بەشی
دەیەم
خوێندنه‌وه‌ی ئیوثیفرۆ وه‌ك خۆی
2. کێشه‌ی یاسایی دژ به سۆکرات له ئیوثیفرۆدا:
به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه پێشبینراوههی سۆکرات که ئه‌و
ته‌قه‌ڵایه‌ی میلیۆتس بۆ تاوانبارکردنی ئه‌و به‌کاریدێنێ،
(سوود و قازانجی بێ ژمار بۆ شاره‌که دێنن)، ئیثیفرۆ ده‌ڵێ
که به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به زه‌بروه‌شاندن له ناو دڵی
شاره‌کە: واته سۆكرات، ده‌ستی پێکردووه.
ئیوثیفرۆ ده‌یه‌وێ بزانێ سۆکرات به چی تاوانبار کراوه، له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سۆکرات و راگه‌یاندنه‌که‌ی پێشووی، ئه‌فلاتوون
ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که سۆکرات به‌چوار شت تاوانبار
کراوه:
1- تێکدانی ره‌وشتی گه‌نجان به بیر‌و باوه‌ڕی نوێ.
2- خودا کۆنهواوارهکانی کۆمه‌ڵگای ئه‌سینی ناناسێ و به خوای
خۆی یان شاره‌که‌ی خۆیان نازانێ
3- خوای تازه‌ی خۆی دروست ده‌کا.
4- به خۆڕایی زانین و بیره‌کانی خۆی فێری هه‌موو که‌سێ ده‌کا.
ئه‌مه له تۆمه‌ته ئاشکراکراوه‌کان نه‌بوو له وه‌ڵامه‌که‌ی
ئیوثیفرۆدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که مه‌سه‌له‌ی نه‌ناسینی
خودای کۆن و هه‌وڵی خوای تازه دروست کردن تۆمه‌تێکی زانراو
بووه. بۆیه ئیوثیفرۆ یه‌کسه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه. ها
تێده‌گه‌م سۆکرات، چونکه ئه‌و تۆ به‌مه تۆمه‌تبار ده‌کا که
تۆ ده‌ڵێی زۆر جار نیشانه‌ی پیرۆز دێن بۆ لات
Divine signs keeps visiting you
ئه‌م نیشانه‌ی پیرۆزیی به‌وه لێکدراوەتەوە که ده‌نگێکی
ناوه‌وه‌یی بووه به سۆکراتی وتووه چ باشه بیکاو چ خراپ و
دژ به لۆجیك و هۆشمه‌ندی مرۆڤ و چاکه‌ی گشتی کۆمه‌ڵه، خۆی لێ
دوور خاته‌وه.. ئه‌م ده‌نگه ناوهوهییه هیچ کات لای سۆکرات
بۆ ئاستی ده‌نگی خوا یان پێشه‌نگی له دایك بوونی خوای نوێ،
به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه. ته‌نیا ده‌نگی ( ویژدان) بووه،
حاڵه‌تی هه‌ستکردنێکی بیریی و ئه‌ندێشه‌یی قووڵ به‌وه‌ی راسته
و ناراسته به پێی لێکدانه‌وه‌ی هۆشی ئازاد. به‌ڵام گه‌ر ئه‌و
راستییه حاشا نه‌که‌ین که هه‌موو خواکان داڕشته و بنیاتێکی
زمانیی و بیریی بوون ( ئه‌وسا وه‌ك ئایدیالێکی سهربهخۆو زۆر
جار: ماددیکراو له شێوه‌ی ( بت) و ( په‌یکه‌ر) دا و
کۆمهڵیکراو له شێوه‌ی ریچوال و پراوه‌ی نوێژ‌و قوربانیداو
ئایدیۆلۆژیکراو له شێوه‌ی سنوور‌و مه‌رزه‌کانی قسه‌و و بیر‌و
گوفتارو ره‌فتار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه, ده‌شێ سۆکرات به
هه‌مان شێوه ئه‌و ده‌نگه ناوهوهییهی واته: ئه‌و بیره
تازه‌و ئایدیایه به‌رزانه‌ی خۆی له شێوه‌ی ئایینامهیهکی
نوێ‌دا راگهیاندباو به‌رهه‌ڵستی کۆنهخواکان و
ئایدیۆلۆژییهکهیانی کردبا.
به‌ڵام ئه‌مه مه‌به‌ست و خواستی سۆکرات نه‌بووه چونکه:
1- ئه‌مه مانای سیاسه‌ته نه‌ك فه‌لسه‌فه: واته
به‌کارهێنانی زانین بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ت نه‌ك به‌کارهێنانی
زانین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات و
هه‌ڵته‌کاندنی پراوهکانی سیاسه‌ت..
