من تا ئێستا
چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌م ئاراسته‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد له
باشووری کوردستان کردوه که بۆچی هێنده له ئاست حکوومه‌تی
ئێران‌دا، خۆیان لاواز نیشان ده‌ده‌ن و به‌شان و باڵیدا
هه‌ڵده‌ڵێن و زمانلووسی بۆ ده‌که‌ن. له‌مباره‌وه تا ئێستا
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌نی په‌روه‌نده‌یه‌کی باش نین
و به‌ڕاستی دڵێ گه‌لی کوردمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌مباره‌وه خوێنه. ئاخر چۆن ده‌بێ له کاتێکدا، هه‌موو
دونیا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به قاتڵ و جه‌نایه‌تکار و دز و
درۆزن و تێروریست و گێره شوین و... ده‌زانن، ئه‌م حیزبانه‌ی
ئێمه ئاوا بۆ ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ،که تاکه دۆستێکی له
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا نییه، دایدهنوێنن. باشه مه‌گه‌ر کۆماری
ئیسلامی چی بۆئه‌م حیزبانه کردووه؟ ئایا کۆمه‌کی کردوون یا
به قازانجی خۆی که‌ڵکی لێوه‌ر گرتوون؟ دیاره چاوه‌روانی
ئه‌وه‌یان لێناکه‌م به‌گژیدا بچنه‌وه و ته‌نانه‌ت نامه‌وێ
ره‌خنه‌شی لێ‌بگرن. به‌ڵام هیچکام له هه‌ڵوێسته‌کانیشیان له
مه‌ڕ ئێران له چوار چێوه‌ی پێوه‌ندی و قسه‌ی
دیپلوماتێکدانابینم. چوونکه هیچکه‌س زۆری لێنه‌کردوون
به‌وشێوه باسی ئێران بکه‌ن و بێگومان ده‌توانن وا هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ن که دڵی هاونیشتمانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان لێ
نه‌ڕه‌نجێ و ئه‌رکی دیپلوماتیکی خۆشیان به جێگه هێنابێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن هیچ پاساوێکی بۆ
نابینرێته‌وه.
به باوه‌ڕی
من ده‌بوا دڵی پارتی و یه‌کێتی به ده‌ستی حکوومه‌تی
ئێرانه‌وه خوێن بوایه. چوونکه حکوومه‌تی ئێران له
هه‌ردووکیان (له سه‌رده‌می جیاوازدا) که‌ڵکی وه‌رگرتووه و
بووته هۆی "به‌دناو کردنیان". ئه‌گه‌رچی ره‌نگه ئه‌وکات ئه‌م
حیزبانه پێویستیان به ئێران بوه و قه‌بووڵی
پیلانگێرییه‌کانیان کردووه، ئێسته ئیدی خۆ نه موحتاجی چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نیی ئێرانن و نه‌ش پاره‌یان پێویسته. ئه‌گه‌ریش
له‌وه ده‌ترسێن که ئێران نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان لێ
تێکبدات، ده‌بێ دڵنیا بن که ئه‌م شێوه ره‌فتاره نا شیرینه،
هیچ له مه‌به‌ست و ئامانجی ئێران بۆ تێکدانی دۆزی کورد(به
ده‌سه‌ڵاته نادیموکراتیکهکهی ئه‌وانیشه‌وه) ناگۆڕی و
ئه‌گه‌ر ئیمرۆ راسته‌وخۆ نایه‌ته مه‌یدان و باشووری کوردستان
داگیر ناکات، ئه‌وه به هۆی لامه لامه‌کانی مام جه‌لال و
مه‌سعوود بارزانی نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه ترسی بوونی هێزی
بێگانه و سیاسه‌ته‌کانی ئامریکا و رۆژئاوایه که له کونی
خزاندووه.تازه سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، بۆچی هه‌ر ئێسته
حکوومه‌تی ئێران به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ (زۆرجار
ڕاسته‌وخۆ)هه‌وڵی تێکدانی بار و دۆخی باشووری کوردستان نادات؟
سازکردنی چه‌ندین گروهی به‌ناو سیاسیی و ده‌سته‌ی چه‌کداریی
ئیسلامیی، خه‌رج کردنی سه‌دان ملیون دوڵار له ساڵدا بۆ
کردنه‌وه و به‌ڕیوه‌بردنی ناوه‌نده ئیسلامییه‌کان و رژاندنی
پاره وپووڵێکی فراوان بۆ گه‌شه‌ی فیکره‌ی ئیسلامی سیاسی و،
شان به‌شانی ئه‌مانه ، هێنانی دیارده‌یه‌کی کوشنده و وێران
گه‌ر بۆ باشووری کوردستان به ناوی "ئیعتیاد"و رژاندنی ده‌یان
جۆر ماده‌ی سڕکه‌ر له تریاک و "هێروئین"ه‌وه بگره هه‌تا
حه‌شیش و حه‌بی نهشههێنهر، ئه‌مانه ته‌نیا به‌شه
دیاره‌کانی هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ داته‌پاندن و
له‌خشته‌بردنی نورمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی باشووری کوردستانن.
