من که‌هاوڕێیه‌کم نییه لۆمه‌ی له‌ته‌نهای ناکه‌م

 

شه‌هید که‌وڵۆسی

 

(بۆ که سیکه ئه م قسانه که هه رگیز پێم دروست نه بووه تێکه ڵی ژیانی عاده تی که م،
ئه و که ئیستا گه وره بووه وده توا نێت کڵۆیه ک له خوێنی من هه ڵبگرێت و به خه تێکی گه وره له سه ر سنگی ئا سمان بنو‌سێت،مرۆڤی زیندو بۆیه ئه مرێت بۆ ئه وه ی بۆ هه میشه بژی ،،هاوکات بۆ خا لقێکی میهره بان هه میشه و بۆ مه خلو قێکی گوناه بارهه ندیک جار
ژوان ئا واره!    

 

من له‌تۆدا به‌دوای ژیاندا نه‌گه‌راوم،

وه‌ک چۆن له‌ژیاندا به‌دوای تۆدا ناگه‌ڕێم

وه‌ک چۆن له‌مه‌عریفه‌شدا جێپێی خوێنێکی سور هه‌ڵده‌گرم

به‌م چه‌شنه‌ له‌یادکردنی تۆ قورسایی ناخاته‌سه‌ر ته‌نهایی من!

من ئه‌گه‌رگله‌ییه‌کم هه‌بێت له سه ر‌دادپه‌روه‌ری خۆمه‌

بۆڕاگرتنی چه‌قی گه‌ردوون له‌تۆدا،

یان سه‌نگی تۆ له‌گه‌ردووندا..

بێشک من دادپه‌روه‌ر نه‌بووم

ئه‌گینا دڵی تۆم له‌سه‌رگه‌ردوون نه‌ده‌شکاند

بێشک من دادپه‌روه‌ر نه‌بووم ئه‌گینا دڵی گه‌ردوونم له‌سه‌رتۆ نه‌ده‌شکاند.

ئه‌گه‌ر گله‌یییه‌کم هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وهه‌موو درۆیه‌یه بۆجوانکردنی ژیان کردمان

ئه‌گه‌ر به‌چه‌شنێک دڵ ڕه‌ق بم سه‌باره‌ت به‌وڕاستگۆییه‌یه‌

که‌بۆ له‌یادکردنی ژیان شه‌وانه‌ ڕۆژێکی سه‌ختمان له‌گه‌ڵیان برده‌سه‌ر

مرۆڤ قه‌ت ناتوانێت له‌گه‌ڵ شته‌کاندا کۆک بێت

ئه‌گه‌ر مایل بێت به‌ڕاستی و دادپه‌روه‌ری!

مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت ڕیاکاربێت

ئه‌گه‌ر ویستی خۆی ته‌رخانکات بۆ ڕازیکردنی نورێک

که‌له‌دڵدا به‌هێواشی ده‌سوتێت!

به‌هێواشی وه‌ک چڵێک نێرگز ده‌ست بۆژیان درێژ ده‌که‌م

یاده‌وه‌ری وه‌ک گێژه‌ڵوکه‌ دێت و ئه‌‌مفڕێنێت بۆ دوور

بۆجێگایه‌ک هه‌مووشتێکی لێیه‌ ژیان نه‌بێت

وه‌ک نه‌وڕه‌سێک دێمه‌وه‌سه‌ر ده‌ریا...

سبه‌ینێ وه‌کوحوت ده‌مم بۆده‌کاته‌وه‌و ده‌مخوات

من ڕاستی خۆمتان بۆناگێڕمه‌وه

ئه‌وه‌ی ده‌ینوسمه‌وه‌ خیانه‌تێکه‌ ‌نوسین له‌به‌رائه‌تی مندا

 تاڵ تاڵ وه‌ک مووه‌سپیه‌کانی باوکم ده‌ری دێنێت.

