بەشی
سێزدەیەم
خوێندنه‌وه‌ی ئیوثیفرۆ وه‌ك خۆی
-
دژه کرداری بیری باو:
گرنگی
کێشه‌که‌ی ئیوثیفرۆ ئه‌وه‌یه که وتار و کردار، پرنسیپ و
پراکتیس، تێیدا یەکانگیر بووه. ئیوثیفرۆ بیرێك ناڵێ، ده‌شی
کا، دیاره. لێره‌دا سه‌نگی هه‌ڵوێسته‌که زۆر کاریگه‌ر تر
ده‌بێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندیدارن ناچار ده‌کا
په‌رچه‌کرداریان هه‌بێ.
بیری
باو، کۆزانه کۆنهوارهکان، چۆن به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی
ئیوثیفرۆ ده‌که‌ونه کار؟!
چ بیر‌و
کۆزانێك بۆ پشتگیری یان رێگیری به‌کار دێنن؟
شته‌که
دیاره. پرۆسه‌که ئاسایی یه. هه‌موو که‌سێ له ژیاندا
تاقیده‌کاته‌وه، ده‌یبینێ: گه‌ر هه‌ڵوێستێکی دروست و
په‌یامێکی پرینسیپدارت هه‌بێ، یه‌که‌م ده‌سته که‌س و کار‌و
که‌سانی نزیکی خۆت بهرههڵستت ده‌بن، به گژتدا دێن، به
تایبه‌تی گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست و کرداره‌ت ئه‌نجامه‌که‌ی ( زیان)
یان سزا گه‌یاندن به ئه‌وان بێ. خۆ گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و
ده‌سکه‌وت بن، ئه‌وا له هه‌موو شتێکدا ته‌نانه‌ت له چه‌وتی و
درۆ تا خیانه‌ت و تاوانیش ده‌شێ له‌گه‌ڵت بن و هانده‌رت بن.
هه‌ر نه‌بێ. له کۆمه‌ڵگای خێڵەكیی و دواکه‌وتووی ناشارستانی و
نادیمۆکراتیدا، ئه‌مه رێکاره باوه‌که‌یه. به‌ڵام (خۆیی)
بوون به‌رامبه‌ر ( ئه‌وی دی) له هه‌موو ئاستێک‌دا هه‌یه. له
کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی و عه‌قڵی سه‌ره‌تایدا بە پێوه‌ندی خوێن و
بنه‌ماڵه‌یی و خێڵ ده‌ست پێده‌کات: (خۆ) به‌رامبه‌ر ( خه‌ڵك)،
خۆیایه‌تی و کۆیایه‌تی [به مانای) ( کۆ) ( گرۆ) کۆمه‌ڵی خۆمان
نه‌ك شارۆچکه‌ی کۆیه!] به‌رامبه‌ر ( ئه‌وان) و ( ئه‌و
یدیبوون)!. کێشه‌که‌ی ئیوثیفرۆ نموونه‌یه‌کی ئه‌مه ده‌نوێنێ.
''
باوکم و خزمه‌کانی دیم هه‌موو به‌وه ناره‌حه‌تن که به
تاوانی مرۆڤکوژیی ئێستا ئه‌و رادهکێشمه دادگا ئه‌وان ئێستا
ئه‌و به‌هانه‌یان هه‌یه گوایه باوکم ئه‌و خزمه‌تکاره‌ی
نه‌کوشتووه
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌ویش کوشتبێتی ئه‌وه من نابێ گوێی بده‌مێ
چونکه ئه‌وه شتێکی ( ناپیرۆز) و ناخوایی ( یا بێ دینی یه)
که کوڕ باوکی خۆی تۆمه‌ت بار بکاو بۆ دادگا ڕاپێچی بکا''.
