیر کردنه‌وه که‌ن وا
تێده‌گه‌م که به‌ڕێوه به‌ره‌کانیان کرێ ماڵه‌که‌یان دوا
نه‌که‌وتبێ وا ئه‌وه‌نده دڵیان خۆشه، هه‌ڵبه‌ت ناڵیم مۆسیقا
و‌سه‌ما باش نیه من بۆخۆم ئاشقی مۆسیقا و سه‌مام ، باس له
ئه‌ندازه ده‌که‌م باس له‌به‌رنامه‌یێک بۆ دروست کردنی تاکی
کوردی داهێنه‌ر. نه‌ک دروست کردنی چێشتی به‌تام که تایبه‌ت
به ماڵه مسئووله‌کانه له باشوو‌ر، پاره داره‌کان له رۆژ
هه‌ڵاته‌وه و باکوور. هه‌ڵبه‌ت باسی هه‌موو به
رنامه‌کانیان ناکه‌م که وا تێده‌گه‌م چه‌ند به‌رنامه
ماندویی پێوه دیاره وه من خۆم چاوه‌ڕوانم بۆدیتنیان وه
ده‌ست خۆشیان لێ ده‌که‌م .ئه‌گه‌ر چی خه‌ڵکانێک پێیان وایه
ئه‌مه یاری به کۆمه‌لگایه وه بانگهێشت بۆحیزبه‌کان که
ته‌ماشاکه‌ن ئێمه چه‌ند دێمۆکڕاسین به‌ڵام به رای من ئه‌مه
پرۆڤه‌ی دێمۆکڕاسیه وه زۆر باشه .
7- ده‌کری
بڵیی چ به‌ر نامه یک وه‌له چ که ناڵێک؟
وه‌ک
چاوی سێیه‌م له‌کورد سات له کۆمه لگا و له کوردستان تی وی
یا ئارێشه له زاگرۆس تی وی.به‌ڵام دڵنیام زۆربه‌ی تاکی کورد
پێش میدیاکان که وتوونه وه له باشور جارێک به که‌سێکی
باشوریم و‌ت بۆ میدیا کان ئاوان له وه‌ڵام داوتی به تۆ
چی؟تۆ کابرایێکی رۆژ هه ڵاتی هه قی میدیاکانی ئێمه‌ت چیه؟
که پێم سه‌یر بوو.ئه‌گه‌ر ئێش به جه‌ر گم نه‌گات من بۆ
واده‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر به هی خۆمیان نه‌زانم هه‌قی میدیای
باشوورم چیه ؟ سه‌یره،ئه‌گه‌ر پێت بڵێم پێنج جار چوومه دوو
ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی له باشور بۆ فروشتنی به‌ر هه‌مه‌کانم
به ڵام به‌نائومێدی گه‌ڕاومه‌وه بروا ناکه‌یت ، تا ئێره
موشکله نیه به‌ڵام نازانم بۆ به چوو نه که‌م هه‌ستێکی
ناخۆشم لا دروست ده‌بو ، له کاتێکدا ئه‌م هه‌سته‌م بۆ
ته‌له‌فزیۆنه ئورۆپیه‌کان نیه ،پێم وابێ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
ته ئاملی پرسگه تا ده‌گاته کارمه‌ندانی تر که به چاوی پڕ
بێ حورمه‌تی وه‌روانگه‌ی سه ره‌وه بۆ خواره‌وه سه‌یر
ده‌که‌ن .من زۆر له باشوو‌ر خۆم ماندوو کر د له دانانی
ڤستیڤاڵه‌وه بگره تا ..... به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێک ده بێ نه
چوومه باشوو‌ر زۆر بیری دیتنی که سانی پاک وه‌نه‌فس به‌رز
ده‌که‌مه‌وه ، بیری باخی گشتی پیکه‌ره‌که‌ی یه‌ڵمازگونای که
گه‌لێک جار به ته‌نیایی داده‌نیشتم وه‌ده‌رده دڵم بۆ ده‌کرد
و فرمێسک به چاوماده‌هاته خوار. ، بیری قه‌ڵاکه‌ی هه ولێر
وه چا خانه که‌ی مه چکۆ با ژیانی ئه‌و ئاوارانه‌ی که گه
راونه‌وه بۆ کرکوک له بیر نه‌که‌م گه‌لێک رۆژ له گه‌ڵیان
ژیام و گویچکه کانم ته‌رخان کرد بۆ یان وه دڵ نه‌وایم
دانه‌وه ئه‌گه‌ر چی خۆم به شه‌رمه‌زاریان ده‌زانی که هیچم
له ده‌ست نه ده‌هات که بۆیان بکه‌م ئاخر من له‌وان ئاواره
تر و بێ حاڵ و وه‌زع تر بووم .به‌ڵام بۆ نه‌مایشی فیلمی رۆژی
دوای ده‌چم خۆتان باش ده‌زانن ڕێژه‌یێکی زۆر له ژنان له
باشور له په نای گوێی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان باسی
په‌رله‌مانتار و ده‌سه‌ڵات ناکه‌م خۆیان ده‌سووتێنن .پێم
وابێ رۆژی سێ که‌س وه‌ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ کۆمه‌ڵگا .
