بەشی هەشتەم
میتۆدی فه‌لسه‌فیی له ئیوثیفرۆدا
سەرەتا
با هه‌ندێ له بۆ چوونه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م باسه بێنینه‌وه
به‌ر باس:
(1) مه‌به‌ستم له میتۆدی فه‌لسه‌فیی شێوه‌ی به‌کارهێنانی
زمانه بۆ باسکردن و ده‌ربرینی پرس و بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کان
که له بنچینه‌دا له پرسی زمان خۆی جیانین. به مانایەكی دی
پرسی زمان و پرسی فه‌لسه‌فه له چۆنێتی به‌کارهێنانی زمان بۆ
په‌یداکردن و دروستکردن و پۆلینکرنی بۆشگاو کایه‌ی زانیندا
یه‌کده‌گرنه‌وه‌و جیاده‌بنه‌وه و یه‌کده‌گرنه‌وه.
(2) لێره‌دا من به کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نازانم که ئه‌م
کاره‌ی ئه‌فلاتوون به کاری ( واته بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی) سۆکرات
خۆی یان هی ئه‌فلاتوون دابنێم. خاوه‌نێتیی لێره‌دا پرسێك
نییه. دیاره سۆکرات وه‌ك مرۆڤێك، جەستهیهکی فیزیکی و
مێژوویی هه‌بووه‌و چیرۆکی ژیان و کار‌و بیر‌و بۆچوون و
مردنه‌که‌شی ئاشکرایه.. دیاره (سۆکرات) که خۆی شوێنی له
ئاخاوتندا وه‌ك نووسه‌ر نییه، چ له لایه‌ن ئه‌فلاتوونه‌وه،
چ له لایه‌ن نووسه‌رانی دیکه‌وه وه‌ك زینیفۆن
کراوه‌ته(بابه‌ت) ێکی ئاخاوتن که ده‌کرێ به ئاخاوتنی
سۆکراتیی ناو به‌رین. به‌ڵام ناتوانین بڵێین سۆکرات وه‌ك بکه‌رsubject
خاوه‌نی ئه‌و ئاخاوتنه‌یه. ئه‌و ئاخاوتنه له بۆشگایهکی
مێژووی سیاسیی زمان و زانین و ده‌سه‌ڵاتدا دروست بووه‌و
دارێژراوه‌و نووسراوه‌ته‌وه‌و راڤهکراوهو په‌ڕه‌ی پێدراوه.
وه‌ك کێشه‌یه‌کی مۆرالی مێژوویی (مردنی سۆکرات و هۆکارو چۆنێتی
و مانای مردنه‌که‌ی) و وه‌ك ئایدۆلۆجی (پێوه‌ندی ئاخاوتنی
سۆکراتیی به لێکدانه‌وه‌ی کۆزانهکانی دینیی یان دنیایی) و
کارکردنی ئه‌مه له ئایدۆلۆجی ده‌سه‌ڵات، بهرههمهێنانەوەو
به‌کارهێنانی ئاخاوتنی سۆکراتیی چ له کێشه‌کانی زمان خۆی (بیر
به‌ندییه‌کانی ده‌ربڕین) و چ له کێشه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات،
دابڕاو نین.
