سه‌رچاو: سایتی
(روشنگری)
لاێانگرانی
مارکسیسم-لنینیسم ئه‌و سه‌داقه‌ت و راستگۆییهێان هه‌ێه که
به شێوه‌ی رون و دیاریکراو ئامانجی سیاسی، ئابوری،
کۆمه‌ڵاێه‌تی و فه‌لسه‌فیی روانگاکانی خۆێان راگهێهنن.
به‌ڵام که‌سانێک که خۆێان به چه‌پی دێموکرات ده‌زانن،
له‌ویکه به شێوه‌ی رون رایگهێهنن خۆ ده‌پارێزن و ته‌نیا
به دانی دروشمی وشک و کلیشه‌یی دڵیان خۆش کردوه.
هه‌ڵوه‌شانی
سوسیالیسمی ئوروپای رۆژهه‌ڵات، چه‌پێک که له بنه‌مای
بیروبۆچونی پته‌و به‌هره‌مه‌ند نه‌بو، توشی ئاڵۆزی و کێشه
کرد. ئه‌م ئالۆزییه، چه‌پی شه‌رمه‌زاری ناچار کرد تا له
نێوان ئه‌وه‌یکه له ئوروپای رۆژئاوا تێپه‌ر بو له‌گه‌ڵ
ئه‌ندێشه‌ی سوسیالیسمی زانستی و کۆمۆنیزم جیاوازی نه‌بینێ.
هه‌ژاریی بۆچونی ئه‌م چه‌په شه‌رمه‌زاره گه‌یشته ئه‌و
ئاسته که نیولیبرالیسم و دێموکراسی بورژوازی به کۆتایی مێژو
راگهێهنێ. چه‌مکی زانستێکی وه‌ک دێموکراسی و ئازادی
له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره چیناێهتیهکان په‌ره‌ستش بکا. له
ماوێهکدا به‌ته‌واوی حاشاێان له بونی چینه‌کان و دژاێه‌تی
چیناێه‌تی کرد. بۆ ئه‌وه‌یکه رواڵه‌تی پێشکه‌وتوانه له
خۆێان نیشان بده‌ن، خۆێان ناونا چه‌پی دێموکرات، چه‌پی نوێ و
هتد. ئه‌م چه‌په له لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سیستمی
جیهانیی ده‌وروبه‌ری خۆی زه‌لیل و عاجزه. ئه‌م چه‌په یه‌که‌م
نازانێ میکانیزم و رێ وشوێنی حاکم به‌سه‌ر په‌یمانه‌کان و
ئورگانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا چییه. هه‌ر به‌م ده‌لیله به
رشتنی فرمێسکی تیمساح بۆ خه‌ڵکێک که له عێراق
به
ته‌قینه‌وه‌کان ده‌کۆژرێن، ناتوانێ له داگیر کردنی وڵاتێکی
خاوه‌ن مافی به‌رابه‌ر به پێی بریاره جیهانیهکان تێ‌بگا.
چونکه له روانگه‌ی ئه‌م چه‌په دێموکراته‌وه، ناردنی
دێموکراسی له رێگای ئه‌رته‌شی ئه‌مریکاوه باشه، وه باشتر
ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌که‌ته بۆ ئێرانیش بهێنێ. کوبا،
وێنزوێلا و کوریای باکور له روانگه‌ی ئه‌م چه‌په‌وه خراپن.
چونکه باج به ئه‌مپریالیسم ناده‌ن. له روانگه‌ی ئه‌م چه‌په
دێموکراته‌وه، به‌رهه‌م هێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له
روخێنهرترین چه‌که کۆمهڵکۆژهکان باشه، به‌ڵام ته‌نیا بۆ
ئه‌مریکا و ئوروپای خاوه‌ن شارستانییه‌ت، تا به ئاسانی بتوانن
ویتنام، یوگوسلاوی و عێراق به‌خه‌نه ژێر سوڵته‌ی خۆێان.