سه‌یره له هیچ شوێنێکی دونیا به ئه‌ندازه‌ی باشور که‌سانی
درۆزن به ناو هونه‌رمه‌ند که بۆشن له هونه‌ر و فه‌قه‌ت شوێن
موچه ، زه‌وی گه‌نده‌ڵی که‌وتوون ناتوانی په‌یدا بکه‌ی
هه‌ڵبه‌ت به داخه‌وه زۆر جارقسه‌یان لای ده‌سه‌ڵات و حیزب
ده‌ڕوات .خه‌ڵکانی پاک و نشتمانی باشی لێیه که له‌بواری
هونه‌ریشدا له ئاستێکی باشدان . به‌ڵام رێژه‌یان که مه به
داخه وه ده‌سه‌ڵات که‌مترئاوڕیان لێناداته‌وه .من
هیوادارم رۆژێک بێت که باسی ئه م گرفته بکه‌م .. تێ ناگه‌م
حیزب و ده‌سه‌ڵات که‌سی درۆزنی بۆ چیه ؟ کێشه له کوێوه
ده‌ست پێ ده کات . باش ده‌زانن خه‌ڵکانێکی خراپن .دوێنێ دوو
ده‌سماڵه یان بۆ به‌عس ده‌کرد قه‌یناکات ئه‌مش کێشه نیه
به‌ڵام ئێستا.من که‌سانێکی پاک ده‌ناسم که له دڵی
کۆمه‌ڵگادان و رێزیان هه‌یه و دانه دانه یان خه‌رێکن
ماڵئاواییمان لێ ده‌که‌ن ماوه‌یێک له‌مه پێش زۆر گریام به
مردنی هونه‌رمه‌ند ئازاد خانه قینی تا به‌یانی خه وم لی
نه‌که‌وت پێشمه‌رگه‌ێک که دڵه گه‌وره‌که‌ی ته‌حه‌مولی ئه‌و
گرفتانه‌ی نه‌کرد که هه موومان ده‌یزانین و خۆشی له
رۆژنامه کاندا باسی لێ کردبوو، ئاخر ئه‌زموونی باشور نا بێ
دووپات بێته‌وه له‌شوێنه‌کانی تر..با له بابه‌ته‌که دوور
نه‌که‌وینه‌وه هیوا دارم نه‌ڵێن به تۆ چی ژن له باشور خۆی
ده‌سووتێنێ تۆ کابراێکی رۆژ هه‌ڵاتیت ؟! باش ده‌بێ که
هاوکاری بکرێم تا بینه‌رێکی زۆر فیلمه‌که ببینن . وتم
هه‌میشه بیر له بینه‌ر ده‌که‌م ماوه‌یێکه له‌رۆژهه‌ڵات کاری
باش ده که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه کانم بۆ نموونه
.ئێستا که له سه‌ر رێم بۆ تاران فیلمه‌کانم پێیه
له‌ناوئۆتوبوسه‌که‌دا که ویدیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی تیایه ده‌ست
به نه‌مایش کردنیان ده‌که‌م جا دوایی ده‌ست ده‌که ین به
هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کان له گه‌ڵ هاوسه‌فه‌ره‌کاندا
ئه‌مه‌ش خۆی باشه 30-40 که‌س ده‌ی بینێ که جێی خۆیه‌تی
سوپاسی سایه‌قه‌کان بکه‌م که ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ده‌ن به‌من .
8-خۆی
ئه‌مه له فیلم ده‌چێ؟
زۆر
راسته ژیانی من زۆر سه‌یره دوو براده‌ری ده‌رهێنه‌رم هه‌یه
که پێشنیاری دروست کردنی فیلمێکی دیکۆمنتاری له سه‌رژیان و
کاره‌کانمیان پێ داوم. ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن باش ده‌زانن من
له شارێکی وه‌ک بانه چۆن به زه‌حمه‌ت خۆم پێگه‌یاند بێ درۆ
ده‌له‌سه بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن له ...... به ڵام به
داخه‌وه کورد هه‌میشه له گه‌ڵ براوه‌دایه گرینگ نیه چۆن
؟ له هه‌موو بواره‌کاندا وابوه. گرینگ نه‌فسی بردنه‌وه‌یه
.که ئه‌مه‌ش کیشه‌یێکی رۆشنبیری مێژووی کورده .
