له کاتێکدا که
له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا باس له سه‌رکردایه‌تی
کردنی ژن ئه‌کرێ بۆ پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵات و پارله‌مان
و پله به‌رزه‌کانی سوپا، كه چی له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا، که‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنان له خوێندنگاکانی
ئه‌م ووڵاتانه کێشه‌یه‌کی جیددیه ، له راپۆرتێکی رێکخراوی
یونسیف* که له سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ده‌رچووه ئاشکرای
کردووه که‌له‌جیهاندا ( له‌ناو مناڵانی کچ وکوڕ)
به‌رامبه‌رهه‌رسه‌د کوڕ 117 کچ خوێندنی سه‌ره‌تایی له ده‌ست
ئه‌دا، ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ ، هه‌رله‌و راپۆرته‌شدا
هاتووه که له جیهاندا نزیکه‌ی 876 ملیون نه‌خوێنده‌وارهه‌یه
که سێ به‌شیان ژنن.
دیاره ئه‌م
ئاماره له‌سه‌ر ئاستی جیهان کراوه، به‌ڵام به‌رزی رێژه‌ی
نه‌خوێنده‌واری له ووڵاتانی وه‌ک باشووری ئاسیا وئه‌فریقا
ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیاتر به‌دی ئه‌کرێ،بۆ نموونه ته‌نها
%21 ژنان له ئه‌فغانستا ندا خوینده‌وارن*.
ئه‌وه‌ی من
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی لێوه بکه‌م به‌رزی رێژه‌ی
نه‌خوینده‌وارییه له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا، به‌تایبه‌ت
له‌ناو ژنان، که ئه‌توانری به یه‌کێ له‌و کێشانه دابنرێ
که‌کۆسپێکی گه‌وره دروست ئه‌کا له به‌رده‌م پیشکه‌وتنی
کۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا. به‌داخه‌وه تاکو ئێستا هیچ ئامارێکی
سه‌رانسه‌ریش نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه بزانرێ و
خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ و چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێ. دیاره
رێکخراوه‌کانی ژنان وئافره‌تان ورێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان
له باشوری کوردستاندا خه‌باتێکی باش ئه‌که‌ن بۆ نه‌هێشتنی
نه‌خوێنده‌واری وهه‌نگاوی باشیان ناوه، ئه‌بێ ئێمه ئه‌و
خه‌باته به‌رز بنرخێنین . به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه
که‌له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی له کاره‌کانیاندا به داخه‌وه
به‌شێکی زۆری خه با ته که یانی به فیرۆ داوه و کاره‌کانیان
دیار نییه.
دیاره ئه‌و
نه‌هامه‌تیانه‌ی که به‌سه‌رمیلله‌تی کورددا هاتووه
کاریگه‌رییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی
رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له کوردستاندا به گشتی و له‌ناو
ژناندا به تایبه‌تی . له پاڵ ئه‌وانه‌شه‌وه ده‌یان فاکته‌ری
تری گرینگ هه‌ن، من لێره‌دا به‌کورتی باس له هه‌ندێکیان
ئه‌که‌م هیوادارم دڵسۆزانی ئه‌م پرسه له پسپۆران و
شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن گرینگییه‌کی تایبه‌تی
پێ بده‌ن وهۆکاره‌کان دیراسه بکرێن و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیان
له‌سه‌ر بکرێ ، ئه‌و کات چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێ و هه‌نگاوی
پراکتیکی بۆ بنرێ.
1.
ناجێگیری باری سیاسی کوردستان هۆیه‌کی گرینگه بۆ دابڕانی
خه‌ڵکی کوردستان له به‌رده‌وامیدان به خوێندن. به درێژایی
مێژووشه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی که دژ به کورد کراون
بونه‌ته هۆی کۆچکردنی به‌رده‌وامی خێزانه‌کان له نێوان
شار‌و لادێی کوردستان ،بۆ نموونه له شاره‌کاندا له ترسی
ده‌ستدرێژی ڕژێم وده‌ستگیرکردن، زۆرله خێزانه کورده‌کان
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مناڵیان له ڕیزی پێشمه‌رگه‌دا بوون یان
سه‌ربازی هه‌ڵاتووبوون له شاره‌کانی خۆیانه‌وه کۆچیان
کردووه بۆ شاره‌کانی تر،یان ڕاگوێزی باشووری ئێراق کراون،
هه‌روا گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی لادێکان بۆ ئۆردوگا زۆره
ملێکان له پاش ئۆپه‌راسیۆنی به‌د ناوی ئه‌نفال که‌هه‌زاره‌ها
کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی لێکه‌وتۆته‌وه که تا
ئه‌مرۆش کاریگه‌رییه‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌وه به
ڕوونی دیاره ، گرینگ‌ترینیان لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی کورد
وئۆرگانیزه‌ی خێزان و له‌ده‌ست دانی باوه‌ر به خۆبوونی تاکی
کورد .
