به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م دواییه بنچینه‌یاسای (ده‌ستور)
کوردستان[1]،
زۆربه‌ی به‌ش و بڕگه‌کانی نوسراوه‌ته‌وه و زۆری نه‌ماوه
ته‌واو بێت. گوایه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به کاری ئاماده‌کردن و
نوسین هه‌ستاون په‌یوه‌ندیان به زیاتر له 5000 که‌سی
شاره‌زا له‌مباره‌یه‌وه کردووه. دوای چه‌ند ڕۆژێک د. نوری
تاله‌بانی گله‌یی له‌وه کرد که بنچینه‌یاساکه به زمانی
عاره‌بی نوسراوه‌ته‌وه.
له‌م وتاره‌دا سه‌رنج ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و بار و که‌شه‌ی
بنچینهیاساکهی تێدا ده‌نوسریته‌وه، دیارده ناگونجاوه‌کان و
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌که، پێشنیاری هه‌ندێ لایه‌نی
گرنگی بنچینهیاسایهکی گونجاو له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان. ئه‌و ئه‌گه‌ر و پرسیارانه‌ی له ئه‌نجامی بوونی
بنچینه‌یاسای ئێراق و لێدوانه پرسیارئامێزهکانی به‌رپرسانی
باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به بوونی بنچینهیاسایهکی جودا
له‌وه‌ی ئێراق، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری کارپێکردنی بنچینه‌یاساکه.
پێویسته بگوترێت ده‌بوایه بنچینه‌یاسای کوردستان به‌ر له
هه‌ڵبژاردنی کوردستان له 1992 ئاماده بکرابایه و
په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر ئه‌و ساڵه تاووتوێی بکردبایه، له
گشتپرسیهکدا بیخستبایه به‌ر هه‌ڵوێستی گه‌ل، پاشان
هه‌لبژاردنی دیکه‌ی به‌پێی ئه‌و بنچینه‌یاسا په‌سندکراوه
بکردبایه و ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن و یاسادانانی
هه‌ڵبژاردبایه. له‌به‌ر گه‌لێ هۆ ئه‌وه نه‌کرا، له‌وانه
لاوازی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی، نائاماده‌یی، وابه‌سته‌یی و
ڕه‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار هۆکاری سه‌ره‌کی
بوون. به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان
گیرۆده‌ی ڕه‌وتی وابه‌سته‌یی و ئۆتۆنۆمیخوازی نه‌بایه و
خاوه‌نی ترادیسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆخواز بایه، به‌ئه‌گه‌ری زۆر
ئه‌وه ئۆتۆماتیکی ده‌کرا.
دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر باشوری کوردستاندا هات،
دوای ڕوخانی به‌عس به سێ ساڵ، ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه،
بنچینه‌یاسا زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێت. دیاریش نییه تا
چهندیتر دواده‌خرێت، چونکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌به‌ر
یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی کێشه گرنگه‌کانی نێوان کورد و عاره‌ب
ئه‌ویش دوابخرێت. هه‌روه‌ها له‌و باره‌ی باشوری کوردستانی
تێدایه و به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار
له‌گه‌ڵ عارهبانیان کردووه، بنچینه‌یاسای کوردستان،
بنچینه‌یاسای هه‌رێمێکی فیدراله و له خاڵ و بڕگه‌کانی
بنچینه‌یاسای سه‌نتراڵ سه‌ربه‌خۆ نییه.
له باشوری کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر دوو باڵی
ڕامیاری ناحهزبهیهک دابه‌ش بووین. له‌سایه‌ی ئه‌واندا له
1991 ه‌وه تا ئێستا دیموکراسی بوونی له کوردستاندا نییه و
پاوانیش کراوه. تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی پارتپهرستانه و
نادیموکراسیانه له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا باویان
هه‌یه. تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی کۆنسێرڤهتیوانه و
ئیسلامپارێزانه لای سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار پشتگیریان هه‌یه.
کاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداران به‌گشتی په‌روه‌رده‌ی که‌لتوری
خۆگونجاندن و وابهستهیین. نوسینه‌وه‌ی بنچینه‌یاسا له‌ژێر
کاریگه‌ری ئه‌و که‌شه ڕامیارییه ناوخۆییه نایه‌کگرتوو،
لاواز و ناگونجاوهدایه. نوسینه‌وه‌ی بنچینه‌یاسا له
که‌شێکدا ده‌نوسرێت، که مرۆڤی کورد، به‌تایبه‌تی
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هێشتا دڵه‌ڕاوکێیان به‌رامبه‌ر به
ڕه‌وایه‌تی مافه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان هه‌یه،
هه‌روه‌ها ئه‌وان خۆیان مۆری سنوری سوری نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر خۆیاندا کردووه. ئه‌وه‌ش به‌ئه‌گه‌ری
زۆر کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بنچینه‌یاساکه
ده‌بێت. بۆیه واپێشبینی ده‌کرێ بنچینه‌یاساکه زیاتر ڕه‌نگ
له تێگه‌یشتن و گیرۆده‌یی ده‌سه‌ڵاتداران بداته‌وه له‌وه‌ی
هه‌وڵ بدات له ئاستی داخوازییه کوردستانیه‌کان و
سه‌رده‌میه‌کاندا بێت. به‌مجۆره واپێشبینی ده‌کرێت، که‌وا
ئه‌وان بنچینهیاسایهک په‌سند بکه‌ن که سنوره سوره‌کانی
بنچینه‌یاسای گشتی له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
بنچینه‌یاسا ده‌نوسرێته‌وه و به‌پێی گه‌لێ سیسته‌می دیموکراسی
دوای نوسین و ئاماده‌کردنی ده‌بێ بچێته په‌رله‌مان و ئه‌وان
په‌سندی بکه‌ن، ئه‌وجا بخرێته به‌ر ڕیفه‌رانده‌م. دیاره
تائێستا نازانرێ چی له بنچینهیاساکهدا نوسراوه، یا ئه‌و
بنچینهیاسایه چه‌ند له ئاستی داخوازیه مۆدێرن و
پێشکه‌وتوخوازه‌کان دایه. به‌ڵام له وڵاتێکی دیموکراسیدا که
تیایدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ڕاستی نوێنه‌ری گه‌لن، هیوا
به‌وانه‌وه زۆره که ئه‌وان پێیدابچنه‌وه، مشتومڕێکی
کۆنکریتی، ئازادانه و ئازایانه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، خاڵه
نه‌گه‌تیڤه‌کانی لابده‌ن و پوختی بکه‌ن. به‌ڵام وه‌کو پێشتر
دیتیتمان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ باهۆزی
پارته‌که‌یاندا سه‌ما ده‌که‌ن و به‌رله‌وه‌ی بیر له
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بکه‌نه‌وه، بیر له موچه‌ی خۆیان و
هه‌ڵوێستی سه‌رۆک و پارت ده‌که‌نه‌وه. بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه
هه‌یه، ئه‌گه‌ر بنچینه‌یاساکه له ئاستی پێویستیش نه‌بێت،
به‌ڵام په‌سند بکرێت و بخرێته به‌ر هه‌ڵوێستی خه‌ڵک. که
پێموایه وه‌کو پرسه گرنگه‌کانی پێشوو، خه‌ڵک ڕوونکردنه‌وه‌ی
ته‌واویان پێ‌نادرێت، به‌مجۆره خه‌ڵک به ناتێگهێشتنهوه
نائازادانه ده‌نگی "به‌ڵێی" بۆ ده‌ده‌ن و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی
گه‌وری بێئاگایی بۆ ساز ده‌که‌ن.
