بەشی حەوتەم
دوابەشی دەقی ئیوثیفرۆ
{لێره‌دا سۆکرات ئیوثیفرۆ بۆ ئه‌وه راده‌کێشێ ئه‌و رایه
قبووڵ کات که له ئه‌نجامدا پیرۆزیی جۆرێکه له
دادپه‌روه‌ریی. ئیوثیفرۆ به‌مه قایل ده‌بێ به‌ڵام دوای ئه‌وه
سۆکرات داوای لێده‌کا روونی بکاته‌وه ( چ جۆره
دادپه‌روه‌رییه‌که؟)}
سۆکرات: به‌ڵام با ئه‌مه به‌س بێ! ده‌بینم تۆ وا دیاره
شته‌کان ئاسان ده‌گری، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م یارمه‌تیت بده‌م
رێگایه‌ك بدۆزییه‌وه تا پێم بڵێی پیرۆزیی چییه؟ به‌ڵام به‌ر
له‌وه‌ی بگه‌ینه کۆتایی شه‌که‌ت مه‌به‌و مه‌کشێوه! هزر که ،
ئایا تۆ به پێویستی نازانی که هه‌ر شتێ پیرۆز بێ، ده‌بێ
(دادپه‌روه‌ر) بێ.
ئیوثیفرۆ: پێم وایه.
سۆکرات: که‌وایه هه‌رچی دادپه‌روه‌ره پیرۆزه؟ یان ده‌شێ
پرسه‌که به چه‌شنێکی دیکه بێ: ئه‌و شتانه‌ی دادپه‌روه‌رن
به ته‌واوی پیرۆز نین: به‌شێکیان پیرۆزه‌و به‌شێکی دی جیاوازه(23)
ئیوثیفرۆ: من له پرسیاره‌که‌ت حاڵی نابم؟
سۆکرات: دیاره تۆ له من گه‌نجتری، به‌ڵام که‌متر دانای. وه‌ك
وتم تۆ شته‌که به ئاسانی وه‌رده‌گری، له ناو سامانی دانایی
خۆتدا، خۆت ته‌سه‌ل ده‌که‌ی. زیاتر ئه‌رك بکێشه، ئیوثیفرۆ.
راستیی، کارێکی سه‌خت نییه له‌وه حاڵی بی من چ ده‌ڵێم. من
راستییه‌که‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شاعیره ده‌ڵێم که ئه‌م
دێڕانه‌ی داناون:
به‌ڵام گه‌ر باسی زیۆس بکه‌ین، ئه‌و کارسازهی هه‌موو ئه‌مه‌ی
سازاند،
تۆ غیره‌تت نایه، چونکه له‌و شوێنه‌ی ترس هه‌یه،
شه‌رمه‌زاریش ده‌بینرێ.
24
من له‌گه‌ل رای ئه‌م شاعیره نیم. پێت بڵێم چۆن؟
ئیوثیفرۆ: به دڵنیاییه‌وه.
سۆکرات: به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی شه‌رمه‌زاریی هه‌یه، به‌لای
که‌مه‌وه، ترس هه‌یه؟ ده‌سا که‌سێك هه‌یه شه‌رم بیگرێ یان
هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی بکا له کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك، ترسی له
ناو‌و ناتۆره‌و ناو بانگی خراپ نه‌بێ؟
ئیوثیفرۆ: به دڵنیاییه‌وه، ئه‌و ترسه‌ی ده‌بێ.
سۆکرات: که‌وایه ئه‌وه راست نییه که بڵێین (له‌و شوێنه‌ی
ترس هه‌یه شه‌رمه‌زارییش هه‌یه)، به‌ڵکو ڕاست ئه‌وه‌یه
بڵێین له‌و شوێنه‌ی شه‌رمه‌زاریی هه‌یه، ترسیش جێی خۆی
ده‌کاته‌وه، گه‌رچی شه‌رمه‌زاریی له هه‌موو شوێنێکدا که
ترسی لێیه ده‌رناکه‌وێ.
چونکه من پێموایه ترس دابه‌شبوونێکی به‌ربڵاوتری له
شه‌رمه‌زاریی هه‌یه، چونکه شه‌رمه‌زاریی به‌شێکه له ترس
وه‌ك چۆن تاکه ژماره به‌شێکه له ژماره به‌ڵام ئه‌وه
دروست نییه که له هه‌ر شوێنێ ژماره هه‌بێ ئه‌وا تاكژمارهش
هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ر شوێنێ تاكژماره هه‌بێ، ژماره
هه‌یه. وابزانم تۆ به دوام ده‌که‌وی (لێم تێ ده‌گه‌ی)؟
ئیوثیفرو: دروست لێت حاڵی ده‌بم.
