تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و، ئێران و قه‌یرانی ئه‌تۆمی، دوو
بابه‌تی تا راده‌یه‌ک سه‌ره‌کین له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کانی
جیهان و، له زۆر رووشه‌وه ده‌کرێت پێکه‌وه گرێیان بده‌ین و،
له چه‌ندین خاڵ و دووڕیاندا به یه‌ک بگه‌ن.
تورکیا که به‌م دواییه وتووێژه‌کانی چوونه ناو یه‌کێتی
ئهوروپاوهی ده‌ستی پێ‌کرد، ئاشکرایه که دیوارێکی
ناپهسندکرنێکی کۆنکرێتی بۆ ئه‌و داخوازییه‌ی هه‌یه که به
سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا و نه‌مسا و ئه‌ڵمانیاوه ته‌نراوه‌ته‌وه،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که وڵاتانی یۆنان و قوبرس و بوڵغاریا، هه‌ر
یه‌کێکیان جۆره گیروگرفتێکی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه و،
ده‌خوازێت له میانه‌ی ئه‌و کاره‌وه کاری خۆی له‌گه‌ڵ
ئه‌نقه‌ره‌دا یه‌کلایی بکاته‌وه. به‌ڵام، به‌ر له مانه‌ش
هه‌موو، وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا دوو دۆسییه‌ی گرنگیان هه‌یه
که ده‌یانه‌وێت تورکیا هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی
ده‌رباره‌یان روونبکاته‌وه، ئه‌ویش دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ و
دۆسییه‌ی کورده، که ده‌شکرێت بڵێین جۆره پێوه‌ندییه‌کی
شارستانیانه له نێوانیاندا هه‌یه، تورکیاش ده‌خوازێت له
میانه‌ی کۆمه‌ڵێک مانۆری جۆراوجۆره‌وه که هه‌مووی له
چوارچێوه‌ی ته‌کتیکێکی پێویستدا ده‌سوڕێنه‌وه تا به که‌مترین
زیانی"مه‌عنه‌وی"به مه‌به‌سته‌کانی خۆی بگات.
ئێرانیش، له میانه‌ی قه‌یرانی ئاڵۆزی ئه‌تۆمی و، ئه‌و
گیروگرفته‌ی که له‌سه‌ر ئاسته‌کانی ناوچه و
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هێناوییهتییه
ئاراوه، رووبه‌ڕووی تۆنێلێکی سیاسی یه‌کجار تاریک و دوورودرێژ
بۆته‌وه که کۆتاییه‌که‌ی لووله‌کانی تفه‌نگ و تانکن.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی پێنج وڵاتی هه‌میشه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا که کۆمه‌ڵێک
بابه‌تی"هانده‌ر"ی بۆ ئێران تێدایه، ده‌کرێت به
سه‌ره‌تایه‌کی یه‌کجار جدی رۆژاوا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دابنرێت،
ئه‌وه‌یشی که جێگه‌ی تێڕامانه، هه‌ر له‌م ماوانه‌دا،
واشینتۆن پێشوازی له نوێنه‌رانی گه‌لانی ئێرانی"غه‌یره
فارس"کرد و، له‌گه‌ڵیاندا بابه‌تی"ئێرانێکی
فیدرالیزمی"تاووتوێکرد، که به بۆچوونی زۆرینه‌ی چاودێرانی
سیاسی به پیاده‌کردنی سیاسه‌تی"هێزی ناسک"که ئه‌مریکا
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بڕیاری داوه له‌مه‌ودوا پیاده‌ی بکات،
ئه‌وه‌یشی که ده‌کرێت هه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌وه ببه‌سترێته‌وه،
ئه‌و رێگه پێدانه"له‌ناکاوه"یه بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ندین
که‌ناڵی کوردی بۆ بزافی سیاسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، که
چاودێران سه‌رنجی کاردانه‌وه‌ی خێرای ئێرانیان له‌باره‌وه
داوه، هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆر نه‌ته‌وه‌ی
به‌شخوراو و سته‌م لێکراو له ئێران‌دا هه‌ن، به‌ڵام هه‌ر
یه‌که‌یان به هۆیه‌ک و دیکه‌وه، به‌کارهێنانیان له
ململانێکردنی سیاسی ـ سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا"جگه له
کورد"، جۆره سنووردارکردنێک به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌ر بۆیه
زۆرینه‌ی چاودێران پێیان وایه که کارتی کورد جارێکی تر له
دوای ئه‌زموونی کۆماری کوردستانی1946ه‌وه، له‌دژی ئێران
به‌کاردێته‌وه.
ئه‌م یهکانگیربوونهی کارتی کوردی چ له‌دژی تورکیا یان له‌دژی
ئێران، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌نقه‌ره و تاران ناچاربکات
پتر بایه‌خ به دۆسییه‌ی کورد له ناوچه‌که‌دا بده‌ن و، هه‌ولی
زێتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سنووردارترکردنی هه‌موو په‌لهاویشتنێکی
کورد له هه‌ر لایه‌کی کوردستانی گه‌وره‌دا بێت.