به‌ڵام کوریای باکور حه‌قی نییه بۆ پاراستنی خۆی چه‌ک
به‌رهه‌م بێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش
ئه‌م کاره به قانونی بزانێ. له روانگه‌ی چه‌پی
دێموکراته‌وه کومه‌ڵگای جیهانی بریتیه له چه‌ند وڵاتێکی
ئه‌مپریالیستی و تاڵانچی به سهرۆکاێهتی ئه‌مریکا. چه‌پی
دێموکرات ته‌نانه‌ت ناتوانێ ده‌رمانی تاڵی خۆی که ده‌یداته
ده‌رخواردی خه‌ڵکیتر، خۆی قوتی بدا. به کورتی ئه‌م چه‌په
دێموکراته رێگای مێژویی خۆی هه‌ڵبژاردوه. ریزی ئه‌م چه‌په
دێموکراته له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت خواز، سه‌رماێه و .... داێه.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا به میلیونان ئینسانی زه‌حمه‌تکێش
هه‌ێه که جیهانێکی به‌دور له ده‌سه‌ڵاتی ئهمپریالیستییان
ده‌وێ.
ئالۆزیی فکری،
وههمیات، ته‌زویر کردنی راستیه‌کان، نسبهتدانه درۆینه‌کان،
رێسمان و ئاسمان پێکه‌وه گرێدان، شێواندنی مێژوی سوسیالیسم،
تاکو ئاخره‌که‌ی مه‌علوم نه‌بێ ناوه‌رۆکی ئه‌و دروشمانه‌ی که
ده‌یده‌ن چییه. دوستانی چه‌پی دێموکرات؛ ئازادی و عه‌داڵه‌تێک
که باسی ده‌که‌ن شی ناکه‌نه‌وه. ئازادی کۆمه‌ڵێک له
ئازادیه‌کانه، موتڵه‌ق نییه. ئازادی تاک، ئازادی کۆهڵاێهتی
و ... له بابه‌ت عه‌داڵه‌ته‌وه، ئه‌م وشانه ده‌بێ پێناسه
بکرێن. ده‌بێ چوارچێوه‌ی دیاریکراویان هه‌بێ تا خه‌ڵکیتر بزانن
که ئازادی و عه‌داڵه‌تی روانگه‌ی چه‌پی نوێ چی جیاوازیه‌کی
له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانی حاکیهتی سه‌رماێه هه‌ێه! به وتنه‌وه‌ی
دروشمی ئازادی، خۆشگوزه‌رانی و عه‌داله‌ت، عه‌داله‌ت و
خۆشگوزه‌رانی دابین نابێ.
گۆرینی بیروباوه‌ر
مافی تاکی ئینسانه‌کانه. هه‌موان ئازادن که هه‌ر شێوازێکی
فکری قه‌بوڵ بکه‌ن یان ره‌دی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام شێواندن، وه
پێناسه کردنه ناراسته‌کان و خۆساز و ... هه‌ڵوێست و به‌رخودی
ئه‌ندێشه‌کان توشی گرفت ده‌کا. دۆستانی چه‌پی نوێ یان چه‌پی
دێموکرات؛ ناتوانن چه‌پ بن و دیفاع له سه‌رماێه‌داری بکه‌ن،
ناتوانن چه‌پ بن و چاو له جیناێهتهکانی سه‌رماێه بقونجێنن.
ئه‌م چه‌په نوێیه ئه‌گه‌ر پێناسهێهکی رون له‌و چه‌په‌ی که
مه‌به‌ستیه‌تی نه‌کا، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌په دێموکراته
هه‌ڵوێستی خۆی به بێ دروشم‌دان له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی
مالکیه‌ت، ده‌وڵه‌ت و چینه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان رون
نه‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌په دێموکراته به راشکاوی
نه‌ڵێ دیفاع له کام شێوه دێموکراسی ده‌کا، ئه‌گه‌ر ئه‌م
چه‌په دێموکراته باسێکی رون له چه‌مکی عه‌داڵه‌ت و
پێوه‌ندیی چینه‌کان له‌گه‌ڵ دێموکراسی نه‌کا، ئه‌گه‌ر ئه‌م
چه‌په دێموکراته هه‌ڵوێستی خۆی و جێگای خۆی له جیهانی سازیی
ئه‌مپریالیستیدا رون نه‌کاته‌وه و ته‌نیا به له‌قاودانی
کارتون خه‌وه‌کانی بێ سه‌رپه‌نا به‌س بکا، هه‌ر شتێک بڵێ و
هه‌ر چیه‌ک بنوسێ ته‌نیا له بازنه‌ی دروشم‌دا ده‌مێنێته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه
ناکرێ سوسیالیست بی و چاو له په‌یمانه‌کان و رێکهوهتنه
جیهانیهکان بپۆشی و هێرش بکرێته سه‌ر وڵاتێک و خه‌ڵک له خاک
و خوێن بگهوزێندری که له روانگه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
مافی به‌رابه‌ری هه‌ێه. سوسیالیسته راسته‌قینه‌کان ئێستێعمار
چ له جۆری کۆنی و چ له جۆری نوێی مه‌حکوم ده‌که‌ن. له‌م
نێوانه‌دا هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان بوش و بلێر دا نییه.