سۆکرات: که وایه ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که له باره‌ی
پرسیاره‌که‌ی پێشترم مه‌به‌ستم بوو. ئایا پرسه‌که ئه‌وه‌یه:
گه‌ر هه‌ر شوێنێ شتێکی دادپه‌وه‌ر هه‌بێ، شتی پیرۆزیش هه‌یه
یان له هه‌ر شوێنێ شتی پیرۆز هه‌بێ، ئه‌وه شتی دادپه‌روه‌ریش
هه‌یه به‌ڵام نه‌ك تاکی پیرۆز له هه‌موو شوێنێ، که
دادپه‌روه‌ری تێدا بێ، چونکه پیرۆز به‌شێکه له
دادپه‌روه‌ری؟ ئایا ئێمه پرسه‌که به‌م جۆره داڕشتنه
ببڕێنینه‌وه، یان تۆ بیرێکی جیاوازت هه‌یه؟
ئیوثیفرۆ: نا، ئه‌مه خۆیه‌تی، لێکدانه‌وه‌که‌ی تۆ به‌لامه‌وه
دروسته.
سۆکرات: سه‌یرکه! ئه‌مجار چ دێته پێش! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
پیرۆزه به‌شێکه له دادپه‌روه‌ریی، ئه‌وسا ئێمه ناچارین به
وردی و دروستی ئه‌و به‌شه‌ی دادپه‌روه‌ریی بدۆزێنه‌وه که
پیرۆزه. ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا پرسیارێکم ده‌رباره‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ی
تۆزێ لهمهوپێش وتم لێ بکه‌ی- بۆ نمونه (جووتژماره چ جۆره
به‌شێکی ژماره‌یه) - واته ئه‌م جۆره ژماره به ڕاستی
چییه- ئه‌وا من وه‌ڵامم ده‌دایته‌وه که "جووتژماره ئه‌و
ژماره‌یه یه که ده‌شێ وه‌ك دوو قۆڵی یه‌کسان بنوێندرێ نه‌ك
هی نایه‌کسان25".
تۆ به‌لاته‌وه وانییه؟
ئیوثیفرۆ: به‌ڕاستی وای ده‌بینم.
سۆکرات: ئێستا نۆره‌ی تۆیه- هه‌وڵ بده لێکدانه‌وه‌یه‌کی له‌م
جۆره‌م بده‌یه: ئه‌رێ پیرۆز سه‌ر به چ جۆره به‌شێکی
دادپه‌روه‌رییه؟ ئه‌وسا من ده‌توانم ئه‌مه به (میلیتۆس) بڵێم
و داواشی لێ بکه‌م هیچی دی به‌رامبه‌ر من ناداد نه‌بێ و به
گوناهی بێدینیی من بۆ دادگا ڕانەکێشێ. چونکه من له تۆوه
ئه‌وه فێر بووم که چ شتێ دیندار و پیرۆزه و چ شتێ وانییه؟
[ئیوثیفرۆ ده‌ڵێ پیرۆزیی ئه‌و به‌شه‌یه له دادپه‌روه‌ریی
که ئاگاداری خوایه‌کان ده‌کات. سۆکرات نیگه‌رانی خۆی له‌م
قسه نیشان ده‌دا له‌وه‌دا که ڕه‌نگه ئه‌مه وا بگه‌یه‌نێ
که خواکان به پیرۆزیی باشتر ده‌بن. ئیوثیفرۆ پێناسه‌ی
(ئاگاداریکردن) [ی خواکان] به مانای (خزمه‌تکردنیان) ده‌کات.
ئه‌وسا سۆکرات نیگه‌رانی له‌وه نیشان ده‌دا ئه‌و
(خزمه‌تکردنه) چۆنه و بۆ چ مه‌به‌ستێکه؟]
ئیوثیفرۆ: باشه، من باوه‌ڕم وایه که ئه‌م به‌شی (پیرۆزیی)
به‌شێکه له‌و دادپهروهرییەی که دیندار و پیرۆزه، ئه‌و
به‌شه‌ی خۆی بۆ ئاگالێبوونی خوایه‌کان ته‌رخان ده‌کا، له
کاتێکدا ئه‌و به‌شه‌ی که ئاگاداریی مرۆڤان ده‌کا ئه‌وه
پاشماوه‌که‌ی دادپه‌روه‌رییه26.
سۆکرات: به‌ڵێ، پێم وایه ئیوثیفرۆ، ئه‌مه وه‌ڵامێکی باشه.
