گوڵم
هێنده خۆشم ئه‌وێ ی
په‌یتا ....... په‌یتا
خوێن له برینی کاسهما هه‌ڵئه‌قرچێ
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ ....
ووتیان شێتێ ... خوێنی برینی خوارده‌وه‌و
به لادا که‌وت
ئه‌وه منم....... لێت تێك نه‌چێ
* * *
خۆ تۆ دوو ووشه‌ت پێ ووتم
( خۆشت ئه‌وێم )
ئێ ده باشه خۆشم ئه‌وێ ی
ئیدی چیم له لێوت نه‌بیست
که‌چی بووم به مه‌سیحێك و .. چاوهڕهشهکانتم په‌رست
* * *
سه‌رسام ئه‌بی له حه‌زی من
ئه‌ڵێ ی چۆن شێت
له‌سۆزی ڕاز ..... خورپه‌ی تاسه‌و
نیگای چرپاوی ئه‌ڕوانێ ؟
سه‌رسام مه‌به ...
گوڵم به خوا ... که‌س وه‌کو شێت
خۆشی تامی ئه‌م حه‌زانه پێ نازانێ
* * * *
خه‌م لێم گه‌ڕێ
ئه‌مڕۆ نامه‌وێ خوێنی دڵ
بکه‌م به زووخاوی ووشه
تا شیعرێکی پێ بنووسم
ئه‌ڵێن دوێنێ چاوڕه‌شه‌که‌م
به لا ملی باخی گشتی دا ڕه‌ت بووه
ئه‌م هه‌له چۆن نهقۆزمهوه
ئه‌مڕۆ ئه‌ڕۆم.. به‌ڵکو بۆن و هه‌یاسه‌که‌ی بدۆزمه‌وه
* * * *
کێ ئاسایی پێ خۆشتره..... منیش شێتی
بریا شێت دهبام به چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا
خۆ هیچ نه‌بێ .... من ئه‌مێستا
زه‌رده‌شتێکم عه‌شقم هه‌یه‌و
تۆش له بۆته‌ی پهرستنمای
به‌م شیعرانه‌ش
دیوانێکی جوان و پیرۆز
تۆمار ئه‌که‌م .... وه‌ك ئاوێستا
* * *
چه‌م چه‌ماڵ
1995
له نامیلکه‌ی ( بارانه کۆچه‌ری یه‌کان )
|