سه‌رخه‌تی
گشتی:
دیارده‌ی کوشتنی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه پێ ده‌چێ له‌گه‌ڵ
ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به‌رهه‌م ده‌ستی پێ کردبێ،
چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانیش هه‌ر هه‌مان هۆکاری هه‌یه.دیارده‌ی ژن
کوشتن له کوردستان دیارده‌یه‌کی زۆر کۆنه، گوند و شاری
کوردستان نه‌ماوه ژنێکی تیادا نه‌کوژرابێ ( کوڕی فڵانه که‌س
چه‌کی له ده‌ست ده‌رچوو ژنه‌که‌ی یا خوشکی یان دایکی خۆی
کوشت) ئه‌مه باو ترین و درۆترین سیناریویه له کۆمه‌لگای
کورده‌واریدا، حه‌تمه‌ن پیاوانیش له‌م کۆمه‌لگایه زۆر به
ناحه‌ق کوژراون و ده‌کوژرێن ، به‌لام ناوه‌رۆکی باسه‌که‌مان
دیارده‌ی ژن کوشتنه، دیارده‌ی خۆکوشتن ئه‌میش دیارده‌یه‌کی
کۆنی جیهانی یه ، ساڵانه له ته‌واوی دونیا به تاک و به
كۆمه‌ڵ چ ژن چ پیاو له ته‌واوی ژمێریاری وولاتانی وه‌کو
یابان و سویسرا و سوید و ئه‌مریکا دا وه‌کو ڕێژه هه‌یه. له
یابان و سویسرا به کۆمه‌ڵ خۆکوشتن هه‌یه و له سویسرا
نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی بۆی هه‌یه.
له
هۆله‌ند ده‌رمانی تایبه‌تی بۆ خۆ کوشتن هه‌یه و ده‌کرێ
پرۆسه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌ست پێ بکه‌ی( به تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشه
مزمینه‌کان) تا ڕه‌زامه‌ندی خۆکوشتن وه‌رده‌گری. ئه‌مانه
هه‌مووی هۆکاری ئابووری ، کۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و
فه‌رهه‌نگی و پرۆسێسه‌کانی په‌رێوه‌بردنی هه‌یه ئه‌مه جگه
له هۆکاره‌کانی بایۆلۆژی و سایکۆلۆژی مرۆڤه‌کان خۆیان.
له‌م
کورته باسه تیشک ده‌خینه سه‌ر هۆکاره‌کانی ژن کوشتن و
خۆکوشتنی ژنان له کوردستان.
له‌سه‌ر
بنه‌مای
Thinking uit side the box
یانی
(بیر له‌ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کان بکه‌وه) ئه‌م بۆ چوونه ئه‌مڕۆ
بۆ هه‌موو دراسه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به‌کردێت و ڕاسته‌وانه
له‌گه‌ڵ هه‌موو گیروگرفتێ دێته‌وه.
ئه‌م
به‌رده‌وامیه له‌م دیارده ترسناکه ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و
گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێ، له لایه‌کی تر له‌باری
ده‌روونی له دوای هه‌ر مرۆڤێکی قوربانی ڕیزێک له که‌س و کار
و دۆست و خۆشه‌ویست و منداڵ و دایک و باوکی تووشی سه‌رگه‌ردانی
و ترسی دوارۆژی مردن و جه‌هه‌نه‌م و به‌دناوی کۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌حاله‌تی سایکۆلۆژی خراپ ده‌ناڵێنن و ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانی
مرۆڤه قوربانیه‌کان تا ده‌مێنن به‌م ده‌رده بێ دایکیه و
به‌دناوێ کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مێنن.
گرفتی
سه‌ره‌کی دیارده‌ی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان دیارده‌یه‌کی
ترسناکه له سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌لگا، ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێ
به شێوه‌یه‌کی به‌ر‌نامه‌یی و یاسایی و هاوبه‌شی هه‌مووان
کۆتایی پێ بهێنرێت.
