ئێمه به‌ران و که‌و و که‌ڵه‌شێر
تێک به‌رئه‌ده‌ین و سه‌گ ده‌که‌ین به شێر
'پیره‌مێرد'
نووسین ئه‌و کانیاوه‌یه که مێشکی خوێنه‌ر ئاو ئه‌دات،
خۆراکێکه زاده‌ی هزری مرۆڤ لێی تێر ناخوات، ڕۆشناییه‌که دیدو
بۆچونی مرۆڤ ڕۆشنتر ئه‌کات، پانتاییه‌کی فراوانه بۆ دیدی مرۆڤ
تاوه‌کو فراوانتر تێڕوانینه‌کانی فراوانترکات، هه‌ڵبه‌ته له‌م
تێڕوانین و ڕوانگه‌یه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت نووسین له نووسین
جیا بکاته‌وه‌و له ئاخافتنی داماڵراو و هاکه‌زاییشی جیا
بکاته‌وه، که بێ‌شک هه‌موو که‌سێک توانای به‌سه‌ر ئه‌م دوا
تێزه‌دا هه‌یه، وه‌هه‌روه‌ها خوێنه‌ریش تا خوێنه‌ر که‌وتوه،
خوێنه‌ر هه‌یه هه‌میشه‌یی، واته ئه‌و که‌سانه‌ی که ئالووده‌ی
خوێندنه‌وه بووه به پیشه‌و بووه به به‌شێک له‌ژیانی ،
خوێنه‌ریش هه‌یه یه‌خه به‌نووسین ئه‌گرێت و هه‌ر زووش
نووسینه‌که گلله‌یی له خوێنه‌ره‌که ئه‌کات و پێی ده‌ڵیت
تکایه یه‌خه‌م به‌رده،مه‌به‌ستیش له‌خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی
ئه‌و خوێنه‌رانه‌یه که هه‌میشه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک
تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی گشت بابه‌تێکن که بکه‌وێته به‌ر
دیده‌ی، به‌تایبه‌تی ئه‌و شاکاره دانسقانه‌ی که له‌دووتوێی
کتێبداخۆی ده‌بینێته‌وه‌و هه‌رده‌م له‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لای
ئه‌وه‌دایه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیت چنگ که‌وتنه‌که‌ی مه‌یسه‌ر
بیت و بیخوێنیته‌وه.
هه‌ندێک به‌ڕێز هه‌یه له‌بواری نوسین و ڕه‌ش کردنه‌وه‌ی
لاپه‌ره‌کانی ڕووپه‌ڕی ماڵپه‌ره‌کاندا به نوسینه به
پێزه‌کانیان مشتیک ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌روارێک، نوسینه‌کانیشیان
ده‌بێته زاده‌ی فراوانترکردنی هزری خوێنه‌ر، مه‌نتیقیانه
ده‌ست نیشانی ئه‌و که‌م و کوڕی و گۆڕانکاریانه ده‌که‌ن که
له گۆڕه‌پانه‌که‌داسه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ڕووده‌ده‌ن، وه‌لێ هه‌ندێ
به‌ڕێزی به‌ناو نوسه‌ریش، یان ته‌قریبه‌ن نووسه‌ریش هه‌یه،
گه‌ر بێت و هه‌موو ڕۆژێک یان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیکی که‌مدا
ووتاریک به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک بێت نه‌نووسێت ئه‌وا وای لێک
ده‌داته‌وه که ئیتر ئه‌و ڕۆژه یان ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌که‌مه
عومریی به‌زایه‌و فیڕۆ چووه‌و ڕووی ماڵپه‌ڕه‌کانیش
ڕه‌ونه‌قیان لێ بڕاوه، گرنگیش نیه چی ده‌نوسێت گرنگیش نیه
چی به‌ڕووی خوێنه‌ردا ئه‌دات، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر له خۆیه‌وه
بڵمه‌بڵمێک بکات، چونکه پشت ئه‌ستووره نۆسینه‌که‌ی ڕه‌فز
ناکرێت و ماڵپه‌ڕه‌کان به‌بێ ڕه‌قیب ڕێزی هه‌موو ڕاده‌ڕبڕینێک