که دیاره ئه‌م هه‌وڵانه تاڕادهیهرکی زۆر (له باری سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه)توانیویانه شوێن له سه‌ر باشووری
کوردستان دابنێن وئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه هه‌روا
درێژه‌یان هه‌بێ(که دیاره له سایه‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه
به‌رده‌وام ده‌بێ)،باشووری کوردستان داهاتوویه‌کی
مه‌ترسیهێنه‌ر چاوه‌روانی ده‌کات. جیا له‌وه‌ش مه‌گه‌ر ئه‌وه
ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌م 15 ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولا نییه که هێزه ئیسلامییه‌کان له
سه‌رتاسه‌ری باشوور دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌ریکن ژێر پێی دوو گه‌وره هیز بنکۆڵ
ده‌که‌ن؟ ئێتر نازانم ئایا ئه‌مانه پارتی و یه‌کێتی نایزانن
یا ده‌یزانن و بۆیان گرینگ نییه؟
زۆرجار له
هه‌ردوو به‌رێزان تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بیسین که باسی
یارمه‌تیی حکوومه‌تی ئێران ده‌که‌ن . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و
به‌رێزانه یارمه‌تیدانی سه‌رده‌مانی ئاواره بوونی
هاونیشتمانانی باشووره (چ له سه‌رده‌می ئاشبه‌تاڵی
مه‌لامسته‌فا و چ سه‌رده‌می ره‌وه‌که یا هه‌رکاتێکی دیکه)،
ئه‌وه گه‌لی کوردمان بووه به‌هانای هاونیشمانانیانهوه
هاتوون نه‌ک حکوومه‌تی ئێران. ئه‌گه‌رچی حکوومه‌تی ئێران وه‌ک
ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی یه‌کگرتوو، ئه‌رکی
سه‌رشانییه و رێککه‌وتنامه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌ی ئیمزا کردووه
که له کاتی ئه‌وتۆدا (لێقه‌ومان و هه‌ڵاتنی به‌کۆمه‌ڵی
خه‌ڵکانی وڵاتانی دراوسێ)رێگه به خه‌ڵکه‌که بدات بچنه
نێوخاکییهوه. تازه بۆ ئه‌وکاره‌شی یارمه‌تی له
UN و
رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان وه‌رده‌گرێ و هێندێک جاریش "دزی" باشی
لێده‌که‌ن و خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن. به‌ڵام
قورساییه‌که له ڕاستیدا ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هاونیستمانانی
رۆژهه‌ڵات و به شاهێدی خه‌ڵکی باشوور ئه‌وه خه‌ڵکه‌که بوون
یارمه‌تیان داون نه‌ک حکوومه‌تی دژی ئینسانیی ئێران. که‌وابوو
یارمه‌تیدانه‌که‌ی ئێران ته‌نیا ئه‌وه بووه که رێگه‌ی داون
بچنه ناو خاکی رۆژهه‌ڵاته‌وه که وه‌ک باسم کرد هیچ باجێکی
بۆ حکوومه‌تی ئێران نه‌بووه.
به‌ڵام گه‌ر
مه‌به‌ستی پارتی و یه‌کێتی یارمه‌تیدانی خۆیانه ، ئه‌و
یارمه‌تیانه‌ش هه‌ر به‌قازانجی حکوومه‌ته‌کانی ئێران و دژی
بزووتنه‌وه‌ی کورد بووه. بزانین چۆن. له یارمه‌تییه‌کانی
ئێران به "مام جه‌لال" و یه‌کێتی ده‌سپێده‌که‌م.