9- ئێستاکه
تا چ راده‌یێک له‌م قۆناغه‌ی که بریوته رازیت ؟
زۆرگرینگ
ئه‌وکاتانه‌یه که به ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆم ده‌دوێم و
رابردوم هه‌ڵده‌سنگێنم که چۆن گێشتمه ئێره چۆن بوو که
هه‌ستم به‌م ره‌ساڵه‌ته کردوه؟ ره‌ساڵه‌تێکی ئینسانی و
نیشتمانی که له سه‌ر شانمه به نسبه‌ت گه‌له‌که‌مه‌وه به
تایبه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی . من به دڵنیاییه‌وه
سینه‌مام وه‌ک ئامرازێک بۆ گێشتن به پاره و ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵنه‌بژاردوه هه‌موان باش ده‌زانن و له دیتنی فیلمه‌کانم
ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌وه‌شی به زه‌حمه‌ت په‌یام کردوه له
رێگه‌یاندنی ئه‌ندیشه‌و هه‌ستم دامناوه که پێم وابوه به
رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی تیایه بۆ بژێوی ژیانیش شوێن سینه‌ما نه
که‌وتووم .سینه‌ما زۆر شتی مادی له من ستاندوه له بواری
ئابوری فه‌له‌جی کردم به‌ڵام رۆحی به‌رزکردم . دوو جارماڵم بۆ
فرۆشتوه . ژیانێکی زۆرسه‌ختم گوزه‌راندوه و ئه‌گوزه‌رێنم
به‌س زندان مابوو بچم له پێناو سینه‌مادا که تا ده‌رگاکه‌شی
چوم ته‌نانه‌ت جارێک له‌قه‌ڵاچوالان خه‌ریک بوو خۆم‌و بێست
که‌س له ستافی فیلمی تێرۆریستێک داده‌به‌زێ به هه‌ڵه له
لایه‌ن ئاسایش وه بکوژرێین که سوپاسی کاک عومه‌ر فه‌تاح
ده‌که‌م فریامان که‌وت . به‌ڵام چی بکه‌م ژانێک منی کردوه
به سینه‌ماکار که ئه‌م ژانه نه‌سیبی که‌م که‌س ده‌بێ .ئێستا
مه‌عنه‌وییه‌ن له شوێنێکی باش راوه‌ستاوم که به هه‌قی خۆمی
ده‌زانم و به‌ر ده‌وام ده‌بم جێی خۆیه‌تی سپاسی
هاوسه‌ره‌که‌م حه‌لیمه وه کچه‌که‌م ئه‌وین بکه‌م . زۆر
که‌س مفت قۆناغ ده‌بڕن و ده‌گه‌ن به‌ڵام نامیننه‌وه .من بیر
له داهاتوو ده‌که‌مه‌وه له رۆژی به‌خته‌وه‌ری میلله‌ته‌که‌م
که رۆژی داهێنانه ئه‌و رۆژه‌ی که به‌خته‌وه‌ری منیش
ده‌گرێته‌وه.
10- چه ند
ساڵێکه باس له بوون یا نه‌بوونی سینه‌مای کوردی ده‌کرێ تۆ
چۆنی ده‌بینی؟
کێشه‌ی زۆر
گرینگ هه‌یه له ناوماندا و زۆر سه‌یره ئه‌م کێشه‌یه له
هه مووبواره کانی ژیانی کورد به‌رجه سته یه وه‌ک سیاسه‌ت
(من یه‌که‌م حیزب بووم یه‌که‌م خه باتکار).رۆشنبیری( من
یه‌که‌م نوسه‌ر، شاعر، رۆمان نوس )وه ئابووری(من یه‌که‌م
پاره‌داربووم) بۆ نموونه له بواری هونه‌ربه تایبه‌ت سینه‌ما
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا که‌سانیک وه‌ک ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن
مێژووی سینه‌مای کورد له وانه‌وه ده‌ست پێ بکات که ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ دڵنیابن که‌وا نابێ .دیاره سینه‌ما دره‌نگ
گێشته لای کورد و‌کاتێک که گێشت دره‌نگ هه‌ستی به
زه‌روره‌تی دارا بوون وه‌گرینگی ئه‌م میدیۆمه کرد ئه‌مه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆمه‌علوولیه‌تی هه‌لومه‌رجی جغرافی –سیاسی
وئابووری کورد که له چوار وه‌ڵات دا ده‌ژی به‌ڵام دواجار
ده‌ستی پێ کرد و‌کورد که‌سانی وه‌ک یه‌ڵماز گۆنای تیا هه‌ڵ
که‌وت که به تاکه که‌سی توانی گه‌لێک به‌رهه‌می باش وه‌سه‌ر
که‌وتوو به‌رهه‌م بێنێ له راستیدا من پێم وایه سینه‌مای کورد
له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به‌ڕیزه‌وه ده‌ست پێده‌کات ئه گه‌ر
چی چه‌ند ده‌رهێنه‌ری کورد وه‌ک ئاماژه‌م پێدا بۆگێشتن به‌و
مه‌به‌سته واته دروست کردنی مێژوو له خۆیانه‌وه هه‌وڵ
ده‌ده‌ن پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی من بسلمێنن و زمانی
کاراکتره‌کان ده‌که‌نه بیانوو که گوایه کوردی نیه و
تورکیه و یه‌ڵماز سینه‌ما کارێکه‌که فیلمه‌کانی ناچێته
فایلی سینه‌مای کورد که به خۆشحاڵیه‌وه یه‌ڵماز له کاتی
حه‌یاتی دا وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونه‌ی داوه‌ته‌وه جا سه‌یر
ئه‌وه‌یه که تورکه‌کانیش فیلمه‌کانی به تورکی دانانێن .
