سه‌ره‌تا:
کێشه‌ی
عه‌ره‌ب و ئیسرائیل که به‌ناو کێشه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند
ناسراوه، له واقع دا کێشه‌یه‌کی ئایینی و ناسیونالیستی و
ڕه‌گه‌ز په‌رستیه.
ئه‌م
کێشه‌یه به درێژایی میژووی هه‌رجاره‌ی به‌سه‌رکه‌وتنی
لایه‌نه‌کیان و ژێرکه‌وتنی لایه‌نه‌که‌ی تریان کۆتایی هاتووه.
له‌م دواییانه یانی له‌م شه‌ست ساڵه‌ی دوایی، دوای سه‌رکوت و
هیرشی نازیه‌کان بۆ سه‌ر گه‌لی جوله‌که و هیرشه
جینوسایتهکانیان و تاوانه‌کانیان ده‌رهه‌ق به گه‌لی جوله‌که
له ئه‌وروپا، هیزه ناسیونالیسته‌کانی گه‌لی جوو له
بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیستی خۆیان ڕیکخست. ئه‌م خۆ سازدان و
ریکخستنه له‌گه‌ڵ داگیرکردنی وولاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند له
لایه‌ن ئیستعمارهکانی ئه‌وروپا ڕێکدههاتهوه. به‌ڵێنی
به‌لفۆر یه‌که‌م دیاری بوو له به‌ریتانیاوه بۆ گه‌لی
جوله‌که تا نیشتمانی باپیرانیان له ئورشه‌لیم شاد و سه‌رکه‌ش
بکه‌نه‌وه.
گه‌لی
جوله‌که هه‌ر له زه‌مانه‌وه له ته‌واوی دونیادا خاوه‌نی
هه‌موو پیشه حیرفهییهکان بوون و ئیمکاناتی ئابووریان له
سه‌ره‌وه بووه. ئه‌م کاره هه‌م له‌باری بازرگانی و
پیشه‌سازی دا هه‌روه‌ها له باری عقارو مادده گرانبه‌هاکاندا
هه‌رده‌م باڵا ده‌ستی بازاڕ بوون.
ووڵاتی
فه‌له‌ستین نموونه‌ی وولاتیکی فره که‌لتوور و نه‌ته‌وه و
مولتی (پڕ) له که‌لتوور بووه و بووه، به‌درێژایی مێژوو له
جیاتی پێکه‌وه ژیان و خۆشی و ته‌بایی، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه
په‌رستی کردوویه‌تی به مه‌نجه‌نیق نه‌وه دوای نه‌وه تیادا
سووتان و ده‌سوتێن.
هه‌ر
له هیرشه ئیسلامیه‌کان و شه‌ڕی خاچ په‌رسته‌کان و شکست و
سه‌رکه‌وتووه‌کانی جوله‌که‌کان و کریسته‌کان و ئیسلامه‌کان له
به‌رامبه‌ر یه‌کتردا بووه به بازنه‌یه‌کی داخراوی شه‌ڕ –
ئاشتی – شه‌ڕ.
شه‌ڕی
سارد و کێشمه‌کێشه‌کانی بلۆکی ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوا کێشه‌کانی
رۆژهه‌لاتی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوو ته‌نانه‌ت چه‌ندین
جه‌نگی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵگیرساند.
سه‌ره‌تا قه‌تیس مانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی
عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی له ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فه‌له‌ستین
جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان ڕابه‌ری کردوو و هه‌موو
وولاته عه‌ره‌بیه‌کان کۆمه‌کیان به‌م ڕێکخراوه ده‌کرد و
به‌شداری شه‌ڕه‌کانیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ یارمه‌تیه‌کانی به‌ره‌ی
ڕۆژهه‌لاتی دونیادا.
