بزمارێکی زه‌وق سز

 

خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

   براده‌رێک بۆ نان خواردنی ئێوارێ، داوه‌تی کردین بۆ ماڵی خۆیان، خوا هه‌ڵناگرێ، ئه‌وه‌نده‌ی لوتف ‌نوان، نه‌مان ئه‌زانی چۆن سوپاسی بکه‌ین ،له‌ئاستی ئه‌وخوانه‌ شاهانه‌یه‌ش‌ که‌ ڕازانیبوویه‌وه‌‌‌، مه‌حته‌ل مابووین‌ ،خوایه‌ چی بخۆین، وچی بخۆینه‌وه‌،و له‌ کوێوه‌ ده‌ست به‌خه‌بات که‌ین ‌،له‌و خه‌یاڵه‌یا بووین  ووتی توخوا ئه‌گه‌ر‌ شه‌رم ‌بکه‌ن ، ده‌ی فه‌رموون ماڵی برا بچووکی خۆتانه‌ ،بیسمیللا‌مان کردو نه‌مان کرد  ، یه‌کێک که‌ له‌ولای منه‌وه ‌‌ هه‌ڵنیشتبوو ،لێی پرسی، دانیشتنه‌که‌ت باش نایه‌ته‌ به‌ر چاووم؟ ‌ووتی به‌خوا تازه‌ عه‌مالیاتم کردووه‌، ووتی چ خێر، ووتی دوور له‌ڕووتان هی ناسۆر، ئیتر تا دواین پاروو و هه‌تا سفره‌که‌ش هه‌ڵگیرا ،ئه‌مه‌ هه‌ر باسی ئه‌وه‌ بوو‌ ،که‌ چۆن به‌زه‌حمه‌ت ده‌ستی به‌ئاو گه‌یانووه‌،و چۆن دکتۆر فه‌حسی مه‌خره‌جی کردووه‌، و میسکی خیتامیشی ،به‌ پاروه‌که‌ی ده‌ستی ،که‌ پری کردبوو له‌ گۆشت و برنج و فاسۆلیا، ئاماژه‌ی  بۆ میقداری ئه‌و ناسۆره‌‌ کرد، که‌ دکتۆر له‌ کۆمی موباره‌کی کردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌شی له‌ بیر نه‌چوو که‌ بڵێ، پاش عه‌مه‌لیات، شاپڵیته‌یه‌کیشان بۆ دانام .

 


 

           

 

02/09/2015