ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره پڕ له لێورد بوونه‌وه‌یه بێت
له خولقاندن و ئاڵوگۆڕهێنان به‌سه‌ر سروشتدا بۆ قازانجی
مانه‌وه‌ی ژیانی خۆی، له‌هه‌مانکاتدا، ئه‌ودڕنده
به‌ئاگایه‌شه که کارده‌کات بۆ له‌نێوبردنی جوانی سروشت
وبێبه‌هاکردنی تواناییه‌کانی خودی خۆیشی.
بارودۆخێک ئه‌مڕۆ له عێراقدا به نێو وه‌شاندنی گورزه یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی ژیانیداتێده‌په‌ڕێت، جێگه‌ی پرسیاری زۆر‌و
وورد بینیه‌کی قوڵه، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ده‌رئه‌نجامیک
به‌دیار بکه‌وێت، بۆتێگه‌یشتن له ناجێگیربونێک که
سه‌رده‌مانێکه پێوه‌یده‌ناڵێنێت، خوێندنه‌وه‌یه‌ک پێویسته‌بۆ
ئه‌م مه‌یدانه‌ی که بووه به جه‌نگه‌ڵستانێک.
دیاره
عێراقیش وه‌ک به‌شێک له‌نێو سیاسه‌تی زاڵی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
نیزامی سه‌رمایه‌داری، وابه‌سته‌یه به‌و ده‌رهاویشته گشتیه‌ی
نێو ململانێکانی وڵاتانی زلهێزی جیهان و، به‌پێی
هێزوده‌سه‌ڵاتیان له گۆڕانه به‌رچاوه‌کانی سه‌رده‌مانی
سه‌ده‌ی پێشوو، بۆجێگه‌و ڕێگه‌یان له نێو جۆرێک له دابه‌ش
کردن و وه‌لاخستن، کاریگه‌ری ئه‌م ده‌رهاویشته‌یه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌و ته‌واوی
جیهاندا.
ململانێی
نێو خودی بلۆکی ڕۆژئاوا‌و و ڕۆژهه‌ڵات، له نێو
بردنه‌پێشه‌وه‌یی هه‌رچی زیاتری هێزوده‌سه‌ڵاتیان و گه‌ڕان
به‌شوێن داگیرکردنی زیاتری جیهاندا بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی
کاڵاکانیان و وه‌ده‌ست خستنی قازانجی زیاتر به نێوی سیستمێک
که بازاڕی ئازاد‌و کرانه‌وه‌و به‌جیهانی بوون پێناسه‌که‌یه‌تی،
هۆکارێکی گرنگ بوو له نیو کێشمه‌کێش و دژایه‌تیه‌کانی نێو
خودی زلهێزانی جیهان، که ده‌رئه‌نجام، به‌زاڵبوونی دیدو
تێڕوانینی ڕۆژئاوا به ڕابه‌رایه‌تی سیستمی ئامریکایی کۆتای
به‌وده‌ورانه هێنا.
قه‌یرانه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی نێوخودی ئه‌م نیزامه
چینایه‌تیه، واده‌خوازێت ململانێکان بێ‌کۆتایی بمێننه‌وه‌و
شه‌ڕوکوشتارگاکان برده‌وام بێت، عێراق ئه‌مڕۆ به به‌شێک له‌م
به‌رکه‌وته‌یه ده‌ژمێردرێت و بووه به پانتاییه‌ک بۆ
خۆیه‌کلایکردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها هێزو ده‌سه‌ڵات و وه‌ک
مه‌یدانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی جێکه‌وتوه، و هه‌ریه‌ک له‌پێناو
برژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی کاریگه‌ری گرنگیان هه‌بوه له‌م
ناجێگیریه‌و که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون. دیاره ئه‌م ناجێگیر بوونه
بووه‌ته هۆکارێک که خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ببن به
هه‌رزانترین کاڵاو بێبه‌هاترین بوونه‌وه‌ر. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
ده‌گوزه‌رێت و ده‌بینرێت، ده‌رخستنی ئه‌م کاڵا هه‌رزانه‌یه
چۆن ڕۆژانه به‌دڕندانه‌ترین شێوه له‌نێو ده‌برێت.