ده‌سه‌ڵات و یاسا و کۆمه‌ڵگا ( ته‌واوی چینه‌کان و ڕێکخراوه
حزبی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌گرێته‌وه) ده‌بێ ئه‌م دیارده‌یه
به جدی وه‌ربگرن و له پرۆسه‌کانی بگه‌ن، هه‌روه‌ها
خستنه‌ڕووی ئه‌م کێشه‌یه‌و په‌رده له ڕوو هه‌ڵماڵینی
سه‌ره‌تایه‌که بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ره‌کانی، که‌بت (
شاردنه‌وه‌ی) دیارده‌کان له کۆمه‌لگای کورده‌واری و
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا هۆیه‌که بۆ به‌رده‌وامی دیارده‌کان.
ئه‌م
پێشه‌کیه کورته له سه‌رخه‌تی گشتی به‌م گیروگرفته‌مان
ده‌گه‌یه‌نێ تا به چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بگه‌ین، کوشتنی ژنان
و خۆکوشتنی ژنان دوو مه‌سه‌له‌ی جیان ڕه‌نگه هۆکاره‌کانیان
له ڕه‌گدا تێکه‌ڵاوی یه‌ک ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌م باسه به
دوو دیارده‌ی جیا ده‌بینرێن ئه‌گه‌رچی له واقع دا هه‌ردووکیان
له وانه‌یه یه‌ک هۆکاریان هه‌بێ ئه‌م هه‌موومان له‌سه‌ری
ئه‌وه کۆکین که یه‌ک به‌ره‌نجامیشیان هه‌یه.
گرفتی سه‌ره‌کی:
ئایا
کوشتن و خوکوشتنی ژنان له کوردستان
به‌ره‌نجامی چین وهوکاره‌کانی چین، چون ده‌کرێ
کۆتایی به‌م دیارده‌یه بهێنرێت یان
لانی که‌م ڕادده‌ی بۆ دابنرێت.تا نه‌وه‌کانی داهاتوو و ژیانی
مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه‌رتر بێت.
پێناسه‌کان:
کوشتن:
ئه‌م پرۆسه‌یه که که‌سێک به هۆشیاری و به‌به‌رنامه کۆتایی
به ژیانی مرۆڤیکی تر ده‌هێنێ.
خۆکوشتن: ئه‌م پرۆسه‌یه که مرۆڤێ له ئه‌نجامی هۆکاره
ده‌ره‌کی ( که له ئیراده‌ی خۆی به‌ده‌رن) و ناوخۆیی ( که
فاکته‌ره سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی و بایۆلۆژیه‌کانی مرۆڤ)
ده‌گاته ئه‌نجام کۆتایی به ژیانی خۆی بێنی.
به‌ره‌نجام: ئه‌مه مانای ئه‌نجامی پرۆسه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ.
کۆتایی
دیارده: چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ گرفته‌کان.
شیکردنه‌وه‌یه‌کی کورت
له
سه‌ر بنه‌مای سه‌رخه‌تی گشتی و پرسیاری سه‌ره‌کی و پیناسه‌کان:
دیارده‌ی کوشتنی ژنان له کوردستان دیارده‌یه‌کی کۆنی
کۆمه‌ڵایه‌تی یه ، ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی به
یاسایی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا که‌م و له‌گه‌ڵ ترازانی شیرازه‌ی
یاسا له کۆمه‌ڵگا و شله‌ژانی له زیاد بوون دایه‌و بووه.
دیارده‌ی پیاو سالاری و ده‌سه‌ڵاتی پیاو له بنه‌مادا گرفتی
سه‌ره‌کی یه که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی هۆکاره‌کانی بۆ کوشتن و
خۆکوشتنی ژنانی بۆ ده‌گێڕنه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه زۆر حوکمێکی
گشتی یه و چاره‌ی هیچ گرفتێ ناکات،
پیاوسالاری له هه‌موو ئاینه‌کان و که‌لتووره‌کانی ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا هه‌یه. سه‌ره‌تای
پله
دوو بوونی ژن له ئه‌نجامی بێ هیزی فیزیکی دا نه‌هاتووه،
به‌لکو کاتێ ده‌ست به‌سه‌ر به‌رهه‌م داگیرا و دوو چینی دروست
بوو، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌رهه‌م داگرت ئه‌وانی
تریان چه‌وسانده‌وه.