مام جه‌لال
هه‌ر له ساڵی 1964 ه‌وه که پێی بۆ ئێران کراوه‌ته‌وه، له
کاتی دووبه‌ره‌کیی ناوخۆیدا بووه. حکوومه‌تی ئه‌وکاتی
ئێران(حه‌مه ره‌زا په‌هله‌وی)به‌مه‌به‌ستی لاواز کردنی شۆڕشی
ئهیلوول پێشوازیی له مام جه‌لال و شوینکه‌وتوانی کرد و له
"هه‌مه‌دان" داڵده‌ی دان، هاوکات مه‌لا مسته‌فاش له ئێران
نزیک بووه‌وه و به‌ره به‌ره پێی ئێران و پاشتر ئامریکا و
ئیسرائیلی بۆ ناو شۆڕشی ئهیلوول کرده‌وه.ئه‌وه‌بوو که مام
جه‌لال قوربی نه‌ما و ناچار بوو له 66 دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی
ئێراق ( له ڕیگه‌ی هودنه و مفاوزه) بسازێت و رووداوه‌کانی
66 بهداواو که ئێره جێگه‌ی دووپات کردنه‌وه‌یان نیین.
پاش
ئاشبه‌تاڵ که ئه‌ویش ده‌ستی حکوومه‌تی ئێرانی تێدایه و
به‌رهه‌می سازانه‌که‌ی شای ئێران و سه‌دام له ئه‌لجه‌زایر
بوو، ئیدی حکوومه‌تی ئێران که گرفته‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌دام
چاره‌سه‌رکراو ده‌بێنی،له رێککه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئێراق و
تورکییه، پێک ده‌گه‌ن که سی قۆڵی نه‌هێڵن هیچ
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردی سه‌رهه‌ڵبدات.ئه‌وکات به‌هۆی دژبه‌ری
نێوان سووریه و ئێراق، سووریه له‌م رێککه‌وتنه‌دا نه‌بوو.
ئه‌ڵبه‌ت حافز ئه‌سه‌د وایدانابوو که کیشه‌یه‌کی به‌ناو
کێشه‌ی کوردی نییه. له سه‌روبه‌ندی ده‌سپێکردنی حه‌ره‌که‌تی
یه‌کێتی نیشتمانیدا، ئێران به شوێنگرتنی ئه‌و
رێککه‌وتنامه‌یه که پێشتر باسمکرد، هێزی له سنووره‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆ کرده‌وه تا به یارمه‌تیی ئێراق و
تورکییه یه‌کێتی به‌ته‌واوی بسڕنه‌وه. به‌ڵام شۆڕشی گه‌لانی
ئێران به‌فریا که‌وت و شای ئێران رووخا و ئه‌و پیلانه سه‌ری
نه‌گرت. به گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له ئێران هه‌موو
ناوچه‌که‌ش تاڕاده‌یه له ژێر گاریگه‌ریی ئه‌م گۆڕانه‌دا
تووشی ئاڵ و گۆڕ ده‌بێ.
به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که مام جه‌لال له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تازه‌ی ئێران هیچ
پێوه‌ندیه‌کی نابێ، له‌دڵی گه‌لی کوردمان له رۆژهه‌ڵات
خوشهویستیهکی باش به‌ده‌ست دێنی و له گه‌ڵ هێزه
سیاسییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کورستان که پاش رووخانی شا و
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان
له‌م به‌شه‌ی کوردستان هاتبوونه گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه،
پێوه‌ندیه‌کی باشی ده‌بێ. لێره به‌دواوه یه‌کێتی نیشمانی
ئیمکانی نه‌فه‌س کێشانی بۆ ده‌لوێ و به‌ره به‌ره په‌ره
ده‌ستێنێ و تا دێت گه‌شه ده‌کات . که بێگومان گۆڕانئ
هه‌لومه‌رجی سیاسی له ئێران‌دا ده‌وری بنه‌ڕه‌تی له‌م گۆڕانه‌ی
هه‌لومه‌رجی یه‌کێتیدا ده‌گێڕێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌کێتی
خۆی به نه‌یارێکی حکوومه‌تی نوێی ئێران ده‌زانێ و ته‌نانه‌ت
پێش به ده‌ستیوه‌ردانه‌کانی له باشووری کوردستان ده‌گرێ و
له هێزه ئیسلامییه‌کانی ده‌سکردی حکوومه‌تی ئێران ده‌دات.