ئه‌م
روونکردنه‌وه‌یه‌ی ئیوثیفرۆ ته‌واوی دهراخن چوارچێوه
framework
و کۆئاخن context ) ی پێوه‌ندی نێوان و بیر‌و کرده‌وه‌و
چۆنیه‌تی به‌کار هێنان و به‌کارخستنی بیر‌و کۆزانه‌کان و
به‌هاکان له ئاستی کرده‌وه‌دا بۆ پێشخستن یان پاماڵکردنی
به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز، پێشکه‌ش ده‌کات. له هه‌موو کۆمه‌ڵێکدا
و له هه‌موو قۆناغێکدا و له هه‌موو ئاستێک‌دا و بۆ هه‌موو
رووداو‌و هه‌ڵوێست و بۆنه‌یه‌ك بیروباوه‌ڕی باو هه‌ن. خه‌ڵك
په‌نا ده‌به‌نه ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو کۆزان و هزرانه تا باسی
خۆیان و کرداره‌کانیان بکه‌ن، تا په‌سندیان بکه‌ن یان
پاکانه‌یان بۆ بکه‌ن. ئێمه مرۆڤی کۆمه‌ڵایه‌تین. کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونی ئێمه هێنده‌ی زینده‌وه‌رانی دیکه‌ی وه‌ك مێرووله، مشك،
مه‌ڕ، مانگا، مێش هه‌نگوین ( هه‌نگ) . بۆ نموونه به‌هێز
نییه. به‌ڵام تایبه‌تییه. زۆر تایبه‌تییه، له‌وه دا که
ده‌بێ ئێمه ئه‌م کۆمه‌ڵبوون و کۆمهڵخوازییه و کۆمه‌ڵکارییه
له زماندا، له کۆمه‌ڵێ وشه‌و کۆزان و بیرۆکه‌و رهمزو
نیشانه‌و هتد. دا ده‌رده‌بڕین، که خێرا تێ‌یان ده‌گه‌ین. جا
یان که لهبهرژهوهندیمان دا بێ، سه‌ری سه‌وداو رازیبوونیان
بۆ ده‌له‌قێنین، یان گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیمان دا نه‌بن،
سه‌ری سوڕمان و نارازیبوونیان لێ باده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌تا خێلی ( خۆ) به‌رامبه‌ر ( ئه‌وانی دیکه) ده‌که‌وێته
کار.
یه‌که‌م: پۆشین یان داپۆشینی گوناهـ و تاوان. ئه‌و تاوانبار
نییه. بکوژ نییه. نکولی کردن له هه‌ڵه‌و تاوانی خۆمان و
گه‌وره‌کردن و زه‌قکردنه‌وه‌و قه‌به‌کردنی خراپه‌و دزێوی
تاوانی ( ئه‌وی دیکه) ستراتیژی به‌کار خستنی پێناس و خۆناسیی
و خۆ بوونه و له زۆر میکانیزم و شێوه‌دا خۆی ده‌رده‌خا.
دووه‌م:
بیر‌و کۆزانه گشتییه‌کان ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌ی وای داده‌نێن
گه‌ردوونی و گه‌وهه‌ریی و گشتگرن، کۆ بوونی مرۆڤایه‌تیمان
به‌هێز ده‌که‌ن و بنه‌مای داد‌و یهکسانیمانن له ئاست و
مه‌یدانی کرده‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ئه‌زمووندا تووشی
لێکدانه‌وه‌و راڤه‌کردن و به‌کارهێنان و خراپبه‌کارهێنانی
جیاواز ده‌بن.
