هێنده خه‌می تۆ پیرۆزه‌و
ئاوێزانی ڕوحم بووه
لێ ناگه‌ڕێ ی له په‌سێوێ هه‌ڵکوورمێم و
تاوێ خه‌میش بۆ خۆم بخۆم
هێنده دیدارت به‌سۆزه‌و
زه‌رده‌ی ده‌متم خۆش ویستووه
لێ ناگه‌ڕێ ی که‌مێ به‌خۆشـما بڕوانم
پێش دڵم .... ده‌ریایه‌کی هێند به‌رین بوو
خه‌می هه‌موو شه‌پۆلێکی تیا شین ئه‌بوو
پێش تۆ دڵم .... هه‌وارێ بوو
به په‌رستگای گشت ڕێبوارێ خه‌مگین ئه‌بوو
پێش تۆ دڵم .... حه‌ژمه‌تێ بوو .... بۆ جیهانێ ئه‌کرایه‌وه
پێش تۆ دڵم .... ئاوازێ بوو
له ڕۆژهه‌ڵات دائه‌گیرساو ....... لاڕۆژئاوا ئه‌توایه‌وه
پێش تۆ دڵم ....... دارستانی کوێستانێ بوو
چه‌م و جریوه‌و ( با) ی تیا بوو
پێش تۆ دڵم ......ئاسمانێ بوو ...خوای تێدابوو
که تۆم خۆش ویست .......
بووی به ڕازێ له ده‌روونماو گۆشه‌گیربووی
خه‌می خۆم و ، ده‌ریاو ، جیهانم له‌یاد کرد
هه‌ر خه‌می تۆ .. بوو به ئاشنای هه‌میشه‌ییم
له مه‌مله‌که‌ت دابڕام و،
ته‌نها نیگای چاوی ڕه‌شت
بوو بو خه‌وی وه‌نه‌وشه‌ییم
گلاره‌که‌م.... پێش تۆ دڵم .... زۆر گه‌وره‌بوو
که تۆ هاتی ... جیهانێکت له دڵمدا ئاواره‌کرد
بووی به خانه‌خوێ و دانیشتی
هه‌ر نه‌وه‌ستای .... هه‌تا جێگه‌ی خواشت ته‌نگ کرد
چه‌م چه‌ماڵ 1994
له نامیلکه‌ی ( ئه‌و شیعرانه‌ی تۆ ئه‌بینن) .
|