شه‌ڕو
ململانێی سیاسی نێوخودی سیاسه‌تی ئه‌مریکی و زلهێزانی جیهان و
هه‌وادارانیان له‌لایه‌ک و هاتنه مه‌یدانی باڵی کۆنه‌په‌رستی
مه‌زهه‌ب گه‌راو شۆفێنستی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی چوارده‌وری
عێراق، هاوبه‌ش و خولقێنه‌ری ئه‌م گورزه ترسناکه‌ن له بنیات
نانی ئه‌مڕۆو داهاتوی عێراق و ناوچه‌که به‌گشتی.
به‌له‌ق
بوونی جێگه‌و ڕێگه‌ی باڵی ناسێۆنالستی کۆنه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب
و ئه‌سلامی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌و که‌وتنه‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی
سیاسه‌تێک که خۆی له ڕابردوودا یارمه‌تیده‌رو دروستکه‌ری بوو
دژی بلۆکی شوره‌ووی، ئه‌مڕۆ بوون به‌هێزگه‌لێک که خودی
سیاسه‌تی ئامریکی به تیرۆرستان ناویان ده‌بات.
ئه‌م
دووهێزه ئه‌مڕۆ له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و
سه‌رجه‌م جیهانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ کردوه‌و مه‌یدانی سه‌ره‌کیش
ئه‌فغانستان و عێراقه. ئه‌م دوو جێگایه‌ش زۆرترین تێکشکانی
به خۆوه دیوه.
نه‌زمی
نوێی جیهانی ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی ئازادی و دیموکراسی به
به‌رخۆیدا کردوه‌و له‌م پێناسه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنیت بۆ
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانێک جۆرێک له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه
نیشان ده‌ده‌ن له به‌رده‌م ئه‌م تێگه‌یشتنه‌دا، ده‌بنه
جێگه‌ی به‌کارهێنانی هێزو دروست کردنی تراجیدیایه‌ک که
ملێۆنان ئیناسان ده‌بیت باجه‌که‌ی بده‌ن؟
چه‌مکی
ئازادی و دیموکراسی ئه‌مڕۆ بۆخۆی له‌ژیر پرسیاردایه. چونکه
ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م چه‌مکه‌یه خۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری
شه‌ڕوکوشتارگاکانه.
وڵاتێک
ئه‌گه‌ر بۆخۆی ئازادی خواز‌و دادپه‌روه‌ر بێت، نابێته هۆکاری
کوشتنی مه‌للاین مرۆڤ. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها چه‌مکی ئازادی
گه‌ڕانه به شوێن قازانجی زیاتر‌و وه‌چنگخستنی هه‌رچی زیاتری
که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌یه‌و له پێناو ئه‌م ئامانجه‌شدا
هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌هاوێژیت.
نیزامی
سه‌رمایه‌داری له‌م ڕێگاوه، به‌ناوی مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانی
بوونه‌وه
تۆڕێکی
جاڵجاڵۆکه ئاسای دروست کردووه‌و ده‌یه‌وێت ته‌واوی
نابه‌رابه‌ری و وه‌حشیگه‌ریه‌کانی خۆی بشارێته‌وه‌و جیهان بکات
به کارگه‌یه‌ک خۆی چۆنی ویست ئاوا هه‌ڵیسوڕێنێت.
شاردنه‌وه‌ی شه‌ڕه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی نیوخودی ئه‌م ململانێ
چینایه‌تیه‌و هێنانه ده‌رو زیندو کردنه‌وه‌ی دنیابینی
مه‌زهه‌بی و دیفاع کردن له‌نه‌ته‌وه بووه به سومبڵی ده‌ستی
ئه‌م هێزه پاوان خواز‌و خۆسه‌پێنه.