قه‌وم و
قیله‌ی باوکی ئیوثیفرۆ به ته‌واوی ئه‌و راستییه گه‌رم و گوڕ‌و
به‌رچاوو زه‌مینییه له بیر ده‌به‌نه‌وه که ئه‌وه مرۆڤێك
وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌ستراوه‌ته‌وه فڕێ دراوه‌ته چاڵێکه‌وه
چه‌ندین شه‌وو رۆژ فرامۆش کراوه، تا گیانی ده‌رچووه. ئه‌مه
به‌سه‌ر ( ئه‌وی دی) که‌سێکی دی، خه‌ڵك، هتد هاتووه. بۆچی
ده‌بێ کوڕ (باوکی خۆی) له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رێته دادگا، ناوی
بزڕێنێ، تووشی مه‌ینه‌ت و ئازاری بکات؟! ئه‌م کرده‌وه چ جۆره
کرده‌وه‌یه‌که؟ ده‌ی ده‌بێ زمان به‌کاربێنین، ده‌بێ وه‌سفی
بکه‌ین، ده‌بێ بیبه‌ستینه‌وه به واتا‌و به‌هاو تێگه‌یشتنی باو
تا هه‌ر هه‌موو به‌یه‌که‌وه نا ئاسایی و ناشایسته‌یی و
هه‌ڵه‌ی ئه‌م کاره بزانین؟ ده‌ی چۆن وه‌سفی ئه‌م هه‌ست و
هه‌ڵوێست و کرداره‌ی ئیوثیفرۆ ده‌که‌ین؟!
لێره‌دا
ئه‌و راستییه زه‌قه بۆ ملیۆنه‌ها جار له مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا ئاشکرا ده‌بێ: بیره‌کان خۆیان له خۆیاندا نرخیان
نییه. له مه‌یدانی کرده‌وه‌و به‌ربه‌ره‌کانی بۆچوون و به‌هاو
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا، هه‌میشه بۆ ( ئێمه) دژی ( ئه‌وان)
ده‌خرێنه کار هه‌ر وه‌ك چۆن ( ئه‌وان) به‌و جۆره لێکی
ده‌ده‌نه‌وه که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دژی ئێمه بێ. له
کێشه‌که‌ی ئیوثیفرۆدا هه‌ر ئه‌و کۆزان و بیرۆکانه به دوو
شێوه‌ی جیاواز به‌کار ده‌خرێن هه‌ردوو به‌ره‌ش باوه‌ری توندیان
هه‌یه که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وان راست و درووست و داده. ئه‌و
دوو کۆزانهی له‌م کێشه‌دا ده‌خرێنه کار‌و ده‌بنه مه‌به‌ستی
دایه‌لۆگه گرنگ و مێژوویی یه‌که‌ی سۆکرات، کۆزانی (پیرۆز،
ناپیرۆز) و ( خوایی،بەدین، ناخوایی، بێ‌دین) ن.
لێره‌دا
به پێویستی ده‌زانم که‌مێ مانای زاراوه‌ی ( کۆزان) باس
بکه‌م.
کۆزان
له جیاتی
concept
ی ئینگلیزی به‌کار دێنم. له عه‌ره‌بیدا زاراوه‌ی (مفهوم)
به‌کار دێنن که به‌هیچ جۆرێ پڕاوپڕی مانا ئینگلیزیه‌که یان
بنچینه لاتینییه‌که نییه.
مامۆستا
عه‌لائه‌دین سه‌جادی زاراوه‌ی (چه‌مك) ی له جیاتی ( مفهوم)
به‌کار هێناوه. دوای ئه‌وه تا راده‌یه‌ك ئه‌م وشه بۆته
باو، منیش له نووسینی دیکه‌دا به‌کارم هێناوه، به‌ڵام قه‌ت
لێی دڵ ئارام نه‌بووم. له فه‌رهه‌نگی ( هه‌مبانه بۆرین) ی
مام هه‌ژاردا چه‌مك به مانای ( مه‌به‌ست) ( مه‌تله‌ب)
لێکدراوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌مه مانای
aim
یانobjective
له ئینگلیزی‌دا ده‌گه‌یه‌نێ و زۆر له مانای
concept
دووره. له ( فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ردا) پشتم به وشه
عه‌ره‌بییه‌که به‌ست و وه‌ك دارشتنی زاراوه‌یه‌ك له مانای
(مفهوم) تێگه‌یشتن زاراوه‌ی ( تێگه) م به‌کار هێناوه، له
وه‌رگرتنی رەگی وشه‌که له‌گه‌ڵ ( ه) له‌سه‌ر شێوه‌ی کردن:
کرده، وتن: وته، تێگه‌ین: تێگه.
