رۆژی 9.7.2006 که‌ناڵی ئاسمانی رۆژ تیڤی،له به‌شی پرۆگرامی
هه‌ورامیدا،کاک ئازاد،رێزدار مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانی
که‌سایه‌تی و رۆشنبیری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بانگهێشت کردبوو.
به‌رنامه‌که به‌گشتی قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر رۆڵی ناوچه‌ی
هه‌ورامان له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌کانی کوردستاندا.له ئێستاشدا
بایه‌خنه‌دانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌م ناوچه‌یه‌و فه‌رامۆشکردنی
به‌قه‌ولی ئه‌وان(زمانی هه‌ورامی)و کۆمه‌ڵێک گله‌یی و
گازندهیتر.....
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی من بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌دا،زاری
هه‌ورامی وه‌ک زمان ده‌هاته ناساندن.له‌ته‌واوی
به‌رنامه‌که‌دا،کاک ئازاد وه‌ک پێشکه‌شکه‌ری
به‌رنامه،له‌جیاتی زاری هه‌ورامی هه‌میشه ده‌یوت زمانی
هه‌ورامی!
بۆ ته‌ئکید له‌سه‌ر قسه‌کانیشی کاک ئازاد وتی:بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر که‌سێک له من بپرسێت تۆ به چ زمانێک قسه
ده‌که‌یت؟ده‌ڵێم به‌زمانی هه‌ورامی، به مامۆستا ئه‌نوه‌ری
سوڵتانیشی وت:ئه‌گه‌ر که‌سێکیش له تۆ بپرسێت به‌چ زمانێک
قسه‌ده‌که‌یت تۆش ده‌ڵێیت به زمانی سۆرانی!
له‌وه‌ش واوه‌تر مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانی ده‌یوت:تا ئێستا
بۆمان مه‌علوم نییه که شێوه ئاخاوتنی هه‌ورامی زمانه یا
زاراوه‌یه و باشتروایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ زمانزانان
وازلێبهێنین.
له‌سه‌رینی ئه‌و قسانه که زۆر لام سهیربوون ،چه‌ند
هه‌وڵمدا،په‌یوه‌ندی به‌به‌رنامه‌که‌وه بکه‌م مه‌خابن بۆم
وه‌رنه‌گیرا. هه‌ندێک که‌س به‌شداری به‌رنامه‌که بوون،یه‌ک
له‌وانه هونه‌رمه‌ند تارا جاف بوو.ئه‌ویش زۆر سه‌یر ئیعجابی
به‌قه‌ولی خۆی بۆ سیحری زمانی هه‌ورامی ده‌ربڕی،به‌وه‌ی که
به‌کاک ئازادی وت:زمانێکی زۆر سیحراویتان هه‌یه،داواتان
لێده‌که‌م بیپارێزن!
گه‌رچی بۆ هونه‌رمه‌ندێکی کورد جێی گله‌ییه که زمان و
زاراوه‌یه‌کی کوردی لێکجیانهکاتهوه.به‌ڵام کاره‌سات و
گوناهی گه‌وره له‌وه‌دایه،که‌سێکی وه‌ک مامۆستا ئه‌نوه‌ری
سوڵتانی،که که‌سێکی رۆشنبیر‌و خاوه‌نی چه‌ندین کتێب بێت و
تائێستا بۆی مه‌علوم نه‌بێ که شێوه ئاخاوتنی هه‌ورامی ئاخۆ
زمانه یا دیالێکت! بیانووی ئه‌وه‌ش که نازانرێ ئاخۆ شێوه
ئاخاوتنی هه‌ورامی زمانه یا شێوه‌زار، به‌قه‌ولی ئه‌وان
گوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
تا ئێستا
زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی نییه!
ئاخر نه‌بوونی زمانی یه‌کگرتووی کوردی چ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌وه‌وه هه‌یه گومان بخرێته سهرشێوهزارێک و به زمان
بچوێندرێت یا بکه‌ویته گومانه‌وه ئاخۆ ئه‌و شێوه ئاخاوتنه
زمانه یا شێوه‌زار!
گه‌رچی کاک ئازاد له به‌رنامه‌که‌یدا،جه‌ختی له کوردبوونی
هه‌ورامییه‌کان ده‌کرده‌وه،به‌وه‌ی که وتی:هیچ هه‌ورامییه‌ک
نییه خۆی به کورد نه‌زانێ،به‌ڵام ناوه‌ڕۆک و ماهیه‌تی
به‌رنامه‌که به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا نیشاندهدهرا که شێوه
ئاخاوتنی هه‌ورامی وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌کرا.
من تائێستا شتیوام له هیچ که‌سێک نه‌بیستووه که به
شێوه‌زاری سۆرانی قسه‌بکات و بڵێ من به زمانی سۆرانی
قسه‌ده‌که‌م،بگره ده‌ڵێ به دیالێکتی سۆرانی
قسه‌ده‌که‌م.دوژمنانی کورد له‌مێژه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که
ناوی کورد بسڕنه‌وه.ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌وان تا راده‌یه‌ک کاری
خۆیکردووه،بۆ نموونه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له کوردێکی یه‌زیدی
بپرسه تۆ چیت؟بێ سێ‌و دوو ده‌ڵێ:ئه‌ز ئێزیدیمه،ناڵێ ئه‌ز
کوردم،یا عه‌له‌وییه‌ک ده‌ڵێ ئه‌ز عهلهویمه.له کاتێکدا
یه‌زیدیبوون و عه‌له‌ویبوون ئه‌مانه دینن یا مه‌زهه‌بن نه‌ک
نه‌ته‌وه‌ن.مه‌سه‌له‌ی دین و نه‌ته‌وه لای ئه‌مانه تێکه‌ڵ
کراوه‌و فه‌زڵی ئینتیمای دینی دراوه به‌سه‌ر کوردبووندا،
ئه‌مه یه‌کێکه له کێماسییه سه‌ره‌کییه‌کان .به‌هانه‌ی ئه‌م
خۆجیاکردنه‌وه‌و رهنجانهشیان گوایه ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌یه
که کوردانی موسڵمان لێیان کردوون.ئه‌م حاڵه‌ته لای کوردانی
عه‌له‌وی زۆر خراپ ره‌نگی رشتووه،سیاسه‌تی تورک به شێوه‌یه‌ک
کاریگه‌ری له‌سه‌ر داناوون ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ئینتیمایان بۆ
کورد زۆر لاوازه یا هه‌ر نییانه.له چوارچێوه‌ی ئه‌م
سیاسه‌ته‌دا،له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌رمینیا،که له زووه‌وه
رادیۆ‌و رۆژنامه به‌زمانی کوردی هه‌بووه‌و ده‌رچووه،به‌م
دواییانه رادیۆی کوردی ئه‌رمینیا به‌شکراوه له نێوان
یه‌زیدی وکورددا وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌زیدییه‌کان کورد نه‌بن.*
قسه‌کردن له‌سه‌ر شێوه ئاخاوتنی هه‌ورامی و نیشاندانی وه‌ک
زمان،ئه‌مه بۆخۆی خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوه له کورد‌و
زمانی کوردی،دوژمنانی کورد زه‌مه‌نێکه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
شێوه‌زاره‌کانی کورد وه‌ک زمانی سه‌ربه‌خۆ پیشانبده‌ن وئه‌و
شێوه‌زارانه له زمانی کوردی و خه‌ڵکه‌که‌شی له جه‌سته‌ی
خاکی کوردستان داببڕن.
کاک ئازاد‌و مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانی پێبزانن یا نا،قسه‌یان
له‌سه‌ر کارێکی زۆر مه‌ترسیدار کردووه.کارێک دوژمنانی کورد
له‌مێژه پیلانی بۆ ده‌گێڕن.ئه‌مه له‌کاتێکدایه،که ئێستا
شانسی کورد روو لهکرانهوهیه و ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری
جیۆگرافیای ناوچه‌که هه‌یه‌و خه‌ریکه جۆره یه‌کیه‌تییه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی لهناڤبهری کوردان چێده‌بێ.بۆیه دوژمنانی ئێمه
که‌وتوونه‌ته خۆ،ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی سه‌ربازی بۆیان نه‌کرێ
به‌جه‌نگی ساردی وه‌ک شێواندنی فه‌رهه‌نگ و کلتورو کۆنترۆڵی
بازاڕ‌و له‌هه‌زار سهریترهوه که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی چ
ئه‌زموونی باشوور‌و چ ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له پارچه‌کانیتر که
له گه‌شه‌کردندان.هه‌موو ئاگادارین ئه‌مڕۆ چۆن دوژمنانی کورد
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که یه‌زیدیه‌کان ،شهبهکییهکان و
کورده فه‌یلییه‌کان له کورد داببڕن و به‌نه‌ته‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆ له‌قه‌ڵه‌میان بده‌ن،بۆ ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک خۆفرۆش
وبهکرێگیراویان به‌وکاره راسپاردووه.به‌داخه‌وه کاریگه‌ری
ئه‌مه‌شمان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا بینی که به
جیا له کورد دابه‌زین.
