بەشی نۆیەم
خوێندنه‌وه‌ی ئیوثیفرۆ وه‌ك خۆی
1. سه‌ره‌تای ئیوثیفرۆ
1- ده‌قی ئیوثیفرۆ بریتییه له ده‌مه‌ته‌قێ، دوووتاریی یان
دایه‌لۆگ له نێوان دوو که‌سدا. دایه‌لۆگه‌که له‌به‌رده‌می
دادگادا روو ده‌دا.. دوو که‌سه‌که بریتین له سۆکرات و
که‌سێکی دی که ناوی ئیوثیفرۆیه. دایه‌لۆگه‌که به ناوی
ئیوثیفرۆوه ناو نراوه. بۆچی ئه‌فلاتون ئه‌و ناوه‌ی
هه‌ڵبژاردووه ئاشکرا نییه. دیاره ده‌وری ئیوثیفرۆ له
هه‌موو دایه‌لۆگه‌که‌دا زۆر که‌متره له هی سۆکرات. ده‌ورێکی
تا راده‌یه‌ك، وه‌ك به‌شداریی، په‌راوێزییه. به‌ڵام وه‌ك
بابه‌ت نا. وه‌ك بابه‌ت به‌بێ بوونی ئیوثیفرۆ، وه‌ك ئه‌وی دی،
دایه‌لۆگه‌که هه‌لومه‌رجی بوونی نه‌ده‌بوو. ئیوثیفرۆ
کراوه‌ته به‌هانه‌و ( بابه‌تی)
object
ی دایەلۆگهکه، واته بابه‌تی پرس و شرۆڤه فه‌لسه‌فییه‌که.
ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ به ناوی ئیوثیفرۆ وه ناو نرابێ.
لای سۆكرات (نه‌زانین) گرنگه. ده‌بێ نه‌زانین بدۆزینه‌وه‌و
بیهێنینه زمان و، تا ده‌توانێ و بڕ ده‌کا هێزو نیاز‌و
خواسته‌کانی بدرکێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بنکۆڵی بکه‌ین،
ههڵیتهکێنین، بیکه‌ینه میکانیزمێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی خۆی.. ئه‌وسا، ته‌نیا ئه‌وسا، ده‌شێ ئێمه شتێ
ده‌رباره‌ی ڕاستیی زانین بزانین.
وه‌ك چۆن ئه‌حمه‌دی خانی (مهم و زینی) کردۆته (به‌هانه) بۆ
وتنی ئه‌و شتانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ بیانڵێ- به‌ڵام دیاره له
ئاستێکی به‌رزتر و بهڕێزتردا، سۆکراتیش (ئیوثیفرۆ) و
چیرۆکه‌که‌ی ده‌کاته به‌هانه بۆ بهدهنگهێنان و ڕاکێشان و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیره باوه‌کانی ده‌سه‌ڵات. ئیوثیفرۆ به
ڕواڵه‌ت ئه‌وی دیکه نییه، به ڕواڵه‌ت ئه‌ویش له به‌ره‌ی
سوکراته، ئه‌ویش ڕه‌خنه‌گرێکی بیری ده‌سه‌ڵاته و نوێنه‌رێکی
کردارە چاك و پهسهنهکانه.. سۆکرات هه‌رگیز ناڵێ ئه‌وه وا
نییه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ بزانێ چۆن وایه، بیر کردنه‌وه‌ی
ئیوثیفرۆ تا چه‌ند بڕ ده‌کا، یان ڕاستتر چۆن بیر ده‌کاته‌وه،
چۆن ئه‌وه ده‌زانێ که ده‌یزانێ، چۆن ئاخاوتن ده‌کا، چۆن
لۆجیك و دایله‌کتیك بۆ پاڵپشتی ئاخاوتنه‌کانی به کار دێنێ.
ئیوثیفرۆ خۆی هاتۆته دادگا تا باوکی خۆی به گرت بدا.
2- دایه‌لۆگه‌که به‌وه ده‌ستپێده‌کا که بوونی سۆکرات له
به‌رده‌م دادگادا سه‌رنجی ئیوثیفرۆ ڕاده‌کێشێ و پرسیاری
ئه‌وه‌ی لێ ده‌کا: بۆچی وازی له وه‌رزشه‌کانی هێناوەو له
به‌رده‌م دادگا که‌وتووه؟ ئایا (کێشه‌ی یاسایی) هه‌یه؟
(کێشه‌ی یاسایی) ده‌بێته کلیلی چوونه ناو باسه‌که‌وه.