(3) ئه‌وه‌ی ده‌توانین وه‌ك دیارده‌یه‌کی مێژوویی به‌ڵگه‌دار
به دڵنیاییه‌وه بیڵێین ئەوەیە که دامه‌زراندنی میتۆدی
فه‌لسه‌فیی وه‌ك میتۆدی دایه‌لۆگی و دایله‌کتیکی: بۆ سۆکرات
ده‌گه‌رێته‌وه. جا گه‌ر ورد‌و درشته‌کان و ناواخنهکان و
چه‌ندێتیی و چۆنێتیی گێرانه‌وه‌و بیر‌و زانینه‌کان له رووی
پێوه‌ندیان به سۆکرات خۆیه‌وه جێگه‌ی گومان بن، ئه‌وا
به‌کارهێنانی شێوازه‌که: ئاخاوتنی فه‌لسه‌فیی (زانگه‌ریی)
دایه‌لۆگی و دایهلیکتیكی، داهێنان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
مێژوویی سۆکراته وه‌ك نموونه‌یه‌کی مێژوویی پێشره‌وو
پێشکه‌وتوو بۆ سه‌رنجدان و شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌و نرخاندنی
ئایدیا‌و پرسه فه‌لسه‌فییه‌کان به‌تایبه‌تی پرسه زانگەریی و
مۆرالییه‌کان وه‌ك پرسێکی ئایدیالیی زمانزاو زمانکارو
زمانبهند و، وه‌ك هه‌ژاندن و هاروژاندنی به‌کارهێنانی زمان و
زاراوه‌و واتا‌و کۆزانه کۆنهوارهکان و باوه‌کان و کارکردنی
ئه‌مه له تێگه‌یشتنی ( پرسی راستیی) وه‌ك پرسێکی
زمانه‌وانیی/ زانگه‌ریی و، له شێوه‌ی دیاری کردنی هۆشبهندیی
(لۆژیك) و رەوشتیاریی (مۆرالیتی) ئه‌و وشەو زاراوه‌و کۆزانه
باوانهو له دواییدا (ئایدیۆلۆجی) بوون و سیاسیبوونی ئه‌و
شێوه‌ی به‌کارهێنانی زمانه: واته پێوه‌ندی شاراوه‌و
راستهوخۆو ناراسته‌وخۆی زمان و زانین به‌سیاسه‌ت و
ده‌سه‌ڵاته‌وه.
4- ده‌رباره‌ی تێکستی ئیوثیفرۆ ( پیرۆزیی)
ئیوثیفرۆ یه‌کێکه له چوار دایه‌لۆگ که به چوارینه (
تێترالۆجی) ناسراون و هه‌ر چواریان بابه‌تێکی هاوبه‌شیان
هه‌یه که درامای دادگایی‌کردن و حوکمدانی سۆکراته. ئه‌م
دابه‌شکردنه یه‌که‌م جار له لایه‌ن ئه‌ستێره‌ناسی ئیمپراتۆری
رۆمانییه‌وه تراسیلیس
Thrasyllus
له سه‌ده‌ی یه‌که‌می دوای مه‌رگی مه‌سیح، ئه‌نجامدراوه. ئه‌و
باوه‌ڕی وابوو که ئه‌فلاتوون هه‌موو کاره‌کانی خۆی به‌سه‌ر
چه‌ند کۆمه‌ڵه نووسینێکدا دابه‌شکردوون که هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یان
چوار به‌رهه‌م ده‌گرێته خۆی. یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌یان بریتییه
له تێترالۆجی: ئیوثیفرۆ، ئه‌پۆلۆجی، کریتۆ و فهیدۆ
phaedo.
ئه‌م دابه‌شکردن و رێکخستنه لۆجیکی ته‌واوی تێدایه‌و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی دواتر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌فلاتوونیان کۆکردوونه‌وه،
ئه‌م دابه‌شکردنه‌یان ره‌چاو کردووه.
تێکسته کۆنه‌کانی دایه‌لۆگه‌کانی ئه‌فلاتونیی به ساغی و
شێوه‌یه‌کی باش گهیشتوونە ئێمه. ئه‌م تێکستهمان له
ئینگلیزییه‌وه له تهرجهمهکەی
kcinnederT hguH -
وە
كردووە بە كوردیی
كە تێکستی کلاسیکی ئۆکسفۆردە، بە ناوی: پلاتۆنیس ئۆپیرا
Platonis Opera
Oxford class Tex,
به‌رگی یه‌که‌م, ه له ساڵی
1900
دا له لایه‌ن (جۆن بێرنێت)
ەوە بەرنووس
(edit)
کراوه.
ئه‌م تێکسته پشت به سێ دەستنووسی سه‌رکار
primary manuscript
ده‌به‌ستێ. کۆنترین ده‌ستنووسیان هی كتێبخانەی
Bodelian-
ه که له سه‌ده‌ی نۆیه‌مه‌وه پارێزراوه. له‌و ساته‌وه
تێکستی نوێ له لایه‌ن ئۆکسفۆرده‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه که
به‌حاڵ جیاوازییان تێدا ده‌بینرێ.. ئه‌و لێگوەرگیراوانەی له
لایه‌ن نووسه‌رانی کۆنچاخهکانهوه
ancient
بەرهەمهێنراونەتەوە، دروستی ئه‌م ده‌ستنووسانه ده‌سه‌لمێنن.