فیمینیستێکی هۆله‌ندایی ئاته‌ئیست له گفتوگۆیه‌کدا ووتی
پیاوان
دین و دونیایان بۆ خۆیان دروست کردووه. کوا پێغه‌مبه‌رێکی ژنم
بۆ بدۆزه‌وه، منیش بۆ گاڵته گووتم ئه‌ی شاژنی ووڵات. ووتی
ئه‌ویش له باپیرانی ( یانی پیاو سه‌رچاوه‌یه) هاتووه.
مه‌وقعیه‌تی ژن له به‌رهه‌م هێنان له کۆمه‌لگای
کورده‌واری له گشت‌دا وای کردووه ژنان به پله‌ی یه‌که‌م (
پیاو) په‌یوه‌ست بن، وه‌کو سێکسی مێ. له کوردستان به ده‌یان
ژنی به‌ناو بانگ و به‌هیز و توانای فیزیکی و فکری هه‌بووه و
هه‌یه، به‌ڵام له کۆمه‌لگا و خیزان هه‌ر خاوه‌نی بڕیار نیه و
هه‌ر پاشکۆی پیاوه . له‌م دواییانه‌دا له چه‌ندین ساڵی
ڕابردوو له ئه‌نجامی شه‌ڕ و کوشتار و وه‌زعیه‌تی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئۆتۆماتیزه‌بوون و گه‌شه‌ی زانستی
ئینفۆرماتیکا ئه‌م دیارده‌یه چۆته فازێکی تره‌وه، وا له
خواره‌وه به درێژی باس له هێندێ فاکته‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ین:
فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان:
1.
شه‌ڕه‌کانی خه‌لیجی یه‌که‌م و دووه‌م و گلدانه‌وه‌ی کوێت و
باهۆزی بیابان ( هه‌ر شه‌ڕه تا ئیستاش هه‌ر نائارامی ووڵاتی
گرتۆته‌وه) ئه‌مانه هه‌موویان پیاویان وه‌کو ده‌ست به‌چه‌ک و
ده‌ست ئاواڵا دروست کردوو سایکۆلۆژی پیاویان له کۆمه‌لگادا
گۆڕی، گرفته ئابووریه‌کانیان و سیاسیه‌کانیان وا زه‌ق
بوونه‌وه
ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کانیان گۆڕی، ئه‌م توند و تیژیه
هه‌موو ئارامی و یاسای له‌کۆمه‌لگا کرده پاشکۆ.
2.
گه‌شه‌ی پان ئیسلامیزم له ناوچه‌که و هه‌وڵدان بۆ
گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌لگا بۆ سه‌رده‌می ئه‌میر و ئومه‌رای
دواکه‌وتووی 1400 ساڵ به‌ر له‌ئێستا.
فاکته‌ره‌ناوه‌کیه‌کان:
1.
به‌رده‌وامی شه‌ڕو کوشتار له ئه‌نجامی داگیرکردنی کوردستان و
به‌رگریکردن له‌م داگیرکردنه، ژنان له‌م نێوه‌دا له پشتی
به‌ره‌دا بوون. پیاو له دیدگای هێزه ناسیونالیسته‌کان دا
پیاو بوون.
شه‌ڕه‌کانی ناوه‌خۆ و نه‌مانی یاسا و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له
ده‌ورانی تێپه‌ڕین دا. فه‌زای سه‌رکوت و کوشتنی له کۆمه‌لگا
واڵا کرد، له‌م نێوه‌دا ژنان قوربانی بوون.لێره‌دا بێ هێزی
فیزیکی و مه‌وقعیه‌تی ژن له کۆمه‌لگا گه‌شه‌ی به‌مه دا.
2.