دیاره ده‌زانین سۆکرات بۆیه له به‌رده‌م دادگایه، چونکه
تاوانبار کراوه: تاوانی گه‌وره‌ی دراوه‌ته پاڵ. وه‌ڵامه‌که‌ی
سۆکرات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سروشتی میتۆدیی و مۆرالیی، واته
ڕێباز و ڕه‌وشتی، دایه‌لۆگی سوکراتیی ده‌رده‌خا: باوه‌رهێنان
به ئه‌وی دیکه، قبوڵکردنی ڕه‌خنه و بۆچوونی جیا گه‌ر چی
بگاته ئاستی تاوانبار کردنی خه‌ته‌رناك. له ئه‌نجامی چه‌ند
پرسیار و وه‌ڵامی سه‌ره‌تادا، سۆکرات ڕوونی ده‌کاته‌وه که:
1- که‌سێك بە ناوی میلیتۆس چۆته لای ده‌سه‌ڵاتدارانی شار و
(خه‌به‌ری) یان (ڕاپۆرتی) له سۆکرات داوەو به‌وه تاوانباری
کردووه که (ڕه‌وشتی گه‌نجه‌کان خراپ ده‌کا).
2- سۆکرات به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانبارکردنه گه‌وره‌یه
هه‌ڵناچێ، به‌و گه‌نجه‌دا ههڵناشاخێ، ناکه‌وێته به‌رگری له
خۆی و هێرشکردنه سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ی. ئه‌مانه دایه‌لۆگ
دروست ناکه‌ن، ئه‌مانه دژه دایهلۆگن. به پێچه‌وانه‌وه،
سۆکرات ئه‌و به کوڕێکی زیره‌ك و وریا داده‌نێ که ده‌رکی
به‌وه کردووه که سۆکرات به (نه‌زانیی) خۆی، ڕه‌وشتی
نه‌وه‌ی تازه خراپ ده‌کات. واته لێره‌دا سۆکرات دژه‌که‌ی به
زانا و خۆی به نه‌زان ناو ده‌بات. ئه‌و زیاتر ستایشی کوڕه‌که
(میلیتۆس) ده‌کا که به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌یه یه‌که‌مجار
گه‌نجان له کاریگه‌ریی خراپ رزگار بکا، وه‌ك چۆن وه‌رزێر
تازهنهمام له بژار و د‌رك و داڵ پاك ده‌کاته‌وه واته
لێره‌شدا خۆی به بژار و گیاکه‌ڵه‌ی زیانبه‌خش- هه‌ڵبه‌ت له
ڕوانگه‌ی (ئه‌وی دیکه)ه‌وه- داده‌نێ! بۆیه پێویسته
یه‌که‌مجار ئه‌و (بژار) بکرێت، واته لابدرێت و له‌کۆڵ
بکرێته‌وه تا یه‌که‌مجار (لاوان) له کارلێکردنی خراپی ئه‌و
رزگار بن، ئه‌وسا هه‌ڵبه‌ت میلیتۆس و که‌سانی پاڵپشتی،
به‌رنامه‌شیان ده‌بێ چۆن (گه‌وره‌کانیش) له بیر و باوه‌ڕی
خراپ بپارێزن. ئه‌نجام چاکه و خۆشی و قازانجی بێ ژومار بۆ
شاره‌که ده‌بێ و که ئه‌مه پاکانه‌ی ئایدۆلۆجی ده‌سه‌ڵاته
بۆ هه‌موو سزا و یاسایەك.
سۆکرات به‌م شێوه کێشه‌که‌ی خۆی (case)
ده‌رده‌بڕێ چونکه:
1- باوه‌ڕی به (جیاوازیی) هه‌یه. جیاوازیی ده‌بێته بناغه‌ی
بۆچوونی جیاواز، بناغه‌ی دایه‌لۆگ، بناغه‌ی گه‌ڕان و پشکنینی
ئازاد به شوێنی ڕاستییدا..
2- میلۆتس گه‌نجێکه و هه‌ستی به لێپرسینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
کردووه، له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه گه‌یوه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته
که سۆکرات به کردار و ڕه‌فتاره‌کانی به‌هاکانی کۆمه‌ڵ و
ڕه‌وشتی گه‌نجان تێكده‌دات. بۆیه ئه‌مه ده‌سپێشخه‌رییه،
کاره، چالاکییه، به‌رپرسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌مه زۆر
باشتره له‌وه‌ی که‌س هه‌ر هیچ نه‌کات! بۆیه میلیۆتس شایانی
ئه‌وه‌یه ستایشی بکرێ که (په‌یامی ژیانی به کارێکی ئه‌وا
هیوا به‌خش) دەست پێکردبێ.