فیلمی "رێگا چه‌ند ماوه " له مه پێش چوه ناو په‌نجا شاکاری
سینه مای جیهان وئه‌مه سه‌ر که‌وتنێکی باشه بۆسینه‌مای
کوردی .من وا ده‌زانم که سینه‌مای کوردی بوونی هه‌یه به‌ڵام
سینه‌مایێکه که گه‌نجه و که‌م کار تاکه که‌سی یه و
نه‌خۆش و بێ به‌رنامه ئستڕاتیژی . با بزانین سینه‌ما له‌م
چه‌ند ساڵه‌دا چی به کورد به‌خشیوه و چه‌ند له
به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا بوه .من پێم وایه ئه‌وه‌نده‌ی سینه‌ما
له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له ده‌رهێنه‌ره‌کان بوه
ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا نه‌بووه .هه‌مومان باش
ده‌زانین سینه‌مای وه‌ڵاتێکی وه‌ک ئه مریکا چۆن دونیا ی داگیر
کرد وه ئه‌مه کاری بۆ کراوه به‌رنامه و پڕۆگرامی بۆ
داڕێژراوه و ده‌ست خراوه‌ته ناو ده‌ست . با بزانین سینه‌ما
کاره‌کانی ئێمه‌ش وان ؟ به دڵنیاییه‌وه نا .کێشه له جۆری
روانگه‌ی سینه‌ما کار‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که
بۆیان روون نه‌بۆته‌وه که چیان له سینه‌ما ده‌وێ
.و‌قه‌راره به‌م ئامرازه چی بکرێ .گۆدار وته‌ێکی جوانی هه
یه که ده‌ڵێ کامێرا چه‌کێکه که له یه‌ک چرکه‌دا بیست و
چوار گوله ره‌وانه ده‌کات .راسته به‌ڵام با بزانین
ده‌رهێنه‌ری ئێمه ئه‌م گولانه‌ی له کێ گرتوه؟.و ئه‌نجامی
چی بووه؟.ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی سینه‌ما بانگهێشت
کردنی کۆمه‌ڵگا و‌دواجارکۆمه‌ڵگاکانی تربۆته‌فاهم وه‌پێکه‌وه
ژیان و‌لابردنی چه‌وسانه‌وه رێزگرتن له مافه‌کانی
یه‌کترو‌بانگهێشت بۆ شاد ژینی و‌عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
و‌دروست کردنی کۆمه‌ڵگاێکی پێشکه‌وتو و‌شایسته سالار‌و...هتد
بێت ئه‌وا من پێت ده‌ڵێم که‌متر فیلمه سینه‌ماییه‌کانمان ئه‌م
ئه‌رکانه‌یان له خۆگرتوه . فیلمه‌کانمان زیاتر باس له
هه‌ژاری ئابووری وکۆمه‌ڵێک خه‌ڵک که له گوند ده‌ژین وه
خه‌ریکی کڵاو سه‌ر کردنی یه‌کترین و‌له‌ههستی مرۆڤایه‌تی بێ
به‌شوو و رۆحم به که‌س ته‌نانه‌ت به خۆشیان ناکه‌ن وه‌ک
حه‌یوان ده‌ژین وه‌ک حه‌یوان توند‌و تیژن نازانن تکنۆلۆژیا چیه
؟ و‌هه‌ره تێگێشتو که یان وه‌ک شوان بۆ مشتێک حه‌یوان
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت ده‌کات و‌له کاتێک داخۆشی هیچ
تێناگات و...هتد که ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم ئه‌مه
دونیای هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کانه و‌ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی
بیانهه‌وێ بڕینی قۆلی گه‌لێکی وه‌ک کورد به‌رجه‌سته که‌نه‌وه
بۆچاکسازی به که‌ڵک وه‌رگرتن له کاریگه‌ری ئه‌م هونه‌ره
و‌نیشان دانی به‌و کۆمه‌ڵگا یه‌ی که فیلمی تیا به‌رهه‌م
هاتوه و دواجار ئه‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی که بێ ئاگان له‌م واقعه
بیرله به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان که وه‌رگرتنی خه‌ڵات له
ڤستیڤاڵه‌کانه و‌گێشتن به پاره و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌نه‌وه.
11-.باشه
تۆپێت وایه ئه‌و کێشانه‌ی که ئه‌وان باسی لێ ده‌که‌ن وا
نیه؟بۆ نموونه توندوو تیژی و چه‌وسانه‌وه؟ته‌نانه‌ت فیلمی
هاواریش که خۆت ده‌رت هێناوه ؟
من نامه‌وێ
بڵێم کۆمه‌ڵگا که‌مان شامی شه‌ریفه .من ده زام ئێمه
زۆربه‌مان توندوو تێژین به‌ڵام ده‌ڵێم با علله‌ته‌کانی
به‌رجه‌سته وه‌که‌ین و بڵێین که ئه‌مانه پاش ماوه‌ی شه‌ڕن
.بۆ نمونه زۆر جارله باشوو‌ر له رۆژ نامه‌کان دا بابه‌ت
ده‌خوێنیه‌وه که باش بۆت ده‌رده‌که‌وێ عه‌قڵیه‌تی به‌عسی به
سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی دا زاڵه .ئه‌مه مه‌حسوولی چیه ؟ بێ گومان
