بەشی یازدەیەم
4- کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ژیریی و شێتی
دیاره گه‌ر ئامانج و ئه‌نجامی یه‌که‌م پرسیاری ترسێنه‌ر،
یه‌که‌م گومانی ڕوخێنه‌ر، یه‌که‌م هۆشیاریی هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه
دروستکردنی ئه‌م ئازادییه بێ سنووره‌ی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵی
تاکه که‌سانی ئازاد بێ، ده‌سه‌ڵات ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌نیشێ و
ستراتیژی وەلانان و په‌راوێز کردن و شێواندن و دزێوکردن
و دواییش داپڵۆسین و دامرکاندنه‌وه و له‌ناوبردنی داده‌نێ و
ده‌خاته کار.
ئیوثیفرۆ ده‌ڵێ: میلیۆتس سۆکراتی ڕاکێشاوه‌ته دادگا و
تاوانباری کردووه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆکرات ویستوویەتی (باشتر
له باسی خواکان بگات).
باشتر تێگه‌یشتن: هه‌وڵه ههڵوهشێنهرهکهوهیه.
[بۆیه ئه‌و ڕای کردووه بۆ دادگا تا تۆ (سۆکرات) به
وێنه‌یه‌کی خراپ نیشان بدات چونکه ئه‌و ده‌زانێ که ئه‌م
جۆره باس و خواستانه زۆر به ئاسانی به شێواوی و نادروست
پێشکه‌ش خه‌ڵك ده‌کرێن].
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیوثیفرۆ مهبهسهتهکهی پتر سه‌باره‌ت
به پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات، بیری باو، بۆ به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره
ده‌رکه‌وتنێکی هه‌وڵی (باشتر تێگه‌یشتن) واته پرسیار کردن و
گومان کردن و مێشك به کارهێنان، ڕوون ده‌کاته‌وه.
ئه‌م جۆور ده‌ستپێشخه‌رییه کۆبهندشکێنانه (dissident)
زۆر به ئاسانی و به خێرایی ده‌شێوێندرێن و به نادروست
پێشکه‌ش خه‌ڵك ده‌کرێن. که‌سانیش هه‌ن که پێ و پێویستی
ده‌سه‌ڵاتن و زوو ئه‌مه ده‌قۆزنه‌وه.. ده‌ست ده‌که‌ن به
(ڕاپۆرت دان) له‌و که‌سه کۆبهندشکێنانه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به
(وێنه‌یه‌کی خراپ) نیشانیان بده‌ن هه‌تاوه‌کو خۆیان لای
ده‌سه‌ڵات به دڵسۆز نیشان بده‌ن و ڕه‌پێش بکه‌ن.
ئه‌مه شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی ستراتیجی ده‌سه‌ڵات بۆ
بێده‌نگکردنی ده‌نگی کۆبهندشکێن.. ئه‌مه به تایبه‌تی
به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه به کار دێ که نیشانه‌ی مه‌ترسیی و
هێمای هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵات لێ به‌دی
ده‌کرێ. دیاره سۆکرات له‌وانه بوو.
3- ستراتیژیێکی دی ئه‌وه‌یه که بۆ که‌سانی وه‌ك ئیوثیفرۆ به
کار دێن. ئیوثیفرۆ به شوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی و به بیرکردنه‌وه
و ئایدیۆلۆجی له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵام له‌و که‌سه
ساوێلکه و دڵسافانهیه که ناهه‌قی زه‌ق ببینێ دێته قسه و
به‌باری چاککاری و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ههنگاوێکی هه‌ڵه‌شه
و بۆشیش بێ، هه‌ڵی ده‌گرێ، جاری واش هه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه
ته‌واو به ڕاست (جددی) ده‌بێ وه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێستای بۆ
تاوانبار کردن و دادگایی کردنی باوکی خۆی. ئیوثیفرۆ خۆی
له‌گه‌ڵ سۆکرات به‌راورد ده‌کاو ده‌ڵێ:
[خۆم هه‌ر جارێ ده‌رباره‌ی خواکان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی
گشتیدا ( په‌رله‌مان) دا قسه‌یه‌ك ده‌که‌م و پێشبینییه‌ك
ده‌رباره‌ی ئه‌وان ده‌ڵێم، گاڵته پێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: من شێت
بووم! .... ئه‌وان ته‌نیا حه‌سوودی به ئێمه‌مانان ده‌به‌ن که
ئاوا بیر‌و بۆچوونی خۆیان هه‌یه بۆیه نابێ گوێ به ئه‌وان
بده‌ین- ده‌بێ به‌ره‌و روویان بینه‌وه.]