هه‌ردوکیان ده‌بێ له دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌به‌ر
جیناێهتیان له دژی به‌شه‌ر محاکمه بکرێن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
حیزبه سوسیال دێموکراته‌کانی جۆری ئوروپایی بێ، ئیتر پێویست
ناکا ناوی چه‌پی نوێ و چه‌پی دێموکراتی لێ بنین. ئه‌گه‌ر
لاێانگرانی بیر و بۆچونه‌کانی سوسیال دێموکراته‌کانی ئێمه
راشکاوانه بڵێن که مه‌به‌ستیان له چه‌پی نوێ و دێموکرات،
سوسیال دێموکرات بونه، ئیتر جێگای باس نییه. من به به‌شی
خۆم به ناسینی کرده‌وه‌ی مێژویی ئه‌م سوسیال دێموکراتییه
ئیتر چاوه‌روانیم له‌م چه‌په نوێ و دێموکراته نییه، چونکه
ده‌زانم فکریه‌تی سوسیال دێموکراسی له ئاکامدا ده‌گاته کوێ.
ئه‌گه‌ر جیهان
ئه‌وه‌نده گۆراوه که ده‌توانرێ به خۆشحالیه‌وه و به
ده‌نگی به‌رز بنبه‌ستی ئه‌ندێشه‌کانی ئایدولوژیا
رابهگهێهنرێ، ده‌بێ پێناسهێهکی له‌بار و راستیش له‌سه‌ر
جیهانی مه‌وجود و ئه‌و ره‌وتانه بکرێ که ئه‌مرۆ حاکمه و له
راستیدا کرده‌وه‌ی ئایدولوژیای هه‌ێه و ئه‌ساسی له‌سه‌ر
قازانجی تاک و پشتیوانی له سه‌رماێه سالارییه.
ئایدولوژیا بریتیه
له سیسته‌می بیروبۆچون، ئه‌ندێشه سیاسی، حقوقی، هونه‌ری،
مه‌زهه‌بی، فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقیه‌کان. ئایدولوژیا به‌شێکه
له سه‌رخان و تایبه‌تمه‌ندیی چیناێه‌تی هه‌ێه. به کورتی
ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندی ئابوری یانی ژێر خانی کۆمه‌ڵگاێه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌یله‌سوفانی بورژوازی پروپاگانده ده‌که‌ن
که بونی ئایدولوژیا رێگری کارکردنی زانستییه له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌کان و راستیه‌کان. ئه‌وانه ئایدولوژیا به
مه‌سه‌له‌ی زه‌ینیی به پاێه و ئه‌ساس و ئاکامی ئه‌ندێشه‌ی
تایبه‌تی گوروپهکان یان تاقمه حیزبیه‌کان ده‌زانن و ئیدیعا
ده‌که‌ن که ده‌بێ فه‌لسه‌فه و زانست له بونی هه‌ر جۆره
ئایدولوژیایهک پاک بکرێته‌وه. ئاکامی ئاوا بیر و ره‌وشتێک
بێجگه له جیا کردنه‌وه‌ی ده‌ستکردی زانست و فه‌لسه‌فه له
خه‌باتی چیناێه‌تی و له راستیه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان هیچیتر
نییه.