2.
خراپی
باری ئابووری، بێ‌کاری وهه‌ژاری له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کییانه‌ن
که وای کردووه مناڵ وگه‌نجی کورد ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرن و
مل بده‌نه کارکردن له کارخانه‌وبازاڕودوکان و سه‌رجاده‌کان ،
بۆیه رۆژ به رۆژ مناڵی سه‌ر شه‌قام له کوردستاندا ژماره‌ی
رووی له هه‌ڵکشانه . کچانیش له ته‌مه‌نێکی زوودا یان به شوو
ئه‌درێن یان له خوێندن دائه‌برێن وخه‌ریکی یارمه‌تیدانی
دایکیان ئه‌بن له‌به‌رێوه‌بردنی ماڵ و به‌خێوکردنی منداڵدا .
له‌به‌رهه‌ژاری وده‌ست کورتی دایک و باوک ناتوانن که‌ل وپه‌لی
قوتابخانه‌وجل و به‌رگ و پێڵاو بۆ مناڵه‌کانیان دابین بکه‌ن
،من خۆم چه‌ندین جار بیستوومه که دوو مناڵ له خیزانێکدا
یه‌ک جووت پێڵاوی رێک و پێکیان هه‌بووه وبه‌نۆره له پێیان
کردووه . کچێک بۆی گێرامه‌وه که له عه‌باکه‌ی دایکی جلی
مه‌کته‌بی بۆ خۆی دروست کردووه. به ده‌یان مناڵی کورد به‌سکی
برسییه‌وه ئه‌چن بۆ قوتابخانه، یان ئه‌و خواردنه‌ی که
ئه‌یخون له نان وماست و نان و چا ، ووزه‌یه‌کی ته‌واو
نابه‌خشێ به به‌له‌شی مناڵ که بتوانێ مێشک و له‌شی ئاماده
بکا بۆ وه‌رگرتنی زانیاری .
3.
دووری
قوتابخانه‌کان له شوێنی نیشته‌جێبوون . له زۆربه‌ی
لادێیه‌کانی کوردستاندا ته‌نها قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه(
زۆربه‌شیان پۆلی شه‌شی تیا نییه) له شارۆچکه‌بچوکه‌کانیشدا
ته‌نها قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌بووه که له پۆلی
حه‌وته‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا تا پۆلی نۆ ( ئێستا له هه‌ندێ
شارۆچکه‌دا قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییش کراوه‌ته‌وه) . بۆ
به‌رده‌وام بوون له خوێندن قوتابی ناچاره یان ده‌ست له
خوێندن هه‌ڵگرێ یان له شوێنێکی دوورله ماڵ به‌رده‌وامی به
خوێندن بدا ، که ئه‌مه‌شیان بۆ کچان مه‌حاڵه. ئه‌مه جگه
له خراپی هۆیه‌کانی هات وچۆ و رێگه‌و بان که ئه‌بنه هۆی
دواکه‌وتنی قوتابی له خوێندنگه .
ئه‌م
فاکته‌رانه‌و ده‌یان فاکته‌ری تری کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌گه‌ر
باسی لێوه بکه‌ین باسێکی یه‌کجار زۆرهه‌ڵئه‌گرێ رێگرن
له‌به‌رده‌م نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌کوردستاندا،
به‌تایبه‌تی له ناو ژناندا که ئه‌مرۆ رێژه‌یه‌کی زۆری
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری پێک ئه‌هێنێ.
*راپۆرتی
یونسیف
www.alhayat.com/society/Item -20060510
*2juni
2006DN/ Sweden
|