3- بێگومان چونکه هه‌موو ئه‌مانه مانای تاوانبارکردن و له
ئاکامدا له ناوبردنی سۆکراته، لێره‌دا ئایرۆنییهك
(پێچماناییهك) له قسه‌کانیدا هه‌یه. سۆکرات بۆیه‌ش به‌و
چه‌شنه کێشه‌که‌ی ده‌خاته ڕوو، چونکه یه‌که‌م: ده‌زانێ که
میلیۆتس له دادگادا ده‌یخاته ڕوو. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێ
بزانێ په‌رچه‌کرداری گوێگرانی وه‌ك ئیوثیفرۆ، چ ده‌بێ.
دووه‌م: ئه‌مه گرنگتره: ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌رامبه‌ره‌که‌ی خۆی-
لێره‌دا میلیۆتس و ئیثیفرۆ- ببنه خاوه‌ن زانیاری ته‌واو و
هه‌موو لایه‌ن
و رێکار و ئاکامی پرسه زانگەییەکان بزانن.
ده‌یه‌وێ زانین بداته به‌رامبه‌ره‌که‌ی و خۆی له
(نه‌زانین)ه‌وه ده‌ستپێبکا، هه‌ق بداته به‌رامبه‌ره‌که‌ی و
بۆ خۆی بۆ سه‌لماندنی (هه‌ق)ی خۆی ئاخاوتن بکا، ده‌یه‌وێ
به‌رامبه‌ره‌که‌ی بۆ سه‌ره‌تا و پرۆسه‌ی ئاخاوتنی فه‌لسه‌فیی
دایهلۆگیی ڕابکێشێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی (خۆ)،
(خود) وه‌ك خاوه‌ن کێشه لای ئه‌و گرنگ نییه، پرسی (ڕاستی)
لای ئه‌و گرنگە. پرسی ڕاستیش ئه‌و پرسه نییه که كێ ڕاسته و
کێ هه‌ڵه‌یه، کامه‌یه ڕاستییه‌که و کامه‌یه هه‌ڵه‌که!
ئه‌مه بۆچوونی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌مه کارێکه، ئه‌نجامێکه به
زۆره‌ملێیی ده‌کرێ، به بڕیاری دادگا، به فه‌رمانی حاکم و
ده‌سه‌ڵاتدار، به ئامۆژگاریی و فه‌توای پیاوی ئاینی. به‌ڵام
بۆچوونی عه‌قڵیی، هۆشمه‌ندیی، زانگه‌ریی ئازاد ئه‌مه نییه.
به‌و بۆچوونه (ڕاستی) ئاکامێك نییه له شوێنێک بێ پێی
بگه‌ین، له شوێنێ شاردرابێتهوهو بیدۆزینه‌وه، په‌یامێك بێ
له سهرەوهوه بۆمان بێ. ڕاستیی ته‌نیا ڕاستیی
تێكگهیشتنمانه له یه‌کتر، واته له‌و زمانه‌ی ڕۆژانه بۆ
لێکدانه‌وه و پاکانه‌ی کاره‌کانمان به کاری ده‌هێنین، واته
له ئاکامدا تا چ ئاستێ هۆشیاریی و ئاماده‌یی و حه‌وسه‌ڵه و
توانستمان هه‌یه ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی بیر و کۆزانه‌کان
بگه‌ینه ئه‌نجام و ئامانجی مێشكشتنهوه، چه‌واشه‌کردن، به
ههڵهبردن، خۆ دزینه‌وه له ڕاستی، داپه‌ڵۆسینی بیر
کردنه‌وه‌ی ئازاد و کوشتنی عه‌قڵ و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی، تێدا
نه‌بێ. بۆیه سۆکرات، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕسته‌یه‌ك سه‌باره‌ت
به کێشه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئیوثیفرۆ ده‌گۆڕێته‌وه: یه‌کسه‌ر
ده‌چێته سه‌ر کێشه‌که‌ی ئیوثیفرۆ: ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی
هاندانی ئیوثیفرۆ تا کێشه‌که‌ی خۆی تێ‌بگا و بیناسێنێ، ئه‌ویش
ده‌رفه‌تی فێربوونی هه‌بێ. ڕاستییه‌که‌ی به به‌کارهێنانی
ئیوثیفرۆ- و شێوه‌ی بیر کردنه‌وه و باوه‌ڕ هێنان و کارکردنی،
سۆکرات هه‌وڵ ده‌دا ته‌واوی کۆبه‌ندی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵبوه‌شێنێ. به‌ڵام ئایا ئیوثیفرۆ نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاته؟!
ئیوثیفرۆ نوێنه‌ر و به‌رجه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات نییه. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه و
باوه‌ڕهێنانه ساوێلکانهوه خۆی دروست کردووه و خۆی به‌رهه‌م
دێنێته‌وه و یاسا و ڕێسای خۆی ده‌سه‌پێنێت.
|