ئاستی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگا. ئایین لێره‌دا
ئه‌م وه‌زعه‌ی له کۆمه‌ڵگادا هێنده‌یتر قووڵتر کردۆته‌وه‌و
فتوای خۆی و ڕه‌سه‌نی خۆی ده‌رکرد.
3.
نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی ژنان، که بتوانێ ئه‌م
دیارده‌یه بخاته‌ڕوو و چاره‌سه‌رییان بۆ دابڕیژی و له
چوارچێوه‌ی یاسادا بیان هێنێته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی
ژنانه هه‌ر ژن و سێکسی ژن ناگرێته‌وه به‌لکو به
کۆمه‌لایه‌تی بوونه‌وه‌ی ده‌توانێ هه‌موو کۆمه‌لگا به
پیاوانیشه‌وه دیفاعی ئه‌سلی بن.
4.
بوونی دیارده کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ژن به‌ژن و گه‌وره به بچوک
و به‌زۆر به شوودان و ڕه‌دوو که‌وتن( به‌ده‌ردی هه‌ولێریه‌کان
گۆته‌نی به دووکه‌تن). به منداڵی ماره‌بڕین له کۆمه‌لگا دا
به‌تایبه‌تی له نێو ناوه‌نده به‌رینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان (
له گشت چینه‌کاندا )..
5. ڕۆلی
ژن له خێزان و بنه‌مای پێکهاته‌ی ئابووری کۆمه‌لگا. ژن
هه‌رده‌م ڕۆڵی پاشکۆی بووه.
6.نه‌بوونی ئازادی سێکس بۆ هه‌مووان به هۆشیاری و نه‌مانی
شه‌رمه و عه‌یبه له که‌لتووری کۆمه‌لگا. مانه‌وه و
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی که‌لتووری کۆنی کۆمه‌لگا و دیدگای کۆمه‌لگا
، ئه‌م که‌ڵتوور و دیدگایه زۆر جار هێرش بۆ تاوانباران
ده‌هێنن تا به‌رنامه بۆ کوشتنی ژنان (خوشک و دایک و
کچه‌کانیان دابنێن).
7.سه‌رچاوه‌ی یاساکانی مه‌ده‌نی و ئه‌حوالی شه‌خسی(که
شه‌ریعه‌تی ئیسلامیین) له کۆمه‌ڵگا.
8.
په‌روه‌رده‌ی خێزان و مانه‌وه‌ی جیاوازی ژن و پیاو له
منداڵیه‌وه، ئه‌و منداڵانه‌ی که سێکسی پیاویان هه‌یه زۆرتر
نازیان ده‌درێتی و ئازادترن له منداڵانی سێکسی ژن. ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌نیان بچوکتریش بێ. هه‌ر برا جێ و پایه‌ی هه‌یه نه‌ک
خوشک. جێ ی داخه دایک خۆی لێره‌دا هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی
کۆمه‌لگا ده‌کات.
9.
نه‌بوونی ئازادی جل له‌به‌رکردن له کۆمه‌لگا به‌تایبه‌ت بۆ
ژنان.
10.
جیایی قوتابخانه‌ی ژنان و پیاوان تا قۆناغی ئاماده‌یی (
له‌گشتدا) و بوونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی نا دروست له دوو
دونیایی دا، ئه‌م جیاییه‌ی دوو قوتانبخانه و دوو په‌روه‌رده
وای کردووه ژن هه‌ر وه‌کو شووشه‌یه‌کی ناسک وابێ و ته‌نها بۆ
رازاندنه‌وه‌و ئاڕایش به‌کاربێت، شکانی له چه‌ند ملیمه‌ترێکدا
ده‌بیننه‌وه، نه‌ک هێز و تواناکانیان چۆن له وولاتان
فرۆکه‌وانه‌کانی ئێف 16 زۆربه‌یان ژنن.
ئه‌گه‌رچی له کورده‌واری ووتوویانه ( شێر له لانه هاته
ده‌ر نێرومێ بۆ نیه). به‌ڵام ئه‌مه له پراکتیکدا که‌م
دێته‌وه‌و پیاوان له کۆمه‌لگا دا دانی پیاده‌نێن.