چه‌ند جوان ئه‌دره‌وشێیته‌وه‌ کاتێک به‌ته‌نها ئه‌تبینم

چه‌ند فه‌سیح تر ده‌ت بیستم کاتێک چوارده‌ورت به‌بۆڵه‌بۆڵ پڕنابێته‌وه،،‌

له‌کۆتایی ئه‌م قسانه‌دا ڕه‌نگه‌شتێک بڵێم

ئه‌گه‌ر له‌لۆچێک له‌لۆچه‌کانی نوسیندا ون نه‌بووم

ئه‌وه‌ی له‌نوسینه‌وه‌ فێرده‌بین له‌یاد کردنه‌

چه‌ند تاریکیت کاتێک ته‌نهانیت،،

چه‌ند بێده‌نگیت کاتێک به‌عایله‌وی ده‌چیته بازاڕ

شه‌رم له‌کوڕو کچه‌کانی سه‌رشه‌قام ده‌که‌یت

شه‌رم له‌پاسکیل سواره‌کانی نێو کۆڵان

سه‌رت داده‌خه‌یت و ده‌ترسیت یاده‌وه‌ریت له‌م کۆڵانه‌دا بریندار بێت

به‌رله‌باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه

خۆف ده‌که‌یت باخه‌په‌ژمورده‌که‌ی یاده‌وه‌ریت باران له‌خه‌وی هه‌ڵسێنێت

تۆ ئه‌گه‌رگله‌ییه‌کت هه‌بێت به‌خته‌وه‌ریت بریندار نابێت

من که‌هاوڕێیه‌کم نییه‌ لۆمه‌ی ته‌نهایی ناکه‌م

ئه‌گه‌ر به‌چه‌پۆکی ئاسنین بکێشیت به‌سه‌رخۆشبه‌ختیدا ژیان لێت زویر نابێت

کاتێک دڵی ته‌نهام له‌وپه‌ڕی مه خلوقا ده‌سوتێت خودا هه رگیز زویر نابێت

به‌درێژایی شه‌و گۆرانی بۆسه‌گێکی پیرئه‌ڵێیت

مانگ له‌ژوره‌که‌ت ئاوا نا بیت

من که‌به‌م ڕۆژگاره‌ به‌خوێنی خۆم سبه‌ینێ دروست ده‌که‌م

ئارامی له به‌هار ناڕه نجێت!

له‌کوێدا گۆڕستانێتکت دی ئه‌وه‌ڵین مردوی خه‌ونێکی منه‌ له‌وێ

له‌کوێدا شارێکم بینی ئه‌وه‌ڵین کۆشکی زێڕینی حه‌شارگه‌یه کی تۆیه‌ له‌وێ

من به‌ئازادی له‌گۆڕستاندا پیاسه‌ده‌که‌م و

تۆ به‌زنجیره‌وه‌ دێیته‌ باخچه‌کا نه وه،،‌

من کاتێک ده‌سکاری خه‌یاڵ ده‌که‌م

کلیل و ده‌رگاو قوفڵم نییه

تۆ کاتێک بیرئه‌که‌یته‌وه‌ گه‌ماڵێکی پیر پاسه‌وانته.

ده‌ست ناخه‌مه‌ کا‌روباری سروشته‌وه‌

گوڵ که‌یفی خۆیه‌تی چۆن ئه‌گری

ئیشم به‌نزاکانی هه‌ورنییه‌ که‌ی خه‌می من گوێگرتن بووه‌ له‌ده‌ریا

مافی ئه‌م گیایه‌ پێشێل ناکه‌م

که‌ده‌یه‌وێت ڕوبه‌ڕوی پایز شمشێر هه‌ڵبگرێت

قسه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئاورنگدا نییه‌

ڕێگای خۆم تێکه‌ڵی ڕێگای دایناسوره‌ غه‌مباره‌کان ناکه‌م

موریدێک به‌زیکر ئه‌مهێنێته‌ قسه‌

ئه‌وباسی شێخی سایه‌قه‌م بۆده‌کات که‌ڕۆژێک لێره‌ شمشێری هێناوه‌ته‌ قسه‌

به‌ردی هێناوه‌ته‌ گریان

تیتراوسکی له‌چاویدا خه‌واندووه

عاریفێک ڕامده‌گرێت و له‌به‌رچاوما به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت

 له‌ڕه‌شه‌بادا کتێب په‌ڕه‌په‌ڕه‌ ده‌کات

دوای ئه‌ولاپه‌ڕه‌ ئاگرینانه‌ ده‌که‌وم سه‌فحه‌ سه‌فحه‌ ئه‌یانخه‌مه‌وه‌ پاڵ یه‌ک

پیرێتی من له‌ئاخیرین په‌ڕه‌دایه‌ ئه‌یخوێنمه‌وه‌و

به‌رله‌وه‌ی خۆم بکوژم له‌ده‌ریادا به‌به‌رچاو تۆوه‌ په‌ره‌په‌ڕه‌ی ده‌که‌م

له‌قومێک ئاره‌قی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌چیت.. تۆ

تۆ له‌ژێرخانی یه‌هودییه‌ک ده‌چیت

له‌گوریسێکی ڕه‌ش ده‌چیت،،

په‌لێکی به‌ده‌ستی خوداوه‌و ئه‌وی دی به‌ده‌ستی شه‌یتانه‌وه‌

من وه‌کومه‌یمون له‌سه‌ر هێڵه‌ئاگرینه‌کانت بازبازێن ده‌که‌م

ڕۆژێک به‌رده‌بمه‌وه‌ باوه‌شی خوداو پێم ده‌ڵێت: به‌نه‌عله‌ت بیت زارۆکی خه یبه ر

ڕۆژێک به‌رده‌بمه‌وه‌ باوه‌شی شه‌یتان و پێمده‌ڵێت: به‌نه‌فره‌ت بیت بارمته ی من له کن مه زهه ر

له‌سه‌رمه‌ یاریکردن به‌هه‌رچی جوانییه‌و

ڕۆژێک بۆئه‌به‌د ناچمه‌ کایه‌یه‌کی دروسته‌وه

تۆله‌سه‌رته‌ یاریکردن به‌هه‌رچی ناشیرینییه‌ ڕۆژێک بۆئه‌به‌د ناچیته‌ کایه‌یه‌کی به‌ده‌وه‌

بزانه‌ چه‌ند ناداد په‌روه‌ر بووم من

له‌بری باران و ده‌ریا پرچی بیابانم شانه‌کرد

له‌بری عه‌شق و به‌هار چومه‌ ژوانی مه‌رگه‌وه‌

له‌بری دایکم و نیشتیمان ...تۆ

له‌بری کتێب و گۆرانی ...تۆ

له‌بری هه‌رچی جوانتره‌ ...تۆ

له‌بری هه‌رچی دڵگیرتره‌ ...تۆ

له‌به‌ر هه‌رچی زیندووتره تۆم دایه‌ به‌رگوله.

بڕوانه چه‌ند نادادپه‌روه‌ر ژیام من،

وه‌کو کرمێکی سوور دوور ده‌که‌ومه‌وه‌و لوت ده‌که‌م له‌ئاوه‌دانی

وه‌کو گورگێکی پیر لۆقه‌لۆق هه‌ڵدێم بۆ نادیار

که‌شوێنی من له‌ئاوێنه‌دا نابێته‌وه،،‌

یان وه‌ک قه‌له‌ڕه‌شێکی پیر مان ده‌گرم له‌فڕین

که‌ئاسمان نه‌زمی چۆله‌که‌و نه‌وڕه‌سی لاجوانتر بێت

به‌ڵام له‌قوڵایی ئاگردا سورترین پشکۆ... من،

به‌لام له‌دوور ترین ڕێگادا ونترین عه‌وداڵ... من

به‌ڵام له‌چاوی به‌یانیدا کوژاوه‌ترین چرا... من

به‌لام له‌گۆڕستاندا زیندوترین مردو...من

مه‌خابن .... ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا جێگای نابێته‌وه‌ نوسین خۆیه‌تی

قه‌ده‌ری من ئه‌وه‌بوو له‌هه‌موو شۆڕشێکدا به‌رهه‌ڵستکار بم

ئه‌گینا نوسین هاوڕێیه‌کی باش ده‌بوو بۆ منیش.

من که‌ئه‌وه‌نده‌ زاڵمانه‌ ئه‌نوسم مانای ئه‌وه‌نییه‌ تۆ لێم زویر نابیت

تۆ که‌ئه‌وه‌نده‌ عاشقانه ‌ئه‌نوسیت مانای ئه‌وه‌ نییه‌ من لێت ته وه لا نابم

ئێمه‌ که‌ئه‌وه‌نده‌ به‌ربه‌رین مانای ئه‌وه‌نییه‌ خودا لێمان زویر نابێت

من که‌ تا ئێستا چاوم له‌ خۆ غافڵ کردووه‌

مانای ئه‌وه‌نیه‌ دڵم له‌ تۆ زویر نابێت!