بڕواناکه‌م چ کاک ئازاد‌و چ مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانیش له‌و
ره‌وشه‌ی ئێستا له‌سه‌ر کورد‌و له ناوچه‌که ده‌گوزه‌رێ
بێئاگابن.بۆیه له ئێستادا،قسه‌کردن له‌سه‌ر بابه‌تی له‌و
چه‌شنه زۆر هه‌ستیاره ولێپرسراوێتییهکی مێژوویی و ئه‌خلاقی
ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هه‌رکه‌سێک که به‌وجۆره کارانه
راده‌بێ،ده‌ست بردن بۆ کاری له‌و بابه‌ته مایه‌ی هه‌ڵوێسته
له‌سه‌رکردن و هه‌زارو سه‌د گومانه!. دیاره پیشاندانی
بچوکترین هه‌ڵه‌و قڵشت له زمانی کوردی و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی‌دا،راسته‌وخۆ خزمه‌تی دوژمنان ده‌کات و مێژووش له‌که‌س
نابوورێ!
دیاره پێکهێنانی زمانێکی یه‌کگرتوو بۆ کورد پێویستییه‌کی
حه‌تمییه،به‌ڵام هه‌روا کارێکی ئاسانیش نییه،کۆسپ
وته‌گه‌ره‌ی زۆری تێدایه.منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م که پێی
وایه ده‌وڵه‌ت زمانی ستاندارد درووست ده‌کات.پێویسته له
درووستکردن و پێکهێنانی زمانێکی یه‌کگرتوودا،سوود له چه‌ندێتی
زاراوه‌کان وه‌ربگیرێت.پێموانییه کارێکی هێند ئاسان بێت،ئه‌و
هه‌موو شێوه‌زاره له یه‌ک زمانی یه‌کگرتوودا
کۆبکرێته‌وه،چونکه ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ره‌نگه کارێکی مه‌حاڵ
بێت،بێگومان کاتێکی زۆریشی ده‌وێت.به‌بڕوای من ده‌کرێ که‌م تا
زۆر سوود له زاراوه‌کان وه‌ربگرین،له ئێستادا،که هه‌ردوو
زاراوه‌ی سۆرانی و کرمانجی تا راده‌یه‌ک ده‌قیان گرتووه،له
رووی نووسین و خوێندنه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌وه،بۆیه ده‌کرێ و
ده‌توانرێ له‌و دوو دیالێکته شێوه زمانێکی تێکه‌ڵی خوێندن و
نووسین پێکبهێنرێت.کارێکی وا له‌گه‌ڵ تێپهربووونی
کاتدا،ده‌توانێ جێکهوتهبێ.
کاک ئه‌نوه‌ری سوڵتانی پێیوایه،گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بایه‌خی
به شیوه ئاخاوتنی هه‌ورامی نه‌دا،ئه‌وه غه‌در له
هه‌ورامییه‌کان ده‌کات وئیدی دوژمنانیش هه‌ر ئه‌و غه‌دره‌یان
کردووه،که رێگه‌یان به خوێندن و نووسینی هه‌ورامی
نه‌داوه.نه‌ک هه‌ر ئه‌وه،به‌ڵکو داواش له هه‌ورامییه‌کانی
ئێران ده‌کات،که فشار بخه‌نه سه‌ر رژێمی ئیسلامی ئێران
که رێگه به خوێندن و نووسینی هه‌ورامی بدات .
خوێنه‌ر یا بیسه‌ر،کاتێک گوێبیستی ئه‌م قسانه ده‌بێت،ته‌واو
هه‌ست به‌وه ده‌کات،که مامۆستا سوڵتانی ده‌یه‌وێت شیوه‌زاری
هه‌ورامی وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ پیشانبدات.که‌واته لێره
شێوه ئاخاوتنی هه‌ورامی تایبه‌تمه‌ندی
زمانێکی سه‌ربه‌خۆی پێدرا.ئه‌م داواکارییه هیچی که‌متر نییه
له داواکاری تورکمان و کلدان و ئاشورییه‌کان.