ئه‌گه‌ر
ئازادی ئه‌ومانایه بێت که نه‌زمی نوێ‌و باڵی کۆنه‌په‌رستی
مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌رستانی جیهانی دواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵات
ده‌هۆڵ لێده‌رانین، ئه‌وه ده‌بیت ئازادی بۆخۆی سه‌ری خۆی
هه‌ڵبگرێت و روو له جیهانێک بکات که مرۆڤی لێنه‌بیت!
واتای
ئازادی بۆخۆی له‌نێو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه
بوونی خۆی دیاری ده‌کات، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش له
ئاستی بارودۆخی ژیانی کۆمه‌ڵگه له ڕووی ئابوری ومافی ژیانێکی
شایسته‌وه که هه‌موان بتوانن له‌و نێوه‌نده‌دا سوودمه‌ند بن
و بوونێکی کاریگه‌ریان هه‌بێت له نێو ئاڵوگۆڕه‌کاندا، نه‌ک
وه‌ک کاڵایه‌ک بازرگانیان پێوه بکرێت. به‌ڵام دنیای
چه‌وساندنه‌وه‌و ژێرپێخستنی خواسته مرۆڤیه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه، بڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌خات، بوونی ئازادی تا چ
ڕاده‌یه‌ک وونه.
ئازادی
ئه‌وه نیه له نیوئاینه ئاسمانیه‌کانه‌وه باسی
لێوه‌ده‌کریت وحه‌زو ئاره‌زو پێداویستیه ڕۆژانه‌یه‌کانی
هه‌ژاران واڕادێنیت،که له‌جیهانی دواڕۆژدا به ده‌ستیان
ده‌که‌وێت و له‌وێ بۆ هه‌تایه،ده‌توانن به‌ئاسوده‌یی بژین و
ژیانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ئه‌وه ناهێنیت. ئه‌م تێزه ڕێک
هاوڕایه له گه‌ڵ جیهانی چه‌وساندنه‌وه‌و به‌کۆیله‌کردن.
ئه‌م
سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دڕنده‌ترین و ناشیرین‌ترین پێناسه‌کانی
نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌و، ئینسانی ژێر ده‌سته‌ی به‌جۆرێک
کردووه به‌کۆیله، پێم وایه له‌قۆناغی کۆیله‌داریشدا به‌م
جۆره نه‌بووه، ئه‌گه‌ر چی له‌وقۆناغه‌دا ئاستی
به‌ره‌وپێشچونی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پێداویستیه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه و کات به چاره‌کی ئێستا بوونی نه‌بووه،
هه‌ندێک جار ده‌ڵێم ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی مارکس که ده‌ڵێت ئه‌می
کرێکار ئازاده له فرۆشتنی هێزی کاره‌که‌ی خۆی به هه‌رچ
خاوه‌ن کارێک، هێشتا ده‌که‌ومه گومانه‌وه له‌م تیئۆره‌یه،
چونکه چینی کرێکار له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ئاندازه‌یه‌ک
له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و وه‌لاخستندایه، ئه‌گه‌ر نه‌توانیت
بێته‌وه مه‌یدان و خۆی ڕێکبخاته‌وه، سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی
له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رده‌مدایه؟
له‌گه‌ڵ
ته‌واوی ئوبه‌ره‌وپێشچونانه‌شدا له‌ڕوی ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه، خودی مرۆڤ که به‌رهه‌مهێنه‌رو
دروستکه‌ریه‌تی، وای لێهاتووه چێنێک له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م
ئامرازانه‌دا بووه به‌کۆیله‌و، زۆر بچوکتر له‌م ئامرازانه
وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت و قازانج به‌ده‌ست هاتووش که نیزامی
سه‌رمایه‌داریه، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌وگێژاو پڕ
له کوێره‌وه‌ریه یه.