گوتمان ئیوثیفرۆ ساوێلکه‌و رارایه و بیرکردنه‌وه‌ی ناسراوو
تاسه‌ری نییه. بۆیه ده‌سه‌ڵات له قسه‌و بیره‌کانی ناترسێ،
به‌ڵام هێشتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( جیاوازن) یان بۆنی(جیاوازیی)
یان لێ دێ، له ده‌ره‌وه‌ی کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتن. کۆبه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌موو سه‌رده‌مێك و قۆناغێکدا کۆبه‌ندی عه‌قڵ
و ( زانگه‌ی) زانین پێكدێنێ. هه‌رچی بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
کۆبه‌ندی ده‌سه‌ڵات، عه‌قلی باوه‌وه. واته شتێکی پووچ و
نه‌کارو بێ سه‌نگه که شایانی گاڵته پێکردنه. گه‌ر له‌مه
تێپه‌ڕی و ویستی بچێته ناو یان رۆخی سنووری عه‌قلی
ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه ئه‌و کاته ده‌بێته شێتیی، ده‌سه‌ڵات
خۆی وه‌ك (عه‌قڵ) ده‌نوێنێ و ( شێتیی) ده‌رده‌کا، ده‌یخاته
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بوونی خۆیه‌وه. ده‌یکا به ( ئه‌وی دیکه)
ی خۆی.
خۆ تێگه‌یاندن و بیره جیاوازه‌کانی ئیوثیفرۆ له‌و ئاسته‌دا
نین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام هێشتا
جیان چونکه هه‌وڵێکی سه‌ره‌تایین بۆ باشتر تێگه‌یشتنی باسی
خواکان و پێشبینی کردنی ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن و ئه‌و شێوه‌ی ده‌شێ
ببن. ئه‌مه‌ش له جوغزی تابوو دایه، شتێکه بۆنی گۆڕانی لێ دێ
و ده‌بێ نه‌وتراو بێ، له په‌راوێزی هیچی و بێده‌نگیدا
بمێنێته‌وه.. بۆیه قسه‌کانی ئیوثیفرۆ ده‌بنه شایانی گاڵته‌و
سووکایه‌تی. گه‌ر پتر سوور بوو له سه‌ریان ئه‌وا خۆی به شێت
داده‌نرێ و ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای عه‌قڵ و ژیرییه‌وه.
5.
بیر به‌رپرسیارییه، چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی و
په‌روه‌رده‌یی یه.
ئایا زیره‌کی چییه؟ ئه‌وه‌یه که‌سێ قسه‌ی زل بکا، وتاری باش
بنووسێ! ئایا زیره‌ك یان رووناک‌بیر یان بیرمه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی
به‌سه وتارێ بنووسێ بیر‌و رای خۆی راست یان چه‌وت، ده‌ربڕێ و
ئه‌وسا دابنیشێ و ویژدانی خۆی ئارام بکا که ده‌وری خۆی
بینیوه‌و قسه‌ی خۆی وتووه‌و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتووه
کردوویه‌تی؟ ئایا ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و که‌سانه؟
ره‌نگه قسه‌کان، خۆیان له خۆیاندا گرنگ بن، هۆشیار بن،
چاکه‌خواز بن؟
به‌ڵام ئه‌و ئاسته نووسینه تاكرهوه، دابڕاوه کار له
ده‌سه‌ڵات ناکات. ده‌سه‌ڵات ده‌شێ پێی ناخۆش بێ، نیشانه‌ی
مه‌ترسی لێ به‌دی بکات له‌به‌ر ئه‌وه به بزڕکان و شێتیی
دابنێ و گاڵته‌ی پێ بکات، له کاتێکدا ئه‌مه پرسێك نییه که
شایانی گاڵته پێکردن بێ. كه‌وایه بۆ ئه‌مه روو ده‌دا! بۆ
ده‌سه‌ڵات قسه‌و هه‌ڵوێستی که‌سانی خۆ به زل زان و خۆ به
زۆرزانی وه‌ك ئیوثیفرۆ به هه‌ند وه‌ر ناگرێ؟ سۆکرات وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه:
{ ده‌بینی، من لام وایه ئه‌سینییه‌کان ( ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری شار) گوێ ناده‌نه ئه‌وه‌ی داخۆ که‌سێك زیره‌که
یان نا مادام ئه‌و که‌سه شاره‌زایی یه‌که‌ی خۆی فێری که‌سانی
دیکه ناکات. به‌ڵام گه‌ر بزانن که‌سێك خه‌ڵکی دیش وه‌ك خۆی
زیره‌ك ده‌کات، ئه‌وا لێی تووڕه ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌شێ له‌به‌ر
حه‌سوودی بێ... ده‌شێ هۆی دیکه‌ش هه‌بن!}.
