گره‌نتی ڕیفۆرم

 

شێرزاد عه‌زیز خه‌راجیانی

 

مێژوو ئه‌و ڕاستی‌‌یه‌‌‌ی چه‌ند پات كردۆته‌وه  ده‌یان پارت و هێز پاش ئه‌وه‌ی له‌ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، بۆ پاراستن و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات نه‌ك پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و به‌رنامانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌تادا ، به‌ڵكو دژایه‌تی ده‌كه‌ن و له‌كۆتاییدا گۆڕانێك كه‌به‌رجه‌سته كراوه گۆڕانی كه‌س و لایه‌ن و وێنه‌كانی دیووی ده‌ره‌وه‌ن به‌مانه‌وه‌ی ( سه‌رخان و ژێر خانی) كۆمه‌ڵگا و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆن.
ته‌نانه‌ت په‌یامه ئاسمانییه‌كانیش هه‌مان ڕۆڵیان بینیوه كاتێك شۆڕش بوون جودابوون
 له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئیمڕۆ پاش 31 ساڵ له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، كۆمه‌ڵێك پرۆژه و ده‌نگی جیا جیا هه‌یه بۆ ڕیفۆرمی ناو یه‌كێتی. له
 چه‌ند كه‌ناڵی جۆربه‌جۆره‌وه هه‌واڵه‌كانی ریفۆرم بڵاو بۆته‌وه و نه‌ك ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵكو خه‌ڵكی كوردستانیش ئاگادارو چاوه‌ڕوانن ئاكامی ڕیفۆرم به‌كوێ ده‌گات...؟ ئیمڕۆ ڕیفۆرم بۆته ڕاستی‌‌یه‌ك كه‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ناچارو ڕووبه‌ڕووی خۆی كردۆته‌وه كه‌ئه‌سته‌مه دواخستنی یان خۆلێلادانی.
هه‌نگاوی ئه‌م دوایی‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی كردنی سكرتێری گشتی سه‌ره‌تایه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ و ئاماژه‌پێكردنی ڕیفۆرمه له پراكتیكدا.


پانۆرامای 31 ساڵی خه‌باتی (یه‌كێتی) جگه له‌و گۆڕانه گه‌ورانه‌ی جیهانی و ناوچه‌یی و عێراقی وكوردستانی یه‌ی ده‌كه‌ونه نێو ئه‌م مێژووه‌وه و نه‌وه‌یه‌كی ته‌مه‌ن نوێش ئێستا هه‌ن
 كه‌ته‌واو جیاوازن له نه‌و‌‌ه‌كانی پێش خۆیان.
بۆیه یه‌كێتی بۆ نوێ‌بوونه‌وه و به‌مۆدێرن كردنی گووتاری ڕامیاری ناچاری گۆڕینه. گۆڕانێك پرسیاره‌كانی ئه‌م نه‌وه نوێ‌یه بخوێنێته‌وه‌و به‌زمانی خۆشیان وه‌ڵام بدرێنه‌وه.


ریفۆرم له ئاكامدا ده‌بێت زۆربه‌ی گله‌یی و ڕه‌خنه‌ و گازنده‌ی خه‌ڵك بخاته‌ نێو به‌رنامه‌كه‌ی و متمانه‌ی خه‌ڵك و دۆسته‌كانی
 بۆ خۆی بگێڕێته‌وه.


نووسینه‌وه‌ی باسی ( ڕیفۆرم) دووباره‌كردنه‌وه‌یه ، به‌ڵام دوو فاكته‌ری كارا هه‌ن كه( پێم وایه‌) گره‌نتی پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چانسی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر ده‌كات:


1) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و ئه‌دره‌سه‌یه له نێویدا ده‌نگ و ڕه‌نگی جودا ده‌توانن ململانێ‌ی یه‌كێتیانه بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگێك ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بژی و به‌مردوویی درووست ده‌بێت.. ده‌یان سه‌ركرده و كادیر و باڵ له یه‌كێتی جیا بوونه‌ته‌وه یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان كوێر و گچكه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ماونه‌ته‌وه.


2)یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ئیراده‌یی ( مام جه‌لال) و (كاك نه‌وشیروان) و (كاك كۆسره‌ت) وه‌ك 3 سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی به‌هێزی ژماره‌كانی ( 1و2و3) ده‌توانێت هه‌موو پرۆژه‌كانی نێو یه‌كێتی له تیۆر و پێشنیار و نووسینه‌وه یه‌ك بخات و له‌پراكتیكدا ڕیفۆرم له شانه‌كانی خواره‌وه تا سه‌ركردایه‌تی
  بكات ، ڕیفۆرمێك وه‌ك هه‌ناسه و خوێن یه‌كێتی تازه و نوێ ده‌كاته‌وه‌و مێژووش ئاینده‌ی كوردایه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌ركی وه‌ك چۆن ڕابردووی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌خوێن و قوربانی هه‌زاران هه‌زاران ڕۆڵه‌ی مه‌دالیای كوردستانی بوون و كوردایه‌تی‌یه.

 


 

           

 

02/09/2015