بۆ دایکى دڵسۆزم

 

ساردین

 

که‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران هاتم

له‌کاتى ماڵئاوایییدا

دایکى خێر له‌ خۆنه‌دیوم

هه‌ نسک هه‌نسک بۆم ده‌گریا

ئه‌یزانى که‌ نامۆ ده‌بم

ئه‌یزانى که‌ له‌و دوور ده‌بم

ساته‌ وه‌ختێک هێنده‌ سه‌خت بوو

چاوم فرمێسکى نه‌ده‌رشت

به‌ڵام ناخم له‌ گه‌ڵ ئه‌ودا قوڵپ ده‌گریا

که‌ بۆ دواجار

ده‌ستى راستم به‌رز کرده‌وه‌

وتم دایه‌ گیان

مه‌گرى بۆ خۆت که‌ لێم دووریت

بگرى بۆ من که‌ لێت دوورم

له‌ میهرت دوور ده‌که‌ومه‌وه‌

وتم دایه‌ گیان

چۆن ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ تۆ بووم

له‌ شم له‌ له‌ شت جیا بووه‌وه‌

رووت و قووت بووم

بۆ هه‌ موو شت چاوه‌ڕوانى ده‌ستى تۆ بووم

ئاواش ئێستاکه‌ بزانه‌

به‌م بڕیاری نامۆ بوونم

پۆشته‌ ده‌بم

به‌ڵام بىَ سۆزو بێ میهر

بۆ خۆ شه‌ویستی تۆ ده‌بم

ئه‌و کاته‌ شى بوومه‌ دایک

ویستم وه‌ک تۆ میهره‌بان بم

ئێستاش منیش

له‌و ساته‌ وه‌خته‌ ده‌ترسم

که‌ کچه‌که‌م جێم ده‌هێلێ و

ده‌ڵىَ چیتر لاى تۆ نابم

 

Sardeen1997@hotmail.com

- سوید 

 
           

 

02/09/2015