جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌م ساته‌دا که شێعر له‌و
په‌ڕی سه‌رگه‌ردانیدایه، هه‌موومان بێینه گۆ بۆ ڕێگه گرتن
له‌وانه‌ی که به ئاگا و بێ ئاگا بێحورمه‌تی به په‌یکه‌ری
پیرۆزی شیعر ئه‌که‌ن،
وه‌ک لای هه‌موومان ئاشکرایه ماوه‌یه‌که
کۆمه‌ڵێک ئاسانگۆ هاتونه‌ته نێو گۆڕه‌پانی شیعر نووسینه‌وه و
به‌و نیازه‌ی که بتوانن له ڕێگه‌ی نووسیناکانیانه‌وه خزمه‌ت
به مرۆڤ و شیعر بکه‌ن، به‌ڵام به داخێکی زۆره‌وه ئه‌و
کاره‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵه به ناو شاعیرانه ئه یکه‌ن نه‌ک
هه‌ر ناتوانن خزمه‌ت به شیعر بکه‌ن، به‌ڵکو به جۆرێک له
جۆره‌کان هه‌موو ئه‌و به‌رزی و پیرۆزییه‌ی شیعر که حه‌زره‌تی (
نالی و حاجی قادر ) بۆیان به جێهێشتوین
ئه‌تکی ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سایته
کوردییه‌کاندا ئه‌بینرێت زاده‌ی بیرێکی قوڵی شاعیرانه نییه،
به پێچه‌وانه‌وه ده‌قاو ده‌ق دژ به په‌یامێک که ئه‌بێ
شاعیر هه‌ڵگریبێت ئه‌وه‌ستێته‌وه، چونکه له‌وه‌تی شیعر بونی
هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ به ئاتککراوی نه‌خراوه‌ته به‌ر
ده‌ستی خوێنه‌رانی، ئاخر هه‌ر که‌سه و بێ‌کاری ته‌نگی پێ
هه‌ڵئه‌چنێ یه‌کاو یه‌ک ئه‌که‌وێته وێزه‌ی شیعر و به بێ
ڕه‌چاوکردنی ساده‌ترین رێسای شیعر ووشه له سه‌ر ووشه ریز
ئه‌کات به شیعر پێمانی ئه‌فرۆشێته‌وه، نموونه زۆرن بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه تاڵه بسه‌لمێنین، به‌ڵام کێشه‌که
له‌وه‌دایه که تا ئێستا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان
بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه ئه‌وه ماڵوێرانییه‌ی که
ئه‌مڕۆ شیعری کوردی تێکه‌وتووه ئه‌وان به‌شی شێریان به‌ر
ئه‌که‌وێت، به شێوه‌یه‌کی تر ئه‌وه به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕه‌کانن
رێگه به ساده‌گۆکان ئه‌ده‌ن به ناوی شیعره‌وه قسه‌ی ناو
بازاڕیمان پێبفرۆشنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر له ماڵپه‌ڕه‌کاندا
سانسۆرێک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چیدی شیعر ریسوا نه‌کرێت ئه‌وا
ئه‌و سه‌ربه‌رزییه بۆ خاوه‌ن ماڵپڕه‌کان ئه‌مێنێته‌وه، به
پێچه‌وانه‌وه جێگه‌ی داخه ئه‌وه ئه‌وانن بی ئابڕووی به
پاکیزه‌ی شیعر ده‌که‌ن نه‌ک که‌سانی تر.
له کۆتاییدا ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌وانه
ئه‌که‌م که خۆیان وه‌ک نالی دێته پێش چاو، به ویژدانتان
شیعر له‌وه گه‌ره‌تر و پیرۆزتر نییه که ئێوه ئه‌ینووسن؟
|