ته‌رجه‌مه
ئینگلیزییه‌که‌ی هیو ترێدینیك له ساڵی
1954
دا له لایه‌ن ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ناوبانگی پینگوێن- ه
وه
classicsPenguin
بڵاوکراوه‌ته‌وه. له ساڵی
(2002)
دا هارۆلد تارانت
Harold Tarrant
ته‌رجه‌مه‌که‌ی تازه‌کردۆته‌وه و پێشه‌کییه‌ک و لێکۆلینه‌وه‌ی
ته‌سه‌لیشی بۆ چوار دایه‌لۆگه‌که نووسیوه. لێکدانه‌وه‌و
په‌راوێزی هه‌ندێ وشه‌و هێما و روونکردنه‌وه‌ی مێژوویی و
واتایی هه‌روا له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌ی هارۆلد تارانت- ه
وه وه‌رمگرتوون و وەرمگێراون. گه‌ر پێویست بووبێ سه‌رنجی خۆم
بۆ ته‌رجه‌مه کوردییه‌که نووسیوه.
ده‌رباره‌ی کوردیی- کردنه‌که‌ی دایه‌لۆگی ئیوثیفرۆ: مه‌به‌ست
له‌م وه‌رگێرانه له پێش هه‌موو شتێکداو وه‌ك پێشمهبهستی
زانگه‌ریی ستراتیجی ئه‌وه‌یه که: ده‌قه‌که وه‌ك خۆی، ته‌واو
وه‌ك خۆی، پێشکه‌شی خوێنه‌ری کورد بکه‌م. واته له سنووری
زیاتر له سه‌دی نه‌وه‌دوپێنج هه‌ولی ئه‌وه‌م داوه ده‌قه‌که
وه‌ك وشه‌و دارشته و مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کان وه‌ربگێرم.
بۆیه له وه‌رگێرانه‌که هه‌وڵی ئه‌وه‌م نه‌داوه ده‌قه‌که
ئاسان بکه‌م گه‌ر ئه‌مه له‌سه‌ر حسێبی ورد‌و دروستی وشه‌و
زاراوه‌و مه‌به‌ست و ده‌ربرینه‌کان بێ.. دیاره گۆڕینی بابه‌تی
فه‌لسه‌فیی
به‌تایبه‌تی ده‌قێکی فه‌لسه‌فەی کلاسیکی ئه‌فلاتونیی کارێکی
ئاسان نییه. وەك هارۆلد تارانت لە پێشەكیی وەرگێرانەكەیدا
نووسیوێتی: " کاره‌کانی ئه‌فلاتون به‌وه ناسراون که هه‌ر له
یه‌ك کاتدا ته‌واو فه‌لسه‌فه‌ن و ته‌واو ئهدهبیشن. له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌و دوو ئه‌رك ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌رگێڕ و هه‌ندێ جار
ئه‌رکه‌که هێشتا گرێبهندتر ده‌کات. کاره‌کانی ئه‌و پڕن له
نموونه‌ی ماتماتیکی، وێنه‌ی جۆراوجۆری ژیانی یۆنانهواریی،
ئه‌فسانه‌ی شێوه ئاینیی و وتاری شێوه ره‌وانبێژیی. وهرگێری
راسته‌قینه ده‌بێ هه‌ر چۆنێ بێ هه‌وڵ بدات خۆی بگه‌یه‌نێته
ئاستی به‌رینایی ئاره‌زوو- و بایه‌خدانه‌کانی ئه‌فلاتون و
قووڵاییه فه‌لسه‌فییه‌کانی. له‌به‌ر ئه‌وه کاره‌کانی
ئه‌فلاتوون وه‌ك فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب و ئاین و سه‌رچاوه‌ی
زانیاری ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگای یۆنانی هتد، سه‌رنجمان
راده‌کێشن، ئه‌وا خوێنه‌رێکی زۆری خاوه‌ن ئاره‌زوو بایه‌خی
جیاواز بۆ لای خۆیان راده‌کێشن."