ئه‌گه‌ر من به‌ هه‌ڵه‌یا بچم له‌ قسه‌کردنم له‌سه‌ر ڕۆژه‌ سه‌خته‌کانم

تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دووباره‌ مه‌که‌ره‌وه‌

ڕونتر ئه‌توانیت باسی زه‌مه‌نی گه‌وره‌بوون و

پێگرتنی من بکه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی،

من که‌ده‌ست کاری جوانیه‌ شاراوه‌کانی ناخی خۆم ناکه‌م

پێم وانیه‌ تۆ لێم زویر نابیت..،

ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێ که‌س تاقه‌تی تێگه‌یشتنی نه‌بوو

له‌بێ داری شه‌وه‌ دره‌نگه‌کانی من

خۆمن له‌ شوێنێکی تر ئه‌وه‌م درکاند

که‌س نا تۆ بازێکی گه‌وره‌ت به‌سه‌ر نهێنیه‌کانی من دا داوه‌

من له‌گه‌ڵ تاریکیدا قسه‌ی زۆرم ماوه

قسه‌ی زۆر...

ئه‌و تیره‌ گڕدارانه‌ی شه‌و هاویشتی

چاره‌ی پیاوێک نیه‌ چیتربتوا نێت بخه‌وێت

من پێشبڕکێی جوانترین شعر ناکه‌م بۆ ناشیرین ترین خوێنه‌ر

ته‌نها به‌هۆی دوو دڵیمه‌وه‌ لێره‌ ئه‌مه‌وێت

وڕێنه‌کانم بنوسمه‌وه‌ بۆ که‌س نا بۆتۆ

ڕۆژێک ناچار ده‌بیت بیان خوێنیته‌وه.‌

ته‌نها گوناهێکی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌س تاوانبار ناکه‌م

چونکه‌ تاوان هه‌میشه‌ کرداره‌و

منیش کردارم خۆش ئه‌وێت

هێنده‌ هۆشیارم که‌س به‌ خۆمه‌وه‌ مه‌شغوڵ نه‌که‌م

ئه‌زانم نزیکترینتان لێمه‌وه‌ که‌سێکه‌

جه‌هه‌نه‌می من ئه‌بێت ڕۆژیک

ئه‌وه‌ ئه‌زانم زه‌مه‌ن له‌سه‌رم ڕا ناوه‌ستێت

ئه‌و قسانه‌ی دوێنێ ئه‌بوو بمکردایه‌

سبه‌ینێ بیان درکێنم.

من کیشه‌یه‌کی ئه‌و تۆم له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا نیه‌

تا هه‌نووکه‌ش نه‌م پرسیوه‌ من کوڕی ڕاسته‌قینه‌ی کام زه‌مه‌نم

مرۆڤی گه‌مژه‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ خۆی به‌ بونه وه رێکی  زه‌مه‌نی بزانێت

ئه‌وه‌ی دۆستی زه‌مه‌ن بێت قه‌تاو قه‌ت نازانێت چی ئه‌ڵێم

ئێستا بیرم که‌وته‌وه‌ بم بووره‌

له‌وێنه‌که‌یا ئه‌ته‌وێت شتێکم پێ بڵێت

له‌ روخسارتا ئه‌یخوێنمه‌وه‌

ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌رکم نه‌کرد

گرنگ نیه‌ ...گرنگ نیه‌

نازانم چۆن که‌ی له‌ کوێ پێت بڵێم

زۆر قسه‌ له‌ چاوی چه‌پتا به‌جێماوه‌

که‌له‌په‌ڵه‌ی خوێنی  نێوچاوی ئیمپراتۆر ئه‌چێت..

ئیمپراتۆر تۆپه‌ڵێک نووری په‌نهان بوو

ئه‌گه‌ر ویستتت بیبینی ئه‌بیت کۆدێکت پێ بێت

که‌ بانگی که‌یت له‌هه‌ر کوێی بێت وه ک بۆراق  دێته وه..، 

ئه‌و کۆده‌ لێره‌یا نانوسم چه‌نکه

خوێنه‌ر زۆر جار به‌د کرداره‌ گوڵی من،

سه‌یری نێو له‌پی ڕاستت که‌و

دوو هێڵی باریکی لای چه‌پ

هێڵی ڕوداوه‌ گرنگه‌کانی هه‌فته‌یه‌

به‌وردی لێک ئاڵاون

ئه‌وه‌ هێڵی تێکه‌ڵ بوونه‌

به‌ هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ ئازیزی من

مه‌به‌ستم تێکه‌ڵ بوونی به‌خته‌وه‌ری و کاره‌ساته‌

ئه‌وه‌ی رۆژێک به‌ده‌ستی خۆی کاره‌ساتی خوڵقاندبێت

له‌گه‌ڵ ژن و پیا وه خۆش به خته کاندا هه رگیز به خته وه ر نا بێت

خه‌فه‌ت مه‌خۆ ئازیز گیان خه‌می ناوێت

به‌خته‌وه‌ری ویراسیه‌ له‌ پیاوه‌ گه‌مژه‌کانه‌وه‌ بۆ ژنه‌ گێله‌کان

به‌خته‌وه‌ری یانی ده‌ست به‌ردان له‌و خه‌نده‌ ئه‌زه‌لییه‌ی

به‌ خوێن له‌ ڕوخسارتا کێشات،،

یانی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه ئه فسونا وییه‌که‌ی جاوید له رۆحدا