لێره‌دایه نیزامی سه‌رمایه‌داری، بۆقازانجی زیاتر‌و سه‌پاندنی
جۆره‌ها یاسا‌و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌کانی خۆی،
به‌رده‌وام له‌دانان وجێبه‌جی کردنی پرۆژه مه‌رگ ئاساکانی خۆی
به‌رده‌وامه‌و، وێڵه له گه‌ڕان بۆ هه‌رچ کون و که‌له‌به‌رێک
که مشتێ سه‌رمایه‌ی زیاتری به ده‌ست بکه‌وێت.
سیستمی
سه‌رمایه‌داری و زلهێزی ئه‌مڕۆی جیهان، به ڕابه‌رایه‌تی
ئامریکا، نێوه‌ندی سه‌ره‌کی به‌ربه‌ریه‌ت و جیهانی
وه‌به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تیه. ئگه‌ر نا، ئه‌ی
ته‌نها خودی ئه‌م نیزام و سیستمه نیه ده‌ست خه‌ره له
ته‌واوی گۆڕانه‌کانی نێو وڵاتان به قازانجی خۆیی و هه‌ڕه‌شه
ئامێزه له هه‌رچ هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌ک له به‌رانبه‌ریدا، چ
باڵی کۆنه‌په‌رستی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت، یان باڵی ئازادی
خوازیبێت.
پێکهێنانی جیهانێکی ئاوا لێڵ و ناڕؤشن له به‌رانبه‌ر
چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان و ململانێ چینایه‌تیه‌کانی نێو
هه‌رچ وڵاتێک، ئاراسته‌کردنی ڕۆشنبیری و هۆشێاریه‌کان،
به‌هێنانه کایه‌ی ته‌سویری دیفاع کردن له نه‌ته‌وه‌و پیرۆز
ڕاگرتنی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کان، ئه‌مانه هه‌مووی به‌رهه‌می
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و ژیان هه‌رده‌م ڕوو له داڕمان و ناجێگیر
بوون ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته‌دا به‌ره‌وپێش بچێت و
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و ڕادیکاڵه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان جارێکی
تر سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر
لایه‌نگرانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و دنیای چه‌وساندنه‌وه،
ئه‌م تێگه‌یشتنه به خه‌یاڵ و دوور له ڕاستی سه‌یر بکه‌ن و
به نێونه‌ته‌ویبونێکی ئاوا بۆ به ده‌ستهێنانی جیهانێک که
زۆرترین به‌هره‌مه‌ند بن له ڕووی خۆشگوزه‌رانیه‌کانی
ژیانه‌وه. ئه‌وه هه‌رئێستا نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆخۆی له‌م
گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌یه‌دا له کاردایه‌و جیهان به( گوندێک
) ده‌چوێنێت، که خودی سیستمه‌که‌ی خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌م (گونده) ناکرێت له پێناسه‌یه‌کی وادا جێگای
نابێته‌وه له به جیهانیبونێکی ئاوا پڕ له ئاڵۆزی و نابووت
بوون، گوند لانی که‌م جۆرێک له ساده‌یی و ئایدیالی باڵی
به‌سه‌ردا کێشاوه له ڕوی ژیانی وپه‌یوه‌ندیه هێشتا
دواکه‌وتوه‌کانی له‌گه‌ڵ سروشتدا. باشتر وایه له‌گه‌ڵ ئه‌م
هه‌موو پێشکه‌وتنانه‌دا، جیهان به (شارێکی) چڕ‌وپڕ له
ده‌رکه‌وتنی جیاوازیه چینایه‌تیه‌کان و چه‌وساندنه‌وه
دیاره‌کاندا بیچوێنین.
ئه‌وه
به‌رئه‌نجامی ئه‌م نیزامه پڕ له‌خێرو به‌ره‌که‌ته‌یه،
ئاواره‌یی ملێۆنی ئینسانه‌کان و گه‌ڕانیان بۆ هه‌رچ جێگایه‌ک
بتوانن لانی که‌می ژیانی تێدا به‌ده‌ست بهێنن و جۆرێک له
ئاسایشیان هه‌بێت.