وه‌ك وتم هه‌وڵم داوه ده‌قه‌که بکه‌م به کوردی، واته
کاره‌که به کوردیی- کردنه، نه‌ك کورداندن. به کوردیی-
کردن: ته‌نیا له ئاستی زماندا ده‌مێنێته‌وه.. هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌درێ وشه‌ی کوردی ته‌واو گونجاو بۆ ده‌ربڕینی مانا‌و
مه‌به‌ستی وشه‌و زاراوه‌و ده‌ربرینه‌کان به‌کار
بێ. له کاتێکدا ( کورداندن) مانای
ئه‌وه‌یه ده‌قه‌که له داب و که‌لتووری کورده‌واری نزیك
بکرێته‌وه و بۆ نموونه له‌هه‌ر شوێنێ په‌ندێ یان زاراوه‌و
ئیدیۆمیکی کوردی هه‌بێ که ده‌قاو ده‌ق هاوتای مانای ئاخاوتنی
تێکسته وهرگێراوهکه ده‌ربرێ، ئه‌وا ده‌کرێ ئه‌و زاراوه‌و
ئیدیومە کوردییه خۆمالییه به‌کاربێ. یان ده‌کرێ واتای
رسته‌یه‌ك وه‌ربگیرێ و به شێوه‌یه‌کی کوردانه واته گونجاو
له‌گه‌ڵ تایبه‌تکاریی زمانیی و وارو که‌لتووری کوردییدا
دابرێژرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ته‌کنیکه واته کورداندن، ده‌شێ
بۆ گۆڕینی چیرۆك، رۆمان، یان بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی
به‌کاربێ به‌ڵام بۆ فه‌لسه‌فه‌و بابه‌ته زانستییه‌کان و
به‌تایبه‌تی گه‌ر مه‌به‌ست گۆڕینی ده‌قێك بێ تا وه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو له‌به‌رده‌ست دابێ، ناگونجێ و
ده‌بێ به‌کارنه‌هێنرێ.
هه‌ڵبه‌ت خودی زمان خۆی له ناسنامه‌ی کو‌لتووریی و تایبه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌رو دوور نییه. به‌ڵام شاره‌زایی له
هونه‌ری وه‌رگێران یارمه‌تی ده‌دا تا راده‌یه‌کی زۆر ده‌قی
نووسراوی بێگانه به وردی و درووستی و ئه‌مانه‌تێکی زۆره‌وه،
وه‌ربگێرین..
.5 دەربارەی تەرجەمەی بابەتی فەلسەفیی: بۆ زامنکردنی به
کوردیکردنی کاری فه‌لسه‌فی و جۆره زانینه‌کانی دی وه‌ك
کۆمه‌ڵناسیی، دهروونناسیی، مرۆڤناسیی( ئه‌نترۆپۆلۆجی) چوار
مه‌رجی زۆر گرنگ له وه‌رگێڕدا پێویستن:
1- شاره‌زاییه‌کی قووڵ و ته‌واو له‌و بابه‌ت و کایه
زانگهرییهی زمانگۆریی (ته‌رجه‌مه‌ی) تێدا ده‌کات. ئه‌م
شاره‌زاییه‌ش ده‌بێ به دوو رێگه یان هه‌ر نه‌بێ یه‌ك له‌و
دوو رێگه‌یه بسه‌لمێندرێ. باسكاریی ئه‌کادیمی له‌و
مهیدانهداو وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی دکتۆرا
PhD
له‌و بواره‌دا که زمانگۆڕیی تێدا ده‌کات؛ یان که‌متر له
به‌ڵگه‌نامه‌ی دکتۆرا یان هه‌ر نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك
به‌ڵام نیشاندان و سه‌لماندنی ئه‌و شاره‌زاییه له ڕێگای
چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌و به‌رهه‌می باڵا‌و جێگر و خاوه‌ن ستانداری
زانستیی و ئه‌کادیمی باوەڕپێكراو. تاوانێکی گه‌وره‌یه که‌سێك
بابه‌تێکی سۆسیۆلۆجی یان فه‌لسه‌فیی یان سایکۆلۆجی ته‌رجه‌مه
بکا بێ ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زاییه‌کی قووڵ و ته‌واو و
سه‌لمێندراوی له‌و بابەتەدا
هەبێ.