به‌ڵام هێشتا شتێکی بچووك هه‌یه که من حه‌ز ده‌که‌م ڕوون
بکرێته‌وه. من تێناگه‌م تۆ مه‌به‌ستت له (ئاگالێبوون) چییه؟
تۆ نابێ مه‌به‌ستت ئه‌وه بێ که ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌ی
ئاگامان له شته‌کانمان هه‌یه ئاگامان له خواکان هه‌یه.
ئێمه بۆ نموونه ئاوا قسه ده‌که‌ین، ده‌ڵێین: هه‌موو که‌س
ناتوانێ ئاگای له ئه‌سپ بێ، ته‌نیا مه‌یته‌ر ده‌توانێ. وایه؟
ئیوثیفرۆ: ته‌واو وایه.
سۆکرات: چونکه هونه‌ری مه‌یته‌ر ئاگاداریکردنی ئه‌سپانه.
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ
سۆکرات: هه‌روا به راست هه‌موو که‌س ناتوانێ ئاگای له سه‌گان
بێ، ته‌نێ سه‌گه‌وان ئه‌مه ده‌که‌ن. ( تاژیهوان)
ئیوثیفرۆ: ئه‌مه وایه.
سۆکرات: چونکه هونه‌ری تاژیهوان ئاگاداریکردنی سه‌گانه.
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ.
سۆکرات: له کاتێکدا که گاوان ئاگای له گاڕان ده‌بێ.
ئیوثیفرۆ: ته‌واوه.
سۆکرات: به‌م جۆره‌ش دینداریی و پیرۆزیی ئاگایان له خواکان
ده‌بێ
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ به راستی ئه‌مه مه‌به‌ستمه.
سۆکرات: به دڵنیایییه‌وه هه‌ر جۆره ئاگالێبوونێك هه‌مان
ئه‌نجامی هه‌یه. من ئه‌م{ ئه‌نجامه} ئه‌وا ده‌رده‌بڕم: بۆ
ئامانجی چاکترکردن و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و شتانه‌یه که
ئاگاداری ده‌کرێن، هه‌ر وه‌ك که‌سێك ده‌یبینێ که ئه‌سپ به
ئاگاداریکردنیان و پهروهراندنیان باشتر ده‌بن.
ئیوثیفرۆ: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م.
سۆکرات: سه‌گیش به هونه‌ری تاژیهوان و گاوگۆلیش به ئاگاداری
گاوان { باشتر ده‌بن} و به‌م جۆره له حاڵه‌ته‌کانی
دیکه‌شدا. یان تۆ به‌لاته‌وه وایه ئێمه بۆ زیانگه‌یاندن به
شته‌کان ئاگاداری‌یان ده‌که‌ین؟
ئیوثیفرۆ: نا، هه‌رگیز نا.
سۆکرات: که‌وایه بۆ چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه؟
ئیوثیفرۆ: به بێ هیچ گومانێك.
سۆکرات: چاکه که‌وایه پیرۆزیی به مانای ئاگادارییکردنی
خواکان و چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خواکانه.
ئایا ئه‌م ئاگادارییکردنه: خواکان چاکتر و باشتر ده‌کا؟27
و له مه‌شه‌وه ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه دای که هه‌رکاتێ
تۆ کارێکی پیرۆز ئه‌نجام ده‌ده‌ی ئه‌وا یه‌کێك له خواکان
باشتر و چاکتر ده‌که‌ی!
ئیوثیفرۆ: نه من مه‌به‌ستم ئه‌مه نییه.
سۆکرات: نه منیش پێم وا نه‌بوو تۆ مه‌به‌ستت ئه‌مه بێ، نا
ته‌واو له‌مه دووری. منیش هه‌ر بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه بوو
که لێم پرسی: مه‌به‌ستت له (ئاگالێبوونی) خواکان چییه؟
چونکه من لام روون بوو که تۆ هیچ له‌م مانایانهت مه‌به‌ست
نین.
ئیوثیفرۆ: له مه‌شدا تۆ ته‌واو راست بووی سۆکرات. من هیچ له‌و
مانایانهم مه‌به‌ست نه‌بوون.
سۆکرات: با بچینه سه‌ر خاڵی مه‌به‌ست. پیرۆزیی ده‌شێ چ جۆره
ئاگاداریکردنێکی خوایه‌کان بێ؟
ئیوثیفرۆ: سۆکرات، وه‌ك ئه‌وه‌ی کۆیله‌کان خزمه‌تی
سه‌روه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن.
سۆکرات: تێده‌گه‌م ئه‌مه ده‌شێ جۆریی ئه‌و خزمه‌ته بێ به
خواکانی ده‌که‌ین.