ئه‌مریکا و ڕۆژئاواییه‌کان ئیسرائیلییان وا به‌هیز کرد له
باری پیشه‌سازی و پێشه‌سازی سه‌ربازیدا هیچ وولاتیكی
ناوچه‌که نه‌توانێ به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
له‌م
شه‌ڕانه‌دا ئیسرائیل زۆرجار له به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌به‌کان
سه‌رکه‌وتوو ده‌هاته ده‌ر.پاشه‌کشه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌کان
و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی له ناوچه‌که و وه‌ده‌رنانی
فدائیهکانی فه‌له‌ستین له لوبنان و هیرشی ئیسرائیل بۆ لوبنان
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو فازێکی تری له
کێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل دروست کرد. هه‌م له‌باری سیاسی له
ناوچه‌که هه‌م له‌باری ته‌وازنی سه‌ربازی و هیزه‌کان.
پان
ئیسلامیزم له ناوچه‌که له‌گه‌ڵ شۆرشی ئیران‌دا له سه‌ده‌ی
ڕابردوو ده‌ستی به گه‌شه کرد له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا، هه‌ر
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان که ئه‌مریکا له
دژی گه‌شه‌ی چه‌پ هانی ده‌دان و یارمه‌تی ماددی ده‌دان له
وولاتانی وه‌کو میسر و سودان، له لوبنان و فه‌له‌ستینیش
ئیسلامیه‌کان وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی بۆ به‌ره‌ی
رزگاریخوازی فه‌له‌ستین دروست بوون. له لوبنان که شه‌ڕی
ناوه‌خۆ له سه‌ده‌ی ڕابردوو له ناوه‌راستی هه‌فتاکان ده‌ستی
پێ‌کرد حزب الله وه‌کو هیزێکی تایفی شیعی له خوارووی لوبنان
به پاڵپشتی ئیران وه‌کو هیزێکی سیاسی به‌رگری له خاکی لوبنان
له دژی ئییسرائیل په‌ره‌ی سه‌ند.
ئه‌وکات
لوبنان له نێوان هیزه‌کانی سوریا له‌لایه‌ک و هیزه‌کانی
ئیسرائیل له لایه‌کی تردا شه‌ڕی ئهلتهرناتیڤیان به گه‌ل و
تایفه‌کانی نێو گه‌لی لوبنان دا په‌ره پێده‌دا.ئه‌وکات سوپای
ئیسرائیل به سه‌رکردایه‌تی شارۆن که ئیستا له کۆمادایه
به‌ره‌ی
رزگاریخوازی فه‌له‌ستین و قیاداتیان بۆ تونس وه‌ده‌رنا. دواتر
تاکتیکی
فه‌له‌ستینیه‌کان دژی ئیسرائیل گۆڕا بۆ ڕاپه‌رین و ڕاپه‌ڕینی
به‌رد، ئه‌م ڕاپه‌رینانه بۆ توانی کاریگه‌ری جدی
سه‌ر هیزه کانی ئیسرائیل له شاره‌کانی فه‌له‌ستین،
هیزه‌کانی ئیسرائیلی هه‌راسان کرد و له سه‌روو به‌ندی رووخانی
بلۆکی ڕۆژهه‌لات دانیشتنه‌کانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و باهۆزی
دیموکراسی و بازاڕی ئازاد و سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا و سیسته‌می
دیموکراتی مه‌دالیای نۆبلی ئاشتی به عرفات و ڕابین و پێریزی
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیستای ئیسرائیل به‌خشی.
ته‌واوی
ڕۆڵه‌کانی گه‌لی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی قوربانی ئه‌و
جه‌نگه‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان ته‌نها پێ خوست و خۆراکی
شه‌ڕه‌که‌ن و هیچ کات ئه‌م شه‌ڕو کوشتارانه خزمه‌تی خه‌لکی
هه‌ژار و کرێکارانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ی نه کردووه. چه‌پ
له ئیسرائیل به حوکمی جێگه‌و ڕێگه‌ی ناسیونالیست و مه‌زهه‌ب
له کۆمه‌لگا نه‌یتوانیووه خزمه‌ته چینایه‌تیه‌کان و
وه‌زیفه‌کانی چینایه‌تی جێ به‌جێ بکات. هه‌ره کاره
به‌رزه‌کانی بریتی بوون له کاره ئینسان دۆسته‌کان و ڕاپه‌رین
بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ عرفات و دارودهستهکانیدا. له هه‌مان کات
هیزه چه‌په‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستینی له به‌ر کاریگه‌ری
ڕووسیای سۆڤیه‌تی و ئه‌حزابی شوعی یه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند
و سروشتی کێشه‌کان نه‌یانتوانی کاریگه‌ری خۆیان له‌م نێوه‌دا
ببینن.