که‌وایه ئه‌و کاته بیر‌و هۆشیاری کاریگه‌ر ده‌بێ که
بیرمه‌ندو رووناک‌بیر زانین و شاره‌زاییه‌که‌ی فێری خه‌ڵکی دی
بکا: واته کۆمه‌ڵ و به تایبه‌تی گه‌نجه‌کانی تێبگه‌یه‌نێ
ئه‌وسا ده‌سه‌ڵات له گاڵته پێکردنه‌وه ده‌چێته تووڕه‌بوون!
ئیوثیفرۆ هۆی گاڵته‌پێکردنه‌که‌ی بۆ هۆی که‌سیی و سایکۆلۆجی
(حه‌سوودیی) گێرایه‌وه. سۆکرات ده‌ڵێ هۆی دیکه‌ش هه‌ن. به‌ڵام
ئیوثیفرۆ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه بزانێ ده‌سه‌ڵات
چۆن ئه‌و ده‌بینێ و بیری لێ ده‌کاته‌وه.. دیاره سۆکرات
ئه‌مه به‌وه لێكده‌داته‌وه که له بنچینه‌دا پێویستی به‌و
لێکدانه‌وه نییه. چونکه وه‌ك که‌س نه‌بۆته رووناكبیرێك
جێگه‌ی مه‌ترسی بێ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌و جار جاره قسه‌ی
خۆی بۆ خۆی یان له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کا.
ده‌شێ ئه‌و قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بێ، ده‌شێ به‌جێ و نوێ و
جیاوازیی بێ. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ی به
ساکاری پێ قبووڵ ده‌کرێ. به‌ڵام سۆکرات ده‌یه‌وێ ئیوثیفرۆ
رابکێشێ هه‌ندێ بیر‌و رای به‌راستی خۆی بۆ ئه‌و ده‌رده‌بڕێ و
به زانین یان نه‌زانین بیکاته به‌هانه‌و هۆکاری ده‌ربرینی
بیر‌و راکانی خۆشی. بۆیه سۆکرات هێرش ناکاته سه‌ر ئیوثیفرۆ تا
پێی بڵێ بێ هه‌ڵوێسته‌و سازش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌کا. به‌ڵکو
به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه ده‌ڵێ:
[ تۆ خۆت ده‌گمه‌ن ( دووره په‌رێز) ده‌گری و ناته‌وێ
شاره‌زایی و لێزانی خۆت فێری که‌سانی دی بکه‌ی.]
واته ئیوثیفرۆ له کونجی ئارامی خۆی نایه‌ته ده‌رێ و
تێکه‌لی خه‌ڵك نابێ و لاوان فێر ناکاو هۆش و رێبازیان بۆ
رووناك ناکاته‌وه. به‌ڵام سۆکرات وا نییه. ئه‌وه‌ی سۆکرات
ده‌یکا به گاڵته‌و نوکته‌و گاڵته‌پێکردن نابڕێته‌وه. ئه‌گینا
زۆر به خۆشییه‌وه کاتی خۆی له دادگا به نوکته و گاڵته
کردن و به پێکه‌نین هێنانی دادگۆیان دەبرده سه‌ر.