ده‌گرن چ له ئاست لاوازی نوسینه‌که‌دا وه چ له ئاست هێرش
کردنێکی هیچ تێنه‌چوودا،وه‌هه‌روه‌ها سه‌ره‌وکارانی
ماڵپه‌ڕه‌کانیش ده‌ڕنه‌فیزی فه‌حسیان پێ نیه تاوه‌کو بزانن
ڕابوردووی ووتارنووس چیه‌و چی بووه، خۆگه‌ر بێت و هه‌ر
که‌سێک ئاره‌زوو مه‌ند بوو ڕه‌خنه‌ی بێ سه‌روبه‌ند بگرێت به‌بێ
ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌و ده‌ست نیشانی ده‌وای عیلله‌ته‌که بکات
ئه‌وا واباشتره ڕه‌خنه له‌خۆی بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌لاماری
تاوێرێک بدات که‌نه‌توانێت به‌رزی کاته‌وه. پێم وایه هه‌موو
که‌سێک له‌گه‌ڵ هه‌موو نوسین و ڕاده‌ربڕینێکدایه،بوونی هه‌موو
نووسینێکیش له نه بوونی باشتره به‌مه‌رجێ نیشان بپێکێ و
له‌ناخ و دڵ و ده‌روونی خوێنه‌ردائافه‌رین و ده‌ست خۆشی لێ
بکرێت نه‌ک به‌شیوه‌یه‌ک خوێنه‌رتووشی کاره‌سات بکات و هیچ
له‌ووتاره‌که‌ی هه‌ڵنه‌کڕێنێت و هیچ نه‌خاته سه‌ر زاده‌ی هزری
و تووشی شۆکی بکات ، له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه بڕواتان هه‌بێت جاری
واهه‌یه پتر له سێ جار به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت هه‌رچی
ته‌نگژه‌ی ژیان هه‌یه وه‌لام ناوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی مێشکی
خۆم ساف که‌م تاوه‌کو تێبگه‌م ئه‌و ووتاره له‌باره‌ی چیه‌وه
ئه‌دوێت و مه‌به‌ستی چیه، که‌چی ئه‌سه‌ری هیچ تێگه‌یشتن و
مه‌به‌ستێکم لاجێ
ناهێڵێت.
ئه‌و نووسینانه‌ی ئه‌مڕۆکه زیاتر به‌ر دیدی خوێنه‌ر ده‌که‌وێت
و سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت له‌و ته‌رحه نووسینانه‌یه که
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئایدۆلۆژیه‌تی تیا که‌نارنراوه‌و
فه‌رامۆشیش کراوه، له‌به‌رئه‌وه تێڕامان ده‌مانخاته سه‌ر
ئه‌و یه‌قینه‌ی که ئه‌و جۆره نووسه‌رانه له‌ناخ و ده‌رون و
ناوه‌رۆکی خۆیاندا ته‌واو کۆک و ته‌بابن له‌ته‌ک ئایدۆلۆژیه‌ت
و پریڕه‌وو پرۆگرامی هه‌ردوو حیزبه‌که‌دا وه‌یان دان
به‌کاڵفامی خۆیاندا ده‌نێن له‌به‌رامبه‌ریاندا، له‌به‌ر هێندێ
ده‌ڵێم نووسینه‌کانیان له دووتوێی ڕه‌خنه‌یه‌کی پڕ پلار
تێگرتن به‌ولاوه ناچێته دووتوێی هیچ زانستێکی ئایدۆلۆژی و
فکریه‌وه، پلاری بێ سه‌روبن له دووتوێی ڕه‌خنه‌دا له‌و جۆره
نووسینانه‌دا هیچ سوودو به‌خششێک ناگه‌ێنێت نه‌به‌خوێنه‌رو
نه‌به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
وه‌ک وپێویست بۆ ئه‌م سکاڵایه‌م زۆر ووتارم له‌زیهنی خۆما
تۆمارکردوه که‌سه‌رسامیان کردوم، زۆریشم تۆمار کردوه که
تووشی ژانه‌سه‌ریان کردووم، نامه‌وێت سه‌ر ووتارو ناوی
بنووسه‌کانیان به‌یان که‌م ،وه‌لێ گه‌ر بێت و کار هه‌روا بڕوات
و به‌و چه‌شن و ڕه‌وته به‌رده‌وابن ئه‌وا به‌ئه‌مه‌که‌وه له
سکاڵا نووسینێکی تردا به‌یانیان ده‌که‌م به‌و هیوایه‌ی
خوێنه‌ریش ببێته دادوه‌ر.
گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ژیانی خۆی دژ به‌دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی
برده‌سه‌ر بێ‌شک هه‌تا ئه‌مرێت هه‌ر به‌غه‌یره دڵسۆز ئه‌ینێنه
قه‌بره‌وه گوناهو تاوانێکی گه‌وره‌یه ئه‌و جۆره که‌سانه چ
به‌ئاخافتنی ڕووبه‌ڕوو یان به‌نووسین ئاو بکاته ژێر پێی ئه‌و
خه‌ڵکانه‌ی که‌هه‌موو ژیانیان له‌پێناوی سه‌رفرازی کوردوستانا
ته‌رخان کردوه، وه‌خوێنه‌ری ووریاو خاوه‌ن به‌هره‌و
به‌سه‌لیقه‌ش یه‌کاو یه‌ک و ده‌م و ده‌ست ده‌رک به‌وه ده‌کات
که ئه‌و به‌ناو نووسه‌رانه چ په‌یامێک و چ مه‌به‌ستێک
له‌هه‌گبه‌کانیاندایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاویان به‌رایی
نایه‌ت به‌ئاسوده‌یی گه‌لی کوردا، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یان
له‌ده‌ست دێت وه‌ک پیشه‌ی جارانیان بووده‌ڵانه که
له‌نزیکه‌وه دژ به میلله‌ت ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ئه‌دا
ئیستاکانه دووراودوور پلاری ساردوسڕو له‌خۆڕا دروست
کراوبخاته به‌ردیدی ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی که زۆر به وردی
خوێندنه‌وه‌و به‌دوادا چونی ووردیان هه‌یه بۆ ڕه‌وشه‌که،
وه‌هه‌روه‌ها ده‌شیخاته به‌ر دیدی ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی که
به‌دوادا چونیان نیه بۆ ڕه‌وشه‌که، چونکه زۆر که‌س هه‌یه
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌مری واقیع بێت له
ڕوانگه‌ی ئه‌و نوسینانه‌وه کوردوستانی لێ بووه
به‌جه‌نگڵستان و یه‌کێتی و پارتیشی لێبووه به شیر‌و پڵنگ...!
