ئه‌کوژرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایان نییه پاره‌ی ماره‌یی
بده‌ن به مێرده‌کانیان.
براکریتی غۆبتا
تایبه‌تمه‌ندی نیوه کیشوه‌ری هیندی له‌وه‌دایه که شه‌ش ژن
پله‌و پایه‌ی به‌رز و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان گرته
ده‌ست، به هاتنی سیریمافۆ
باندرانیکا وه‌ک یه‌که‌م ژن که سه‌رۆک وه‌زیران بێت
له جیهاندا ده‌ستی پێ ئه‌کات تا بێ
نه‌زیر بۆتۆ وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتێکی
ئیسلامی وه ئه‌ندریا غاندی
کۆچکردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی هیند که به ژنی ئاسنین ناوبرا له
کیشوه‌ری ئاسیادا ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی یه‌ک
له دوای یه‌کی به‌نگه‌لادش، دواهه‌مینیان سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئێسته خالیده زیاء. به‌ڵام
وێڕای ئه‌م ڕێژه زۆره له ژنان که گه‌شتنه لووتکه‌ی
ده‌سه‌ڵات، ژنان له‌م به‌شه‌ی جیهاندا ڕوو به‌ڕووی شێوه‌ی
جۆراو جۆر ئه‌بنه‌وه له بێ به‌شیان له باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری به درێژایی سه‌دان ساڵ.
هه‌رچه‌نده خوێندن و نشونماکردنی ئابووری بووه هۆی باشکردنی
بارودۆخیان له هه‌ندێ شت، به‌ڵام ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه ته‌نها
له شاره‌کاندایه، به‌ڵام له ناوچه گوندییه‌کاندا بارودۆخی
ژنان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌موو ڕۆژێ ژنان ئه‌کوژرێن به‌هۆی
ماره‌ییه‌وه، کچانیش ئه‌فرۆشرێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ناکۆکییه‌کان یان بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی خێزان، لاقه ئه‌کرێن(
اغتصاب) و لێئه‌درێن له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه بگره
هه‌ندێکیان هێشتا له زگی دایکیانن و کۆرپه‌له‌ن ئه‌کوژرێن به
هۆی دیارده‌ی زینده به‌چاڵکردنی کچان که بڵاوه له هه‌ندێ
شوێنی
هیند.
زۆرێک
له‌و کاره ناپه‌سه‌ندانه‌ی که دژ به مافی ژنان ئه‌نجام
ئه‌درێ و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ژنان و رێکخراوه نا
حکوومییه‌کان ئاشکرا ئه‌کرێن به‌ڵام له ناوخۆ گرنگی پێ‌نادرێت.
موختار مای ئه‌و ژنه‌یه که
بووه یه‌کێک له ڕابه‌رانی مافی مرۆڤ له پاکستان و خودی خۆی
قوربانی لاقه‌یه( اغتصاب). په‌ژاره‌که‌ی له ساڵی 2002 ده‌ستی
پێ‌کرد ئه‌و کاته‌ی برا بچووکه‌که‌ی به‌وه تاوانبار کرا گوایه
مغازه‌له‌ی کچی یه‌کێ له بنه‌ماڵه ده‌ره‌به‌گه‌کانی کردووه
له ناوچه‌که‌دا. ( بنشیات) ( ئه‌نجوومه‌نی پیرانی دێ بۆ
ناوبژی ناکۆکییه‌کان) بریارێکی ده‌رکرد بۆ
موختار مای ئه‌بێ بڕوا بۆ لای
خێزانه‌که و داوای لێبووردن بکات له جیاتی براکه‌ی.
ئه‌وکاته‌ی گه‌شته خانووی خێزانه‌که، به‌رلێدان که‌وت و
لاقه‌کرا. پۆلیسیش ئاماده نه‌بوو شکاته‌که‌ی تۆمار بکات.
به‌ڵام کاتێ رێکخراوه فریاڕه‌سه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ناڕه‌زایان ده‌ربڕی ئیتر پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی کرده‌وه و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌شدار بوون له لاقه‌که ده‌ستگیرکران.
دوای 4 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه سه‌رۆکی پاکستان
په‌رویز موشه‌ڕه‌ف له 7 یولی
ده‌ستکاری یاساکانی سزادانی تاوانی کرد که ڕووبه‌ڕووی ژنان
ئه‌بوونه‌وه.