ئیوثیفرۆ: بێ گومان
سۆکرات: که‌وایه ده‌کرێ تۆ پێم بڵێی خزمه‌تی دکتۆره‌کان چ
ئامانجێك به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ: ئایا له‌شساغیی ( ته‌ندروستی)
نییه؟
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ ئه‌مه‌یه.
سۆکرات: ئه‌ی خزمه‌تکردنی کهشتیسازهکان؟ ئه‌مه چ ئامانجێك
به‌دی دێنێ؟
ئیوثیفرۆ: بێگومان سۆکرات ( به‌له‌م) ئامانجه.
سۆکرات: ئه‌ی خزمه‌ت کردنی خانوو سازان، ئه‌مه‌ش ده‌بێ دروست
کردنی خانوو بێ؟
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ.
سۆکرات: که‌وایه تکا ده‌که‌م پێم بڵێ خزمه‌ت کردنی خواکان چ
ئامانجێك به‌دی ده‌هێنێ: لام روونه تۆ که ده‌ڵێی که‌س
هێنده‌ی تۆ له دین نازانێ، وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌زانی؟
ئیوثیفرۆ: به‌ڵێ سۆکرات، من ئه‌مه‌م بەراسته.
سۆکرات: که‌وایه بۆ خاتری ئاسمان پێم بڵێ ئه‌م ئامانجه
مه‌زن و سه‌رسامکه‌ره28
چییه که خواکان به کردنی ئێمه به خزمه‌تکاری خۆیان به‌دی
ده‌هێنن؟
ئیوثیفرۆ: زۆر ئامانجی چاك، سۆکرات.
سۆکرات: هه‌روا جهنهرالهکانیش زۆر ئامانجی چاك به‌دی دێنن.
به‌ڵام تۆ ده‌توانی به ئاسانی بڵێی ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان {
جه‌نه‌راله‌کانی سووپا} به‌دیهێنانی سه‌رکه‌وتنه له جه‌نگدا.
ئه‌مه وانییه؟
ئیوثیفرۆ: بێگومان ئه‌مه ئامانجیانه.
سۆکرات: هه‌روا وه‌رزێره‌کان زۆر کاری چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام هێشتا کاری سه‌ره‌کی ئه‌وان ئه‌وه‌یه خواردن له‌سه‌ر
زه‌مین په‌یدا بکه‌ن.
ئیوثیفرۆ: ئه‌مه دروسته.
سۆکرات: ئه‌ی ئه‌و زۆر ئامانجه چاکانه‌ی خواکان به‌دی دێنن
چین؟ ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ول و ته‌قه‌لای ئه‌وان بۆ چییه؟!
{ ئیوثیفرۆ ئارامی لا نامێنێ، پیرۆزیی به‌وه لێکده‌داته‌وه
که نوێژ بکه‌ی و قوربانی پێشکه‌ش بکه‌ی به‌و چه‌شنه‌ی خواکان
پێیان خۆش ده‌بێ. سۆکرات ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی زانینی ئه‌وه‌ی
چۆن بازرگانی له‌گه‌ڵ خواکان بکه‌ی کهموت ( که‌م و کورت)
ده‌کاته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ هانی ئیوثیفرۆ
بدات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه چۆن خواکان ( له
خزمه‌تکاریی مرۆڤ) قازانج ده‌بینن}.
ئیوثیفرۆ: هه‌ر که‌مێ له‌مه‌و پێش سۆکرات من پێم وتی که
ئه‌وه ئه‌رکێکی یه‌کجار گه‌وره‌و لهدهستنههاتووه ،
راست و دروستیی ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان چین، بزانین. به
هه‌رحاڵ با به‌بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ئه‌مه‌ت پێ بڵێم: گه‌ر
که‌سێك بزانێ چۆن ئه‌و شتانه بکاو بڵێ که خواکان پێیان خۆشه
له نوێژ‌و له قوربانیدا، ئه‌مه ئه‌و شتانه‌ن که پیرۆزن و
ئه‌م جۆره کارانه ده‌بنه هۆی پاراستنی نه‌ك ته‌نیا
بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ڵکو چاکه‌و خێری گشتی شاره‌کانیش.
پێچه‌وانه‌ی پێخۆشبوونی خواکان بێدینییه. ئه‌مه هه‌موو شتێ
سه‌راو بن ده‌کات و تێکی ده‌دات.
سۆکرات: ئیوثیفرۆ تۆ ده‌توانی (مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌که)
که داوام لێکردی له یه‌ك دوو وشه‌دا به من بڵێی.