هاوکات
حکوومه‌تی ئێران که هه‌وڵی " جیهانیی کردنی شۆڕشی ئیسلامی" و
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری _ ڕزگاریخوازی(رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان) به‌ره‌و رووه ، هه‌وڵده‌دات جێگه ده‌ستی خۆی له
باشوور بکاته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌تا له پاشماوه
په‌رت و بڵاوه‌کانی پارتی که به‌ناوی "قیاده موقت" خه‌ریکی
خۆ ڕێکخستنه‌وه بوو،که‌ڵک وه‌رده‌گرێ (پاشتر باسی ده‌که‌م) و
پاشان ده‌که‌وێته کۆڵکه مه‌لا و شیخ کۆکردنه‌وه و هێز
پێکهێنان.
یه‌کێتی بۆ
ماوه‌ی چه‌ندساڵ هیچ پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران
نابێ و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕه‌کانیش دژی ئه‌م حکوومه‌ته به‌ناوی
هێزی پشتیوان یارمه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات
ده‌دات. به‌ڵام پاش مفاوزهیهک که‌له‌گه‌ڵ سه‌دام کردی و
سه‌ری نه‌گرت(گه‌رچی به هێندێک کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند وه‌ک
لێدانی هێندێک هێزی دیکه بواری ئه‌و مفاوزهشی خۆش
کردبوو)،به‌ره به‌ره مه‌یدانی لێ ته‌سک بووه‌وه، که
کێشرانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی ئێران و ئیراق بۆ کوردستان ده‌وری
گه‌وره‌ی له‌م باره‌وه هه‌بوو. لێره به‌دواوه‌یه که
یه‌کێتی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران دهسپێدهکاتهروه و هاتوچوی
بۆ ئیران ده‌سپێده‌کات. بۆ قایمتر کردنی پێوه‌ندییه‌که‌ی،
ده‌سته‌کانی چه‌کداری ئێران به‌ناوی زه‌ربه لێدان له سه‌دام،
به حیمایه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی دێنێته باشووری کوردستان و
ته‌نانه‌ت تا ناو دڵی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان واته که‌رکووک
دهیانباتهپێش. به‌ره به‌ره پێوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان
دهزگانیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئێران و یه‌کێتی پێک دێت.
به‌شێوه‌یه‌ک که شوێن ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ئیران و
پارتی. ئه‌مه له کاتی پێک هاتنی حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان
و ده‌سپێکردنی شه‌ڕه نیوخۆییه‌کاندا به‌جوانی
ده‌که‌وت.ئه‌وه‌بوو پارتی تورکییه و ئێراقی بۆ پشتیوانی و
یارمه‌تی هه‌ڵبژارد و یه‌کێتیش ئێران. واتا ئه‌م دوو هێزه
بوونه به‌ڕیوه‌به‌ر و چێبه‌جێ که‌ری پیلان و پێشبڕکێی ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه و سیاسه‌تکانی ئه‌وانیان به خوێنی رۆڵه‌ی کورد
له باشوور جێبه‌جێ ده‌کرد.
ئێسته که
باسی پێوه‌ندیی ئێران و یه‌کێتی ده‌که‌م پێویسته باسی ئه‌وه‌ش
بکه‌م که یه‌کێتی له خۆ به‌ستنه‌وه به ئێرانه‌وه هێند
چووه پێش که حکوومه‌تی ئێران له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتیدا و
له پێش چاو هێزه‌کانی یه‌کێتییه‌وه بزیک به 200 که‌س له
رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی تێرور کرد. که‌له
نێوانیاندا رۆڵه‌ی واهه‌بوو که چه‌ندین ساڵ له
سه‌نگه‌ره‌کانی مافخوازیی گه‌له‌که‌یدا دژی داگیرکه‌ر وه‌ستا
بوو و به‌ڕاستی دوژمن به خوێنی تینوو بوو.یه‌کێتی که
سه‌رده‌مێک گلێنه‌ی چاوی به‌شێکی زۆر له خه‌لکی رۆژهه‌لاتی
کوردستان بوو، به‌و کارانه‌ی قورسایی خۆی له رۆژهه‌ڵات
له‌ده‌س دا. چوونکه خه‌لکی رۆژهه‌ڵات که له رۆژه
ئه‌سته‌مه‌کاندا به هانایه‌وه چووبوون و به قه‌بووڵکردنی
مه‌ترسیی گرتن و ته‌نانه‌ت ئیعدام، لێبڕاوانه یارمه‌تییان
دابوو،چاوه‌روان نه‌بوون یه‌کێتی به‌و شێوه قه‌ره‌بوویان
بکاته‌وه.