به‌پێی
یاساکان که په‌یڕه‌و ئه‌کرا له پاکستان پێش ئه‌وه (- که
سه‌رده‌می دیکتاتۆر جه‌نه‌ڕاڵی مردوو محه‌مه‌د زیاء ئه‌لحه‌ق
ساڵی 1979-) ئه‌توانرێ سزای له‌سێداره‌دان بده‌ن به‌رامبه‌ر
ئه‌و ژنانه‌ی که خیانه‌تی هاوسه‌ری ئه‌که‌ن و یاساکه‌ش ماوه
نادات بۆ ژنان به که‌فاله‌ت ده‌ربچن. ئێسته زیاتر له 6
هه‌زار ژن له زینداندان چاوه‌ڕێ
دادگاین.
له
هیندی ده‌رهاوسێیان به گوێره‌ی سه‌رژمێری نوێ که تۆمارگه‌ی
تاوان ئاشکرای کردووه، هه‌ر نیو کاتژمێرێک یه‌ک ژن تووشی
په‌لاماری سیکسی ئه‌بێ. به‌ڵام هه‌موو 75 خوله‌کێک ژنێک
ئه‌کوژرێ ئیتر چی له لایه‌ن مێرده‌کانیان بێت یان
خێزانه‌کانیان که ناسراوه به سووتاندنی بووک یان کوشتنی
ماره‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماره‌یی گونجاوی پێشکه‌ش مێرده‌که‌ی
نه‌کردووه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به مناڵان به‌رز
بووه‌وه تا 25 له سه‌د، کوشتنی کۆرپه‌له‌ی مێینه‌ش گه‌شته
ڕێژه‌ی 50 له سه‌د.
نامۆی
له‌وه‌دایه نیوده‌لهی پایته‌ختی هیند یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی
که که‌مترین نا ئه‌منه بۆ ژنان. له ساڵی 2004 له پایته‌خت
30 له سه‌د تۆمارکرا له تاوانی لاقه که ئه‌م ڕێژه‌یه له
35 شاری تر به‌رزتر بوو له وڵات‌دا. 457 حاڵه‌تی لاقه
تۆمارکراوه له شاره‌که‌دا له نێوان 1510 حاڵه‌ت که له
شاره‌کانی تردا ڕوویدا له ماوه‌ی چه‌ند
ڕۆژێکدا.
هیندیش
ڕووبه‌ڕووی ڕیسواییه‌ک بووه‌وه که دبلۆماسییه‌کئ سویسریان
له شوێنی ئۆتۆمبیله‌کاندا فڕاندو و له ناو سه‌یارکه‌یدا
لاقه‌کرا و له هه‌مان ڕۆژدا به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌ک
ده‌ستدرێژی کرده سه‌ر قوتابیه‌کی کج. هه‌ردوو ڕووداوه‌که له
ده‌لهی بوو، ڕووداوی لاقه له زانکۆکان و خه‌سته‌خانه‌کان
ڕوو ئه‌دات بگره له ڕیگه‌وبانه‌کاندا ژنان ئه‌فڕێنرێن.
دادگای به‌رزی هیندی له بڕیاڕێکی نوێ‌دا وتی نابێ
ئاگادارکردنه‌وه له لایه‌ن قوربانیانی لاقه‌کراوه‌وه ڕه‌ت
بکرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشکنینی پزیشکیش نه‌گاته
به‌ڵگه‌یه‌کی مادی بۆ ئه‌وه ده‌ستدرێژیانه. قوربانیانی
ده‌لاقه له هیند پاره وه‌رئه‌گرن که نزیکه‌ی 200 هه‌زار
ڕوبیه له شاره‌کاندا. حکومه‌تی هیندی ده‌ستیکردووه به
چاکسازی بۆ یاسای لاقه به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر په‌لامارێکی
سیکسی به‌رامبه‌ر ژنان به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی ئه‌وا به
ده‌ستدرێژی دائه‌نرێ. وا پێشبینی ئه‌کرێ ئه‌م یاسایانه ببێته
هۆی باشکردنی بارودۆخی ژنان به په‌یوه‌ست به تاوانی
لاقه‌کردن.
به‌ڵام
ئه‌مه به‌شیکه له‌کێشه‌که، تاوانی کوشتنی شه‌ره‌ف
دڵه‌ڕاوکێی درووست کردووه چی له ناوخۆ و چی له
نێوده‌وڵه‌تی. ژنانی پاکستانی ئه‌کوژرێن ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووی
خۆیان هاوسه‌ر په‌یدا بکه‌ن، یان ئه‌گه‌ر داوای
جیابوونه‌وه‌یان کرد که توندوتیژی به‌کار ئه‌هێنن یان
به‌رامبه‌ر پیاوانی خێزانه‌کانیان وه‌ستان، چونکه خێزانه‌که
ئه‌مه به دژایه‌تی شه‌ره‌فی
دائه‌نه‌ن.