گرفته‌که ئه‌وه‌یه به راستی ئیوثیفرۆ تۆ هه‌وڵ ناده‌ی من
فێرکه‌ی، ئه‌مه ئاشکرایه. هه‌ر ئێستا که هاتییه سه‌ر
ئه‌وه‌ی وه‌لامێکم بده‌یه خۆت لێ لادا. من به‌م وه‌ڵامه‌ت
ده‌متوانی زۆر شت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پیرۆزی چییه؟ فێر بم.
که‌وایه ئێستا جارێکی دی، مادام دڵدار ناتوانێ به دوای ئه‌و
خه‌یاڵه نه‌که‌وێ که خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێشره‌وی ده‌ک، پێم
بڵێ: (پیرۆز) و ( پیرۆزیی) چین؟ جۆرێکن له زانستی
قوربانی و نوێژ کردن وانییه؟
ئیوثیفرۆ: ئه‌مه رای منه.
سۆکرات: قوربانیی مانای ئه‌وه‌یه دیارییه‌ك، قۆچێك پێشکه‌ش
خواکان بکه‌ین. له کاتێکدا (نوێژ) ئه‌وه‌یه شتێکیان داوا لێ
ده‌کات.
ئیوثیفرۆ: ئه‌مه ته‌واو دروسته.
سۆکرات: که‌وایه پیرۆزیی، به‌م پێیه بێ، جۆرێکه له
زانستی پارانه‌وه‌و دیاری به‌خشین به خواکان.
ئیوثیفرۆ: تۆ باش له مه‌به‌ستم حالی بووی، سۆکرات؟
سۆکرات: ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که من تامه‌زرۆم، ئیوثیفرۆ،
تامه‌زرۆم له دانایی تۆ فێر بم و له نزیکه‌وه سه‌رنجی
ده‌ده‌م تا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی به نابهندیی نه‌که‌وێته سه‌ر
زه‌وی. که‌وایه پێم بڵێ خزمه‌تکردنی خواکان چییه؟ تۆ
ده‌ڵیی ئه‌وه‌یه که ببه‌خشین به خواکان و شتیشیان لێ
بخوازین؟
ئیوثیفرۆ: من لام وایه.
سۆکرات: که‌وایه ئایا باشترین داخوازیی بۆ ئێمه ئه‌وه نییه
که ئه‌و شتانه‌یان لێ داوابکه‌ین که پێویستیمان پێیان هه‌ن؟
ئیوثیفرۆ: بێ گومان
سۆکرات: که‌وایه باشترین بهخشیشیش ئه‌وه‌یه که ئه‌و
شتانه‌یان بده‌ینێ که ئه‌وان پێویستیان پێیه‌تی و له ئێمه‌ی
ده‌خوازن؟ ئه‌وه به‌خشیشێکی ژیرانه نابێ که شتێك به که‌سێك
ببه‌خشین ئه‌و که‌سه هیچ پێویستییه‌کی پێ نه‌بێ.
ئیوثیفرۆ: سۆکرات، ئه‌مه ته‌واو دروسته.
سۆکرات: که‌وایه پیرۆزیی جۆرێکه له شاره‌زایی له
بازرگانیکردن له نێوان خواکان و مرۆڤاندا.
ئیوثیفرۆ: شاره‌زاییه‌کی بازرگانی گه‌ر وه‌سفکردنی به‌م جۆره
شادترت ده‌کات.
سۆکرات: شادتر نابم گه‌ر ئه‌مه به راست ده‌رنه‌چێ. نیشانم
بده خوداکان له ئاکامدا چ قازانجێك له‌و قوربانیی و
به‌خششانه‌ی ئێمه ده‌که‌ن، لای هه‌موو که‌س روونه خواکان چ
به ئێمه ده‌به‌خشن چونکه هیچ شتێ به لای ئێمه‌وه باش
نییه ئه‌گه‌ر له خواکانه‌وه نه‌یه‌ت29.
به‌ڵام ئه‌وان خۆیان چۆن سوود له به‌خشینه‌کانی ئێمه
ده‌بینن! یان ده‌بێ له‌م بازرگانییه‌دا ئێمه سوودمه‌ندتر
ده‌رچین له ئه‌وان. ئێمه هه‌موو شته باشه‌کان له ئه‌وان
وه‌رده‌گرین و ئه‌وان هیچ سوودێك له ئه‌وانه‌ی ئێمه نابینن!
[ئیوثیفرۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که خواکان هیچ
سوودێ له خزمه‌تی ئێمه نابینن ته‌نیا پێخۆش‌بوون نه‌بێ،
سۆکرات ده‌زانێ لێکدانه‌وه‌ی پیرۆزیی به مانای پێخۆشبوونی
خواکان هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه که بڵێی په‌سه‌ندیی خواکان.