له درێژی
شه‌ڕی نێوخۆیی‌دا، بێگومان ده‌ستی داگیرکه‌ران و له‌وانه
ده‌ستی ئێران حاشاهه‌ڵنه‌گره. له‌لایه‌ک پارتی به چه‌ک و
پاره‌ی تورکییه و چه‌کداری سه‌دام ده‌چێته جه‌نگی
یه‌کێتییه‌وه، له‌ملاشه‌وه یه‌کێتی به چه‌ک و چه‌کداری
ئێرانه‌وه دێته‌وه مه‌یدان. ئه‌ری گه‌لۆ ئه‌وه شه‌ڕی پارتی
و یه‌کێتی بوو یا مه‌یدانی رقهبهریی ئیران و تورکییه و
ئێراق؟ بێگومان یارمه‌تییه‌کانی ئه‌م داگیرکه‌رانه له
درێژه‌کێشان و خوێناویتر بوونی شه‌ری نێوخۆیی‌دا ده‌وری
سه‌ره‌کیان گێڕا. هه‌ر ئه‌وه‌شه که مام جه‌لال ئێران و مه‌لا
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به دۆستی ستراتێژیی خۆی ده‌زانێ.
به‌ڵام
پارتی، ئه‌وه‌ی که پارتی هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی
ئه‌یلووله‌وه پێوه‌ندییه‌کی قورس و قایمی له‌گه‌ڵ ئێران بووه
بۆ هه‌موو ئاشکرایه و هه‌موان ده‌زانن ئه‌گه‌ر نانی به‌یانیی
مه‌قه‌ره‌کانی مه‌لامسته‌فا له شنۆ و پیرانشاررا
نهگهیشتبای، ئه‌و به‌یانیه که‌س نانی نه‌بوو بیخوا.ئیتر
چه‌کداری ئێران به جلی کوردی و تۆپخانه‌ی ئێران و له هه‌موو
گرینگتر، بوونی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کانی وه‌ک ساواک و
"زیدی ئیتڵاعاتی ئه‌رته‌ش" جێگه‌ی خۆیه‌تی.ئه‌و پێوه‌ندییه
بێسنووره بوو که پاش رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر، مه‌لا
مسته‌فای ناچار به ئاشبه‌تاڵی گه‌وره‌ترین شۆڕشی مێژووی گه‌لی
کورد کرد و سه‌یر ئه‌وه‌یه ، هێشتا هه‌ن که‌سانێک خۆیان به
خاوه‌نی ئه‌و شۆڕشه ده‌زانن به‌ڵام شه‌رم نایانگرێ و هیچ باسی
داڕمانی و شێوه‌ی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ناکه‌ن.
پاش
ئاشبه‌تاڵ، پارتی به‌کرده‌وه لێک بڵاو ده‌بێ و هه‌روه‌ک مه‌لا
مسته‌فا له وتووێژ له‌گه‌ڵ بڵاوکراوه‌کانی ئیران‌دا گوتی:"کار
من دیگر تمام است. شاهنشا هرچه بگویند ما آنرا انجام میدهیم"
مانا کوردیه‌که:کاری من ته‌واوه (واتا ئیتر هیچ بهمن
ناکرێ). شاهه‌نشا(شای ئێران)هه‌رچی بڵێن من ئه‌وه ده‌که‌م.