2. شارەزایی تەواو و سەلمێندراو لەو زمانه‌ی لێیه‌وه
وه‌رده‌گێڕێ. ئه‌و زمانه‌ش باشتر وایه یان زمانه
بنهرهتییهکه بێ که بابه‌ته‌که‌ی پێ نووسراوه یان یه‌کێك
له زمانه ئه‌وروپایی یه‌کان بێ : ئینگلیزی، ئه‌لمانی،
فه‌ره‌نسی، ئیتالی، ئیسپانی، رووسی. به تایبه‌تی پێنج زمانی
یەكەم. له‌به‌ر ره‌گی هیند و ئه‌وروپایی و یۆنانی و لاتینی یان
و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌لتوورو زانگه‌ریی ئه‌وروپی له‌سه‌ر
زه‌مینه‌و بنه‌مای که‌لتووری یۆنانی و رۆمانی ههڵچنراوە،
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زاراوه زانستییه‌کان رەگ و بنەی
هاوبه‌شیان له‌و زمانانه‌دا هه‌یه. بۆیه ته‌رجه‌مه‌ی
بابه‌ته فه‌لسه‌فیی و زانستییه‌کان له‌و زمانه ئه‌وروپایی
یانه‌وه، هه‌م دروستی و ره‌سه‌نی بابه‌ته‌که ده‌پارێزن، هه‌م
ده‌رفه‌ت ده‌لوێنێ زمانی کوردی- که ئه‌ویش هیندو ئه‌وروپایی
یه- له‌و زمانانه نزیك بێته‌وه‌و سوود له هاوبه‌شی
رهگوڕیشه و ستراكتوورە زمانییه‌کان بۆ سه‌رخستنی کاری
وه‌رگێڕان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمانی کوردی، وه‌ربگرێ.
پێویسته ته‌رجه‌مه‌کردن له زمانی دووه‌مه‌وه واته له
وه‌رگێرانی وه‌رگێراوه‌وه، به تایبه‌تی له زمانی عه‌ره‌بی و
فارسی و تورکی یه‌وه، وازی لێ بهێنرێ. لێشاوی وه‌رگێرانی
سه‌قه‌ت له وه‌رگێردراوه سه‌قه‌ته‌کانی ئه‌م زمانه
داگیرکه‌رانه بۆته هۆی ئه‌نفالکردنی زمانی کوردی و سه‌پاندنی
وشه‌و زاراوه‌و ته‌نانه‌ت ستراکتووری رێزمانیی و بیریی زمانه
کۆلۆنیالیسته‌کان به‌سه‌ر زمانی کوردی‌دا، جگه له شێواندنی
تێکسته بنچینه‌ییه‌کان و کۆزان و بیره فه‌لسه‌فیی و
زانستییه‌کان.
ئاستی ده‌ره‌قه‌تهاتنی زمانه بێگانه‌که ده‌بێ تا ئه‌و ئاسته
بێ وه‌رگێر بتوانێ چۆن له‌و زمانه‌وه وه‌رگێران بۆ سه‌ر زمانی
خۆی بکات، به‌و شێوه‌یه‌ش بتوانێ وه‌رگێران له زمانی خۆیه‌وه
بۆ سه‌ر ئه‌و زمانه بکات. ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌توانرێ بوترێ
که وه‌رگێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگێرانی ته‌واوی هه‌یه. ئه‌گینا
ده‌سه‌ڵاته‌که ته‌نیا له سنووری له سه‌دا په‌نجا
ده‌مێنێته‌وه که بۆ بابه‌تی زانستیش ئه‌مه مانای سفر
ده‌گه‌یه‌نێ.