سی وشه‌ش ساڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌عس .منیش ده‌زانم چه‌وسانه‌وه
بوونی هه‌یه به‌ڵام ده‌رهێنه‌رێک هه‌ڵده‌ستێ به به‌رجه‌سته
کردنه‌وه‌ی که خۆی چه‌وسێنه‌ره .و‌دواجار پێم وایه ئێمه‌ش
وه‌ک هه‌موو گه‌لێک که‌سانی رۆشنبیر و‌چالاکمان هه‌یه که‌سانی
سه‌ر که‌وتو و داهێنه‌ر.خه‌ڵکی غه‌یره کورد که فیلمه‌کانمان
ده‌بینێ پێی وایه کوردستان وه‌ک ئه‌فغانستانه یا گونده ،
به داخه‌وه .من ده‌زانم کێشه‌مان زۆره له هه‌موو بواره‌کان
.گه‌لانی تریش کێشه‌یان زۆره ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی
که‌له ئۆروپاش ده‌ژی چاک ده‌زانێ چ کێشه‌ێک له وه‌ڵاته‌که‌ی
هه‌یه و هه‌ڵده‌ستێ به سازکردنی فیلم که زۆر ره‌خنه
گرانه به‌رهه‌م دێت به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ دڵسۆزی وعه‌شقی
ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی به وه‌ڵاته‌که‌ی به کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێوه
ببینێ وکاریگه‌ریشی سه‌یره .ماوه‌ێیک له‌مه پێش فیلمێکم
له ده‌رهێنه‌رێکی کوردی باکوور دیمن وه‌ک کوردێک زۆر شادمان
بووم هیوادارم نمونه‌ی زۆر بێ من باس له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م
جۆره فیلمانه ده‌که‌م که ئه‌ندیشمه‌ندن ، شه‌ریف و
ئینسانین و‌سوودی بۆهه‌موو که‌سیک هه‌یه . کاتێک له ڤستیڤاڵی
کلێرمۆن فراند له فه‌ڕانسه بوم فیلمی هاوارم بردبوو له
کۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانی دا دانه‌یێک لێی پرسیم که‌سایه‌تی
پیاوه‌که زۆر توند‌و تیژه ده‌رهه‌ق به خۆشکه‌که‌ی چی وای لێ
کردوه ؟ له وه‌ڵام دا وتم له فیلمه‌که‌دا به‌رجه‌سته‌یه
سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێک له سیاسه‌ت مه‌نده‌کانی وه‌ڵاتی
ئێوه و رۆژ ئاواییه‌کان و عه‌ره‌به‌کان و‌پێم وابوو که
تێگێشتون ، بوو به غه‌ڵبه غه‌ڵب و زوو پێم وتن که
مه‌به‌ستم چیه ؟ که ئه‌وان زۆر به بێ ئه‌خلاقیه‌وه چه‌ک
نه‌ما به سه‌دامی نه‌فڕۆشن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئێمه‌ی کورد
تاقی وه‌کات . هه ڵبه‌ت سپاسی دانیال میترانم کرد له
پشتگیری کردنی کورده‌کانی باشور ، سه‌رسام بوون .
12- باشه
چه‌نده ده‌رهێنه‌ری کورد ده‌ستی له ناو ده‌ستی یه‌ک ناوه ؟
ئێمه له
هه‌موو په‌دیده ده‌سته جه‌معیه‌کان به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵپه‌رکێ که‌مانین ، به‌داخه‌وه . من دڵنیات که‌م که زۆرن
ئه‌وده‌رهێنه‌رانه‌ی که ئاواته خوازی ئه‌و رۆژه‌ن که من
کتووپڕ بمرم له یه‌که‌م رۆژه‌وه که کاری سینه‌مام ده‌ست
پێکردهه‌ستم به‌مه کرد سه‌یره که ده‌م بینن رێزم ده‌گرن
به‌ڵام .... ئه‌وان وه‌ک دیکتاتۆره‌کان بیرده‌که‌نه‌وه که
ده‌سه‌ڵات به‌س به ماڤی خۆیان ده‌زانن و نیگه‌رانن به
دروست بوونی سینه‌ما کار‌و به‌ڵام من ئاواته خوازی ئه‌و
ساڵه‌م که هه‌ر کوردێک یه‌ک فیلم دروست کات واته چل ملیۆن
فیلم له ساڵدا که دڵنیام ئه‌مه زۆر باش ده بێ و زیاتر به
دنیای یه‌ک ئاشنا ده‌بین . و نزیکمان ده‌خاته‌وه له یه‌ک .
13-پرۆژه‌ی
داهاتووت چیه ؟
سێ چیرۆکی
باشم لایه که خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنیانم که به‌رهه‌م
هێنانی کامیان ئێستاکه له به‌ر ژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌م دایه.
14-له‌م سێ
چیرۆکه ، نه‌گێشتوی به قه‌ناعه‌تێک که کامیان پێش خه‌ی ؟
بۆ چی نا .
چیرۆکی داستانی شاخ ، وه‌ک پێشتر وتم سینه‌ما میدیۆمێکی باشه
شۆڕش به هه‌ڵئه‌ستێنێ له ناخی تاکه‌که‌س له هۆڵی سینه‌ما یا
ته‌له ڤزیۆن و رۆژێک دێ ئه‌م کاریگه‌ریه هه‌موو کۆمه‌ڵگا
ده‌گرێته‌وه.