شای ئێرانیش
گوتبووی بڕۆن له که‌ره‌ج دانیشن و تریتی خۆتان بخۆن و مڕهتان
نه‌یه‌ت.به‌ڕاستیش هه‌روایان کرد.ئه‌ڵبه‌ت هێندێکیشیان بران بۆ
ئامریکا. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی دهنگوباسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
یه‌کێتی نیشتمانی بڵاو بووه‌وه. ئه‌وکات ،به‌ره‌به‌ره
که‌وتنه خۆ کۆکردنه‌وه و کۆمیته‌یه‌کیان به‌ناوی "قیاده
موقت" پێک هێنا. چوونکه دابڕان و ناهومێدی هێنده زۆر بوو که
که‌سیان بۆ کۆ نه‌ده‌کرایه‌وه. بۆیه ناچار بوون نه‌ک به‌ناوی
پارتی به‌ڵکه به‌و ناوه‌وه خۆ دهرخهنهوه. ئه‌م هه‌نگاوه
هاوکاته له‌گه‌ل شۆڕشی ئێران و هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌شدا مه‌لا
مسته‌فا ده‌مرێ . "قیاده موقت" به سه‌رکرده‌یی ئیدریس و
مه‌سعوود بارزانی ده‌سبه‌جێ له په‌یامێکدا بۆ حکوومه‌تی نوێ
له ئێران، وه‌فاداریی خۆی به‌م حکوومه‌ته ڕادهگهنێ و
حکوومهتێش به‌له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ڵوێستی ئه‌وکاتی یه‌کێتی،
و ئه‌وه‌ی که "قیاده موقت" له ڕاستیدا بۆ دژایه‌تی کردنی
ئه‌م رێکخراوه پێک هاتبوو،به باوه‌شی ئاواڵه‌وه"قیاده
موقت" وه‌رده‌گرێ. چوون ئه‌کات له باشووری کوردستان
ناوچه‌یه‌کی ئازادکراو نه‌بوو، "قیاده موقت" به کۆکردنه‌وه‌ی
جه‌ماعه‌تێک چه‌کدار بنکه‌کانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
داده‌مه‌رزێنێ.به‌داخه‌وه به‌هۆی رقهبهریی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی،
چوون یه‌کێتی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ و
خه‌ڵک به عام خۆشیان ده‌وێ،"قیاده موقت" ئه‌ولا واتا لای
حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌وه‌بوو که به‌شێوه‌ی ره‌سمی
بوون به چه‌کداری حکوومه‌تی ئێران و شانبه‌شانی جاش و پاسدار
له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و هێزه سیاسییه‌کان که‌وتنه شهر.
ئه‌ڵبه‌ت پاشتر قیاده موقت ئه‌وه‌ی کرده بیانوو که خه‌لکی
رۆژهه‌ڵات به فیتی یه‌کێتی له خۆپیشاندانه‌کانیاندا داواکاری
ده‌رکردنی له کوردستان بوون. شه‌ڕی"قیاده موقه‌ت" دژی گه‌لی
کورد له رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت کاتێک گرینگه که ئه‌وه
له‌پێش چاو بگرین ،له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات
هیچ ئه‌زموونێکی له شه‌ڕ و کاری نیزامی نه‌بوو، له
به‌رانبه‌ردا چه‌کداره‌کانی "قیاده موقت" خاوه‌نی ئه‌زموونی
چه‌ندین ساڵه بوون.به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر پارتی ئیستاش خۆی به
قه‌رزاری ئیران ده‌زانێ ده‌بێ باش له‌بیری بێ که ئه‌و
یارمه‌تیانه ، بۆ "چۆله‌که گرتن بوو". ئه‌وه‌بوو که
حکوومه‌ت خۆی هیچ ئه‌زموونی نه‌بوو، ئه‌رته‌ش لێک بڵاو ببوو،
بۆیه له "قیاده موقت" بۆ سه‌رکوتی خوشک برا هاو
نیشتمانییه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرت و ئه‌وانیش به‌دڵ و گیان له
خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتیان کوشت که ته‌نیا یه‌کێک له نموونه‌کانی
دانانی که‌مین بۆ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات که به‌زۆری بێ
چه‌ک بوون، له ناوچه‌ی شلێر و کوشتنی ژماره‌کی زۆریان بوو.
