له‌خه‌وما نازانم بۆچی چوو بووم بۆ سۆماڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌نه
ئه‌زانم سواری پاسێک ببوم به‌ره‌و مه‌قادیشۆ ئه‌ڕۆشتین، له
ڕێگا سایه‌قه‌که ووتی ئه‌ڵێن چی ئاله‌م چاخانه‌یه لابه‌ین؟
ووتمان خۆت ئه‌زانی . هاتینه خواره له‌سه‌ر کورسیه‌ک
دانیشتبووم ،گوێم لێ بوو له پشتمه‌وه باسه‌که گه‌رم بوو.
یه‌کێکیان دیاربوو قسه زان بوو، ئه‌یووت براده‌رینه ئه‌م
گه‌نده‌ڵی سیاسی، و ئیقتیسادی ،و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که سۆماڵی
تێکه‌وتووه، ئافه‌تێکی کوشنده‌یه، و دیارده‌یه‌کی هه‌ره
دیاری کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کانه خه‌تای حیز بو لایه‌نێک نیه
به‌ته‌نیا. قسه‌که‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام، بۆیه له جێگه‌ی
خۆمه‌وه هه‌ڵم دایه ،و ووتم براده‌ر جه‌نابت نیوه‌ی
هه‌قیقه‌ته‌که‌ت به‌یان کرد، نیوه‌که‌ی ترت چی لێکرد؟
ئه‌وته‌رحه‌ی جه‌نابت له کاتێکدا نه‌خشی سه‌ر به‌رده، که
ئاوا حیزبی بۆرجوازی ودواکه‌وتوو، له‌سه‌ر حوکم بێت. به‌ڵام
ئایا تائێستا ده‌سائیسی ئیمپریالیزم و ره‌جعیه‌تی ناوچه‌که،
ڕێگه‌ی داوه حیزبی شیوعی سۆماڵی بێته سه‌ر کورسی، ئایا
خۆتان به‌شێک نین له‌و کێشه‌یه؟ ووتیا چۆن، ووتم بۆ پشتی ئه‌و
حیزبه تێکۆشه‌ره ناگرن بۆ یارمه‌تی نایه‌ن دڕ به ئیستیعمارو
ره‌جعیه‌ت و گه‌نده‌ڵی بات و وه‌ته‌نێکی حوڕو گه‌لێکی
به‌ختیارتان بۆ دروست بکات؟ باوه‌ڕم پێبکه‌ن ته‌نها ئه‌وانن
که عه‌داله‌تی ئیجتیماعی و سه‌عاده‌تتان تێ ئه‌خه‌ن. ووتیان
کوره حیزبی شیوعی خۆی پێی خۆشه ئه‌م ووڵاته دایمه پڕ له
ئاژاوه‌و ئاوا په‌نجاو پێنج که‌رت بێت، ووتم چۆن؟ ووتیان
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر بچووک بوونه‌ته‌وه ئه‌لعان له هه‌موو
که‌س ئینتیهازی ترن، بۆیه له هه‌موو لایه‌ک ئاشیان ئه‌گه‌ڕێ.
ووتم چۆن؟ ووتیان خۆت ئه‌زانی ئه‌و سۆماڵه جوانه ئێستا بووه
به دوو به‌شه‌وه، ووتم وایه، ووتیان هه‌ر به‌شێک ئیداره‌ی
جیاوازه ووتم مه‌علومه، ووتیان هه‌ر به‌شێک له‌و به‌شانه
هێناویه‌تی ئه‌رزه‌ی به‌سه‌ر لایه‌نگیرانی خۆ‌یا دابه‌ش
کردووه، ووتم شتێکی ئاشکرایه، ووتیان حیزبی شیوعیش به سوء
ئیستیفاده له‌هه‌موو لاکان ئه‌خوا، ووتم چۆن ئه‌توانێ خۆ
حیزبه‌کانی تر له گوێی گایا نه‌خه‌وتوون؟ ووتیان کاکه به
هه‌ریه‌کێکیان به‌ته‌نیا ئه‌ڵێ منیش وه‌کو تۆ جه‌رگم کون کونه
به‌ده‌ست ئه‌و‌لایه‌ی تره‌وه، خه‌م مه‌خۆ داخیان له‌دڵی
منایه. ووتم جوانه، ووتیان له‌هه‌ر دوولا زه‌ویان
وه‌رگرتووه ووتم ئه‌وه دژی پرینسیپه‌کانێتی قه‌ت نابێ ،
ووتیان کوره ڕاوه‌سته جارێ ماوه، ووتم چی ماوه؟ ووتیان
راسته حیزبه بۆرجوازیه دواکه‌وتووه‌کان
سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ووتم له‌پاسه‌کا هه‌ر
باس باسی ئه‌وه‌بوو به‌لای هه‌ر باڵه‌خانه‌یاکا ئه‌ڕۆشتین
ئه‌یان ووت ئه‌وه هی فڵان مه‌سؤوله،ووتیان ده‌م خۆش، به‌ڵام
پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگیرانیشیان ئه‌گه‌ر به‌که‌میش بێت ڕازی
کردووه، ووتم ئه‌وه‌ش ڕاسته ، باشه ئه‌ی ئه‌وان چیان
کردووه؟ ووتیان سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی ئێمه، که حه‌فتا
ساڵه ئه‌ڵێن ئێمه ڕۆحیشمان فیدای چینه چه‌وساوه‌که‌ی ئه‌م
سۆماڵه کردووه، هه‌موو ئه‌وه هیچ له هه‌ردوو لاکه
وه‌ریان گرتووه هه‌ندیکیشیان که له‌وانی تر زۆرزانتره چوار
که‌ڕه‌تیان له چوار شوێنی جیا جیا وه‌ر گرتووه ، ئه‌وه‌شی
که زیاد بووه له‌خۆیان به‌سه‌ر خاووخێزانی خۆیانا به‌شیان
کردووه ،ووتم ئه‌ی ئه‌ندامانی خواره‌وه ؟ یه‌کێکیان ووتی
باوه‌ڕم پێ بکه من له په‌نجاکانا له ناو ئه‌ومۆزانه‌ی
ئه‌وبه‌ره‌وه شه‌ڕم بۆ ئه‌م حیزبه کردووه کاتێک چووم
بۆلایان ووتیان هاوڕیێ کوێراییمان دایه بۆت به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتمان نیه خۆت ئه‌زانی حیزبه بۆرجوازیه‌کان
ووڵاته‌که‌یان به تاڵان بردووه ڕاوه تا خۆمان دێینه
سه‌رحوکم شه‌رته هه‌قێکت بۆ بکه‌ینه‌وه نه‌وعی نه‌بێ.
کوڕه‌که‌م خه‌به‌ری کردمه‌وه ووتی باوکه له‌خه‌وه‌که‌تا
قسه‌ت ئه‌کرد، ووتم چیم ئه‌وت ؟ووتی ئه‌تووت حه‌یفێکم بۆ ئه‌و
حیزبه جوانه‌ی هاوڕێ لینین.
|