لێره‌دا ئاخاوتنه‌که له ناو جوغزێك دا خولایه‌وه. سۆکرات
داوای ده‌ستپێکردنێکی تازه ده‌کات. به‌ڵام ئیوثیفرۆ
گه‌یوه‌ته بن لووتی و حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌ماوه.]
ئیوثیفرۆ: تۆ به‌راستی سۆکرات لات وایه خوداکان سوود له‌و
شتانه ده‌بیینن که ئێمه پێشکه‌شیان ده‌که‌ین؟
سۆکرات: چاکه ئیوثیفرۆ، ئه‌ی ده‌بێ ئه‌نجامی ئه‌و
به‌خشینانه‌ی ئێمه بۆ خوداکان چ بێ؟
ئیوثیفرۆ: چ ئه‌نجامێك، به لای تۆوه جگه له شه‌ره‌ف و
نیشانه‌ی رێز و وه‌ك هه‌ر ئێستا وتم ( پێخۆش بوون) .
سۆکرات: که‌وایه ئه‌و شته که خواکان پێیان خۆشه پیرۆزە،
به لام نه‌ك شتێك که سوود مه‌نده‌و خواکان لایان په‌سه‌نده.
ئیوثیفرۆ: به لای منه‌وه ئه‌مه له هه‌موو شتێ زیاتر لایان
په‌سه‌نده.
سۆکرات: که‌وایه پیرۆز دیسانه‌وه وا دیاره ئه‌و شته‌یه که
خواکان په‌سه‌ندی ده‌که‌ن.
ئیوثیفرۆ: به‌ره‌هایی وایه.
سۆکرات: باشه کاتێ تۆ ئه‌مه ده‌ڵێی تۆ ناهزری که بیر‌و بۆ
چوونه وتراوهکانت له جیاتی ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆیان
بمێننه‌وه جێگۆرکێ ده‌که‌ن و تۆ به‌م حاله‌ش من به‌وه
تاوانبار ده‌که‌ی که ئه‌و دیدالوس (
Daedalus)
ه بم که وایان لێ ده‌کا بزێوو جێگۆڕ بن. له کاتێکدا تۆ خۆت
زۆر له دایدالوس کارامه‌تری له‌وه‌ی وایان لێ بکه‌ی له
جوغزێکدا بخولێنه‌وه. ئایا تۆ نابینی که ئاخاوتنه‌که‌ی ئێمه
به ده‌وری خۆیدا خولایهوهو گه‌یشته‌وه هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی
لێیه‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد؟ ده‌بێ تۆ له بیرت بێ که پێشتر له‌م
دووانه‌دا ( پیرۆز) و ( په‌سه‌ند کراو له لایه‌ن خواکانه‌وه)
وا دیار نه‌بوو که لای ئێمه هه‌مان شتن. له یه‌کتر جیاواز
بوون. یان ئه‌مه‌ت له بیر نه‌ماوه؟
ئیوثیفرۆ: له بیرمه.
سۆکرات: چاکه تۆ نابینی که ئێستا تۆ ده‌ڵێی پیرۆز ئه‌وه‌یه
که خواکان په‌سه‌ندی ده‌که‌ن؟ بێ گومان ( په‌سه‌ندکراوی
خواکان) ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێ؟ وا نییه؟
ئیوثیفرۆ: وایه.
سۆکرات: که‌وایه یان ئه‌نجامه‌که‌ی ئێمه ئه‌وسا هه‌ڵه بوو
یان ئه‌گه‌ر راست بوو بێ ئه‌نجامه‌که‌ی ئێستامان راست نییه.
ئیوثفرۆ: وا ده‌رده‌که‌وێ
سۆکرات: که‌وایه ده‌بێ ئێمه له سه‌ره‌تاوه تێهه‌ڵچینه‌وه
و له‌وه بتۆژینه‌وه پیرۆز چییه. من ئاماده نیم به‌ر
له‌وه‌ی ئه‌مه فێر ببم گه‌مه‌ی ترسنۆک بکه‌م { و بۆی ده‌رچم}
به ساوێلکه سه‌یری من مه‌که، مێشکت به ته‌واوی بخه کار‌و چ
ده‌توانی بیکه تا (راستی) م پێ بڵێی. چونکه گه‌ر که‌سێك
هه‌بێ ئه‌مه بزانێ ئه‌وه تۆی. وه‌ك پرۆتیوس
30Proteus
ناهێڵم برۆی تا قسه ده‌که‌ی چونکه گه‌ر تۆ نه‌زانی پیرۆزیی و
ناپیرۆزیی چییه تۆ ئه‌و کاره گرنگه‌ت نه‌ده‌خسته ئه‌ستۆی
خۆت که باوکی خۆت
پیاوێکی پیر، له سه‌ر کوشتنی ڕهنجبهرێك، بۆ دادگا به‌ری.