تورکیا له دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی ئازادی کردنی عێراق و،
ئه‌و مایهپوچهی که له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵوێسته‌که‌ی له‌و
جه‌نگه بۆی مایه‌وه، توانای جوڵه و ته‌کتیکی سیاسی له‌ناو
عێراقدا زیاتر ئیفلیج بوو، ته‌نانه‌ت"جه‌بهه
تورکمان"ییهکهشی وه‌ک جاران ناتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، هه‌ر
بۆیه، ئه‌نقه‌ره هه‌موو پشت به‌ستنێکی خۆی له‌مباره‌وه به
ئێران قایمکرد و، ئێران بووه ئه‌سپی ترواده‌ی تورکیا له
عێراقدا، چونکه بنچینه‌ی هه‌موو گۆبهنگهکه"به بۆچوونی
راڤه‌کاره تورک و ئێرانییه‌کان"له کوردستانی عێراقه‌وه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، ئێران که‌وته جموجوڵێکی نه‌خشه بۆ
داڕێژراو و، سێ له‌و رووخساره سیاسییه شیعانه‌ی که به
پێوه‌ندی پته‌و به تارانه‌وه ناسراونه‌ته‌وه، بانگهێشتکرد
و، به‌م دواییه‌ش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته تاران
که چاودێران جه‌خت ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی بۆندێکی
سیاسی که ره‌زامه‌ندی تارانی له‌سه‌ر بوو، گه‌یشته ئه‌و
پۆسته، هه‌ڵبه‌ته گه‌یشتنی ئه‌مانه بۆ ئێران هاوده‌نگ بوو
له‌گه‌ڵ به‌هێزکردن و فراوانترکردنی بنکه و باره‌گاکانی سوپای
مه‌هدی و هێزه‌کانی به‌در له که‌رکوک.
ئه‌وه‌یشی که جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، هه‌ر به هه‌مان
ئاراسته، باڵه حکومییه‌کانی سه‌ر به لیسته شیعه‌کان له
هه‌وڵێکی بێ وچاندان بۆ سنووردارکردنی توانای هه‌رێمی کوردستان
بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی پترۆل بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر
بۆی هێڵێکی فشاری حکومی"پشت به‌ستوو به ده‌ره‌وه‌ی
عێراق"خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که به‌ڕه‌که له‌ژێر پێی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا رابکێشن و، ده‌خوازن له میانه‌ی کۆمه‌ڵه
پێشنیارێکی"فێڵاوییه‌وه"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و، سه‌ربه‌خۆیی توانای داراییان پتر بخه‌نه
ژێر فشاره‌وه.
تورکیا که چاک ده‌زانێت ئێران که‌وتۆته چ کێژاوێکی
نائاساییه‌وه و زۆر به ژیرانه باجی پشتگیریکردنی لێ
وه‌رده‌گرێت و، له هه‌مان کاتیش‌دا، ناچاری ده‌کات له‌مه‌ڕ
هه‌موو داخوازییه جیاوازه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌که، ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بێت، ئه‌وا خۆی له"گیلی"بدات.
به‌ڵام پێشتر له مه‌ش ئه‌نقه‌ره باشتر ده‌زانێت، که
سیاسیه‌تی"هێزی ناسک"ی ئه‌مریکا له‌دژی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو دڵنیاییکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌وباره‌وه، له
ده‌ره‌نجامه کۆتاییه‌کانی گومانداره و، ده‌زانێت که هه‌موو
نقومبوونێکی گه‌شتییه ئێرانییه‌که مالوێرانی گه‌شتییه
تورکییهکهیشی به دواوه‌یه، هه‌ر بۆیه تورکیا زۆر به
نیگه‌رانی و گومانه‌وه ته‌ماشای هه‌وڵ و جوڵه سیاسییه‌کانی
واشینتۆن سه‌باره‌ت به ئێران ده‌کات و، پێی وایه که دوا
ویستگه‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی که له واشینتۆنه‌وه له‌دژی
ئێران ده‌رده‌چێت، له کوردستانی باکوور ده‌بێت.
سه‌ردانه‌که‌ی هوشیار زێباریش بۆ تورکیا، وه‌ک جۆره
فشارێکی"دووفاقه‌یی" ناڕاسته‌وخۆی تورکیایه بۆسه‌ر عێراق و
هه‌رێمی کوردستانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی که میدیاکانی تورکیا
کۆمه‌ڵه هه‌واڵێکی په‌یوه‌ست به باری ئابوورییهوهیان
گواسته‌وه، به‌ڵام دوور له گوێبیستی هه‌موو میدیاکان تورکیا
جارێکی تر خه‌ریکی فشاره‌کانی خۆیه‌تی بۆسه‌ر ده‌ره‌وه تا
چاره‌سه‌ری ناوه‌وه‌ی خۆی بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی
راڤه‌کاره سیاسییه‌کان بۆی ده‌ڕوانن، سووربوونی سیاسه‌تی
تورکیا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌رکوتکاری
له‌دژی گه‌لی کورد، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ش له‌وه‌دایه، که ئایا
تورکیا له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌سپه ئێرانییه ماندووه خاوه‌ن پتر
له سوارێک که به بانگی ئاشکرا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات،
ده‌بێت چ ده‌ره‌نجامێکی سیاسی ده‌سته‌به‌ربکات؟
|