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕ له‌م ناوچه‌یه شه‌ڕێکی عادیل و
پێشکه‌وتنخواز نه‌بووه، شه‌ڕێک بووه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن
و مانه‌وه. ئه‌م دوو ته‌ره‌فه‌ی لایه‌نی شه‌ڕ هه‌رگیز له
ته‌وازنی سه‌ربازیدا له‌یه‌ک تادا نه‌بوونه و نین. قوربانیانی
ئه‌م جه‌نگه و باجی خوێنی کریکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی
ئیسرائیل و گه‌لی فه‌له‌ستین بوونه و ده‌بن. نه‌وه دوای
نه‌وه کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا قووڵ بۆته‌وه و قینه‌کان
زیاتربوونه و ده‌بن.
كاریگه‌ره ناوخۆیییه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کان:
ئه‌م
شه‌ڕه‌ی ئێستا له ئه‌نجامی کاریگه‌ره ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان
به ئه‌نجام هاتووه، سه‌ره‌تا دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن حماس و ده‌رچونیان له
هه‌لبژارده‌کانی ئه‌م دواییانه و کۆمه‌کی ئیسرائیل بۆ
ڕێکخراوی فتح له شه‌ڕه‌کانی نێوان حماس و فتح دا، تا رفاندن و
به‌دیل گرتنی سه‌ربازی ئیسرائیلی سه‌ره‌تای هێرشی هیزه‌کانی
ئیسرائیل بۆ غه‌ززه ده‌ستی پێ‌کرد، ئیسلامیه‌کان تا هه‌م ئه‌م
هێزه له شوێنێکی تر و به‌ره‌یه‌کی جه‌نگی تر مه‌شغول بکه‌ن
ئه‌مه له‌لایه‌نی پان ئیسلامیه‌کان که ئه‌مه ڕێک له‌گه‌ڵ
سه‌رووبه‌ندی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وله‌تی بۆ
پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و ده‌رکردنی بڕیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ده‌هاته‌وه، هه‌روه‌ها کیشه‌ی نێوان تایفه پان
ئیسلامیه‌کان له عێراق دا و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان بۆ یه‌ک
ئامانج ڕاکێشن و سوریا و ئێران وه‌کو هێز و ڕابه‌ری تایفه‌ی
شیعی پان ئیسلامیزم و رێکخراوی القاعده وه‌کو رابه‌ری
سوونیه‌کان و ئیسلامیه‌کانی له چه‌شنی حکوماتی ناوچه‌که تا
هه‌موو ڕوو له‌یه‌ک ئامانج ببنه‌وه ئه‌م تاکتیکه بۆ حزب
الله هاته گۆڕێ و ئه‌وانیش به‌بێ بیرکردنه‌وه له
ئه‌نجامه‌کانی و درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌و ئاکامه‌کانی ده‌ستیان
به فعالیهت کرد. له جیاتی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی ژێرخانی
ووڵاتی لوبنان به قولی خودی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وله‌تی لوبنان
چه‌ندین ساڵ بۆ دواوه گه‌ڕانه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌نی پان
ئیسلامیزم له ناوچه‌که.
له
لایه‌کی تر له ووڵاتی ئیسرائیل هه‌ر حکومه‌ت و کابینه‌یی
بێته سه‌ر کار ئه‌وا جهاز و ئه‌رسناڵی سه‌ربازی که ووڵات
نایه‌وێ بکه‌وێته ده‌ست که‌س ده‌بێ وجودی هێز و توانای خۆی
بسه‌لمێنێ. ئه‌مه بۆ شه‌قامی ئیسرائیلی گرنگه، حزبی قادیمه
ده‌بێ ئه‌م دلسۆزیه بۆ نه‌وه‌کانی به‌نی ئیسرائیل بنوێنێ.