به‌ڵام تۆ ئه‌مه‌ت کرد چونکه نائاسووده بووی به‌رامبه‌ر
خواکان و شه‌رمه‌زار ده‌بووی له به‌رده‌م مرۆڤا و گه‌ر ئه‌و
ریسکهت (risk)
کردبا و له حاڵه‌تێکدا تۆ له‌م کاره‌تدا هه‌ڵه بوویتایه.
وەک ده‌بینم، من، که تۆ وا بیر ده‌که‌یه‌وه31
(think)
که تۆ زانینی ئه‌وه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پیرۆز نییه،
هه‌یه. که وایه ئیوثیفرۆی زۆر به نرخم، بۆمی ئاشکرا که
لێمی مه‌شاره‌وه بیرکردنه‌وه‌ی تۆ چییه؟
ئیوثیفرۆ: کاتێکی دیکه سۆکرات. هه‌ر ئێستا من کارێکی به
په‌له‌م هه‌یه له شوێنێکی دی، و کاتی ئه‌وه هاتووه.
سۆکرات: سه‌یرکه دۆستی من، تۆ چ ده‌که‌ی. تۆ بۆی ده‌رده‌چی،
ئه‌و هیوا گه‌وره‌یه‌ی من هه‌مبوو پاماڵی ده‌که‌ی: من ئه‌و
هیوا گه‌وره‌یه‌م هه‌بوو له تۆوه فێر بم پیرۆز چییه و نا
پیرۆز چییه و به خێرایی وه‌ڵامی تاوانبارییه‌کی میلیۆتس
بده‌مه‌وه که بۆی ڕوونکەمهوه له بابه‌ته‌کانی دیندا سوپاس
بۆ ئیثیفرۆ من دانا و شاره‌زا بووم و چی دی له نه‌زانیندا (improvs)
راهێنان ناکه‌م- و له‌وه‌ش زیاتر ده‌توانم بۆ پاشماوه‌ی ژیانم،
ژیانێکی باشتر بژیم32
.(کۆتایی دەقی ئیوثیفرۆ).
په‌راوێزه‌کان
21-
It is you they won’t stay put for all you yourself
appreciate
(
ئه‌وه تۆی ڕوونکردنه‌وه‌کانت له جێی خۆیان نامێننه‌وه.
ئه‌وە تایبهتکارییهکی گه‌وهه‌ریی دایلهكتیکی سۆکرات-ییه
کهوهڵامدەروه
respondent
، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌چوونی ئاقاری دووانه‌که‌یه
(ئاخاوتنهکهیه)، به‌راورد له‌گه‌ڵMeno
82e-85b
بکه.
23-هه‌موو شتێ که دادپه‌روه‌ر بێ پیرۆز نییه له
Protagoras
وتراوه که هه‌ر شتێ پیرۆز بێ ئه‌وه
apso de factor
دادپه‌روه‌ر و هه‌موو شتێکی دادپه‌روه‌ر
apso de factor
پیرۆزه.(331
a-e)
24- شاعیره‌که
stasinn
که ده‌شێ دانه‌ری بێ – ئه‌گینا نووسه‌ره‌که دیار نییه.
وشەی سازاند- له جیاتی
nurtured
له ئینگلیزیه‌که‌دا به‌کارم هێناوه، ئه‌سڵه‌که‌ی, مانا وشه
به وشه‌ییه‌که‌ی،
چه‌قاندی، چاندی- یە. رۆشن نییە لێره‌دا جیاوازییه‌ك له نێوان
یه‌که‌م ئافهریدهکهری سه‌رکار primary و ئافهریدهکاری
دواکار secondary کرابێ. ئاستی ده‌قه‌که‌و ته‌رجه‌مه‌که‌ی (
له لایه‌ن ئه‌فلاتون) ه وه ئاشکرانین.