که‌س ناتوانێت و بۆی نیه بڵێت گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری و
ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵکو له هه‌موو وڵاتیکی
سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه هه‌یه، که واته ئه‌و نووسه‌ره‌ی
یان ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له مه‌یدانه‌که‌دا به نووسه‌ر ده‌زانێت
که له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵیه‌که‌وه یان ناعه‌داله‌تیه‌که‌وه
ده‌ئاخفێت وه‌یان ده‌نوسێت پێویسته به‌به‌ڵگه‌وه
له‌باره‌یه‌وه بدوێت و به‌ڵگه‌نامه‌کانیش بێ سڵ کردنه‌وه
بخاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران تاوه‌کو ستایش و ئافه‌رین بکرێت ،
نه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک خوێنه‌ر بخاته گومانه‌وه‌و پاشان بڵێت قسه
باجی له‌سه‌ر نیه،خوێنه‌ریش دڵنیا ده‌که‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
له‌و که‌سانه نیم کوێرانه و له‌خۆڕا به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵات
بکه‌م و له100./. یش ڕه‌فزی دۆز‌و ڕه‌وشه‌که بکه‌م، به‌ڵام
بۆم هه‌یه ڕووبکه‌مه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که کوێرانه
له100./. ڕه‌وش و دۆزه‌که ڕه‌فز ده‌که‌ن و پێیان بڵێم، تۆ
گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت خه‌مخۆری وولات و ووڵات نشینیت فه‌رموو
بڕۆڕه‌وه سه‌ر ئه‌رزی واقیع و ده‌ست بکه به‌خه‌بات و تێکۆشان
له‌پێناو گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌ی که‌به‌دڵت نیه، گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆش به‌دۆگماو دکتاتۆر دائه‌نێیت بڕۆ خۆت
فێری خه‌باتی ژێر زه‌مینی بکه‌و قاعیده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پێک
بهێنه‌و دژایه‌تی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیان بکه،
پاشانیش که زانیت ڕیش بووه به‌ڕیشه‌وه ئاوێنه‌ی بۆ
هه‌ڵگره‌و ده‌ست بکه به‌کیفاحی مسه‌له‌ح، گه‌ر تۆ هیواو
ئومێدت چاره‌سه‌رکردنه که‌ماسیت گرت ده‌بێت عاقیبه‌که‌شیت پێ
قبووڵ بێت نه‌ک له‌دووره‌وه ڕاوبۆچوونی سلبی هیچ تێنه‌چوو
به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت ته‌خشان و په‌خشان که‌یت، هیچ کامێکمان
خومه‌ینی نین(میدیا‌و ئۆرگانی سه‌وتی ئه‌مه‌ریکاو مۆنتیکارلۆمان
له‌پشت بێت تاوه‌کو به‌چه‌پڵه سه‌رانی کورد به‌ده‌ردی شاه
به‌رین) تاوانه ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی گوزارمه‌ندی
ڕژێمدا به‌تایبه‌تی له‌لانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌بووه‌کان چ نووسه‌ر
بوایه یان به‌ناو نوسه‌ر بوایه یان جاش و عه‌بدو ره‌هه‌ندی
ڕژێم بوایه که حه‌یعه‌له‌سه‌لات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاویان
به‌سه‌روه‌ری میلله‌تا هه‌ڵنه‌ده‌هات و به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک چ
به ڕه‌فتار، یان به‌جاسوسی و سیخوڕی له‌به‌ره‌ی میلله‌ت
ده‌رچوبوون و به‌بێ دوو دڵی و دڵه‌ڕاوکێ پته‌وکردنی به‌رگری
کردن له
سه‌نگه‌ری ڕژێم پیشه‌و ئه‌تواری شه‌وو ڕۆژیان بوو،