3- کوردییزانینێکی باش چ له رووی وشه و فه‌رهه‌نگه‌وه، چ
له رووی رسته‌سازیی و رێزمان و شێوازی نووسینه‌وه. تاوانه
که‌سێك زمانی کوردی زۆر به چاکی نه‌زانێ، به‌سه‌ر وشه‌و
دارشتنی کوردی و کوردانه‌ی ساغ و ره‌وان دا، زاڵ نه‌بێ و
نه‌توانێ به کوردی بیربکاته‌وه‌و بنووسێ، شان بداته به‌ر
ئه‌رکی قورس و گرنگی وه‌رگێران. ده‌بێ وهرگێری کورد بتوانێ
به کوردی بیربکاته‌وه‌و به کوردی بنووسێ. کوردییزانان
وهرگێرانهکهشیان وه‌ك ئه‌وه‌یه خۆیان به کوردی
نووسیبێتیان. کوردینهزانان نووسینه‌که‌ی خۆشیان وه‌ك ئه‌وە
وایە له زمانێکی بێگانه‌و نائاشناوه وهریانگێرابێ.
4. باشترە كە وەرگێڕ هونەری وەرگێرانی بە شێوەیەكی ئه‌كادیمی
خوێندبێ یان هەر نەبێ چەند كۆرسێكی پسپۆڕیی لە وەرگێڕاندا
وەرگرتبن.
به‌کورتی به‌بێ بوونی ئه‌م چوار مه‌رجه سه‌ره‌کییانه:
شاره‌زایی ئه‌کادیمی یا پسپۆری له بابه‌ته‌که‌دا، زانینی
زمانه بێگانه‌که تا ئاستی وه‌رگێران لێیه‌وه و بۆی،
کوردیزانینێکی قووڵ و باش و شارەزایی ئهکادیمیژب هونەری
زمانگۆڕییدا ، وه‌رگێرانی بابه‌ته فه‌لسه‌فیی و زانستیه‌کان
تاوانه‌و خزمه‌ت نییه.
6. پرسی زمان و زاراوه‌و ده‌ربرینی فه‌لسه‌فیی به زمانی کوردی
باسێکی سه‌ربه‌خۆی گه‌ره‌که. هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا هێمام
کرد، گه‌ر بخوازم هه‌ر یه‌کێ له‌و زاراوه‌و گوزارەیانهی بۆ
ده‌ربرینی کۆزان و بیری فه‌لسه‌فیی به‌کارم هێناون لێك
بده‌مه‌وه، دیسانه‌وه هه‌ر ده‌بێ په‌نا به‌رمه‌وه به‌ر
زمان، به‌ر وشه‌ی دیکه بۆ لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی دیکه. ئه‌وه‌ی
سه‌لمێنراوه ئه‌وه‌یه زمانی فه‌لسه‌فیی هه‌ر زمانێك
تایبه‌تێتی خۆی هه‌یه، واته هه‌ر زمانه توانبوو- و
پێگه‌شه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ربرینی چییەتییهکان (ئۆنتۆلۆجی) و
بابه‌ته‌کانی چۆنێتی زانین یان تێوری زانین (ئیپستێمۆلۆجی).
پێشکه‌وتنی بابه‌تی فه‌لسه‌فی له زمانی یۆنانی و ئه‌لمانیدا
به‌شێکی بۆ تایبه‌تی ئه‌و زمانانه ده‌گێردرێته‌وه. بە باوەڕی
من زمانی كوردییش تەواو بەبەریەوە هەیە ببێتە زمانی وەرگێران و
نووسین و دامەزراندنی فەلسەفیی و پێویست ناكا نەزانانە و
هەرەمەكیی وشە و زاراوەی زمانە داگیركەرەكان وەربگرین. ئامانج
و هیوایەكی گرنگی ئەم پرۆژەیە دامەزراندنی زمانیی فەلسەفیی
كوردییە. فەرهەنگێكی تایبەتی بەناویی'' فەرهەنگیی بییریی زمانی
كوردیی'' هاوپرۆسەی ئەم پرۆژەیە بەرهەم دێ. بەر لەمەش بەم
زووانە (فەرهەنگی رێزمانی كوردیی) بڵاو دەكەمەوە.
|