هه‌ڵفرین به
باڵه‌کانی سندوقی جیهانی دراو، بانکی جیهانی و ئه‌ندام بون
له رێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی و ناتۆ بێجگه له مه‌ینه‌ت و
نهامهتی بۆ خه‌ڵک و سه‌روه‌ت بۆ تاڵانچیه‌کان، هێچیتری به
دیاری نه‌هێناوه و ناهێنێ. لێکدانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی
هه‌ڵوه‌شانی به‌ناو سوسیالیسم، پێشکه‌ش به‌م چه‌په نوێێه که
تا ئێستا یه‌ک لاپه‌ره لێکدانه‌وه‌ی زانستی‌یان له‌م
باره‌ێه‌وه نه‌داوه‌ته نه‌بوه. ئه‌گه‌ر به‌راستیانه با به
رونی و راستگۆێانه ده‌رکی خۆێان له‌م چه‌په نوێیه که
به‌ردی له سنگ ده‌ده‌ن راگهێهنن. هه‌ویه‌ی ئه‌م چه‌په
نوێێه چییه؟ پێگه‌ی کۆمهڵاێهتیهکهی کامهێه؟ چ ده‌رکێکی
له ده‌وڵه‌ت هه‌ێه؟ چ پێناسهێهکی بۆ عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵاێه‌تی هه‌ێه؟ مه‌به‌ستتان له عه‌قڵانیه‌تی مودێرن
چییه، چلۆن دێموکراسی پێناسه ده‌که‌ن؟ مه‌یدانی کردوه‌ی ئه‌م
دێموکراسییه تا کوێێه؟ چ بۆچونێکتان له بابه‌ت دابه‌ش کردنی
وڵاته‌کان و بازاره‌کان له نێوان ئهمپریالیستهکاندا هه‌ێه؟
ئاێا ئوسوله‌ن باوه‌رتان به چه‌مکی ئه‌مپریالیسم هه‌ێه؟
ئامانجتان له هه‌ڵسورانی سیاسی بۆ دامه‌زرانی چ ژۆره
نیزامێکی کۆمه‌ڵاێه‌تی، سیاسی و ئابورییه؟ ئه‌م دێموکراسی،
مافی مرۆڤ، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تی و ئاشتیی پاێهدار که
هێنده باسی ده‌که‌ن چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی مه‌عریفه‌تیی
هه‌ێه؟ پێناسه‌تان بۆ جمهوری چییه؟ له گۆره‌پانی جیهانیدا چ
باوهرهێکتان هه‌ێه؟ ئاێا به باوه‌ری ئێوه ناوه‌نده
ماڵییه‌کانی جیهان به پاڵپشتی باسکی سه‌ربازیی خۆی واتا ناتۆ
و باسکی سیاسیی خۆی واتا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئازادن هه‌ر کار و
کردهوهێهک که به قازانجی سهرماێهێه ئه‌نجامی بدا؟ وه
چه‌پی دێموکراتیش بۆ ئه‌وه‌یکه له قافڵه جێ نه‌مێنێ ده‌بێ
وه‌دوای بکه‌وێ؟ تا ئێره که له هه‌ڵوێستتان له بابه‌تی
داگیر کردنی عێراق، ئه‌فغانساتان، فه‌له‌ستین و پارچه پارچه
بونی یوگوسلاویا دیاره که وه‌دوای که‌وتون. ئاێا به‌راستی
کۆمه‌ڵگای عادڵی ئێوه کامهێه؟ دیاره له روانگای چه‌پی
دێموکراته‌وه چونکه پێکهێنانی کۆمه‌ڵگاێه‌کی به‌رابه‌ر
وه‌همێک زیاتر نییه، دیاره به قافڵه‌ی لاێانگرانی نیزامی
سه‌رماێه‌داری و خوسوسی سازی و تاڵانچیانی سامانی میلله‌تان
له چوار گۆشه‌ی جیهان په‌یوه‌ست ده‌بن و ناوی ده‌نێن
عه‌قڵانیه‌تی مودێرن، عه‌قڵانیه‌تی سه‌رماێه‌داری، و له
زانستی یاساکانی حاکم به‌سه‌ر جازبه‌ی زه‌ویش که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرن و ئیدیعاشیان دێ که ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
ئه‌م قافڵه نه‌که‌ون، ده‌فه‌وتێن. ئه‌م چه‌په نوێێه له
نیهاێهتدا ته‌نیا دروشمدانی بۆ ماوه‌ته‌وه. گرفتی ئه‌م
چه‌په دێموکراته ئه‌وه‌ێه که زه‌ینی خۆی له جێی عه‌ینیه‌ت
داناوه. شعوری کۆمه‌ڵاێه‌تی له پێشه‌وه‌ی بونی کۆمه‌ڵاێه‌تی
ده‌زانێ. ئاێا ره‌وتی جیهانی سازی که ئه‌مرۆ له پێوه‌ندیه
جیهانیه‌کاندا حاکمه و به ئامرازه‌کانی وه‌ک بانکی جیهانی،
سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، رێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی،
نه‌فتا، یه‌کیه‌تی ئوروپا، ناتۆ و ... به‌سه‌ر چاره‌نوسی
چه‌ندین میلیارد ئینسانی بێ به‌ش له ده‌سڵاتی سیاسی حکومه‌ت
ده‌کا و خواسته‌کانی خۆی به یارمه‌تی ئه‌و ئامرازانه که
بهدهستیهوهێه به‌سه‌ریاندا ده‌یسه‌پێنێ ئێوه ناوی
ده‌نێن چی؟ من ناوی ده‌نێمه سه‌رماێه و سه‌رماێه‌داری.