15-ده‌کرێ
باسی چیرۆکی داستانی شاخمان بۆ بکه‌یت ؟
له راستیدا
پێم وایه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌زموونه باشه‌کانی حیزبه‌کان و
ده‌سه‌ڵات له باشور به‌ڵام کێشه زۆره .من له خه‌تا ناترسم
له دوپات کردنه‌وه‌ی هه‌راسانم .دیاره ساڵانێکی زۆره
سیاسیه‌کان خه‌باتیان کرد له‌پێناوئه‌م ئازادیه‌دا
که‌خه‌باتیان جێی رێزه به‌ڵام واقعی ئه‌وی ئه‌م چیروکه‌ی لای
من دورست کردوه،و‌چیرۆک باس له دووباره چوونه‌وه‌ی شاخی
کۆمه‌ڵێک که‌سانی فه‌رامۆش کراو ده‌کات که تا دوێنی
هاوسه‌نگه‌ر بوون بۆ روخاندنی رژیمی به‌عس به ڵام ئێستا فرێ
دراون و گوێ یان بۆ ناگیرێ و ناخوندرێنه‌وه و پێیان وایه
ده‌بێ جارێکی تر بچنه‌وه شاخ .
16-ئه‌م
کۆمه‌ڵه که‌سانه کێن ؟
سه یره
.وێنه گرێکی شه ڕی براکوژی که سه‌ر به لایێکه و‌بۆ بژێوی
ژیان له شه‌ڕه کاندا وێنه‌ی گرتوه ئاخرین وێنه‌شی گیان
له ده‌ست دانی براکه‌یه‌تی که سه‌ر به لایێکی تره ، ئه‌م
وێنه گره ئێستا سینه‌ما کاره‌و خه ریکی فیلمێکی
دیکۆمنتاریه له باشور که له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک ئاشنا
ده‌بێ له‌گه‌ڵ کچێک که له رێکخراوه‌ی حیزبێکدا کاری نه‌هێنی
کردووه له‌شار له کاتی حکۆمه‌تی به‌عس ده‌گیرێ وه له
زندان کچێنی له ده‌ست داوه ئێستا فه‌رامۆش کراوه ته‌نانه‌ت
که‌س ئاوڕی لێ ناداته‌وه و توش نه‌خۆشی نه‌فسی بوه .له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌یێک که له گوی جاده پاکه‌ت ده‌فرۆشی .سیاسیێک که
وه‌ک حیزب بیرناکاته‌وه ده‌ر کراوه و حیزب منداڵی شاری
شوێن خستوه که گوایه خه‌لفاوه .موهه‌ندسێکی کۆمپیۆته‌ره
که کوره شه‌هیده له ئوروپا گه‌راوه‌ته‌وه . ژنێکی
رۆشنبیر‌و پزشکێک و ژنێک که سه‌دان جار نان و پێخۆری بۆ
پێشمه‌رگه دورست کردوه وکۆمه‌ڵێک گه‌نج سه یره
17- ئه مه
واقعی یه؟
نا دروستی
ده‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی ببێته واقعی ... دمۆکراسی ئه‌وه نیه
که فه‌قه‌ت لایێک قسه‌ی هه‌بێ و لاکه‌ی تر گوێ گر، نا . ..
نا سه ره تای دمۆکراسی بڕوا به دونیا کانه به
خه‌ونه‌کان و بڕوا به جیاوازی بۆچوونه‌کان من دڵنیام ئه‌گه‌ر
له‌م و‌ت وێژه‌دا من ئیزنی تۆ نه‌ده‌م که پرسیاره‌کانت بپرسی
و ده‌مت بگرم تۆ ده‌ست ده‌که‌یه‌وه وئه‌مه کێشه دروست
ده‌کات ئێمه ده‌بێ زه‌مینه‌ی لێک حاڵی بوون ئاماده که‌ین
.له‌م رۆژانه‌دا دایکم ده‌یوت نیگه‌رانتم رۆڵه ئه‌مه چیه
شۆێنی که‌وتوی بۆ خۆت وا لێ کرد ؟ بۆ وه‌ک کوڕی .....به‌ر
ده‌وام نه‌بووی له دوکانه که‌ت ئێستا که هه موو شتێکی هه
یه .دانشیتم بۆم روون کرده‌وه که‌کوڕی تۆش هه موو شتێکی
هه‌یه ئه‌وه‌ندی که ده‌زانێ بۆ چی ده‌ژی .که‌وتینه گفتگۆ
کردن سوپاسی نیگه‌رانیه‌کانیم کرد وه لێک حاڵی بوین .لێک حالی
نه بوون کێشه‌ی رۆشنبیری مێژوویی مانه به داخه‌وه.
18- باشه
چونه ؟ شاخ به مه به‌ستی دووباره ته قه کردن ؟
نا
...نا... دونیای ئیمرۆ دونیای توندوو تیژی نیه ، به که‌ڵک
وه‌رگرتن له تکنۆلۆژیا بۆ راگه یاندن .