سامیه عومران
ژنێکه
ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌و 10 ساڵه زه‌واجی کردووه داوای
جیابوونه‌وه‌ی کرد له مێرده‌که‌ی که به توندوتیژی ناوبانگی
ده‌رکردبوو. خێزانی سامیه‌ش
دژی ئه‌و جیابوونه‌وه وه‌ستان که هه‌وڵدانی بۆ جیابوونه‌وه
وه‌ک ئیهانه‌کردن و سه‌رشۆڕیه بۆ خێزانه‌که‌ی، دایکی له‌گه‌ڵ
پیاوێکدا گه‌شته نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌که، یه‌کسه‌ر سامیه
کوژراو و هیج که‌سیش ده‌ستگیر نه‌کرا له کوشتنی
ژنه‌که.
به
گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی پاکستان، 1000 ژن
کوژراوان به‌ناوی( کوشتنی شه‌ره‌ف) ئه‌مه ته‌نها ساڵی پار.
له مارسی ساڵی 2004 یاسای پاکستانی ئه‌م جۆره تاوانانه به
کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست دانرا.به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که بکوژن
سزا نادرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا ڕێگه ئه‌دات به‌وانه‌ی ئه‌م
جۆره تاوانانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌ست بکه‌ن به سوڵح له‌گه‌ڵ
خێزانی قوربانییه‌که.
زۆربه‌ی ئه‌و هاوسه‌ری درووستبوونه ته‌قلیدییه چی له هیند
و چی له پاکستان له ڕیگه‌ی خێزانه‌کانه‌وه ئه‌بێ،
به‌ده‌گمه‌ن زه‌واج ئه‌کرێ له سه‌ر خۆشه‌ویستی لایه‌نێک
له‌گه‌ڵ ئه‌و لاینه‌که‌ی تر. له مانگی مه‌یی ڕابردوو کچێکی 9
ساڵیان ما‌ره بڕی له ڕێگه‌ی په‌یمانێک که له‌نێوان
خێزانه‌که‌ی و خێزانی ئه‌و که‌سه که به‌زۆر کچه‌که‌یان ڕازی
کرد تا زه‌واجی له‌گه‌ڵ بکات، ناوبراو له به‌رده‌م دادگایی
خێزاندا له پاکستان ده‌رکه‌وت. دوای ئه‌وه‌ی که
داواکارییه‌کی پێشکه‌ش دادگا کرد بۆ دادگای کردنی باوکی و
مێرده‌که‌ی به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، چونکه بۆ
چارسه‌رکردنی کێشه‌ی خێزانی ئه‌ویان ما‌ره بڕیه‌وه. ئه‌م
جۆره له هاوسه‌ری درووستبوونه ناسراو بوو به ( فانی) به
نا یاسایی دانرا له سه‌ره‌تای ساڵی 2005، دوای ئه‌وه‌ی که
کچێک‌یان ما‌ره بڕی ته‌مه‌نی له 12 ساڵ گه‌وره‌تر نه‌بوو
به‌رامبه‌ر 3 گامێش بۆ پیاوێکی 60 ساڵ. یاسای پاکستانی ئه‌م
جۆره زه‌واجانه سزا ئه‌ده‌ن به 10 ساڵ زیندنانی به‌ڵام
هه‌تا ئێسته که‌س به‌وه تاوان بار نه‌کراوه( ته‌نها
یاسایه). هه‌رچه‌نده ( فانی ) بڵاو نییه له هیند به‌ڵام
کیژۆڵه بچووکه‌کان ئه‌فرۆشرێن به‌رامبه‌ر پاره.