من داواکاریه‌کی له‌وجۆره‌ی به‌ڕێز سوڵتانی سه‌باره‌ت به هه‌ر
شێوه‌زارێکی زمانی کوردی به کوفری موتڵه‌ق ده‌زانم.تورکمان و
ئاشووری وکلدانهکان هه‌قی خۆیانه گه‌ر داواکاری وایان
هه‌بێت،چونکه میلله‌تی سه‌ربه‌خۆن،به دڵنیاییه‌وه خاوه‌نی
زمانی سه‌ربه‌خۆشن.من نه‌مبیستووه‌و نازانم تا ئێستا له‌کوێی
دونیادا بووه،ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو خۆی به‌به‌شێک له خاک و
زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دانابێت و داوایکردبێ به‌شێوه‌ی ناوچه‌یی
خۆی بخوێنێت و بنوسێت.له 22وڵاتی عه‌ره‌بیدا،که هه‌ر
هه‌موویان یه‌ک زمانی خوێندن و نووسینیان هه‌یه،که‌زمانی
(قورئانه)و به(فصحی)ناوده‌برێ.له‌کاتێکدا هه‌ر وڵاته و
تاڕاده‌یه‌ک شێوه‌ی قسه‌کردنیشیان جیاوازه،به‌ڵام هیچ یه‌ک
له‌و وڵاتانه نه‌هاتوون زمانی فصحی وه‌لا بنێن و شێوه‌زاری
ناوچه‌یی یا هی خودی وڵاته‌که به‌کاربهێنن.سه‌رباری خوێندن و
نووسین به زمانی قورئان له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌دا،به‌ڵام
هیچ کام له‌و وڵاتانه‌ش شێوه‌زاره‌که‌ی خۆیان ون نه‌کردووه
،وه‌ک مامۆستا سوڵتانی تێیگه‌یشتووه،گه‌ر شێوه‌زارێک ببێته
زمانی یه‌کگرتووی میلله‌تێک ئه‌وه ئیتر شێوهزارهکانیتر
له‌ناوده‌چن.
مامۆستا سوڵتانی دیاره ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاونه‌گرتووه که
دوژمنانی کورد سه‌دان ساڵه،نه ته‌نیا رێگه‌یان به خوێندن و
نووسینی زمانی کوردی نه‌داوه،به‌گره زۆر دڵڕه‌قانه بۆ
چه‌ندین ده‌یه زمانی قسه‌کردنیشیان له ملیۆنان مرۆڤی کورد
قه‌ده‌غه‌کردووه.به‌ڵام ئه‌و میلله‌ته زمان و کلتورو
فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی خۆی هه‌ر پاراستووه.راسته ئه‌و
سیاسه‌ته دڕنده‌یه کاریگه‌ی زۆری خۆی جێهێشتووه،وه‌لێ هه‌ر
نه‌یتوانیوه میلله‌تێک سه‌رله‌به‌ر بسڕێته‌وه.
خاڵێکی‌تر که مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنه ئه‌وه‌یه که
دوژمنانی کورد،به‌درێژایی سه‌دان ساڵ زمانی خۆیان به‌سه‌ردا
فهرزکردووین،جگه له زمانی فارسی بێئه‌وه‌ی هیچکام له
زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی هیچ نزیکی و خزمایه‌تییه‌کیان
له‌ڕووی بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌وه به زمانی کوردییه‌وه
هه‌بێت.به‌شی زۆرینه‌ی کوردان له‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ریا
دابه‌شبوون فێری ئه‌و زمانانه بوون.باشه فێربووبی
شێوه‌زارێكی زمانی کوردی ئاسانتره یا زمانێک که هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به زمانی کوردییه‌وه نییه؟ که‌وایه بۆ
ده‌بێ له کردنی شێوه‌زارێک به زمانی خوێندن و نووسینی
میلله‌تێک هێنده که‌م حه‌وسه‌ڵه بین و ئه‌مه به غه‌در
بزانین! من بۆ خۆم سه‌پاندنی هه‌ر شێوه‌زارێکی کوردی به‌سه‌ر
میلله‌تی کورددا زۆر به‌ڕه‌واتر ده‌زانم له سه‌پاندنی هه‌ر
زمانێکی تر!
تا ئێستا له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کیشدا،که له‌سه‌ر زمانی کوردی
نووسراوه چ له لایه‌ن نووسه‌رانی کورد و رۆژهه‌ڵاتناس
ودڵسۆزانی کورده‌وه،نه‌مدیوه یا نه‌مبیستووه یه‌کێک له
شێوه‌زاره‌کانی کورد به زمان ناوبرابێت.مه‌گه‌ر ئه‌و
قه‌ڵه‌مه به‌کرێگیراوانه نه‌بێت که بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراو
له‌لایه‌ن شۆفێنیسته قین لهدڵهکانهوه دژ به خاک،
مێژوو،زمانی کوردی ده‌نووسرێن .ئه‌وانه مه‌به‌سته‌کانیان بۆ
خه‌ڵک و خوێنه‌ری کورد رۆشنه.تۆ بڵێی کاک ئازاد‌و مامۆستا
سوڵتانی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن رۆژانه له که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندن وسایتهکانی ئینته‌رنێته‌وه چۆن سووکایه‌تی به
مێژوو،زمان و مرۆڤی کورد ده‌کرێت!
*ئۆردوخانئ جه‌لیل،گوڵان،ژماره 557
|