به‌ڵام
به شێوه‌یه‌کی گشتی پشتبه‌ستن به وه‌رگرتن یان گۆڕینی
زاراوه‌ی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی بۆ کوردی هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه. پێویسته بۆ زاراوه ئه‌وروپاییه‌کان به تایبه‌تی
ره‌گ و بنچینه‌ی ئه‌وانیش له یۆنانی و لاتینیدا
بگه‌ڕێینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی کوردی ئێمه‌ش وه‌ك
زمانه ئه‌وروپاییه‌کان زمانێکی هیندو ئه‌وروپایی یه، زۆری
لێکچوونی ره‌گی وشه‌و به‌کار هێنانی پاشگرو پێشگرو مانای قووڵی
ستراکتوری وشه‌کان ده‌شێ سه‌رساممان کات و رێگامان بۆ ئاسان
بکات به گه‌ڕانه‌وه بۆ مانای بنچینه‌ی و ستراکتووری وشه
دارشتنه‌که، زاراوه‌ی کوردی ساغ و پڕ به پێست یان زۆر نزیك
بدۆزینه‌وه. ئه‌مه ئه‌وه‌شمان بۆ زامن ده‌کا له ورده‌کاری و
دروستی مانا‌و مه‌به‌سته فه‌لسه‌فی و زانستییه‌کان لا
نه‌ده‌ین.
وشه‌ی
concept
له‌گه‌ڵ وشه یا کرداری
conceive
هه‌ر یه‌کن. پێشگری کۆن به مانای داگر، یا به خۆگر دێ به‌م
پێیه
conceive
دوو مانای هه‌یه:
·
به‌خۆگرتنی دروست بوونی مناڵ ( پێشکرداری زان).
·
دروست بوونی بیرێك
له
کوردی‌دا پێشگری کۆ به مانای کۆمه‌ڵ دێ. هه‌رشتێ له تاکێ
زیاتر بێ ( کۆ) یه. ( یار) تاکه، ( یاران) کۆیه. کۆمه‌ڵ بۆ
پێکه‌وه بوونی کۆی شتان یان مرۆڤان به‌کاردێ.
گه‌ر
سه‌یری وشه ئینگلیزییه‌که بکه‌ین
conceive , concept
به مانای سك پڕکردن و بیر دروست بوون، و به‌راوردی له‌گه‌ڵ (
کۆزان) بکه‌ین ده‌بینین هه‌م له‌شێوه‌ی دارشتنی زاراوه‌که‌دا
کۆنسێپت، کۆزان هه‌م له ماناکه‌دا نزیکن. ( زان) ره‌گی وشه‌ی
زانینه، هه‌روه‌ها چاوگی کرداری زان یان منداڵبوونه. به‌م
جۆره کۆ زان یانی ئه‌و به خۆگرهی که زانی تێدا دروست ده‌بێ
یان کۆی زانین که ئه‌مه مه‌به‌ستی زیاتری وشه‌که‌یه. کۆزان
که‌واته زاراوه‌یه‌که که کۆمه‌ڵێ زانین له خۆ ده‌گرێ،
واته وشه‌که یه‌ك مانای نییه. به‌ڵکو کۆگایه‌که که زانینی
جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی به‌ر باسن، له خۆیدا کۆ
ده‌کاته‌وه واته هه‌ر که ناوی ( کۆزان) ێكیمان هێنا هه‌ر
که‌سه له لای خۆیه‌وه به پێی تێگه‌یشتنی خۆی و
خوێندنه‌وه‌و زانینی خۆی، ده‌توانێ کۆمه‌ڵێ واتا‌و مانای جۆراو
جۆر له‌و کۆزانهوه وه‌رگرێ یان بیداته پاڵی.]