کاره‌که‌ی سۆکرات گرنگه. خۆ تێگهیاندنهکهی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات چونکه وه‌ك خۆی روونی
ده‌کاته‌وه:
1- ئه‌و به‌خشنده‌یه له فێرکردن و تێگه‌یاندنی خه‌ڵك. ئه‌و
وابینراوه که هه‌رچی ده‌یزانێ بێ جیاوازیی به هه‌موو
که‌سێکی دی ده‌گه‌یه‌نێ واته له هه‌ر ده‌سته‌و توێژێک بێ..
دیاره فێرکردنه‌که‌ی سۆکراتیش فێرکردنی ساده‌و رۆتین
نه‌بووه: فێرکردنی دایه‌لۆگی فه‌لسه‌فی بووه، فێرکردنی
پرسیار کردن، گومان، بیرکردنه‌وه، لێکدانه‌وه، قبووڵ
نه‌کردنی بیره کۆن و باوه‌کان و رەمزو پیرۆزیی خواکانو باس
و ریساکانی ده‌سه‌ڵات. سۆکرات ویستوویه‌تی هه‌موو که‌سێ،
هه‌موو گه‌نجێ، بتوانێ بۆ خۆی بیر بکاته‌وه، بۆ خۆی شته‌کان
شی بکاته‌وه، رووداوه‌کان تاو‌و توێ بکات، پێوه‌ندییه‌کان
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و گرێ بداته‌وه. راستی له (وابوو)
–ریالیتی- دا ببینێ و ئه‌و شتانه‌ی به راست داده‌نرێن له‌گه‌ڵ
وابوودا به‌راوردیان بکات، بزانێ وابوو بۆ وایه، وابوون له
کوێدا تەواو دەبێ، پێوەندی نێوان بییرو كۆزانەكان و شتەكان و
وابووهکان چۆنه.
2- سۆکرات نه‌ك ته‌نیا به به‌خشنده‌یی یه‌وه هه‌رچی ده‌یزانێ
ده‌یه‌وێ فێری که‌سانی دی بکا به‌بێ جیاوازی، به‌ڵکو ئه‌مه
به‌بێ پاداش، به خۆڕایی ده‌کا. واته، فێرکردن و تێگه‌یاندن و
شاره‌زاکردن، له کاسبی یه‌وه، ئەرکێك یان کارێك که بۆ
پاره‌و پاداش ده‌درێ، ده‌گۆڕێ به ( په‌یام): ئه‌رکێك که بۆ
پێگه‌یاندنی لاوان و ئازادکردنی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ و
دروستکردنی کۆمه‌ڵێکی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر، ئه‌نجام ده‌درێ.
وه‌رنه‌گرتنی پاداشت له جیاتی فێرکردن یان وتاردان یان
نووسین، دیاره قورسایی و که‌سێتی رووناكبیر یان نووسه‌ر یان
فێرکارهکه لای خه‌ڵك به‌هێزتر ده‌کا. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه: ئه‌و که‌سه ئازادی ره‌های ده‌بێ که به پێی
هه‌ست و بیرکردنه‌وه ویژدانی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاخاوتن بکاو
بنووسێ.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ پاداشت و پاره‌و کرێ و مووچه‌و
به‌خشیش و دیاری و میدالیا ده‌نووسێ، ئه‌وا زۆربه‌ی جار به
بهئاگابوونهوهو هه‌ندێ جاریش به‌بێ ئاگایی یه‌وه خۆیان
ده‌بنه چاو‌دێر له‌سه‌ر خۆیان، راستییه‌کان چه‌واشه ده‌که‌ن،
رووداوه‌کان قهڵهمبژێر ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێ دهیبوێرن، په‌رده‌و ماکیاج بۆ هه‌ڵه‌و
تاوانه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌کان درووست ده‌که‌ن و زۆربه‌ی جار
خۆیان ده‌بنه به‌شێکی سه‌ره‌کی و ناو‌کی گه‌نده‌ڵبووی
ده‌سه‌ڵات و لووله دووکه‌ڵی سووته‌مه‌نی دارزانهکهی.