10.
سیسته‌می پلانه‌لۆجی شاره‌کان و ناڕێکی له دابه‌ش کردنی
هه‌موو فونکشیه‌کان( کاره‌کان)، له نیزامی ته‌نک و په‌رت و
بلاو بۆ نیزامی قه‌ره‌بالغی و به پاڵه‌په‌ستۆ پیکه‌وه ژیانی
مرۆڤه‌کان ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ر دێ،( ئه‌مه دوو سیسته‌می
نه‌خشه‌کێشانن له ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌کێشانی شاردا، که
کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان هه‌یه و به
پێچه‌وانه‌شه‌وه) یاساکان ده‌بێ له‌م نێوه‌دا بتوانن
هاوسه‌نگی ئه‌م ئاڵ‌و گۆڕه کۆمه‌لایه‌تیانه ڕابگرن. به‌ڵام
چونکه به‌رنامه‌ی درێژخایان بۆ په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌لایه‌تی
نیه و کۆمه‌لگا به ته‌مای خودا ده‌چێته ڕێوه ئه‌وا له
کاتی بیناکردنی شوقه‌یه‌ک یه‌کسه‌ر خه‌ڵکی بیر
له‌وه‌ده‌کاته‌وه چۆن له کرێچیه‌تی نه‌جاتی ببێ نه‌ک وه‌زعه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و گرفته‌کانی دوای چوونه شوقه چیه؟،
به‌ڵام ئه‌مه کاری ده‌وڵه‌ته بتوانێ هاوسه‌نگی له نێوان گشت
کۆمه‌لگا دا ڕابگرێ له کاتی هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کاندا، به‌ڵام
کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانیه‌کان له‌به‌ر .........هۆیه‌کانی
هه‌مووان ده‌زانن...!!! ئه‌م وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تیانه به‌گرنگ
نازانن و هیچ به‌های بۆ دانانێن.
11.
پیاو هیچ ڕێگریه‌کی کۆمه‌لایه‌تی له‌سه‌ر نیه، به هامان پیاو
که سێکس له گه‌ڵ ژنێ به پاره ده‌کات و به ناچاری سێکس
ده‌فرۆشێ یان گرفتی تری هه‌یه یان هه‌ر هه‌وه‌س بازه، دوو
ووشه‌ی جیا بۆ هه‌ردووکیان هه‌یه. هه‌رده‌م ژنه‌که
تاوانباره و ناوی زڕاوه و له باری کۆمه‌لایه‌تی پیاو هه‌ر
پیاوه، ئه‌گه‌ر پیاو له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هۆمۆ ( نێر و
نێر به‌یه‌که‌وه ده‌ژین) یان ( نێرباز) بێت، یان پیدۆفییل (
منداڵباز- هه‌تیوباز بێ وه‌کو له سلێمانی ده‌ڵێن) ئه‌وا ژن
دێنێ و چه‌ندین منداڵی ده‌بێ یان له‌گه‌ڵ ژنی سوزانی ڕابوێرێ
که‌س به چاوی سووک سه‌یری ناکات و هه‌ر پیاوه، به‌لکو له
هێندێ شوێن دا شانازی پیوه‌ده‌کرێ. به ژنه‌که ده‌گوترێ
قه...، به پیاوه‌که‌ش ده‌گوترێ قه.. گ...ێ به‌س ژنه‌که
ده‌کوژرێ و ناوزه‌د ده‌کرێ به‌س پیاوه‌که نا.
12.
ئینکار کردنی دیارده‌کانی وه‌کو سێکس فرۆشی و نێر بازی و بی
سێکس ( ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ژن و پیاو سێکس ده‌که‌ن) و
نێره‌مووکه‌کان و پیدۆفیل له‌کۆمه‌لگا و نه‌بوونی یاسایه‌کی
تایبه‌ت بۆ ئه‌م مرۆڤانه، یان هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
دیاردانه.
13.