1- به
پێی بیری باو که که‌سوکاری ئیوثیفرۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا، (
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌ویش باوکی ئیوثیفرۆش کرێکاره‌که‌ی کوشتبێ..
ئه‌وه شتێکی (ناپیرۆزو) (ناخودایی) یان ( بێ دینی) یه که
کوڕ باوکی خۆی تۆمه‌تبار كاو راپێچی کا بۆ دادگا.
2- به
پێی بیر‌و رای ئیوثیفرۆ خۆی ''ئه‌وان زۆر خراپ له
هه‌ڵوێستی یاسای ئاسمانی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی پیرۆزن و
ئه‌وانه‌ی پیرۆز نین، گه‌یشتوون''.
ئه‌م
دوو بۆ چوونه ده‌رگا بۆ دایه‌لۆگه‌که، ئاخاوتنه
دایلهکتیکییهکه ده‌کاته‌وه.. به‌م شێوه‌یه‌ی ئیوثیفرۆ باسی
ده‌کا دوو جۆره تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی کۆزانی ( پیرۆز) و (
ناپیرۆز) هه‌ن. ئه‌و پێی وایه خزم و که‌س و کار‌و
بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر خراپ له هه‌ڵوێست و مانای ( پیرۆز) و (
ناپیرۆز) گه‌یشتوون.. لێره‌دا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌مه، بۆ
روونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ ئیوثیفرۆ خۆی وه‌ك ده‌نگێکی
لاده‌ر له ده‌نگی باوی ده‌سه‌ڵات، چه‌ند له مانا‌و مه‌به‌ستی
( پیرۆز) و ( ناپیرۆز) گه‌یشتووه؟ چۆن پێناسه‌یان ده‌کا؟ چۆن
له بواری کرده‌وه‌دا، هه‌م بۆ کێشه‌که‌ی خۆی، هه‌م بۆ کێشه‌ی
که‌سانی دی ده‌یانخاته کار.
·
که‌س و کاری ئیوثیفرۆ پێوه‌ندی ( باوك و کوڕ) که
پێوه‌ندییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەیی پاتریارکییه، به
پێوه‌ندییه‌کی پیرۆز ده‌زانن و هه‌ر جۆره
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی کوڕ له باوك شکاندنی ئه‌و ( پیرۆزی) یه
یه. به‌لای ئیوثیفرۆوه وه‌ك پێشتر روونی کرده‌وه، ئه‌مه وا
نییه، ئه‌مه تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه له پیرۆزی و یاسای
ئاسمان که‌وایه پیرۆزی چییه؟ گه‌ر پیرۆزی بیر‌و کۆزانێك بێ
له پرسێکی دا گه‌وره‌ی وه‌ك تاوانبار بوون یان تاوانبار
نه‌بوون به‌رامبه‌ر مردنی که‌سێك وه‌ك هێزێکی ئایدۆلۆجی
بخرێته کار، خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌مان لا روون بێ پیرۆزیی خۆی
چییه‌و چۆن پێناسه ده‌کرێ و ماناکانی چین، تا بتوانین له‌م
بواره‌و بواره‌کانی دیکه‌ی کێشه‌و چالاکی ژیانی مرۆڤدا به‌کاری
بێنین. ئه‌م مه‌به‌سته هه‌لومه‌رجی دروستبوونی دایه‌لۆگه‌که
ده‌دا به ده‌سته‌وه. سۆکرات ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزێته‌وه
هانی ئیوثیفرۆ ده‌دا تا زیاتر بیر‌و بۆ چوونه‌کانی خۆی
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی پیرۆزن و ئه‌وانه‌ی نا پیرۆزن، روون
بکاته‌وه.. ئیوثیفرۆ له وه‌ڵامدا:
·
هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی خۆی له مه‌ڕ تاوانه‌که‌ی باوکی به کاری
( پیرۆز) داده‌نێ.
·
لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئاینی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی ده‌کاو پشت به
ئه‌فسانه‌و باسی خواکان ده‌به‌ستێ.