ئه‌گه‌ر شارۆن له کۆما نه‌با ڕه‌نگه ته‌نها هیمای شارۆن
کافی بوو بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌و ره‌نگه به مفاوه‌زاتی
ئه‌لمانیه‌کان کۆتایی بهاتایه‌و ئه‌م هه‌موو تۆپ باران و
کاره‌ساته روونهدابایه. له‌لایه‌کی تر ئه‌مریکا و غه‌رب بۆ
مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان ده‌یانه‌وێ حکومه‌تی سنیوره و له
جۆری ئه‌و له‌سه‌ر حوکم بن و کۆتایی به حزب الله بهێنن. ئه‌م
وه‌زعه باشترین کاته تا چه‌ک داماڵینی حزب الله بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆڵی سوریا و ئێران له لوبنان کۆتایی پێبهینن.
ئه‌م هۆکاره ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه له‌گه‌ڵ یه‌ک و به
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کدا جۆرێک له ده‌ورانی شه‌ڕی
به‌رده‌وامیان دروستکردووه. له‌م ناوچه‌یه هه‌ر 10-12 ساڵ
جارێک شه‌ڕ دیاری سه‌رمایه‌دار و ئه‌حزابی ناسیونالیستی و
مه‌زهه‌بیه بۆ خه‌لکی ئه‌م ناوچه‌یه. ئاشتی و ئاشتی خوازی
به یه‌که‌وه ژیان و گوزه‌رانیان له گه‌لانی جیا کردۆته
محال و هیچ کام له ناسیونالانهی ناوچه‌که نایه‌وێ له ژێر
ئاڵای ئه‌وی تردا ژیان و گوزه‌ران بباته سه‌ر. له گه‌ڵ
ئه‌مه‌ش عه‌ره‌به‌کانی ناو که‌نیسه‌تی ئیسرائیل ده‌توانن قسه‌ی
خۆیان بکه‌ن، به‌س چه‌نده کاریگه‌ریان هه‌یه ئه‌مه باسێکی
تره. ده‌ستووری دائیمی ووڵاتی ئیسرائیل به به‌راوردکردنی به
ووڵاتانی ناوچه‌که له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه خۆ هه‌ر به‌راورد
ناکرێ به ئیسلامیه‌کانی فه‌له‌ستین و لوبنان. بۆ کرێکاریکی
فه‌له‌ستینی ئارام تر و مرۆڤانه‌تر ده‌ژی له ژێر یاساکانی
ده‌وله‌تی ئیسرائیل تا یاساکانی حماس، به‌لام داگیرکردن و
مه‌زهه‌ب و ناسیونالیزم لمیان خستۆته چاوی چینی کریکاری
فه‌له‌ستین و چینی کرێکاری ئیسرائیل.
فاکتۆری ئابووری:
ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌پیتی که‌ره‌سته خاوه‌کانی
نه‌وت و گازی سروشتیه، به‌تایبه‌ت ووڵاتانی که‌نداو و ئیران و
عیراق، له‌هه‌مان کاتدا مه‌وقعیه‌تی له جوگرافیای سیاسی
دونیادا گرنگیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه. له‌باری سروشت و ژینگه‌و
شارستانیه مرۆڤایه‌تیه‌کان دیسان ناوچه‌یه‌کی به پیته.
ته‌نانه‌ت له گه‌شت و گوزار و سه‌رمایه گوزاریهکانیدا
ناوچه‌یه‌کی به به‌هایه.
ئه‌م
هه‌موو به‌هایانه ده‌بێ به باشی کۆنترۆل بکرێن، له‌لایه‌ن
نه‌زمی نوێ جیهانیدا. ئه‌م که‌ره‌سته خاوانه سه‌رچاوه‌ی
پیشه‌سازی و ووزه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌نوێنن. ئه‌گه‌ر
پانئسلامیزم ئه‌م هێزه بی بتوانێ هه‌موو ئه‌مانه کۆنترۆڵ
بکات ئه‌وکات دونیا ده‌بێته دونیایه‌کی تر.