پێکهاته‌ی بنه‌ماکانی خێزان و منداڵ زۆری له کۆمه‌لگا و
نه‌بوونی پێداویستی ته‌واو بۆ په‌روه‌رده‌ی یه‌کسان له خێزان
دا.
14.
مانه‌وه‌ی که‌لتووری کۆنه‌په‌رستی له کۆمه‌لگادا به‌نموونه
له ناوچه‌ی بادینان ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێ خراپ بێت ئه‌وا زۆر
ئاسایی ده‌ڵێن ئه‌وا ژنا .... ناوی شته‌که ده‌ڵێن.
ئه‌مانه و ده‌یان مه‌سایلی تر...
به
کورتی فاکته‌ره‌کان خۆیان له باری ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی و یاساکانی ده‌وله‌ت و ئاین و په‌روه‌رده‌و
که‌لتووری کۆمه‌لگا دا ده‌بیننه‌وه.
له
دیارده‌ی کوشتن و خۆکوشتن دا دوو مه‌سه‌له‌ی جیان له
پرۆسه‌که‌دا یه‌که‌میان به‌به‌رنامه و تاوانبارێ ئه‌نجامی
ده‌دات ، ئه‌وانیش ( برا، باوک، هاوسه‌ر،
ئامۆزا...ئیسلامیه‌کان، یان به پاره که‌سێ ئه‌نجامی ده‌دات،
یان خه‌سوو که ئه‌ویش خۆشی ژنه) . له خۆ کوشتن دا که‌سه‌که
خۆی به کاره‌که هه‌ڵده‌ستێ له واقع دا هۆکاره‌کان له
سه‌رخه‌تی گشتیاندا یه‌کن به‌لام له خۆ کوشتن دا لایه‌نی
سایکۆلۆژی مرۆڤه‌که خۆی کاریگه‌ری سه‌ره‌کی ده‌نوێنێ. هه‌ر
چه‌نده کاراکته‌ره‌کان له نه‌فسیه‌تی ئه‌م مرۆڤه زۆر
به‌هێزتره که ناچاری خۆ سووتان ده‌بێ.
خۆکوشتن
ئه‌مه هۆکاری جیا جیای هه‌یه و ته‌مه‌نی جیاجیا ش ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن، زۆرجار بۆ مرۆڤه‌کان هۆیه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌تر
ده‌بیت له خۆیان و ناچارن به‌رگه‌ی نه‌گرن.
زۆرجار
له وولاتی هۆله‌ندا گه‌نجه‌کان له په‌یوه‌ندیه‌کی خۆشه‌ویستی
دا تووشی گۆشه‌گیری ده‌بن و له‌م هه‌موو ئازادیه‌ی کۆمه‌ڵگا
خۆیان له شوقه‌ی چه‌ندین نه‌هۆمی فڕێ ده‌ده‌ن، یان گه‌نده‌ڵی
ئیداری وای کردووه زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له ترسی یاسا
خۆیان له چه‌ندین نهۆم فڕێ بده‌ن( به‌نموونه به‌رێوه‌به‌ری
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالیایی ئیستا له کۆمادایه و له‌به‌رزی
15 مه‌تر خۆی هه‌ڵدا)، یان له‌به‌ر مه‌سایلی ئه‌منی قه‌ومی
که‌سه‌کانی باندی سێیه‌م ده‌زگاکانی سه‌رووی خه‌لک خۆیان خۆیان
ده‌کوژن چونکه کارته‌کانیان ژنه‌کانیان یان که‌س و کاریان
بینیوویه‌تی. یان هه‌ندێ که‌س نه‌خۆشی سایکۆلۆلۆژی هه‌یه و
یان باری ئابووری خراپ و جیابوونه‌وه‌ی خێزان و یان تووش بوون
به تلیاک و مدمن بوون هتد.