2- دایه‌لۆگی سۆکراتیی ئامانجی ئه‌وه نییه بگا به راستی یان
به راستییه‌کی هه‌میشه‌یی، ئه‌به‌دیی. ئامانجی ئه‌وه‌یه
ئامراز‌و پێکارێك بدا به‌ده‌سته‌وه هه‌موو ئه‌و ( دوا راستی) و
(دوا رستەیی) و ( دوا پێناسه) و کۆزانه باوانه
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. وه‌ك ده‌بینین، ئه‌رکیاریی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی لای (درێدا)وه ده‌ستپێناکات..
نزیکه‌ی (2400)
ساڵ پێشتر لای سۆکرات ده‌ست پێده‌کات. گه‌ر سۆکرات بیویستایه
(راستیی) خۆی له بری ( راستیی) کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رده‌مه‌که‌ی دابنێ، ئه‌ویش (دین) ی دروست ده‌کرد نه‌ك
فه‌لسه‌فه. چونکه فه‌لسه‌فه و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فیی دوای دین و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئاینیی دێ. بۆ
ئه‌وه دێ بیر له ئاسمانه‌وه دابه‌زێنێ بۆ سه‌ر زه‌مینی
مرۆڤ، له هه‌رێمی ئایدیال و خه‌یاڵه‌وه بۆ راستی به‌رچاو و
رووداوی هه‌ستپێکراوو رواڵه‌تی شایسته‌ی سه‌رنجدان و
شیکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن.
فه‌لسه‌فه له جێی (باوهرپێبوون) ی دینیی (تێگه‌یشتنی)
فه‌لسه‌فیی داده‌نێ، له جێی به دواکه‌وتنی کوێرانه‌ی
ده‌سه‌ڵات، پرسیارکردن له ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسکردنی داده‌نێ..
بۆیه سۆکرات نه‌یویستووه خوای تازه درووست بکات. له
لایه‌کی تریشه‌وه، کردوویه‌تی!! که‌ره‌سه‌ی خواکان زمانه-
شێوه‌ی به‌کارهێنانی زمانه. به پرسیارلێکردن و گومانلێکردن و
شیتاڵکردن و لێکدانه‌وه‌ی هۆشمه‌ندیی و هه‌ڵوه‌شاندنی
دایله‌کتیکی ئه‌و زمان و زاراوه‌و کۆزان و باوهرگانهی
ده‌سه‌ڵاتیش، دیاره سۆکرات بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هێزو ئامراز‌و
رێبازێك دروست بکا که هه‌ڕه‌شه له کۆنه خواکان و
کۆبهندهکهیان بکات. هه‌ڵبه‌ت له جێی ئه‌و رووخاندنهش
ده‌بێ درووست‌کردنی نوێ بێت.
ئه‌مه لۆجیکی دایلهکتیکهکه خۆیه‌تی. به‌ڵام پرسیاره‌که
ئه‌وه‌یه: میتۆدی دایه‌لۆگی دایله‌کتیکی سۆکراتیی ده‌شیا یان
ده‌شێ چ بریکارێك، ئه‌لته‌رناتیڤێك، بۆ بیری باو، دابمه‌زرێنێ؟
ئایا ئه‌و ئهگهرە هه‌یه که کۆبه‌ندێکی بیریی ئایدیۆلۆجی
درووست کا؟ نه‌ء.
چونکه کۆبه‌ند واته کۆبه‌ندی زانین. به‌ڵام سۆکرات جه‌خت
له‌سه‌ر ( نه‌زانین) ده‌کات. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که
ئه‌و نازانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانێ، ده‌یه‌وێ بزانێ،
ده‌یه‌وێ فێربێ. بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ و فێربێ پرسیار ده‌کا. که
وه‌ڵامی پرسیاری ده‌ستبه‌جێ و باوی ده‌درێتێ، گومان ده‌کا. که
وه‌ڵامی پترو نزیكتر له هۆشمه‌ندیی و دوورتر له دۆگمای
ده‌درێتێ، پێکاری لۆژیك و هۆکاری دایله‌کتیك به‌کاردێنێ بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به زمان هه‌ڵچنراوه‌و ده‌ربڕدراوه، هه‌ر به
زمان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و داببڕدرێ!