سیسته‌می سه‌رمایه‌ی ئیستا سیسته‌مێکی شمولیه و حساب بۆ
هه‌موو شتێ ده‌کات. بنه‌مای ئابووری هه‌موو دونیا له‌ده‌ست
کۆمه‌ڵه که‌سانێ کۆما بووه، ئه‌م کۆما بوونه هه‌ر له
قومارخانه‌کانی لاس ڤێگاس تا میدیای به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه
یان هه‌ر له وه‌به‌رهینان له له‌ش فرۆشی ئه‌مستردام تا
عقدهکانی یوناتید نه‌یشن بۆ نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک بۆ
گه‌لی عێراق، ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه خێرخواز و مرۆڤ دۆسته‌کان بۆ
سه‌رمایه‌داری سه‌رچاوه‌ی قازانج و به‌رهه‌مهێنانن. گه‌لی
جوله‌که و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیستی ده‌ستێکی باڵایان
له ئابووری جیهانیدا هه‌یه.
هه‌ر
له تورکیا تا ئه‌مریکا به ده‌یان و سه‌دان کارگه و
کارخانه‌ی جۆراوجۆر و عقاراتی نیویۆرک و ئه‌مستردام
خاوه‌نه‌کانیان جوله‌که‌ن تا ده‌گاته یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌جاکس
ئه‌مستردام که هه‌ر به جوو ناسراون و ئاڵای ده‌وله‌تی
ئیسرائیل له یاریه‌کان به‌رزده‌کرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌مانه‌شدا کاریگه‌ری ئه‌م شه‌ڕه‌و شه‌ڕه‌کانی نێوان
ئیسرائیل و عه‌ره‌ب فاکته‌ری ئابووری ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری
نه‌بووه به قه‌ده‌ر فاکته‌ره سیاسیه‌کانی به‌نموونه
ناسیونالیزم و مه‌زهه‌ب.
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شهر له
وولاتی ئیسرائیل وه‌کو یاسای سه‌ربازی هه‌رده‌م شه‌ڕ بایه
خاکی دوژمن، لوبنان به‌شی شێری پێ بڕا له سه‌ره‌تای
هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. شارۆن ڕابه‌ری عه‌مه‌لیاتی
سه‌ربازی ئه‌وکات به ئاگرو ئاسن و به‌بێ ره‌حم ته‌ڕو ووشکی
سووتاند.
کێشه‌ی
عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له‌مه ده‌رچووه نه بێته کێشه‌یه‌کی
راسیستی و ناسیونالیستی، ئه‌مه چه‌ندین نه‌وه دژی یه‌ک به
ئاواز‌و گۆرانی ، به چه‌ک و خۆ ته‌قاندنه‌وه گۆش ده‌درێن.
دوایین
تاکتیکی پانئیسلامیزم له فه‌له‌ستین خودی قورسایی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستینی له مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی و چاره‌نووسی گه‌لێ گۆڕی
بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی و ژیانی گه‌لان و ته‌نانه‌ت
لایه‌نگرانی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینیان وا لێکرد بێز له‌م کاره
خۆ کوژیانه بکه‌نه‌وه.
حماس و
جهاد به‌م کارانه‌یان خزمه‌تی ناسیوناڵ و مه‌زهه‌بیه‌کانی
ئیسرائیلیان کرد‌و هێنده‌ی تر په‌تی کۆیلهتیان له نه‌وه‌کانی
کرێکارانی فه‌له‌ستین توند تر کرد.
دوو
ستراتیژ دوو هێز:
دوو
به‌ره‌ی غه‌یره هاسه‌نگ له ستراتیژ و له هێزدا له‌م
شه‌ڕه‌دا وجودیان هه‌یه. ئه‌م دژایه‌تیه له ستراتیژ و له
هێزدا کاره‌ساتی مه‌رگه بۆ خه‌لکی بێ دیفاعی لایه‌نی بێ هیز
که عه‌ره‌به‌کانن، چۆن تاکتیکی پان ئیسلامیزم له شه‌ڕدا
کابوسێکه بۆ خه‌لکی بێ دیفاعی ئیسرائیل.