15-راگه‌یاندنی چی؟
جۆرێکی
تردیتنی جیهان له نه‌هایه‌ت دا به‌ر پاکردنی شۆرشێکی هه‌مه
لایه‌نه .119- ئه‌م شوڕشه پێویسته ؟
با له
بیرمان نه‌چێ ئێمه یه‌ک جار شانسی هاتنه سه‌ر ئه‌م
زه‌ویه‌مان هه‌یه و پێویسته زیاتر ئه‌کتیو و‌چالاک بین و
ببینه مرۆڤێکی داهێنه‌ر با له خۆمان بپرسین ئێمه به‌گشتی
وه‌ک کورد چیمان پێشکه‌ش به جیهان کردوه؟ به راستی
شه‌رمه‌زاریه ، هه‌ر ده‌خۆین و ده‌خه‌وین لابه‌لاێکمان داگیر
کردوه و بێ سوودین به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر تاکی کورد تێ بگات چ
ئه‌رکێکی گرانی له‌سه‌ر شانه بڕوات هه‌بێ شه‌و و رۆژ ناخه‌وێ
و‌خه‌ریک به پێشکه‌ش کردنی خدمه‌ت گوزاری ده‌بێ وه‌ک
یابانیه‌کان یا سینیه‌کان ، ئێمه وه‌ک مرۆڤ ئاماده
نه‌کراوین و‌هه‌ست به‌غوروری ئینسانی ناکه‌ین و غورورمان
شکاوه ، رۆژێک ده‌بێ ده‌ست پێ بکه‌ین دڵنیام منداڵانی داهاتوو
به توڕییه‌وه سه‌یرمان ده‌که‌ن ، داوه‌شانه بۆ ئێمه که
سینیه‌کان که‌واو پانتوڵی کوردی وکڵاشی کوردی مان بۆسازکه‌ن
ئێمه له به‌ری که‌ین ،ماوه‌یێکه ده‌بیستم که دیارده‌ی کۆچ
هه‌میسان له باشور سه‌ری هه‌ڵ داوه یان دیارده‌ی موخه‌درات
وا تێده‌گه‌م کاری رۆشنبیری پێویسته و‌هه‌موو ئه‌رکه‌کان له
ئه‌ستۆی حکومه‌ت نیه و ده‌بێ خۆڵه‌مێشی بیر وه‌که‌ێن. من له
زۆر شوێنی تر وتومه کابینه‌ی پێنجم ده‌بێ پێش قیر تاو کردنی
جاده وکۆڵانی کوردستان بیرله بنیاد نانه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگا
بکات تاکی داهێنه‌رکه ئه‌گه‌ر وانه‌کات تا چه‌ند ساڵی داهاتوو
تاکی کۆمه‌ڵگای له حکومه‌ت ده‌بێته به به‌ڵا، سه‌یره که
زۆربه‌ی تاکی کورد له باشور متڵه‌ق گه‌ران ئێستاکه‌ش
باره‌گای حیزب به ناوه‌ندی جیهان ده زانن ته‌نانه‌ت بێ
ئاگان له کۆلانێک به‌ولایانه‌وه و ئه‌مه خه‌ته‌ره.
20- ده‌ی بۆ
شاخ؟
وا تێ
ده‌گه‌م ،ئه‌م متڵه‌ق گه‌رایه گرفتی دروست کردبێ هه ڵبه ت
بار‌و دۆخه که یان دژواره.نوکته‌ی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات هه ردوو بۆ به رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ ده‌ده‌ن
به‌ڵام کێشه له نه بوونی دیالۆگه‌وه ده‌ست پێده‌کات وا
تێده‌گه‌م کێشه له نه‌گێشتنی ده‌نگیان بێ بۆ ئاستی
سه‌ره‌وه .
21- باشه
بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه پێویست به لۆکه‌یشن له
باشوره پێت وایه رێگه‌ت پێ بدرێ؟
چیرۆکه‌که
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه و خه ڵکانی باشیان تیایه که
دڵنیام تێم ده‌گه‌ن که من دڵسۆزیانم . کاری من بوختان کردن
نیه و له‌گه‌ڵ بوختان کردنیش دا نیم من ده‌زانم هه‌مویان
ماندوون و خه‌باتیان جێی رێزه و له پێناو ئه‌م ئازادیه
ماندوو بوون به ڵام نیگه‌رانم خۆشیان باش ده‌زانن هه موو
خه‌ڵک حیزبی نین و خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌ستیان ناڕازین من
باس له زه‌روره‌تی پیاچوونه‌وه‌ی پڕۆگرامی ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌م که بزانی چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی واقعی
کۆمه‌ڵگادایه، من بڕوام به کاره‌کانم هه یه کاتێک فیلمی
(تێرۆریستێک داده‌به‌زێ ) به‌رهه‌م هێنا که باس له
تێرۆریستێک ده‌کات که ته‌له‌به‌ی زانکۆ بوه و ئێستا تی ئێن
تی به خۆیه‌وه به‌ستۆ‌ه ده‌چێ بۆخۆکوژی .هه‌موو ره‌خنه‌یان
لێ ده‌گرتم که چۆن شتی وا ده‌بێ به‌ڵام من دامه ده‌ست مێژوو
که زۆری نه خایاند به گروپی شێخ زانا ئاشنا بووین و
هه‌مووان باش ده‌زانن که چ که‌سانێک بوون. یافیلمی
سه‌ته‌لایت ، سه‌یره هه‌میشه پێش بینی ئاینده له فیلمه
کانم به‌رجه‌سته‌یه .خۆمم وه‌ک فاڵچی دێته به‌ر چاو ئه‌گه‌ر
چی فاڵ چی نیم .