سۆکرات
کێشه‌که له‌وه قووڵتر ده‌بینێ. ئه‌و داوا له ئیوثیفرۆ ده‌کا
که قووڵتر ، روونتر، فراوانتر، وردتر بیر بکاته‌وه
کۆزانهکانی پێناسه بکات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی
دڵنیابێ و نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه. چۆن له‌وه دڵنیا ده‌بێ که
به بردنی باوکی بۆ دادگا، ئه‌ویش کارێکی ناپیرۆز ئه‌نجام
نادات؟ کێ، چۆن. به پێی چ یاسا‌و پێوانه‌یه‌ك بڕیار ده‌دا که
ئه‌و کاره‌ی ئه‌و ده‌یکات پیرۆزه؟ درووستبوونی میکانیزمی
دایه‌لۆگه سۆکراتییه‌که به‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێ که ئیوثیفرۆ
خۆی به لایه‌نی زانا‌و دانا‌و خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌زانێ که
هه‌موو ورد‌و درشتێکی بابه‌ته‌که تێده‌گا. به‌رامبه‌ر ئه‌وه
سۆکرات خۆی به نه‌زان و بێ ئاگا داده‌نێ که یه‌کجار،
تامهزرۆو حهزداره تا ئه‌و زانینه له ئیوثیفرۆوه فێر بێ
بۆیه پێی ده‌ڵێ که له پرس و بابه‌ته دینییه‌کاندا ده‌بێته
( شاگردی) ئیوثیفرۆ. تا ئه‌و شاره‌زایی و زانینه‌ی له
ئیوثیفرۆوه وه‌رده‌گرێ، بتوانێ له دادگا بۆ کێشه‌که‌ی خۆی
له‌گه‌ڵ میلیۆتس به‌کاری بهێنێ، چونکه ئه‌ویش به دژایه‌تی
خواكان و شكاندنی پیرۆزییەكەیان تاوانباركراوە.
بەدانانی خۆی به شاگرد‌و که‌مزان و دانانی ئیوثیفرۆو به
مامۆستا‌و چاوگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانین ده‌رباره‌ی پرسی پیرۆزیی و
خوداکان، سۆکرات ده‌یه‌وێ ئیوثیفرۆ وا لێ بکات مێشکی خۆی بگوشێ
و چ زانیاری و باش و خواستێکی له‌سه‌ر پیرۆزی و دینداری هه‌یه
بۆی ده‌ربڕێ تا بتوانێ به به‌کار هێنانی میتۆدی دایه‌لۆگی
فه‌لسه‌فی ئه‌و بیر‌و بۆ چوونانه شیکاتهوهو
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. مادام سۆکرات زانینه‌کانی
له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوا ( ده‌سه‌ڵاتدارو گرنگ) وه‌رگرتووه،
ئه‌وا ده‌توانێ به میلیۆتس بڵێ: بڕۆ داوا له‌سه‌ر ئیوثیفرۆ
تۆمارکه. ئه‌و ئه‌مانه‌ی فێری ئێمه کردووه ته‌نانه‌ت
له‌به‌ر شاره‌زایی و پسپۆڕی له‌مه‌ر ئاین و پیرۆزیی باوکی خۆشی
به ( ره‌خنه لێگرتن و سزادان) ناوبانگ خراپ کردووه.
ئیوثیفرۆ به‌م هه‌ڵدانه دڵخۆش ده‌بێ. ده‌ڵێ گه‌ر میلیۆتس ئه‌و
به‌رێ بۆ دادگا به تاوانی شکاندنی پیرۆزی خوداکان، ئه‌وا
ئه‌و ده‌توانێ خاڵی (لاوازیی) ئاخاوتنه‌کانی میلیۆتس
بدۆزێته‌وه‌و حاڵه‌که بهراوهژور بکاته‌وه‌و وا له میلیۆتس
بکات که ئه‌و به‌ره‌ڤانی له خۆی بکات!
|