که‌وایه وه‌ك وتمان مه‌به‌ستی سۆکرات میتۆدی دۆزینه‌وه‌ی
راستییه، نه‌ك گه‌یشتن به راستی ره‌ها، راستی ره‌ها نییه‌و
نابێ. وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌کی ژیان ماوه‌یه‌ك راستیی: چ چاك
وه‌ك گوڵ و به‌ر، چ خراپ وه‌ك د‌رك و داڵ، خۆی دهردهخاو دوایی
ده‌پووکێته‌وه تا جێگه بۆ راستی چۆڵ بکات. ئه‌مه مانای
بێهوده‌یی نییه. به‌ڵکو مانای قبوڵکردن و سوود وه‌رگرتن له
دهبێبهی ( حه‌تمییه‌تی) گۆڕانه. پرسیار، گومان، لۆجیك،
دایله‌کتیك: واته میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام. ئه‌م
میتۆده به تایبه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیر‌و کۆزانه
میتافیزیکییه‌کان به‌کاره. بۆیه سۆکرات له ئاکامدا وه‌ك
بینیمان و ده‌بینین، وا له ئیوثیفرۆ ده‌کا له‌ناو بازنه‌یه‌کی
داخراودا بخولێته‌وه. ئاکامه رههاو درووسته‌که‌ی هه‌ر ئه‌و
خاڵه‌ی سهرهتایەیە که لێیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد: سه‌ره‌تای
گومان و نادڵنیایی! ئه‌ی که‌وایه ئه‌و ده‌نگه ویژدانییه
ناوهوهییهی سۆکرات بۆ؟ گه‌ر مه‌به‌ست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و
بنکۆڵکردن بێ و هیچ کۆبه‌ندێکی نوێ جێی کۆبه‌ندی کۆن
نه‌گرێته‌وه، کۆمه‌ڵ چۆن به‌رێوه بڕوا؟
3. كۆبەند و دەسەڵات
لێره‌دا پێویسته مانای کۆبه‌ند بزانین. کۆبه‌ند به مانای (
سیستم) به‌کار دێنم: کۆبه‌ند کۆمه‌ڵه لایه‌ن و جهمسهرو شت و
چالاکییه‌ك به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، پێوه‌ندی هێزو
هایریارکییان له ناوا دروست ده‌کا. کۆبه‌ندی هاتوچۆ: هه‌موو
رێگه‌و و چالاکی و هۆیه‌کانی گوازتنه‌وه ده‌گرێته‌وه.
کۆبه‌ندی سیاسی: هه‌موو ده‌زگاکان و چالاکییه‌کانی ده‌سه‌ڵات
ده‌گرێته‌وه. به‌م جۆره.
کۆبه‌ند به‌م مانایه هه‌میشه کۆیارییه ( کۆلهکتیڤه)
ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی سروشتی ده‌یکا به دژی (تاك): تاکه‌کان تا
ئه‌و کاته هه‌ن و ده‌بن و ده‌ناسرێن و ئه‌رك و رۆڵیان
ده‌درێتێ که له‌ناو تۆڕی به‌ندییه‌که دابن، ببنه پێکهێنه‌ری
کۆبه‌نده‌که. به‌ڵام کۆبه‌ند دوای دروست بوونی، ژیان و
هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌رده‌گرێ. گه‌رچی کۆبه‌ند کۆی تاکه
پێکهێنهرهکانن، میکانیزمی پێویستی توانبووکردن و
فه‌راهه‌مبوونی کۆبه‌نده‌که میکانیزمی ده‌سه‌ڵاته: ده‌سه‌ڵات
چ له شێوه‌ی یاسا‌و رێ و رێورەسمەکه و چوارچێوه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وشت و ره‌فتار و گوفتار یان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی
سزاده‌ر و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی راسته‌وخۆ. هه‌موو کۆبه‌ندێکی
ده‌سه‌ڵاتیش پێویستی به پاکانه‌ی ئایدیۆلۆژی هاوته‌ریب و
هاورێبازو هاوئامانجی کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. راستییه‌که‌ی
له شیکردنه‌وه‌ی دواییدا کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵات له کۆبه‌نده
ئایدیۆلۆژییه‌که‌یدا خۆی ده‌رده‌بڕێ: ده‌بێ زمان، وشه، کۆزان،
بیر، زانین و میکانیزمه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌م
هێنانه‌وه‌ی زانین دابمه‌زرێنێ. میتۆدی دایهلۆگیی-
دایله‌کتیکی سۆکراتیی ئه‌م کۆبه‌نده ئایدیۆلۆژییه
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و، هه‌م (
کۆ) و هه‌م ( به‌ند) یان به‌ندێتی واته به‌ندیی کۆ، یان
کۆیه‌تی به‌ندبوون به بیره باوه‌کانه‌وه
هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌م ههڵوهشاندنهوهیهش به‌وه
ده‌بێ تاکه‌کان ئازاد بن و ئه‌م ههڵوهشاندنهوەیه تاکه‌کان
ئازاد ده‌کا: وه‌ك مرۆڤی تاك خاوه‌ن مێشکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ستی
سه‌ربه‌خۆ، بیر کردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، لێکدانه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆ.. به‌رامبه‌ر جیهان و ژیان ده‌وه‌ستن. به نه‌هێشتنی
به‌ندو سنوور و تابووه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆبهندهکانی، ژیان
ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێ، پێگهشهکان گه‌شتر ده‌بن، جیهان
جوانتر ده‌بێ. مرۆڤ له ئازادی خۆیدا کۆبه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی و
هۆشمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆبوویی و گه‌ردوونی خۆی
داده‌مه‌زرێنێ. که‌وایه ئامانجی دایه‌لۆگی دایله‌کتیکی
ئازادییه. ئازادی تاك، ئازادی کۆمه‌ڵ. ئازادیش بێهووده‌یی
نییه. ئازادی سه‌رچاوه‌و سه‌ره‌تاو ئامانجی هه‌موو به‌ها
پیرۆز‌و بهرزهکانە.
|