25- ژماره‌ی نایه‌کسان: بیری ئاسینییهکان ده‌رباره‌ی ژماره
زۆر که‌وتبووه ژێرکارتێکردنی ئه‌ندازه‌وه. یۆنانییه‌کان باسی
ژماره‌ی تاك و ژماره‌ی جووت ده‌که‌ن. ئه‌و دوو زاراوه
سەر
به سێگۆشە نین وه‌ك ئه‌مرۆ باوه، به‌ڵکو وه‌سفی جووتهێڵێك
ده‌که‌ن که له سهرهکهیاندا یه‌ك بگرن. دو دك دوو لای
سێگۆشه‌یه‌ك یان دوو (قاچ). جووتژمارهی شه‌ش (6)
ده‌شێ به دوو قاچ درێژایی یەكەی بنوێندرێ.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یۆنانییه‌کان کهرتهژمارهیان
نه‌ده‌زانی تاك ژماره‌ی (7)
به دوو قاچی درێژایی جیاواز ده‌نوێندرا وه‌ك
. 4,3
26- پاشماوه‌ی دیکه‌ی دادپهروههریی: دادپه‌روه‌ریی
به‌رامبه‌ر زینده‌وه‌ران (حه‌یوان) لای یۆنانییه‌کان
به‌ده‌گمه‌ن ناسێنراوه. لەمە بەدەر ئه‌وه‌یه که دۆکترین
doctrine
( باوههریارییهکی) تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه وه‌ك باوهریاریی
(دۆکترینی) پیتاگۆریی
Phthagorean doctrine
ده‌رباره‌ی ههڵگوازتنهوهtransmigration. به پێی ئه‌مه رۆح
دوای ئه‌وه‌ی به‌شی مرۆڤ به جێ دێڵێ ده‌چێته ناو
زینده‌وه‌رێکه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ی که
ئازاری دەدەی ده‌شێ باپیره‌گه‌وره‌ی خۆت بێ!
27- یه‌کێك له خواکان چاکتر بکات: سۆکرات هێرش ده‌کاته سه‌ر
ئه‌و باوه‌ره‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی که خواکان ده‌خوازن مرۆڤ
کۆمه‌ڵێ ئه‌رك و ئیتاعه‌ت بۆ ئه‌وان به‌جێ بگه‌یه‌نن: گه‌ر
وابێ ئه‌وه ئه‌وان ئه‌م کاره‌یان له مرۆڤ ده‌وێ چونکه 1-
به‌م خزمه‌ته باشتر و چاکتر ده‌بن ( ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گرێته‌وه که ئه‌وان به بێ ئێمه ئه‌و چاکیی و باشییه‌یان
نابێ). 2- یان ئه‌مە ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی ئاتاجێك که
خۆیان هه‌یانه ( واته ئه‌وان پێویستییان به ئێمه هه‌یه)
یان چونکه خۆشی له‌مب وه‌رده‌گرن له‌به‌ر هۆکارێکی هۆشمه‌ندی
عه‌قلی که ئیوثیفرۆ داواکراوه روونی بکاته‌وه. یان هه‌روا
به هه‌وانته.
28- کاری مه‌زن و سه‌رسامکه‌ر
Marvellous work
وشه‌که ئایرۆنییه وه‌ڵامه‌که چاوه‌رێ ناکرێ هیچ پرسێ
چاره‌سه‌ر بکات. سۆکرات گاڵته به‌وه ده‌کات که کاره‌کانی
خواکان به‌کاری ئێمه ته‌واوتر بن.
29- هیچ شتێ باش نیه گه‌ر له خواکانه‌وه نەیا ئه‌م قسه‌یه‌ی
سۆکرات له تێکسته‌که‌دا بۆ ئه‌وه کراوه که زیاتر ئیوثیفرۆ
راکێشێ ئه‌گینا له بۆچوونه‌کانی سۆکرات دا توانستی مرۆڤ بۆ
کردنی کاری چاکه‌و و باشترکردنی ژیانی سه‌لمێندراوه.
30- پرۆتیوس: دهریاخوایهکی کۆنه که به خواستی خۆی
زانداریی به که‌س نادات و گه‌ر بکه‌ویته تەڵهوه ده‌توانێ
خۆی بۆ جانه‌وه‌ری جۆراوجۆر بگۆڕێ. ده‌بوایه ببه‌سترێته‌وه و
له جێی خۆی به توندی به‌ند بکرێ له‌کاتی گۆڕانه
جادووگهرییهکانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ست بکرێ و ئه‌و
زاندارییانه بدات که لێی دهخواسترێ. بڕوانه هۆو مرۆڤ
odysseycl
ئه‌فلاتۆن جارێکی دی لێچووهی پرۆتیوس له
Euthydemus 2886
و له
10 n 54 Ie
به‌کار دێنێ.
31- وا بیر ده‌که‌یته‌وه: لێره‌دا سۆکرات ناڵێ ئیوثیفرۆ
ده‌زانێ به‌ڵکو وا ده‌زانێ وابیر ده‌کاته‌وه که ده‌زانێ.
32- پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌کانم: ئه‌مه‌ش پێچمانایی (ئایرۆنی)
تێدایه که سۆکرات دادگایی ده‌کرێ و حوکمی مه‌رگی به‌سه‌ردا
ده‌درێ.
|