ئه‌مه
له ئه‌ساس دا له‌م نا هاوسه‌نگیه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هیزی
سه‌ربازی ئیسرائیل به گوێره‌ی لێکۆله‌ره‌وه سه‌ربازیه‌کان
پێنجه‌م هێزی سه‌ربازییه له جیهان. توانای جه‌نگی ئه‌م هێزه
له ڕاده به‌ده‌ره، حزب الله وه‌کو میلیشایه‌کی پارتێکی
سیاسی و به هاوکاری ووڵاتانی سوریا و ئێران له ژێره‌وه به
ئیمکاناتێکی دیاریکراودا و به کارهێنانی درعی به‌شه‌ری گه‌لی
لوبنان چۆته جه‌نگه‌وه. جه‌نگێ که کۆتایییه‌که‌ی له کۆتایی
خۆی ده‌چێ.
ستراتیژی پان ئیسلامیزم له ناوچه‌که به‌نده به ستراتیژ و
مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیران له ده‌سه‌لات دا. رێکخراوی
القاعده ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات نیه‌و ناتوانێ حوکمی تاڵبان
جارێکی تر سه‌ر ڕاست بکاته‌وه.
ستراتیژی ده‌وله‌تی ئیسرائیل چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله
له فه‌له‌ستین و تێکشکانی گشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن که کار له
چاره‌نوسی ده‌که‌ن.
ده‌ست
به‌کار بوونی هیزه‌کانیان له بۆردومان کردنی مفاعل
ئه‌تۆمیه‌کانی به‌عسی فاشی له عیراق. یه‌ک له هه‌نگاوانه‌ن
که ئه‌رسناڵی عه‌سکه‌ری و دامه‌زراوه‌کانی سه‌ربازی بۆی
ده‌خه‌نه‌کار و هه‌رگیز نابێ ئه‌منی قه‌ومی ئیسرائیل له‌م
ناوچه‌یه بکه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌و گوڕه‌شه.
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل زۆر به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ
دۆست و دوژمنه‌کانی ده‌کات و هه‌رده‌م قازانجی به‌رزی
نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر چاوه.
هه‌موو
ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی ئیسرائیل به چه‌پ و راست له‌م نێوه‌دا
یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
ستراتیژی پان ئیسلامیسته‌کان هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه بۆ سه‌رده‌می خلفاء الراشدین که
سه‌رده‌می زێرینیانه و به‌شه‌ریه‌ت له جهالهت و سه‌رکوت دا
ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه زه‌مه‌نی
به‌سه‌رچووه‌و له‌باری ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنیشدا له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌م ناکۆکن.
گه‌نده‌ڵی ڕابه‌رو ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین
و فتح وای کرد حماس بێته سه‌ر حوکم.هه‌روه‌ها یارمه‌تیه
مالیه‌کانی رێکخراوه ئیسلامیه‌کان و حکومه‌تی به‌عسی فاشی که
معاشی بۆ خۆکوژانی حماس بریبوهوه.
له‌هه‌مان کات به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی شارۆن و جه‌بهه‌ی ڕاست
له ئیسرائیل ئه‌م ره‌د فعله‌ی دروست کرد.
ناسیونالیستی عه‌ره‌ب و پان ئیسلامیزم ده‌بێ به خۆشی یان ترشی
ئیسرائیل قه‌بووڵ بکه‌ن، ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی سه‌لاحه‌ددین به‌سه‌ر
چوو.
پان
ئیسلامیزم له ستراتیژی خۆیدا ئهدڤینتاریستی کارده‌کات و
خۆشیان ده‌زانن که ناهاوسه‌نگی هیزهکانه له‌م کێشه‌یه‌دا
ئه‌مه‌ی بۆ هێناون.