ئه‌وانه هه‌رچی و چۆن بنووسن، ده‌سه‌ڵات گەمەی خۆی له‌گه‌ڵیان
ده‌زانێ، که‌ی بیه‌وێ په‌مپیان ده‌کا، که‌ی بیه‌وێ فتیان
ده‌کا، یان راستتر پێویستی به‌وه‌ش ناکا، چونکه خۆیان بوونه
خۆفتکهر له‌لای خه‌ڵکی وریاوه به چاوێکی سووك سه‌یر ده‌کرێن
و له ده‌ستگرتن به دامێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ماڵینی
پۆخهڵییهکانی به ده‌ست و زمانیان، هیچی دییان بۆ خۆیان
نه‌هێشتۆته‌وه. بۆیه ده‌سه‌ڵات نه‌ك ترسی له‌وانه نییه که
بۆ پاره ده‌نووسن یان کرێگرته و مووچه‌خۆری ئه‌ون، به‌ڵکو
به موڵك و ده‌ست و پێوەندی خۆیان ده‌زانێ. به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵات دوورن و بۆ پاره و
پاداش نانووسن گه‌رچی بابه‌تی ئاسایی و لێکۆڵینه‌وه‌ی
بێلایه‌نیش بنووسن، هێشتا ده‌سه‌ڵات لێیان ده‌ترسێ چونکه
ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستی زیاتر له نووسین بۆ نووسین، یان نووسین
بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات یان بۆ شاردنه‌وه‌ی وابووهكان
(ریالیتهکان) ده‌نووسن. بۆیه ئه‌م دوو تایبهتناسهی سۆکرات:
فێر کردنی خه‌ڵك به‌بێ جیاوازی و وه‌رنه‌گرتنی پاره و پاداشت:
هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ناوهڕۆك و مه‌به‌ستی
په‌یامه‌که‌ی بکه‌نه کارێکی به ڕاستی و کاریگه‌ر.
بۆیه ئه‌وان ئه‌و ئه‌رکه پهیامییهی سۆکرات وه‌ك بابه‌تێك
بۆ گاڵته‌کردن پێی و دانانی به شێت سه‌یر ناکه‌ن، به‌ڵکو
ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌و به‌راستی، به‌جددی، وه‌رده‌گرن.
ئه‌نجامه‌که‌ش به کۆێ ده‌گا ئه‌وه مه‌گه‌ر پێشبینکهرهکان
ئه‌وانه‌ی پاشهرۆر ده‌خوێننه‌وه، په‌ی پێ به‌رن.
دیاره لێره‌شدا پێچگۆیی یا پێچمانایی هه‌یه، چونکه ده‌زانین
سۆکرات له پێناوی ئه‌و په‌یامه ویژدانییهدا قوربانی به
ژیانی خۆی دا. ئه‌م پێچمانایی یه له وه‌ڵامه‌که‌ی ئیوثیفرۆدا
جارێکی دی با ده‌درێته‌وه. سۆکرات باسی ئه‌وه ده‌کا که
چارهنوونی ئه‌و ته‌نیا له‌لایه‌ن جادووکارو فاڵ
خوێنه‌رانه‌وه ده‌شێ بتوانرێ پێشبینی بکرێ که‌چی ئیوثیفرۆ له
لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێ له قورسایی و مه‌ترسیداریی کێشه‌که‌ی
سۆکرات که‌م بکاته‌وه ( باوه‌ر ناکه‌م مه‌ینه‌تییه‌کی وا
گه‌وره‌بێ) له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ڵێ: سۆکرات نه‌خشه‌و پلانی
بۆ به‌ره‌ڤانی کێشه‌که‌ی دادەنێ. هه‌ر وه‌ك چۆن ئیوثیفرۆ
بهرەڤانی کێشه‌که‌ی خۆی دەكا.
لێرەوە سۆكرات دەپرسێ: كێشەكەی ئه‌و چییه؟ له‌م خاڵه‌وه پرسی
تۆمه‌تبارکردن، دادگایی کردنی سۆکرات نامێنێ. ئێستا سۆکرات به
کرده‌وه له‌و دایه‌لۆگه‌دا میتۆدی فه‌لسه‌فیی خۆی ده‌خاته
کار، ئه‌و میتۆدی بیر‌و بۆچونی کۆنهوارو سه‌پاوی ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و زمانی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته کونجێکی
بنبه‌سته‌وه.
|