كۆتایی
ڕژێمی به‌عس پاش دوانزه ساڵ سه‌ربه‌خۆیی زۆربه‌ی باشووری
كوردستان له سه‌رووی هێڵی 36 و
به‌ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كوردستان به خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی
ناوچه‌یی و جیهانی بووه فاكته‌ری ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم و كۆبونه‌وه‌ی كوردستانیانی ناو و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
له دروشم و ئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
ڕاپرسی خه‌ڵك بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و په‌سه‌ندكردنی پتر له سه‌دا نه‌وه‌دو پێنجی
گه‌لی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و دیموكراسی‌یانه‌ی ڕه‌وای
گه‌لێكه پاش ته‌یموری خۆرهه‌ڵات و مۆنتینیگرۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی
نیشتمانێك كه كوردستانه.
بڕیاره ئه‌م مانگه له
سلێمانی كۆنفراسی
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم بگێرێت و پرسی هه‌ره گرنگی به‌رده‌م
بزووتنه‌وه‌كه له دۆخی
گیرانی كۆنفراس یان نه‌گرتنی ئایا
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له ڕاپرسی كوردستاندا په‌یامی خۆی
گه‌یاند یان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌ركی بزووتنه‌وه‌كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕاپرسی‌یه
به‌ڵام له شێوه‌ی فه‌رمی نێو نه‌ته‌وه‌یی تا ڕه‌وایی یاسایی
جیهانی وه‌ربگرێت .
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م
پرسه ده‌خوازێت پێگه‌ی كۆمیته‌كانی
ڕیفراندۆم بخوێنرێته‌وه له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك.
ئه‌زموونی ڕیفراندۆم
ڕاستی‌یه‌كی بابه‌تی مه‌زنی سه‌لماندووه كه نه‌ته‌وه‌یی ترین
سه‌كۆ یان كۆمه‌ڵه و ده‌زگا بتوانێت هه‌موو ڕه‌نگه جودا و
بۆچوونه‌كان له شوێنێكدا كۆبكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست
بوون به هه‌ر لایه‌نێكی كوردستانی یان بێلایه‌نی ڕه‌ت
بكاته‌وه و ته‌نها مه‌رجێك كه هه‌یه‌تی له ئه‌ندامان و دۆستانی
بڕوا بوونه به سه‌ربه‌خۆیی، ڕیفراندۆمه.
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
له ستراتیژدا خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه هیچ هێز و لایه‌نێكی كوردی
ناتوانێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت گه‌ر له ئێستاشدا له بانگه‌شه‌ی
خۆی دوور بگرێت. بۆیه بوون و مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم
له‌گه‌ڵ داچوون و هه‌ڵكشان دا پێویستی‌یه‌كی مێژووی ناسكه و
گه‌ر پرۆگرامی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌ركی ڕیفراندۆم
بۆ هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ( فیدڕاڵی و
سه‌ربه‌خۆیی) بێت،
ده‌توانێت به‌مانه‌وه
و به‌ئه‌كتیڤ بوونی ببێته ده‌زگایه‌ك كه هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی
كوردستان بێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و حكومه‌تی
كوردستان كه پتر ڕامیارین.
شایه‌نی
ئاماژه‌پێكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیته‌كانی ڕیفراندۆمی
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به ئاڕاسته‌یه‌ك
كار
ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له ده‌ره‌وه تایبه‌تی‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌یه
به‌و‌ه‌ی ده‌توانرێت فراوانتر كار بكات و ئازادانه‌تر
ئاماده‌یی هه‌بێت له‌ڕووداوه‌كانی كوردستانی گه‌وره و
سه‌ربه‌خۆتر هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌وروبه‌ر نزیك بێت له‌سه‌ری وجوگرافیای باشوور ببه‌زێنێت به
تێكه‌ڵاو بوونی كوردستانیان بێ تێپه‌راندنی سنووره سووره
كێشراوه‌كان.
تاڕۆژێك دادێت
سه‌ربه‌خۆیی له خه‌ونه‌وه ده‌گۆڕێت به ڕاستی و خه‌ڵكی كوردستان
ده‌توانن ئاشكرا سه‌ربه‌خۆبوون په‌سه‌ند بكه‌ن یان ڕه‌ت
بكه‌نه‌وه ، بوونی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم پرسێك هه‌ڵناگرێت و
هه‌ر بڕیارێكی به‌ده‌ر له كۆنفراسی داهاتوو له ئه‌ستۆی
خاوه‌نیه‌تی.
|