کوشتنی
ژنان له کوردستان کاتێ ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌ک ئه‌گه‌ر
به‌کۆمه‌لایه‌تی بووه و هه‌موو خه‌لك قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه
کرد و بنج نه‌کرا به مه‌سه‌له‌یه‌کی ناموس په‌رستی و به
مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌سایه‌تی خێزانه‌کان نه‌به‌سترایه‌وه.ئێستا
ئه‌مه زۆر ئه‌م قاوغه زانستیه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و ده‌سه‌لات
و میدیاکان نکوڵی له‌م باره‌یه‌وه ده‌که‌ن. له هه‌مان کات
جێگای خۆ شیه که حکومه‌تی هه‌ریمی کورستان به ئاشکرا
دژایه‌تی ئه‌م دیارده‌یه ده‌کات و له چاره‌سه‌ره‌کانی
ده‌کۆڵێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی
تاوانباران و بکوژانی ژنان له ده‌زگاکانی ئاسایش و سوپا (
پێشمه‌رگه) و ده‌زگاکانی ترن و هه‌مان چه‌کی کاره‌کانیان
به‌کاردێنن، هه‌قه یاسا له خودی به‌کارهێنانی چه‌که‌که
بپێچێته‌وه. هه‌ر یاسایه‌کی توند ناتوانێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
چاره‌سه‌ر بکات به‌لکو ده‌بێ ته‌واوی ئه‌م هۆکارانه‌یان
دروستکردووه بن بڕ بکرێن. گرنگترینیان گۆڕانی فه‌رهه‌نگی
رایجی کۆمه‌لگا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ده‌خلی فه‌ردی
مرۆڤه‌کانه، هه‌روه‌ها مه‌وقعیه‌تی ژن له به‌رهه‌مهێنانی
کۆمه‌لگادا ده‌بێ جێگای شایسته‌ی خۆی وه‌ربگرێ، هه‌روه‌ها ڕوو
به‌رووی بوونه‌وه‌ی بکوژانی ژنان به‌رامبه‌ر به دادگا و
حوکمدانیان ده‌توانێ ڕێگرێ بێ و ئه‌م وه‌زعه تۆزێ ئارام
ده‌کاته‌وه.
به‌ره‌نجام
ڕۆڵی
به یاسا بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕێگه له به‌رده‌م بکوژانی ژنان
ده‌گرێ، به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ری کۆتایی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان
نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئێمه هه‌وڵی جدی مان بۆ سه‌قامگیر
بوونی یاسا و به کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه کۆتایی پێ بێ، ئه‌بێ وه‌زعیه‌تی ئابووری،
کۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی که‌لتووری کۆمه‌لگا و پرۆسێسه‌کانی
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌لگا بگۆڕێن، به‌ڵام نه‌مانی یه‌کجاری
چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ( که چاره‌ی گشت گرفته‌کانه) په‌یوه‌ندی
به گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات هه‌یه. ئه‌مڕۆ
ئه‌وه‌ی له ئیمکان داهه‌یه، چاککردنی یان ریفۆرمی
کۆمه‌لگایه‌که که بتوانێ ڕێگه له‌به‌رده‌م ئه‌م بکوژیه
دابنێ. به‌نموونه قه‌ده‌غه کردنی یاسایی بۆ دوو ژنه و
ماره‌بڕینی منداڵان و گه‌وره به بچوک و ماره بڕین به مه‌لا
و یارمه‌تی نه‌دانی ده‌وڵه‌ت بۆ دام و ده‌زگا ئاینیه‌کان و
گه‌شه‌دان به ئازادیه فه‌ردی و فه‌رهه‌نگیه‌کان له یاساکانی
ده‌وڵه‌تدا و گه‌شه‌دان به ڕۆلی ژنان له بنه‌مای ئابووری
کۆمه‌لگا و خێزان و په‌روه‌رده دا ( سیسته‌می قوتابخانه‌ی
تێکه‌ڵاو له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندن دا) ده‌توانێ ته‌کانێ
به‌م گۆڕێنه بدا.
وه‌رچه‌رخانی ئه‌م بیره له لای گشت دایه، هێشتا هه‌موومان
هه‌ست و کارمان بۆ ئه‌م یه‌کسانیه نه‌گه‌یشتووه. له
سیسته‌می نایه‌کساندا هه‌موومان ئازادیمان بۆ خۆمان ده‌وێ نه‌ک
بۆ خوشک و دایک و هاوسه‌ر و کچه‌کانمان.