به‌رهه‌می ڕه‌نگینی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌رو قازان
په‌رسته‌یه، زیندوکه‌ره‌وه‌و پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی هه‌رچی
تێگه‌یشتنی ڕاسستی و مه‌زهه‌بی و شۆفێنستیه. دروست بوونی تۆڕی
تاڵیبان و ئالقاعیده وزه‌رقاویه‌کان، کێ به‌رهه‌م هێنه‌ریه‌تی
بێجگه له‌م سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌و له نێوبردنه نه‌بێت؟
هێشتنه‌وه‌ی ئاستی دواکه‌وتویی و نه‌خوێنده‌واری به‌م ڕاده
زۆره‌ی ئێستایی و بوونی زیدێکی زیاد له پێوست له ژێر ڕاده‌ی
هه‌ژاری و بێکاریه‌کی بێ‌شومار کێ به‌رهه‌م هێنیه‌تی؟
ده‌هؤڵ
لێده‌رانێک که مه‌رگی ئازادیخوازی مارکسیسزم ڕاده‌گه‌یه‌نن،
ده‌هۆڵی خۆشبه‌ختی و سه‌رفرازی ده‌کوتن، ئه‌ی ئه‌م
بێحورمه‌تیه‌ی که ڕۆژانه ده‌بینرێت، ئه‌مه ناوی لێبنێین چی؟
ئه‌مه به‌رهه‌می کامه تێگه‌یشتنی ئینسانیه کاتێک که مرۆڤ
به‌و جۆره بووه به ڕیسواترین کاڵا به‌ده‌ست ئه‌نجامده‌رانی
لایه‌نگرانی ئامریکایی و ئه‌لقاعیده‌یه‌وه؟
ئه‌وه‌ی
له عێراقدا ده‌بینرێت باشترین پێناسه‌یه بۆ دزێوی و ملهوڕی
ته‌واوی ئه‌م مه‌عریفه‌و ئازادیبه‌خشه‌ی ئه‌مڕۆی نیزامی
سه‌رمایه‌داری، بێبه‌ش بوونی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته
له هه‌رچ پێداویستیه‌کی سه‌ره‌تایی و ته‌نانه‌ت تا ئه‌ندازه‌ی
ئه‌وه‌ی که ته‌نها ئاسایشیان بۆ دابینبکرێت، ئیتر خه‌مێک له
په‌یداکردنی کار‌و درێژه‌دان به ژیان ئه‌و گرنگایه‌تیه‌ی
نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌م لاوازی و له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وشه‌ڕه‌ماڵکاولکه‌ره‌یه که
به‌ردرگاکانی لێ‌گرتوون.
کامه‌یه
حورمه‌ت و ئینسانیه‌تێک، کاتێک ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و
مه‌رجه‌عه ئاینیه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا بۆ
خۆیان، شێوه‌ی زه‌رقاوی ئاساکان، ده‌ستیان هه‌یه له تیرۆر‌و
له‌ناوبردن، تاڕاده‌ی له‌سه‌ر شوناس که هه‌ڵگری چ جۆره
ناوێکیت، به‌قازانجی( شیعی) مه‌زهه‌ب بیت ئه‌وه (سونی)
مه‌زهه‌ب ده‌تکوژێت و وه به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه یه
ئه‌مه‌ک و پیرۆزیتان له‌کاتێکدا وڵاتێک به‌ملێۆن قه‌یره‌و
بێوه‌ژنی جێخستووه، ئه‌مه تائه‌ندازه‌ی بێحورمه‌تی،
بێحورمه‌تی کردنه به‌شتێک که ناوی مرۆڤه؟
ئه‌مڕۆ
هه‌رزانترین کاڵا لێره‌یه و له‌نێو به‌رداشی دوو سیستمی
بۆگه‌ن و قێزه‌وندا قه‌تیس ماوه، سیستمێک به‌شوێن
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می جه‌هل و سیستمێکیش هارودڕنده به‌شوێن
سوودو وه‌دستخستنی هه‌رچی قازانجی زیاتره‌و بره‌وپێده‌ری
نیزامی نه‌زمی نوێی جیهانه.
16 /06 /2006
هۆڵه‌ند
|