وه‌هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ری دژایه‌تی کردنی میلله‌تیشیان وه‌ک
پیشه‌ی باو و باپیرانیان پێ قبووڵ بوو ڕێنماییم بکه‌ن و باسی
گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیم بۆ بنووسن، پاشان ئه‌و جۆره
که‌سانه که‌زانیان هیچیان تیا نه‌هێشتۆته‌وه‌و به ئێجگاری
گڕۆڵه‌یان که‌وتۆته لێژی و بۆیان نالوێت وه‌کو جاران بازرگانی
به‌سه‌ر شه‌ره‌فی خۆیان و خوێنی خه‌ڵکانی شۆڕشگێڕه‌وه بکه‌ن
ناچار سواری کۆڵی ئۆروپا بوون به‌بی ئه‌وه‌ی قوله‌پێیان
ته‌ڕبێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده خۆێنی خه‌ڵکانی تێکۆشه‌ریان
به فیڕۆ دابوو باڵای دۆلاریان هێنده‌ی باڵای تاوانیان بڵند
بوو بۆیه ئێستاش لێره‌کانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سه
دڵسۆز‌و شۆڕشگێڕه‌ی که‌هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌ت کردنی
میلله‌ته‌که‌ی ته‌رخان کردبوو که‌ئێستا له‌م ئۆروپایه
سه‌ربه‌رزانه به‌ویژدانێکی ئاسووده‌وه دانیشتوون و له
دڵسۆزیشا خۆشیان ناگۆڕنه‌وه نه به‌سه‌رۆک و نه به‌سکرتێر،
ته‌نانه‌ت چاودێری دۆزه‌که‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان و هیچی
تر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گلله‌یی و گازنده‌یه‌کی دوور له‌ڕاستی
بنووسن وه‌یان بڵاوی بکه‌نه‌وه، ئه‌و تێبینی و ڕه‌خنانه‌ش
که‌ده‌ینووسن سه‌باره‌ت به‌جاکسازی باری سیاسی و ئابوری
وکۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناخی شۆشگێریتی خۆیانه‌وه‌یه به‌بێ که‌م و
زیاد چونکه مافی ڕه‌وای خۆیانه ، نه‌هاشوهووشه نه‌به‌رد
فڕیدانه بۆ ناو کانیاوی خه‌باته‌که‌ی،بگره جۆشدان و
بره‌ودانه به‌خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌ی که خۆی له جاران
به‌په‌رۆشترو خه‌م خۆرتر ده‌زانێت له‌ئاست دۆز‌و ڕه‌وشه‌که‌دا
بۆ په‌یڕه‌وکردنی چاک سازی و فه‌راهه‌مکردنی ئازادی و
خۆشگوزه‌رانی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه که هه‌ر له
ئه‌زه‌ڵه‌وه دژی سه‌روه‌ریه‌کانی گه‌ل
بوون.
ئاخر چۆن به‌نه‌سیحه‌ت و ستایشی که‌سێک قایل بم که له‌ژیانیا
په‌نجه‌یه‌کی نه‌خستۆته ئاوی سارد‌و گه‌رمه‌وه له پێناوی
میلله‌ته‌که‌یدا، ئاخر چۆن نووسینی ئه‌و جۆره‌که‌سانه قایلم
بکات که ڕۆژێ له ڕۆژان نێوچه‌وانی به‌ئاره‌قه‌ی تێکۆشان و
مه‌ردایه‌تی نه‌کزابێته‌وه، ئاخر چۆن نووسینی ئه‌و که‌سانه
به‌گه‌ن بکه‌م که ڕۆژێ له ڕۆژان شه‌قیان له‌به‌ردێک
هه‌ڵنه‌یاوه، بۆیه لێره‌کانه پێویسته ئاماژه به‌وه
بده‌ین که که‌سانی هه‌لپه‌رست هه‌ر هه‌ل په‌رستن، که‌سانی دژ
به به‌ره‌ی میلله‌ت تا دواهه‌ناسه‌یان هه‌ر دژن، چونکه به
میراتی بۆیان ماوه‌ته‌وه‌و مه‌حاڵه بتوانن وێڵی که‌ن و ته‌رکی
که‌ن وه‌ئه‌و ته‌رزه که‌سانه‌ش هه‌لپه‌رستی و دژایه‌تی
کوێرانه‌یان کردۆته سه‌رتۆپی هه‌موو ژیانیان، وه‌هه‌رده‌م
ئه‌وه‌یان پێ باش و په‌سه‌نده که ژێرده‌سته‌ی ڕژێمیکی
ئیستیبدادی تۆتیلیتاری وه‌کو به‌عس بین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان
موسته‌فیدبن و به‌ره‌ی میلله‌تیش له‌ژێر حوکمی ئاگرو ئاسنا
بناڵێنن.
|