یانی مه‌حروم بون له‌ جوانیه‌ک که‌ که‌س نایبینێت خۆت نه بێت له دور ترین جێگه ی په نهاندا که منی لێـم له تۆدا

ئاخر به‌خته‌وه‌ری دیل بوونه‌ گوڵی من دیل بوون

به‌خته‌وه‌ری هێنده‌ ده‌ستت بۆ درێژ ده‌کات تا کۆته‌کانی ده‌که‌یته‌ پات

ئیدی بۆ ئه‌به‌د جه‌هه‌نه‌مه‌ به خته وه ری... جه‌هه‌نم

من بۆیه‌ ڕقی دنیام له‌ زه‌مه‌نه‌

چونکه‌ له‌ به‌خته‌وه‌ری ئه‌کات

به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌  زه‌مه‌نییه‌و

له‌ودیوه‌وه‌  یاری به‌ جوانیه‌کان ئه‌کات

من شتێکی تر ئه‌بینم ڕۆژێک دێت ده‌رباره‌یان

نهێنیه‌کی نا وه خت ده‌خوێنمه‌وه‌

کێشه‌ی ئێمه‌ ته‌نها دابڕان نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌و تاڵه‌ خوێنه‌ی نێوانمانه

هیچ بروسکه‌یه‌ک نه‌یتوانی دووکه‌رتی کات

له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ کاتێک عه‌شق ئه‌بێته‌ ئه‌خلاق

ئیدی بۆ ئه‌به‌د ئه‌بێته‌ پاسه‌وانم په‌یمانێک

که‌به‌هێز تره‌ له‌وه‌ی له‌حزه‌یه‌ک لێی غافڵ بیت

من که‌ ئه‌زانم ژه‌هر ئه‌نوسمه‌وه‌ دڵم به‌ئارامی هاوڕێمه‌

چونکه‌ ته‌نها ژه‌هر ئه‌توانێت باشتر له‌ گرێ ناوه‌کیه‌کانی من تێبگات که‌ دۆستم نیه‌ !

هه‌رگیز به‌دوای دۆستێکدا نه‌گه‌ڕاوم

که‌ کۆک بێت له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانم

هه‌میشه‌ نزیکی ئه‌و نه‌یارانه‌ بووم که‌ جوانترین نیازه‌کانی خۆم

له‌ ناشیرین ترین ته‌ماحه‌کانی ئه‌واندا دۆزیوه‌ته‌وه‌

به‌ڵام تۆ ناشیرین ترین نیازه‌کانی خۆت

له‌ ناو جوانترین ته‌ماحه‌کانی دۆستێکدا بۆ نه‌دۆزرایه‌وه‌

بڕوانه‌ من تۆ چه‌نده‌ کێبڕکێمان له‌سه‌ر به‌یانی کردوه‌

که‌که‌سمان پێی خۆش نه بوین... نا هه‌رگیز

ئه مه وێت سه‌رم به‌به‌ر خۆره‌وه‌ سپی بکه‌م

ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانیت به‌دزی تۆوه‌ پیر نه‌بووم

چی له‌وه‌ سه‌ختتره‌ سوور بزانیت پیر ئه‌بیت و

که‌چی ئاژاوه‌کانی لاویت نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجام

ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری پیاوێکه‌ له‌سه‌ر نه‌زمی زریان ڕۆژه‌کانی خۆی تۆمار ده‌کات

قه‌یناکا چونکه‌ به‌قه‌د ته‌مه‌نی غه‌ریبیم له‌ نیشتمان

زریان برینه‌کانی منی له‌و وه‌حشه‌ته‌یا ئه‌نووسیه‌وه‌

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خۆم بایی نه‌بم زۆر جار بیر له‌دایکم ناکه‌مه‌وه‌

چونکه‌ له‌خواحافیزیا ووتی:

ڕؤڵه‌ له‌ بیرت نه‌ چێت ‌ته‌نها تۆ له من جودا ئه بیته وه ته نها تۆ،  جه رگی منیت ،،ته نها تۆ 

گوناهی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو زۆرمان له‌یه‌کتری داوائه‌کرد

ئه‌بوو شتێک بۆ ماڵ ئاوایی بمابایه‌ته‌وه

تۆ که‌ ئه‌زانی چیتر شوێنی خۆشت  جه‌هه‌نه‌مه‌

نه‌ئه‌بوا دواین بزمار به‌ جه‌سته‌ی ئه‌م ئاگره‌یا داکوتیت

به‌ڵێ ئاگرێکی سه‌رشێت

هه‌میشه‌ له‌ جه‌سته‌ی ئێمه‌دا زیندووه‌

نا من باس له‌سه‌ر بوورده‌ی عه‌شقێکی تێپه‌ڕ ناکه‌م

ئاخر عه‌شق هه‌رگیز تێ نا په ڕێت ئه وه ش ئه زانم ژماره ی برینداره کانی ئه شق بۆ ئا زاد کردنی دڵ سه دان جار زیده تره له ژماره ی

  برینداره کانی نێو گۆ ڕه پانی جه نگ بۆ ئا زاد کردنی نیشتیمان

شاعیره‌کان بۆیه‌ گێلن  چونکه‌ هه‌میشه‌ به‌زمانی ڕابردووی تێپه‌ڕ قسه‌ئه‌که‌ن

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ووردی گوێم بۆ بگریت

ئه‌زانیت هیچ شتێک له‌ ژیانی ئێمه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه‌

هه‌میشه‌ سه‌خته‌ باوه‌ڕهێنان به‌ مردن

ئه‌و هێزه‌ی وا ده‌کات به‌رده‌وام خه‌ریکی ئاشته‌وایی بیت

له‌ نێوان گرێ ناوه‌کیه‌کانی خۆت داسبه‌ینێ یه‌  ته‌نها شتێک بارته‌قای هیچ نیه‌ له‌ ژیاندا دیسا نه وه سبه ینێیه

هه‌موومان ڕوومان له‌ به‌یانیه‌و پشتمان له‌ دوێنێ

 به ڵام ئه وه ی وه ک چاوی کوێر دورگه دوره کا نمان ئه گێڕێت ئه و ڕۆژانه ن که هه میشه له ئێمه یا سه وز ترن له  گیا

دره وشا وه ترن له و  خوێنه ی که به ئا شتی له نێوانی من و تۆ دا ڕژا،،

هه‌موو ئه‌و بێزاریانه‌ی خۆم

ڕه‌گی درێژی له‌ بێ ئۆقره‌یی خۆمدایه

به‌رامبه‌ر دنیا،، چه‌نده له‌ پێچاو پێچی نامورادیا خۆمی لێ هه‌ڵه‌ ئه‌که‌م

که‌چی له‌و چه‌قی ئافاته‌یا وه‌ک سه‌گه‌ مارۆنیه‌کان موشه موش ئه‌م دۆزێته‌ وه و

وامتێئه‌گه‌یه‌نێت که‌ هێشتا لێره‌م.

دوێنێ شه‌و له‌ دیسکۆتێکی کڵۆشه‌ره‌ جوانه‌کانی به‌ڵکور بووم

به‌ کامی دڵ جگه‌ره‌م به  خوێنه سوره که ی مه سیحه وه  کێشاو چاوم له‌ چاوی باڕمه‌ندکه‌ نه‌تروکاند

ئه‌و هیچی نه‌وت و منیش هیچ،

زه‌نگین ترین کتێبم له‌ چاوه‌ بچوکه‌کانیا خوێندوه‌و

که‌ئه‌یان ووت :

(له‌هه‌ر کوێی بیت خول خول به‌ده‌وری ته‌نهایدا پێچ ئه‌که‌یته‌وه‌

ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ جه‌قی گه‌ردوون که‌ عه‌شقه‌ )

ئه‌ویش ڕسته‌یه‌کی کورتی له‌ پێکه‌که‌ی مندا

وه‌ک تاڵێک مووی به‌ جێماوی سه‌رسنگم هه‌ڵگرته‌وه‌و

به‌دواین نیگای ئه‌ودا زانیم نووسراوه‌

که‌س به‌ هۆی منه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر نابێت......که سس...........!‌

 

 

 
           

 

02/09/2015