ئه‌م
نووسراوه له ژماره 6ی (دووهه‌فته‌نامه‌ی
رۆژهه‌ڵات)دا
چاپکراوه.
مێژووی دروست بوونی زه‌وی و په‌یدا بوونی مرۆڤ زۆر روون نییه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له مرۆڤ بده‌ین هه‌ست به دوو جیاوازی
ئه‌که‌ین.
یه‌که‌م جیاوازی ره‌گه‌زی - دووهه‌م جیاوازی زمانی.
ئه‌و
جیاوازییانه خودی سروشت له سه‌ر مرۆڤ دایڕشتووه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر وردبینانه‌تر له ژیانی مرۆڤ بڕوانین هه‌ست به
جیاوازی دیکه‌یش ده‌که‌ین، ئه‌م جیاوازییانه له لایه‌ن خودی
مرۆڤه‌وه به‌سه‌ر مرۆڤدا سه‌پاوه. بۆ نموونه جیاوازی ئایینی
وه‌ک: مه‌سیحی _ موسڵمان _ یه‌هودی _ زه‌رده‌شتی و... جگه
له‌وانه ده‌بی جیاوازی قاره‌یی وه‌ک: ئاسیای _ ئه‌فریکای ...
هه‌روه‌ها جیاوازی دیکه‌ی ناوچه‌ییش وه‌ک: فه‌ره‌نسی، میسری،
چینی و .... نابێ فه‌رامۆش کرێت.
جیاوازی نژادی یا ره‌گه‌زی
ئه‌م جیاوازییه له ره‌نگی پێستی وه‌ک: ره‌نگی زه‌رد، سوور،
ره‌ش و سپی و تا راده‌یه‌کی که‌میش له باری چوارچێوه‌ی
به‌ده‌نییه‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئه‌م جیاوازییانه زۆر
گرنگ نییه، چون ئه‌وه‌ی که مرۆڤێکی سپی پێست بتوانێت
ئه‌نجامی بدات، مرۆڤێکی ره‌ش و زه‌رد و سووریش ده‌توانێت
ئه‌نجامی بدات و به پێچه‌وانه‌که‌یشییه‌وه.
گیانداران و زمان،
هه‌موو گیاندارێک له مرۆڤه‌وه تا ده‌گاته گیاندارانی
ده‌ریایی و جه‌نگه‌ڵی خاوه‌نی زمانن و له گه‌ڵ هاو کوفه‌کانی
خۆیاندا ده‌دوێن. نه‌کا بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه و بڵێین:
جیاوازی مرۆڤ و گیاندارانی دیکه له‌وه‌دایه که مرۆڤ ئه‌و
زمانه‌ی پێی ده‌دوێت ده‌یکات به نووسراوه و له جۆری په‌خشان
و هۆنراوه‌دا پیاده‌ی ده‌کات، پاشان له په‌رتووک و
یاداشتنامه و کاسێت و (CD)دا
هه‌ڵی ده‌گرێت بۆ نه‌وه‌کانی خۆی. نا، نا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌مان
زۆر ته‌واو نییه، هاتوو رۆژێ له رۆژان زانستی مرۆڤ وه‌ها
گه‌شه‌ی کرد و توانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مێشکی کیسه‌ڵێکی
چه‌ند سه‌د ساڵه له دۆڵیکی قاقڕ، یا پیره ماسییه‌ک که له
ئه‌شکه‌وتێکی ده‌ریاییدا ده‌ژی، ئه‌نجام بدات و ئاگاداری
به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆش و ناخۆشی ئه‌وانه بیت که ده‌یان جار
وه‌ک داستان بۆ نه‌وه‌کانی خۆیان به‌یان کردووه.
جیاوازی زمانیی زمانی مرۆڤ،
زمان که‌ره‌سه‌ی قسه کردنه، مرۆڤ به هێزی ئه‌و که‌ره‌سه
ده‌توانێت به که‌سێکی دیکه بڵێت چی پێویسته و چی پێویست
نییه. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین که مرۆڤ به یه‌ک زمان
نادوێت. راستی سروشت بۆچ ئه‌م هه‌موو زمانه‌ی دروست کردووه؟
ئایا نه‌ده‌کرا مرۆڤ به یه‌ک زمان بدوایه‌ت تا کیشه‌و
ده‌ردیسه‌ری زمانی که‌متری ببوایه‌ت؟! وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره
خۆی نووسراوه‌یه‌کی تایبه‌تی پێویسته.
ئه‌م
چه‌ن زمانییه بووه‌ته هۆی پارچه‌پارچه بوونی مرۆڤ.
کاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شبه‌ش بوونی مرۆڤ بووه‌ته
مایه‌ی دروست بوونی چوارچیوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له
کۆمه‌ڵگادا. فێربوونی زمانه‌کانی دیکه به شێوه‌یه‌کی
ئاره‌زوومه‌ندانه و ئازاد بۆ هه‌ر مرۆڤێک پێوێسته، ئه‌م
پێویستییه خۆی کاتێکی تایبه‌تی پێویسته. به‌ڵام به زۆره‌ملی
گه‌لێ زیانبه‌خشه! ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی مرۆڤدا بگێڕێن
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له هه‌ندێک ده‌وراندا به زۆره‌ملی
زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌پێنراوه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه‌دا. با به دوو نموونه‌ی زمانی زۆره‌ملی ئاماژه بکه‌م.
1- سه‌پاندنی
زمانی عه‌ره‌بی، له کاتی هێرشی عه‌ره‌به‌کان له پێناو
پیاده‌کردنی ئایینی ئیسلام له ئاسیا و ئه‌فریکا به سه‌ر ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی که له جه‌نگدا تێکشکان.
2- سه‌پاندنی
زمانی فارسی به‌سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌کانی بلوچ، تورکمه‌ن،
تورک، کورد، عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی له ئیران‌دا. له‌م ده‌ورانه
گه‌شه‌ی شارستانی و زانسته‌دا ئه‌و نه‌ته‌وانه مافی ئه‌وه‌یان
نییه له
شار و گونده‌کانی خۆیاندا
به‌زمانی خۆیان بنووسن و بخوین. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای،
ناوه‌ندی و زانستگا به زمانی فارسییه، هه‌موو که‌ره‌سه‌ی
په‌روه‌رده‌کردن و فێربوون هه‌ر به‌و زمانه‌یه، به زۆره‌ملی
ئه‌و نه‌ته‌وانه فێری فارسی ده‌که‌ن و چوارچیوه‌یه‌کی وه‌هایان
داڕشتووه که بکه‌ونه ژێر سیستمی فارسیزم تا زمان و
ئه‌ده‌بیاتی خۆیان له بیر ببه‌نه‌وه.
زمانی ساده و زمانی
نووسراوه‌یی (ئه‌ده‌بی )،
په‌یڤین و پیکه‌وه دووانی خه‌ڵک له رێگاوبان، له شوێنی کار
و کاتی پشوودان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، پێی ده‌ڵێن زمانی ساده.
کاتێک که‌سێک قسه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌یه‌کی رێکوپێک به
نووسراوه‌ی ساده، په‌خشان و هۆنراوه داده‌ڕیژێت و
ده‌ینووسێته‌وه، پێی ده‌ڵێن زمانی
ئه‌ده‌بی.
زمانی ئه‌ده‌بی زمانی ساده به جۆرێکی وه‌ها پوخت و پاراو و
به پێز ده‌کات که له به‌شه جیاجیاکانی زانستیدا به‌کار
ده‌برێت. هه‌ر زمانێک زمانی ئه‌ده‌بی نه‌بێت به‌ره‌و نه‌مان و
له‌ناوچوون ده‌ڕوات!
هه‌روه‌ک ده‌زانین
له نه‌خشه‌ی ئێستای ئێران‌دا چه‌ند نه‌ته‌وه به زمانی جیاواز
و ئه‌ده‌بیاتی جیاوازه‌وه ده‌ژین. به‌داخه‌وه له به‌شی
ده‌نگوباس و چاپه‌مه‌نی فارسی وه‌ک: رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ،
ته‌له‌ڤیزیۆن، هه‌روه‌ها له گۆڕه‌کاندا که سه‌باره‌ت به
ئه‌ده‌بیات ده‌دوێن ره‌سته‌ی(هۆنراوه‌ی ئێرانی _ ئه‌ده‌بیاتی
ئێرانی _ شاعیر ئیرانی _ زمانی ئێرانی _ گۆرانی ئێرانی و
موزیکی ئێرانی) به‌کار ده‌برێت.
ئه‌وه‌یش له کاتێکدایه که باسه‌که سه‌باره‌ت به شاعیر یا
نووسه‌رێکی وه‌ک:(مولانا جه‌لاله‌دین رومی، به‌لخی)- (روده‌کی
سه‌رمه‌رقه‌ندی)- (نیزامی گه‌نجه‌یی)-(فیرده‌وسی تووسی) و
(ئه‌حمه‌د شاملو) که به‌فارسی نووسیویانه و یا گۆرانیبێژێکی
وه‌ک (داریوش) که به فارسی گۆرانی ده‌ڵێن، له ئارادایه.