له
هه‌مان کاتددا ده‌بێ ژنان خۆیان سه‌رمه‌شقی ئه‌م هیزه بنوێنن
که ڕێگه له‌به‌رده‌م ئه‌م وه‌حشه‌تگه‌ریه ده‌گرێ.
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی فیمینیستی ڕادیکاڵ ده‌توانێ
سه‌ره‌تایه‌کی چاک بێت بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه که کۆتایی
به کوشتنی ژنان بهێنێ. جا ئه‌ندامانی ئه‌ندامی با هه‌ر حزبێکی
سیاسی بن له کوردستان.گرنگ گه‌شه‌دان به مه‌سه‌له‌ی ژنانه
لێره‌دا.
له
بوسنه له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ژنێکی زۆر ده‌ستدرێژی زۆر
سێکسیان کرایه سه‌ر ، ژنانی کوردی ئه‌نفالکراو و زیندانیه
سیاسیه‌کانیش هه‌روا. هیزه‌کانی ئه‌مریکا له ڤیتنام و
هیزه‌کانی ناتۆش له کۆسۆڤۆ، به‌س تاوانباری ئه‌مانه که‌سیان
سزا نه‌دران.
ئیستاش
له تورکیا تا ده‌گاته سوید زۆربه‌ی قوربانیان ژنن، هه‌ر له
لێدان و ده‌ستدرێژی سێکسی تا ده‌گاته کوشتن و پارچه
پارچه‌کردنیان.
خۆ
ئه‌وه‌ی له به‌لچیکا له‌م دواییانه ڕوویدا مه‌گه‌ر هه‌ر له
تاوانه‌کانی وه‌حشه‌تی دا جێگای ببێته‌وه.
به‌ڵام
یاسا له‌م ووڵاتانه مه‌جرای خۆی وه‌رده‌گرێ و تاوانباران به
سزای خۆیان ده‌گه‌ن، به‌ڵام له ووڵاتی ئێمه تاوانباران
وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن و به‌لاندکرۆز
ده‌سوڕێنه‌وه‌و به دڵنیای چاڵاکیه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.(
یانی تاوانه‌کان).
ئه‌م
شه‌ره‌ف په‌رستیه له نێو کورده‌کانی هه‌نده‌رانیش دا که‌م تا
زۆر هه‌یه، له هۆله‌ند و سوید و ئه‌لمان نموونه‌ی ئه‌م
نامووس په‌رستیه تاوانی خۆی نواند و به به‌رنامه
تاوانه‌کانیان به لاوان ( ته‌مه‌ن بچوکتر له 18 ساڵ )
ئه‌نجام دا تا له به‌رامبه‌ر دادگاکانی ئه‌م ووڵاتانه
تاوانه‌کانیان سووک بێت. چونکه تاوانباران ده‌زانن تووشی یاسا
و سزای ئه‌و ووڵاتانه ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌رچی که‌لتووری زاڵ
له دیدگای ئه‌م زاتانه‌دا هه‌ر هه‌مان که‌ڵتووره که پێ
گه‌وره بوونه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی گه‌ره‌که تا که‌سه‌کان
به‌م بیره بیر بکه‌نه‌وه که له‌کۆمه‌لگای پێش که‌وتوو
ده‌ژین.بۆ یه تا ئێستاش له‌م دیدگایه جیاوازی کچ و
کوڕه‌کانیان ده‌که‌ن. به‌نموونه کوڕه‌کانیان ئازادترن له
کچه کانیان ، بۆیه هه‌ر کچه‌کانیان ته‌مه‌نی بوو به 18 ساڵ
بیر له به‌شوودانی ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر به شووشی ده‌ده‌ن.
دواتریش ڕه‌زاله‌تیه‌کانیان ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌مه‌ش
ڕوویه‌کی تری گرفته‌کانه...
یونی
2006
|