سامۆ ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو
ئه‌و کاته‌ی به 10 هه‌زار ڕۆپییه فرۆشتیانه
جارنیل سینغ که ژنه‌که‌ی
نه‌مابوو و 20 ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌رز
له‌سه‌ر خێزانه‌که‌ی. که‌سێک وتی که خۆی سه‌رپه‌رشتی کیژۆڵه
هه‌ژاره بچووکه‌کان ئه‌کات و له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی هینده
ئه‌یانهێنێ بۆ فرۆشتن، کچه‌کان له کاتی دروێنه‌دا زۆر ئه‌بن
ئه‌و کاته‌ی که هه‌ژاره‌کان له ناوچه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانه‌وه
دێن بۆ ده‌لهی بۆ کاری کشاوه‌رزی. و وتی: هه‌ندێ له پیاوان
ئاره‌زووی ئه‌وه ئه‌که‌ن ژناکانیان یان کچه‌کانیان بفرۆشن به
بڕی 5 هه‌زار بۆ 7 هه‌زار ڕوپیه که ئه‌کاته ( 110 دۆلار بۆ
160 دۆلار) پاشان ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵ به بێ ئه‌وه‌ی
پێویستی وایان لێ بکات که کار بکه‌ن له کێڵگه‌کاندا. نرخی
کچان له ولایه‌ته‌که‌دا له نێوانی 4 هه‌زار تا 30 هه‌زار
ڕوپیه که ئه‌کاته 88 دۆلار بۆ 660 دۆلار. گرنگیدان به
ڕۆشنبیری کۆران زۆرتر له کچان، وای کردووه له زۆر له
ولایه‌ته‌کانی هیندی باکوور وه‌ک ( هاریانا) و ( بنجاب) و (
ڕاجستان) ڕێژه‌ی نێر له مێ زۆرتر بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌کی گونجاو نییه له ژنان، بۆیه پیاوان پاره
ئه‌ده‌ن به هه‌ندێ که‌س بۆ ئه‌وه‌ی ژنیان بۆ بهێنن بۆ زه‌واج
و کارکردن له کێڵگه‌کانیاندا. دادگای باڵا بڕیاڕێکی ده‌رکرد
پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی که زه‌واجیان کردووه ناونووس
بکرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ندێ کێشه که
په‌یوه‌سته به ناونووس نه‌کردن وه‌ک فره مێردی یان فره ژنی
یان زه‌واجی
مناڵان.
به‌ڵام
کوشتن به هۆی پاره‌ی ماره‌ییه‌وه خاڵێکی ڕه‌شه له سیستمی
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی هیند، بووکه‌کان یان ژنه‌کان ئه‌کوژرێن یان
به زیندووی ئه‌یانسووتێنن له به‌ر بێ تواناییان له نه‌دانی
پاره‌ی ماره‌یی بۆ مێردکانیان، یان پێشکه‌ش نه‌کردنی دیاری و
نه‌دانی پاره به مێرده‌کانیان یان بۆ ده‌زگیرانه‌کانیان
هه‌ر کاتێ که داوای بکه‌ن، له ساڵی 2005 نووسینگه‌ی
تۆمارکردنی تاوانه‌کان له هیندا ئاشکرای کرد که 7026 به
ئاگر کوژراون. هه‌رچه‌نده پێشکه‌شکردنی ماره‌یی له لایه‌ن
کچانه‌وه یان خێزانه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی مێردێکی باش
بدۆزرێته‌وه له ساڵی 1961 قه‌ده‌غه‌کراوه له هیندا،
به‌ڵام ئه‌م عاده‌ته به‌ربڵاوه له نێو مه‌زهه‌به‌کانی هیندا
به‌تایبه‌تی هندۆسه‌کانیان. ڕجیشواری
له خه‌سته‌خانه‌یه‌که له نیوده‌لهی به هۆی سووتانه‌وه که
ڕێژه‌که‌ی ئه‌گاته 70 له سه‌د. ته‌نها هه‌ردوو پای ماوه له
له‌شیدا که نه‌سووتابێ. ڕجیششواره
وتی: مێرده‌که‌ی کیرۆسینی به‌سه‌را کردووه و وازی لێهێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی بمرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ڕجیشواری ڕازی نه‌بوو داوا له باوک و دایکی بکات
ماتۆڕێ بۆ مێرده‌که‌ی بکڕن، پزیشکه‌که‌ش پێی وتم له
هه‌فته‌یه‌ک زیاتر
ناژی.