شاعیر ئێرانی،
به‌کار بردنی ناوێکی وه‌ها له ناوه‌رۆکدا کارێکی زۆر نا ره‌وا
و نادروسته؟ هه‌ر شاعیر و نووسه‌ر و گۆرانیبێژێک هی ئه‌و
زمانه‌یه که پێی ده‌دوێت. ئایا به پێی شوێنی ژیان و جێگه‌ی
نیشته‌جێ بوون، ده‌توانین بڵێین: (مه‌ولانا جه‌لاله‌دین
به‌لخی) یا (رووده‌کی سه‌مه‌رقه‌ندی) و (نیزامی گه‌نجه‌یی)
شاعیرانێکی ئیرانێن؟ ئایا شاره‌کانی به‌لخ و سه‌مه‌رقه‌ند و
گه‌نجه وان له ئێران‌دا؟ هه‌روه‌ها ئایا ده‌توانین بڵێین:
(ئه‌حمه‌د شاملو) شاعیری عه‌ره‌ب یا کورده؟
ئایا ره‌وایه بڵێین فیرده‌وسی شاعیری نه‌ته‌وه‌ی بلوچه؟ جگه
له جیاوازی زمانیی زمانی فارسی له گه‌ڵ زمانی بلوچی که
فیرده‌وسی هۆنراوه‌ی پێداناوه، به‌داخه‌وه شاعیر به بۆچوونێکی
تایبه‌تییه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی بلوچ ده‌ڕوانێت. با لێره‌دا
ته‌ماشای چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی فیرده‌وسی بکه‌ین له{(بۆڵتێنی
مباحثات _ ژماره 4)_ (بلوچستان در مسیر بقا)، سه‌باره‌ت به
هێرشی ئه‌رده‌شیری بابه‌کان بۆ بلوچستان به‌و جۆره
ده‌نووسێت:
بکار بلوچ ارجمند اردشیر
بکوشید با کاردانان پیر
نبد سودمند با افسون رنگ
نه از بند رنج و نه پیکار جنگ
اگر چند بد این سخن ناگزیر
بپوشید بر خویشتن اردشیر |
بۆ چاره‌ی بلوچ سه‌رۆک ئه‌رده‌شیر
له‌گه‌ڵ زانایان که‌وته راوته‌گبیر
نه‌بوو ده‌سکه‌وتێک له مه‌کر و نیره‌نگ
هیچیش نه‌کرا له مه‌یدانی جه‌نگ
هه‌ر چه‌ند که تاڵ بوو ئه‌م قسه
ئه‌رده‌شیر، به‌ناچار گوتی، به‌سه |
ئه‌رده‌شیر کارێکی بۆ ئه‌نجام نه‌درا. به‌شاهیدی فیرده‌وسی
نه‌وشیروان به له‌شکروسپاوه به‌لاماری بلوچستان ده‌دات و
خه‌ڵکه‌که‌ی کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یشیان
به‌تاڵان ده‌بات.
از ایشان فراوان و اندک نماند
زن و مرد جنگی و کودک نماند
سراسر به شمشیر بگذاشتند
ستم کردن کوچ برداشتند
بشد ایمن از ایشان جهان
بلوچی نماند آشکار و نهان |
زۆر و که‌م له‌وان ته‌واو، هیچ نه‌ما
ژن و مناڵ و پیاوئازا نه‌ما
به گورز و شمشێر په‌لامار دران
له‌ترسا هه‌موو گه‌ینه هه‌نده‌ران
جهان ئارام بوو له ژێر چه‌تری شا
بلوچ به‌جارێک ناوی هه‌ر نه‌ما.}. |
شاعیر و نووسه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ده‌رد و ره‌نجی
نه‌ته‌وه‌که‌یدا هاوبه‌شه و خه‌مخۆره. وه‌ک ده‌بینین
فیرده‌وسی نه‌ک له ده‌رد و ره‌نجی بلوچه‌کاندا هاوبه‌ش نییه
و خه‌مخوری ناکات، به‌ڵکو کۆمه‌ڵکوژی بلوچه‌کان به‌ده‌ست
نه‌وشیروان به ئاسایش و ئه‌منییه‌ت ده‌زانێت و نازناوی
سه‌رۆکیش بۆ
ئه‌رده‌شیر،
ئه‌رده‌شیرێک که به درۆ و ده‌له‌سه و مه‌کر و فێڵبازی
له‌گه‌ڵ بلوچه‌کاندا هه‌لسوکه‌وت ده‌کات، به‌کار ده‌بات!
