ئه‌مشه‌و ...
له قوڵایی هه‌نسکی هه‌وردا
له‌گه‌ڵ قیژه‌ی کونهپهپوویهکدا
ئاوی خۆشه‌ویستی پڕ بارانی ئهنۆشمهوه
له سامناکی هه‌ڕه‌شه‌ی نزایه‌کدا
ڕووت و قوتی
ساماڵی خه‌ونه‌کانم ئهپۆشمهوه
له که‌ڤاڵی. تارماییه‌کدا
به ژوار.
به ئه‌سپایی
به بێ چرپه
هه‌نگاوه‌کانم سه‌رشێتانه و
بووکه سوره ئاسا
ملی ڕێگاکانی مهناومهینیان. گرتووه
.......
من له شه‌وه هاوینێکی هاوسێی پایزدا
به ده‌م وڕێنه‌وه
ئاشنای ئه‌و بووم
له‌سه‌ر هه‌مان به‌ڵێنیش
به کڵۆڵی شیعره‌کانمه‌وه
خۆم و زه‌رده‌خه‌نه تۆراوه‌کانم
خۆم و گۆزه درز بردووهکهی سه‌ر شانم و
کانیاوه وشک بووه‌که‌ی به‌رپێم
له ته‌نیشت پێخه‌فه‌که‌مدا
هێور هێور
به‌ره‌و که‌له‌پۆ. تل ئه‌بمه‌وه و
به ئومێدی هه‌ڵمژینی ئه‌و ووشانه‌ی ئه‌یدایه ده‌م با و
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نه‌سیمی باراندا بۆی ئه‌هێنام
ئه‌که‌ومه ڕێ...
به ئومێدی
خواردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌ڕه گوڵێک
شۆربا ئاسا له فرمێسکی چاوی ئه‌و و
بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌مشه‌وی
ئه‌که‌ومه ڕێ...
ئه‌ی هاوڕهزی به‌رسیله و گوڵه گه‌نم
پێش شه‌و شادی ئه‌مشه‌وت
دڵم مه‌شکێنه و
له‌گه‌ڵ میوه‌ی ماچه خه‌یاڵه‌کانتدا
بمکه‌ره ده‌نکه هه‌نارێک و
پێش ماڵ ئاوا
تامم بکه، بم قۆزه‌وه
تا له شیله‌ی هه‌نگوینی ماچێکتدا
بتوێمه‌وه و
به‌ناو کوره‌ی حهزهکهنتا
شۆرببمهوه
.......
ئای شهیتانۆچکهی خه‌ونه سه‌ر ههڵگرتووهکانم
تۆ ته‌ماشاکه !
ئه‌مشه‌و به‌بێ ئه‌و چه‌ند شێتم، چه‌ند شه‌یدام و
دێوانه‌ی تارماییهکانیش
چاوبڕکێیانه و
له پێکه‌نینا
زه‌لیلانه له پێ که‌وتوون
ئای چه‌ند سه‌یره!
من بۆ بینینی تروسکه‌ی ئه‌و
له زێمار. و خۆکوشتنی خۆمدا
شوێن شه‌مه‌نده‌فه‌ری زه‌مه‌نی شه‌وانم ئه‌که‌وم و
به بێ هوده
ساتێک هه‌نار و
ساتێک گۆزه‌و
ساتێک بژاڵ. و
ساتێک ساماڵم
ئه‌مشه‌و ....
15 / 6/ 2006
تێبینیی :
که‌ڤاڵ: به واتای تابلۆ یه‌ت
به ژوار: واته به ئازار
مهناومهین: واته بیابان یان ده‌شتی چؤڵ
که‌له‌پۆ: که‌لی خۆر ئاوا بون
زێمار : واته پرسه
|