هه‌روه‌ها ئاشا که 18 مانگه
زه‌واجی کردووه له خه‌سته‌خانه‌یه و به شه‌رق
ئه‌لئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاند مێرده‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو
زێره‌کانی گرتووه و داوای پاره‌ی تر ئه‌کات و لێی ئه‌دات
هه‌ندێ جار، ڕۆژێک چووه ئاشگه‌که‌وه ( مه‌تبه‌خ) و کیرۆسینی
به‌سه‌ر خۆێدا کرد. ئه‌م جۆره کوشتنه بڵاوه له نێوان
خێزانه‌کاندا چی هه‌ژار بن یان ده‌ستڕۆ بن. له هیند ساڵی
زیاتر له 5 هه‌زار ژن ئه‌کوژرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی
مێرده‌که ماره‌ییه‌که به که‌م دائه‌نه‌ن و ئه‌ڵێن گونجاو
نییه. تۆڵه‌ی خۆی له ژنه‌که ئه‌کاته‌وه. ماره‌یی بارێکی
زۆر قورسه به‌سه‌ر دایک وباوکدا له هیند به‌تایبه‌تی له
ناوجه گوندییه‌کان و هه‌ژارنشینه‌کان، گه‌شتووه‌ته ڕاده‌یه‌ک
که خێزانه‌کان هه‌وڵئه‌ده‌ن کچیان نه‌بێ. به گوێره‌ی ئه‌و
لێکۆڵینه‌وه که ساڵی 2005 کرا ژماره‌ی کۆرپه‌له مێینه‌کان
که له بارئه‌برێن به 10 ملێۆن مه‌زه‌نه ئه‌کرێ به هؤی
په‌سه‌ندکردنی مناڵی کۆر لای خێزانه‌کان، و به هۆی فه‌شه‌لی
ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌م
کێشه‌یه.
وێڕای
بوونی یاسایه‌کی توند که سزای مناڵ له‌باربردن ئه‌دات بۆ
کۆرپه‌له مێینه‌کان، ژنان له ڕێگه‌ی ته‌کنیکی شه‌پۆلی
ده‌نگه‌کان ئه‌زانن کۆرپه‌له‌که کچه یان کوڕه، ئه‌گه‌ر
زانیان کچه ئه‌وه ده‌ست ئه‌که‌ن به‌له‌باربردنی. ئه‌نجامی
سه‌رژمێری ساڵی 2001 ده‌رکه‌وت ژماره‌ی ژنان به‌رامبه‌ر پێاوان
933 :1000. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌مه‌وه
ڕوخسارای 31 ساڵ 3 جار فه‌حسی کرد که زانی
کۆرپه‌له‌که‌ی هه‌ر کچه ده‌ستی کرد به له‌ناوبردرنی، به‌ڵام
ئه‌م جاره دڵخۆشه به‌وه‌ی که مناڵه‌که‌ی کوڕه و 4 کچی
هه‌بووه و ئه‌ڵێ: زۆر دڵته‌نگ بووم که کچه‌کانم له‌ناو
ئه‌برد وده‌ستی به‌گریان کرد،
ئه‌دردانا لۆمه‌ی مێرده‌که‌ی ئه‌کرد و ئه‌یوت ئه‌و زۆری
لێ ئه‌کرد که مناڵه‌که له‌باربه‌رێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌لاقی لێ
ئه‌کرد ئه‌گه‌ر کچێکی تری هه‌بێ، و مه‌رجی بۆ دائه‌نا که
کۆرپه‌له‌که بپارێزێ ئه‌گه‌ر کوڕ بێت. کێشه‌ی زۆر هه‌یه که
ڕووبه‌ڕووی ژنان ئه‌بێته‌وه له ناوچه‌ی نیوه دورگه‌ی هیند،
هه‌رچه‌نده له هیندا یاسا‌و بڕیار هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی
ژنان، به‌ڵام زۆربه ژنان مافی خۆیان نازانن به هۆی نزمی باری
فێرکردن و فشاری کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی. له ساڵی 1992 له
هیند لیژه‌نی نیشتمانی ژنان درووستکرا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و
کێشانه ئه‌کات که ڕووبه‌ڕووی ژنان ئه‌بنه‌وه، و له هه‌ر
ولایه‌تێک له هیند لیژنه‌ی ژنان هه‌یه. به‌ڵام باره‌که له
پاکستان زۆر ناله‌بارتره، به هۆێ به‌رزی رێژه‌ی
نه‌خوێنده‌واری و دکتاتۆری نێرینه له کۆمه‌ڵگه‌دا.
رێکخراه‌کانی ژنان و ئه‌کتیڤه‌کان که کار ئه‌که‌ن له‌ناوندی
ژناندا، ئه‌ڵێن یاساکان و بریاڕه‌کان سوود ئه‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر
به‌رپرسه‌کان به‌ڕاستی بیانه‌وێ جێ به‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه
به‌س نییه تا ڕۆشنبیری نایه‌کسان هه‌بێت.
--------------------
رۆژنامای شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت 14-7-2006
|