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هێرشی عه‌ره‌به‌کان و لاواز بوونی زمانی
فارسی به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه، سی ساڵ خۆی ماندوو ده‌کا و
تێده‌کۆشێ تا زمانی فارسی زیندوو کاته‌وه. له‌و باره‌وه
ده‌لێت:
بسی رنج بردم در این سال سی
عجم زنده کردم من بدین پارسی |
سی ساڵی ره‌به‌ق تێکۆشام ته‌واو
عه‌جه‌میم توڕدا، فارسیم کردۆ باو |
جگه له دیدوبۆچوونی فیرده‌وسی سه‌باره‌ت به بلوچه‌کان،
جیاوازی زمانیی زمانی فارسی و تورکی - فارسی و تورکمه‌نی –
فارسی و کوردی- فارسی عه‌ره‌بی- فارسی و ئه‌رمه‌نی به
راده‌یه‌که که پێویستی به وه‌رگێران هه‌یه. ئایا به‌و
جیاوازییانه‌وه ده‌کرێت بڵێین ئه‌و شاعیرانه شاعیری ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی دیکه‌ن که وان له نه‌خشه‌ی ئێران‌دا؟
زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی،
له‌و چند دێڕه‌ی سه‌روه‌دا باسی ئه‌وه کرا که جگه له
نه‌ته‌وه‌ی فارس نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ناتوانن به زمانی خۆیان
بخوێنن و بنووسن و گه‌شه بده‌ن به زمان و ئه‌ده‌بیاتی خۆیان.
ئایا به‌کار بردنی ره‌سته‌ی (زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی) له
باری ئینسانییه‌وه ره‌وایه؟ له باری حقوقییه‌وه
دادپه‌روه‌رانه‌یه؟ له باری ئازادی سیاسییه‌وه جهانێکی
ئازاد و دێمۆکرات به‌دیاری دێنێت، یا ده‌سه‌ڵاتی دیکتارتۆری؟
کامیان؟ ئایا زمانێک به‌ناوی زمان ئێرانی له جهاندا هه‌یه و
که‌سێک هه‌یه که به‌و زمانه بدوێت؟
نووسه‌ران و ئه‌دیبانێک که سه‌باره‌ت به داسه‌پاندنی زمان و
ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی به سه‌ر زمان ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا
ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، نازناوی
" تازی"
بۆ عه‌ره‌به‌کان به‌کار ده‌به‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
داسه‌پاندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی به سه‌ر زمان و
ئه‌ده‌بیاتی بلوچ، تورکه‌مه‌ن، تورک، عه‌ره‌ب، کورد و
ئه‌رمه‌نی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێن و هیچ ناڵێن. شاعیریکی فارس
به‌ناوی(عماد خوراسانی) ده‌ڵێت:
این همه جنگ و جدل حاصل کوته نظریست
گر نظر پاک کنی کعبه و بتخانه یکیست! |
ئه‌م هه‌موو مشتومڕه هۆی نه‌زانینه، بزانه
که‌عبه و بوتخانه هه‌ر یه‌کن، چاوه‌که‌م، جوان
بڕوانه! |
ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه پێیان وایه:
ئه‌میان ته‌ڵایه _ ئه‌و‌یان به‌ڵایه!!
که‌سانیکیش که سه‌باره‌ت به ده‌ربازبوونی زمانی فارسی له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی زمانی عه‌ره‌بی وتار ده‌نووسن، یا له
کۆڕه‌کاندا قسه‌وباس ده‌که‌ن ئاماژه به کار و هه‌لوێستی دوو
که‌س ده‌که‌ن. یه‌که‌میان فیرده‌وسی به نووسینی شانامه،
دووهه‌میان پادشایه‌ک به‌ناوی (یه‌عقوب له‌یس) که ناڕه‌زایی
ده‌ر ده‌بڕێت به‌رانبه‌ر به شاعیرێک که به عه‌ره‌بی
هۆنراوه‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ڵێت:
بۆچ به زمانێک که زمانی من نییه، هۆنراوه‌م بۆ
ده‌خوێنیته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه هه‌ندێک له نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی که زمان و ئه‌ده‌بیاده‌که‌یان له ژێر
کاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی داسه‌پاندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی
فارسی به‌ره‌و نه‌مان و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن، له بری ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین، ده‌که‌ونه ستایشکردنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی.
دووباره ئاماژه به‌و باسه ده‌که‌مه‌وه، فێربوونی زمانی
دیکه بۆ هه‌ر که‌سێک و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرنگه و
ده‌سکه‌وتی باش و جوانی ده‌بیت، ده‌سکه‌وته‌که‌یشی دۆستایه‌تی
و فێربوونی کردار و ره‌فتار جوانه له یه‌کتر.
هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین نووسینی باسێکی وه‌ها گرنگ، به
نووسراوه‌یه‌کی کورتی وه‌ک ئه‌م نووسراوه به‌یان ناکرێت،
به‌ڵکو ده‌بێت له چه‌ند کتێب‌دا به به‌ڵگه و دیکۆمێنتی
پێویست له نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ناوچه‌یی و جهانییه‌وه
بنووسرێت.
تێبینی:
من وه‌رگێر نیم! به‌س بۆ ئاسانکاری ئه‌و چه‌ند هۆنراوه
فارسییه‌م به‌و جۆره کردووه به کوردی. ئه‌م نووسراوه
به‌فارسی له سێ رادیۆی فارسی‌دا خویندوومه‌ته‌وه.
2-5 - 2006
|