شه‌ڕی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان یان ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی شه‌ڕ:
گه‌لانی
ناوچه‌که هه‌رده‌م له‌م نێوه‌دا بوونه‌ته قوربانی و شه‌ڕی
به‌دیله‌کانیان کردووه.سه‌رده‌مێ شه‌ڕی مه‌زهه‌بیه‌کان و
سه‌رده‌مێ شه‌ڕی دوو بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و سه‌رده‌مێ
کێشه‌ی ناسیونالیزم و سه‌رده‌مێ گرفتی ئه‌مریکا جارێ له‌گه‌ڵ
به‌عسی فاشیزم و جارێ له‌گه‌ڵ پان ئسلامیزمی ئێران.
هه‌ردوو
لایه‌نی کێشه‌که بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌کانیان و ئیدامه دان
به بوونی خۆیان هه‌رده‌م له کلکایه‌تی دوو هێزی دژ به‌یه‌ک
دابوون و ده‌بن.
تاکه
ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌م له‌باری تیۆری به‌یه‌که‌وه ژیانی
هه‌موو گه‌لانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلی له دوو وولاتی سکۆلار
و غه‌یره قه‌ومی و دینیه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌مڕۆ هه‌ر به
تیۆری ده‌مێنێته‌وه.
بۆ یه
ئاشتی و دانیشتنه‌کانی مه‌درید و په‌یمانی ئۆسلۆ هه‌رهه‌موویان
به شکست کۆتایی‌یان هات.چونکه ئه‌م دانوساندنه مارۆسۆنیانه
هه‌ر هه‌موویان به مفاوه‌زاتی یه‌ک له‌سه‌ر حسابی
لایه‌نه‌که‌ی تردا کۆتایی ده‌هات.
ده‌یان
ناو و بۆ مفاوه‌زاتی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی نران له کۆشکی
سپی تا قودس له معبهرهکان له نزمترین پله تا کلنتۆن
به‌شداریان کرد. به‌لام ئامانجه‌کان هه‌ر به توند‌و تیژی
کۆتایی یان هات. تا وای لێهات هه‌ردوو لا به وه گه‌یشتن که
به‌یه‌ک ناگه‌ن و ئاشتی نێوان حماس و ئیسرائیل یانی خۆ
ته‌قاندنه‌وه‌و هێرشکردنه سه‌ر غه‌ززه و تیرۆری
سه‌رکرده‌کانی حماس و کوشتنی خه‌لکی بێ تاوانی ئیسرائیلی له
کاتی خۆ ته‌قاندنه‌وه له‌نیو پاس و شوێنه گشتهکاندا. لوبنان
گۆڕه‌پانی دووه‌می جه‌نگه.جه‌نگێ که جگه له ماڵکاولی
به‌ره‌نجامێکی تری نیه.
کارگه
جه‌نگیه‌کان 24 سه‌عات له‌کاردان و ژێرخانی لوبنان ئه‌گه‌ر
کاولکرا هه‌رده‌بێ کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا و غه‌رب بێن چاکی
بکه‌نه‌وه، شه‌ڕ بۆته سه‌رچاوه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه.
له
ئه‌فریقا لاوه‌کان به پێ‌خواسی نوێترین بی که‌ی سی یان له
شانه، هه‌ر به نرخی هه‌مان چه‌ک ده‌توانن لانی که‌م چه‌ند
مانگێ یان ساڵی پێ ی بژین.
به‌ره‌ی
ناسیونالیزمی و مه‌زهه‌بی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له بێ هێزی و
دوو شه‌ق بوون دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، زه‌مانی تشرین به‌سه‌ر
چوو، هه‌ر ووڵاته خه‌ریکی خۆیه‌تی هه‌ر له قه‌زافی تا
شێخه‌کانی که‌نداوی فارسی.به‌ره‌ی ناسیونال مه‌زهه‌بی
ئیسرائیلی هه‌روا له به‌هێزبوونی سه‌ربازی دایه. بێ‌کاری و
نه‌بوونی روویه‌کی تری نێو ووڵاتن، ئه‌مه وای کردووه له نێو
وولاتدا بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی هه‌بێ. هه‌روه‌ها جیاوازی عرقی
له نێو خودی جهلهکهکانی ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوا و ئاسیای و
ئه‌وروپایی یان ڕه‌ش پێست و سپی پێست هتد هتد. ئه‌مه جگه
جێگه و ڕێگه‌ی ژن له هێندێ ناوه‌ندی مه‌زهه‌بیه توند
ڕه‌وه‌کان .