به‌دیله‌که‌ی به‌رانبه‌ریشی به دیکتاتوری کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان ده‌زانم که زۆربه‌ی خه‌ڵکی گۆی زه‌وی پێک دێنن.
دیاره که له باسی دیکتاتوریدا هه‌میشه کارکرده‌که‌ی
ده‌بیته دێموکراسی بۆ چینێک و دیکتاۆری بۆ چێنێکیتر. ئازادی
و دێموکراسی له ده‌ره‌وه‌ی چینه‌کان و قازانجی ئه‌وان
ئیدیعاێهکی بێ ماناێه. ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌م جۆره
دێموکراسییه هه‌ێه ده‌بی وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه که
ئازادی له چی و بۆ کێ؟ دێموکراسی بۆ چ که‌سێک؟ ئه‌گه‌ر بڵێن
مه‌به‌ست له ئازادی و دێموکراسی یانی ئازادی به‌ێان و
ئه‌ندێشه، ئه‌وکات ده‌بێ رونی بکه‌نه‌وه که جێ و شوێنی
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تی له‌م نێوانه‌دا ده‌بێته چی؟ نابێ به
برێک درۆشمی پوچ و بێ مانا خه‌ڵک بۆ قه‌سابخانه‌ی سه‌رماێه
ببرێن. چه‌پ ده‌بێ له فکریه‌تی سیاسی خۆیدا، له خستنه روی
کۆمه‌ڵگای ئهلترناتیوی خۆیدا خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌رپرس بێ.
چه‌پی راسته‌قینه ناچێته ناو ئه‌م ره‌وته ترسناکه که پێی
واێه چینه‌کان بونی خارجییان نییه، قازانجی هه‌موان یه‌که و
قازانجی چیناێه‌تی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌یدانی هه‌ڵسورانی
سیاسییه. لێ گه‌رێن با راست و ئایدولوگهکانی سهرماێداری
وه‌سله و نوسخه‌ی شیفا به‌خشی سه‌رماێه‌داری بۆ خه‌ڵکی گۆی
زه‌وی موعێزه بکه‌ن. لێره‌داێه که چه‌پ به‌رانبه‌ر به
سه‌رماێه‌داری مانا ده‌دا. چه‌پ له مه‌یدانی سیاسه‌ت و
فه‌لسه‌فه‌دا به کۆمۆنیسمی زانستی پشت ئه‌ستوره. ئه‌م
زانسته هه‌ڵوێستی هه‌ێه، داهێنه‌ره و شۆرشگێره. ئه‌م
زانسته له شکست ناترسی و ناچیته پاڵ له‌شکری دۆژمن. ئه‌م
زانسته به تازه‌ترین ده‌ستکه‌وته‌کان خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند
وتهێار ده‌کا. له داهاتوێه‌کی نزیکدا وه‌ک قه‌قنه‌س له
نێوان خوڵ و دوکه‌ڵدا سه‌ر ده‌ر دێنێ! ئاێا ده‌نگی له
ئه‌مریکا لاتین، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئاشتی و دژی جیهانی
سازیدا نابیسن!؟
|