ئیتر گرتنه‌وه‌ی دزڵی و شه‌ره‌کانی ناوچه‌ی شنۆ و نه‌غه‌ده و
مه‌ریوان و... هیچ. هاوکاریی"قیاده موقت" که پاشان ناوی
پارتی دیموکراتی له‌سه‌ر خۆی دانا چه‌ندین ساڵ و هه‌تا
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باشوور(پاش ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵک)
هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران- ئێراقدا،
ئه‌میش هه‌روه‌ک یه‌کێتی،ده‌یان بنکه و باره‌گایان له
ناوچه‌ی خواکورک و سێ سنوور له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران پێکه‌وه
دانابوو و ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه مه‌یدانی رمبازێنی سپای
ئێران. دیاره هه‌تا ئێسته‌ش پێوه‌ندیی پارتی له‌گه‌ڵ ئێران
هه‌ر خۆشه(ئه‌گه‌رچی به قورس و قایمیی یه‌کێتی نییه) .
ئه‌گه‌ر
له‌هه‌موو ئه‌و پێوه‌ندی و هاوکارییانه‌ی پارتی و یه‌کێتی له
گه‌ڵ ئێران و که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌م حکوومه‌ته له‌م دوو هێزه
بۆ ئامانج و نیازه‌کانی خۆی چاو پۆشی بکه‌ین،ده‌توانین یه‌ک
پرسیار بینینه ئاراوه، ئایا ئه‌م دوو هیزه هیچ بایه‌خێک به
گه‌لی کوردمان له رۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ن و هیچ هه‌ستێکی
هاونیشتیمانی بوونیان له دڵدا به نیسبه‌ت ئه‌م به‌شه‌ی
کوردستانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه،چۆن هه‌ست و زه‌میریان
قه‌بووڵ ده‌کات له‌کاتێکدا حکوومه‌تی مه‌زهه‌بیی ئێران،
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردووه‌ته زیندانێکی گه‌وره و
به‌رده‌وام کچان و کۆڕانی ئێمه ده‌گرێ و له زیندانه‌کاندا
ئهشهنجه و ئازاریان ده‌دا، رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی
ئێمه به‌رده‌وام له ژێر زه‌خت و زۆری ئه‌م حاکمه
خوێنڕێژانهدان و تێکۆشه‌رانی سیاسی ئیعدام ده‌کرێن.
حکوومه‌تێک که وڵاته‌که‌مانی له هه‌ژاری و وێرانیدا
ڕاگرتووه و خه‌ڵکه‌که‌ی له سه‌ره‌تایی ترین مافی ژیان واتا
ئازادیی ڕاده‌ربڕین ،هه‌ڵبژاردن و به‌گشتیی ئازادیی ژیان
بێبه‌ش کردووه.ئایا سزاواره حکوومه‌تێکی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن
ئه‌م هێزانه و به‌تایبه‌ت مام جه‌لاله‌وه،ئاوا به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌یه بناسرێ؟
دیاره
ئه‌مانه هیچکات فه‌رامۆش نابن و له دڵی مێژووی گه‌لی کورددا
ده‌مێننه‌وه، بۆیه هه‌رکات رێبه‌رانی پارتی و یه‌کێتی باسی
دۆستایه‌تیی ئێران ده‌که‌ن ئێمه دڵمان وه ژان ده‌که‌وێ.
بێگومان سووڕی ده‌وران هه‌میشه به‌م لایه‌دا ناگه‌ڕێ و کاتی
ئه‌وه‌ش ده‌گات ئێمه به هاوکاریی گه‌لانی دیکه‌ی دانیشتووی
ئێران، ئه‌م حکوومه‌ته کۆنه‌په‌رست و جه‌نایه‌تکاره گۆڕ
بکه‌ین و وڵاته‌که‌مان له به‌ند رزگار بکه‌ین. بێگومان ئه‌و
سه‌رده‌مه، به مام جه‌لال و مه‌سعوود بارزانی و هه‌رکه‌سی
دیکه که ئێسته به‌شان و باڵی ئاخونده جه‌للاده‌کاندا
هه‌ڵده‌ڵێ ،ئه‌و ئیجازه ناده‌ین ئه‌م حاکمانه به پیاوخراپ و
ئینسانکوژ .. ناوبه‌رن و ئه‌وجار به شان و باهۆ و
خزمه‌ته‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌ڵ بلێن.
جۆزه‌ردانی
2706
|