22- باشه
ئه گه‌ر قه ناعه تیان نه‌هێنا؟
ئه‌م
پرسیاره‌ی تۆ به من ده‌ڵی هه‌ڵبه‌ت گرفت هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی
به هه‌ڵه نه چووبم له حیزبه‌کاندا که‌سانی وای تیایه که
بروایان به خه‌ونی جیاواز هه‌بێ . و ده‌زانن من دژی ئه‌وان
نیم به تایبه‌ت ئه‌و ئه‌زموونه .من ئاشقی ژیانم ئاشقی
پێکه‌وه ژیان و رێز گرتن له به‌رامبه‌ردواجارمن داوا
له‌حیزب و‌ده سه‌ڵات ده‌که‌م رێگه‌م بدن به ئاسووده‌یی
فیلمه‌که به‌ر هه‌م بێنم .من فیلم دروست ده‌که‌م ئه وانیش
ده‌رهێنه‌ریان زۆره، فیلم سازکه‌ن و به فیلم وه‌ڵامم
به‌نه‌وه و له بۆچوونه کانم ره‌خنه بگرن ئه‌مه زۆر باشه
دواجار فیلمه‌کان نشان ده‌درێن و کۆمه‌ڵگا خۆیان هه‌ڵی
ده‌سه‌نگێنن وبڕیار ده‌ده‌ن که بۆچوونی کام ده‌رهێنه‌رراسته
و‌بیری له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا کردۆته‌وه.
23- باشه
ئه م به‌ڕێزانه‌ی که‌ده‌ڵێی بڕوایان به‌خه‌ونی جیاواز هه‌یه
بڵیی بتوانن حیزب رازی که‌ن ؟
من تریاک
به‌رهه‌م ناهێنم . دڵنیام ئه‌و حیزبانه براوه‌ن که گوێ بۆ
بۆچوونه ره‌خنه گرانه که له دڵسۆزیه‌وه دێن ده‌گرن من
به ئه‌ده‌به‌وه و به ئه‌خلاقه‌وه باسیان ده‌که‌م
ته‌نانه‌ت شته باشه کانیان فه‌رامۆش ناکه‌م .مه‌رج نیه‌که
بۆچوونه‌کانم راست بێ به‌ڵام دڵنیام فیلمه‌که‌م کاریگه‌ری
ده‌بێ به‌رهه‌مه‌کانم سه‌لماندویانه کاتێک فیلمی " ساته
مه‌زاد کراوه‌کانم " دروست کرد له گه‌ڵ ئه‌وه شدا که ئیزنی
نه‌مایش کردنیم نه‌توانی له ئێران وه‌رگرم به ڵام یه‌ک
نوسخه‌یم بۆ به‌رپرسانی قه‌زایی ئێران نارد و کاریگه‌ری باشی
هه بوو سپاس بۆ خوا .
24- پێت
وایه کۆمه‌ڵگا له باشور ، مه‌به‌ستم غه‌یره حیزب
و‌ده‌سه‌ڵاته چه‌ند پێشوازی له به‌رهه‌م هێنانی فیلمی
داستانی شاخ ده کات؟
به‌دڵنیاییه‌وه زۆر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانین ئارا کۆ
وه‌که‌ین .
25- باشه
وه‌ک که‌سێک که له باشورماوه‌یێک ژیاوی رات چیه به نسبه‌ت
گه نجه کانه‌وه؟
گه‌نج گرفتی
هه‌یه و به‌شیکی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری بیر
کردنه‌وه‌ی روانین له جیهان بۆ نمونه دیارده‌ی کۆچ با
ته‌ماشای جووله‌که‌کان که‌ین کاتێک حکومه‌ت یان نه‌بوو هه‌ر
کامیان له وه‌ڵاتێک بوون که بوونه خاوه‌ن حکومه‌ت هه‌موو
گه‌ڕانه‌وه ده‌ستیان خسته ناو ده‌ست و بونه ئه‌و
حکومه‌ته‌ی که ده‌یبینین، به‌ڵام گه‌نجی کورد به
پێچه‌وانه‌وه کارده‌کات و به‌س فێری ره‌خنه له
وه‌زعه‌که‌یه که‌متر پێشنیاری هه‌یه بۆ چاک سازی . هه‌موومان
ده‌بێ باش بزانین کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو ماندوو بوونی ده وێ
به جگه‌ره کێشان و سووکایه‌تی به ئه‌م و ئه‌و کردن و
ته‌نانه‌ت به خۆجوان کردنیش حه‌ل نابێ. که ئێمه‌ی گه‌نج
که‌متر ئامه‌دی ماندوو بوونین ، سه‌یره ، ژیان له باشور یانی
قسه کردن ،توندوو تیژی ، بیره ، تکه‌ی مریشک ،مۆنیکا .
گه‌نج باس له گه‌نده‌ڵی ده‌کات له کاتێکدا خۆی به شێکه
له گه‌نده‌ڵی له م جیهانه دا .
26- دواین
وته‌ت؟
ژیان یانی
یه ک جار مه‌جال وه‌رگرتن له خالق و به‌ر ده‌وامی و کۆڵ
نه‌دان و راستگویانه گه‌یشتن به خه‌ونه‌کان و سپاس .
خوێنه‌ری به‌ڕێز به رای تۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمی داستانی
شاخ له‌م هه‌لو مه‌رجه دا پێویسته؟.
ئه‌توانن راو و بۆچونتان به‌م ناو و نیشانانه‌ی خواره‌وه بۆ
که‌ڵک وه‌رگرتنی ده‌رهێنه‌ر ئاراسته بکه‌ن .
Rahim_zabihi@yahoo.com
hhiiwaa@yahoo.com
|