دووباره کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی ( ناتۆ و ئه‌مریکا)
ئهلتهرناتیڤیان بریتیه له دروست کردنی پشتینی ئه‌منی،
ئیسرائیل له ژێره‌وه ئه‌مه‌ی قه‌بووڵه به‌لام داوای زیاتر
ده‌کات و زه‌مانه‌تی زۆرتری ده‌وێ نه‌وه‌کو ته‌جره‌به‌ی ساڵان
دووباره ببێته‌وه.
زاڵ
بوونی ده‌وڵه‌تی لوبنان به‌سه‌ر حزب الله ئامانجی هه‌نووکه‌یی
و دووری ئیسرائیل و ئه‌مریکایه هه‌م شکستی پان ئیسلامیزمه
له‌م نێوه‌دا. گیانی دوو سه‌رباز و سێ سه‌رباز بۆ موسادی
ئیسرائیلی به نسبه‌ت به ستراتیژی ئیسرائیل قطره فی البحره.
قوربانیه‌کانی سیڤیل له‌م نێوه‌دا له هیزی له بیرکراوانهو
ئه‌وه‌ی چوو له خۆی چوو، هیچ که‌سێ و لایه‌نێ مه‌سولیه‌ت و
لێپرسراویه‌تی هه‌لناگرێ. خه‌لکی بێ دیفاعی لوبنانی له‌م
ده‌رده کوشنده‌یه ده‌بێ نه‌جاتیان بێ، به‌داخه‌وه تا ئێستا
له دونیا ده‌نگێکی ئازاد و به‌هێز نه‌هاته سه‌ر شه‌قام تا
ئه‌م هێرش و کوشتنانه‌ی مه‌ده‌نییان ڕابگرێ. ئه‌مه لایه‌نی
سلبی و پاشه‌کشه‌ی به‌ره‌ی ئازادیخوازی دونیا و ئیتحادیه
کرێکاریه‌کانه له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داران و کۆنه
په‌رستان.
ئه‌لته‌رناتیڤی کریکاران و ئازادیخوازان ڕوونه به‌ڵام ئه‌م
هێزه له ئاستی جیهانی ئه‌م توانایانه‌ی له مرۆدا نیه. ئه‌م
بێ ده‌نگیه هه‌رچی زیاتر لایه‌نه‌که‌ی تر به‌هێز ده‌کات.
وه‌ستانی شه‌ڕ له قازانجی گشت دایه و به پله‌ی یه‌که‌م
خه‌لكی بێ دیفاع له ئیسرائیل و لوبنان و فه‌له‌ستین. به‌لام
ئایا مانای نه‌مانی کێشه‌که‌یه. نه‌خێر شه‌ڕ سیاسه‌ته به
هۆیه‌کی تر، ئه‌م وه‌زعه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ تا
ناسیونالیزم و مه‌زهه‌ب ئهکثریهت بن له کۆمه‌ڵگادا.
به‌کورتی:
کێشه‌ی
عه‌ره‌ب و ئیسرائیل یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیند بریتیه له:
کێشه
-----شه‌ڕ ---- کێشه
که
بریتین له ( ماتیریالهکان------- ستراکتور ---------
پرۆسێسه‌کان)
ئه‌مه
یانی ماتیریالهکان: خودی مێژووی کێشه‌کان و زه‌مینه‌ی
گرفته‌کان.
سراکتوور: بنه‌مای هه‌یکه‌لی بیروباوه‌ڕه‌کان ( حزب و لایه‌نه
سیاسه‌کانی ڕابه‌ری ناسیونالیزم و مه‌زهه‌بیه‌کان)
پرۆسێسه‌کان: که شه‌ڕ و ئاشتی و شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێ.یانی
پرۆسه‌کانی گرفته‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان.
یولی
2006
|