هه‌فته‌یه‌که ئاڵۆزییه‌کی زۆر له گۆڕه‌پانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی هۆڵه‌نداوه دیاره، په‌رله‌مان،
حزبه‌کان،حکومه‌ته‌که، سیاسه‌تمه‌داران، خه‌ڵک، هه‌موو به
به‌رده‌وامی قسه‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هۆڵه‌ندا و
له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی. چه‌ند شه‌و تا یه‌ک و دوو به‌یانی
جه‌ده‌ل و هاوار هاواری په‌رله‌مانتاره‌کان به‌رده‌وام
بوو.
کێشه‌که
:
وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم وه پێشتریش نه‌ختێ باسمکرد له وتارێکمدا
ده‌رباره‌ی ئا‌یان هرسی ئه‌لی په‌رله‌مانتار له حزبی
لیبڕاڵه‌کان و به‌ڕه‌گه‌ز سۆمالی و وازهێنانی له په‌رله‌مان و
کارکردنی له ئه‌مریکا ، له ئه‌نجامی ئه‌و کێشه‌یه که
درووست بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری بیانی و نیشته‌چێبوون (ڕێتا
فردۆنک )، که وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌یان هرسی ئه‌لی زانیاری
هه‌ڵه‌ی داوه بۆیه ئه‌بێ ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندییه‌که‌ی
لێبسنرێته‌وه و به‌قسه‌ی ڤردۆنک، ئه‌یان هۆڵندی نه‌بووه.
ئه‌م بۆچوونه ڕقی زۆربه‌ی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی هۆڵه‌ندای
هه‌ستان.
1- له
په‌رله‌مان سه‌رۆکی حزبی چه‌پێ سه‌وز (هه‌لسما ) که
ئافره‌تێکی به‌توانایه، پێشنیارێکی پێشکه‌ش کرد بۆ به‌رده‌م
په‌رله‌مان که بخرێته ده‌نگدانه‌وه بۆ به‌کنارخستنی وزیری
بیانی و نیشته‌جێبوون ( ڕێتا فردۆنک) سه‌ر به حزبی
لیبراله‌کانه و به‌شداره له ده‌سه‌ڵات، ئه‌م پیشنیاره
پشتگیری کرا له‌لایه‌ن چه‌په‌کانه‌وه حزبی سۆسیالیست و حزبی
کرێکاران، به‌ڵام پیشنیاره‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو.
2- دوای
ئه‌م پێشنیاره ، لویزا ڤان در لان که سه‌رۆک لیستی حزبی (
دی 66) که حزبێکی بچووکی پێشکه‌وتنخواز و نیمچه لیبراڵه وه
به‌شداره له‌ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م خانمه‌یش پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد
که فردۆنک وه‌زیری نیشتچێبوون ده‌ست له‌کار هه‌ڵگرێ، به‌ڵام
ئه‌م مه‌رجی دانا، وتی: ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌کرێ ئێمه له
کابینه‌که ده‌رئه‌چین، مانای وایه حکومه‌ته‌که ئه‌روخێ وه
دوو وه‌زیر و یه‌ک سکرتاری وه‌زیریان هه‌یه. سه‌رۆک وه‌زیران
باڵکننده ڕازی نه‌بوو وه دی66 له حکومه‌ت هاتنه ده‌ره‌وه
و ئه‌مرۆیش هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیران نامه‌ی رۆخانی
حکومه‌ته‌که‌ی گه‌یانده
مه‌لیکه،
3-
فردۆنک وه‌زیری بیانی و نیشته‌چێبوون پێشتر سه‌رۆکی زیندان
بووه، ئافره‌تێکی تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ
په‌ناهه‌نده و بێگانه، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بوو به
وه‌زیر، له ناو حزبه‌که‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوو بۆ
سه‌رۆکی لیستی په‌رله‌مان دوای ئه‌م کێشه‌یه‌ی که بۆ ئه‌یان
ئه‌لی درووستکردبوو.
4- دی
66 ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبه بچووکه نه‌بوایه نه ئه‌توانرا
حکومه‌ت درووستبکه‌ن، حزبێکی ڕاڕایه و پێش 2 ساڵ داوای کرد
که سنوورێک دابنرێ بۆ مه‌لیکه له ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی
شاره‌وانییه‌کان.ئه‌م حزبه له سالی 66 له‌که‌سانێک سه‌ر به
حزبه سۆسیال دیمۆکرات و لیبڕاڵه‌کان درووست
بوو.
چه‌په‌کان
چه‌په‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسته له نه‌شوه‌ی
سه‌رکه‌وتنن دوای ئه‌و ئه‌نجامه باشه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا له
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی هۆڵه‌ندا، و زۆربه‌یه
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییان به‌ده‌ست هێنا، هه‌موو سه‌رۆکی
حزبه چه‌په‌کان به حزبی کڕێکاران وحزبی سۆسیالیست که
ڕادیکاڵترین حزبی چه‌په وه ساڵ له دوای ساڵ جێکه‌وته‌ی باشی
هه‌یه، وحزبی سه‌وزی چه‌پ، هه‌ر هه‌موویان پێان باشه که
هه‌لبژاردن بکرێ به زووترین کات،
یان
ماریانسن سه‌رۆکی حزبی سۆسیالست، که که‌سایه‌تییه‌کی مه‌حبوبی
هۆڵه‌ندایه وتی: ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تی خه‌ڵک نه‌بوو وه
ئه‌توانین وڵاتێکی باشتر درووست بکه‌ین، به‌ڕاستی ئه‌م
حکومه‌ته ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی هۆڵندای
به‌رته‌سک ئه‌کرده‌وه، له دژایه‌تی په‌نهانده که به‌قسه‌ی
خۆیان 26000 په‌ناهه‌نده هه‌تا ئێسته مافی مانه‌وه‌یان نییه
هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌لێدانه په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکه بۆ
چه‌واشه‌کردن،، دانانی ده‌یان ڕێگر له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی
ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندی، له بواری خوێندن ئه‌وا خه‌رجی خوێندن زۆر
گران بووه ده‌یان خۆپیشاندان کراوه دژی ده‌سه‌ڵات، بیمه‌ی
بێ‌کاری و بیمه‌ی ته‌ندرووستی خه‌ڵکی توشی ترسێک کردووه که
دواڕۆژێکی تاڕاده‌یه‌ک ترسناکی هه‌یه، به‌رزبوونه‌وه‌ی
بێ‌کاری، ناردنی سوپا بۆ عێراق و به‌رده‌وام ناردنی هێزی
سه‌ربازی بۆ ئه‌فغانستان،
چه‌په‌کان به تێگه‌یشتنیان له بارودۆخی هۆله‌ندا، هه‌ر
به‌رنامه‌یه‌کیان خستبێته ڕوو پێشوازی کراوه له لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه و به‌سه‌دان هه‌زار که‌س ئه‌هاتنه سه‌ر جاده‌کان
به بانگه‌وازێکی حزبه چه‌په‌کان به‌تایبه‌تی حزبی
سۆسیالیست. بۆێه هه‌ڵبژاردنیان پێ باشه و واده‌ر ئه‌که‌وێ
ئه‌مجاره چه‌په‌کان زۆرینه به‌ده‌ست بهێنن و حکومه‌ت
درووستبکه‌ن، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌که کاری هاوبه‌شیان
تاڕاده‌یه‌ک باش به‌ره‌وپێشه‌وه ئه‌چێت.
|