گومان له‌وه‌دا نییه گه‌ر بنچینهیاسایهک بیه‌وێ له ئاستی
داخوازی گه‌لی کوردستان و داخوازییه سه‌رده‌میه‌کاندا بێت
(به‌بێ گوێدانه بنچینیاسای فیدرالی ئێراقی[2]،
هه‌روه‌ها به‌بێ گوێدانه ڕه‌وتی ئێراقچیانه و
کۆنسێرڤهتیوانهی بارزانی و تاڵه‌بانی) پێویسته:
یه‌که‌م: بنچینه‌یاسا ناسنامه‌ی گه‌لی کوردستان به روونی دیار
بکات، وه‌کو گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ پێناسه‌ی بکات، ئاماژه به
ژێرده‌سته‌یی ناڕه‌وای له‌مێژینه‌ی ڕابردووی بکات، واته
ئاماژه به سه‌رده‌می کۆلۆنیکراوی کوردستان له هه‌ر سێ
قۆناغی کۆلۆنیالیزمدا (عوسمانی و قاجاری هتد، کۆلۆنیالیزمی
ڕۆژئاوا، کۆلۆنیالیزمی ناوچه‌یی) بکات. هه‌روه‌ها مافی
چاره‌نوس وه‌کو مافێکی بێئهملا و ئه‌ولا دیار بکات. سنوری
جوگرافی وڵات به‌ڕوونی دیار بکات. سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکی کوردستان
له سه‌رچاوه‌ی سروشتی وڵات جێگیر بکات. به‌پێی ڕێکه‌وتنه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ستاتی ناسیونال،
سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ستاتی کوردستان له به‌ڕێوه‌بردن،
کاروباری ناوخۆیی، مافی به‌رگری و پاراستنی ئاسایش جێگیر بکات
(دیاره ئه‌گه‌ر کوردستان سه‌ربه‌خۆ بوایه ئه‌و مافانه‌ی
ئۆتۆماتیکی ده‌بوو).
دووه‌م: گوزارشتی پوخت و روون له کاره‌ساتی گه‌لکوژی ئه‌نفال
و پاکتاوه‌کانی دیکه بکات و یاساییانه بیانخاته چوارچێوه‌ی
سیسته‌می په‌روه‌ده و بواره گونجاوه‌کانی دیکه.
سێیه‌م: مافی که‌مه نه‌ته‌وه و گروپه ئه‌تنی و ئایینیه‌کان
له بنچینهیاسادا بچه‌سپێندرێت. پاراستنی بوونیان،
پراکتیزه‌کردنی ئازادییه که‌لتوری، ئایینی و ڕامیاریه‌کانیان
یاساییانه بچه‌سپێندرێت.
چواره‌م: مافه‌کانی مرۆڤ، ئازادیه‌کانی که‌س به‌پێی جاڕی مافه
گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ (بێئهملا و ئه‌ولا و بێ سنور بۆ دانان)
له بنچینهیاسادا بچسهپێندرێت.
پێنجه‌م: مافه کۆمه‌لایه‌تی و ئابوریه‌کانی که‌س له
بنچینهیاسادا بنوسرێن. مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کو مافی
کارکه‌نار بوون، چاره‌سه‌ری به‌خۆڕایی، خوێندنی به‌خۆرایی،
یارمه‌تی په‌ککه‌وتان هتد. مافه ئابوریه‌کان وه‌کو مسۆگه‌ری
پاراستنی ژیانی کرێکار، ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ته‌ندروست و
له‌باری کار له کارگهگاندا، ئازادی کار کردن، قه‌ده‌غه‌کردنی
ده‌رکردنی کرێکار له‌به‌ر هۆکاری که‌سی یا دور له هۆکاری
به‌به‌ڵگه هتد.
شه‌شه‌م: یه‌کسانی ژن و پیاو (بێئهملا و ئه‌ولا و
لاکردنه‌وه) له بنچینه یاسادا بچه‌سپێندرێت. فره‌ژنی
قه‌ده‌غه بکرێت. نۆرم و نه‌ریته ئیسلامی و کۆنه‌کان که
پێشێلی ئازادی ژن ده‌که‌ن قه‌ده‌غه بکرێن. جۆره‌کانی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن سزای تووندیان بۆ دابندرێت. کۆیله‌کردن، ژن
ئه‌تککردن یا کوشتن به تاوانی گه‌وره بناسێندرێن و قورسترین
سزایان له به‌رامبه‌ردا بۆ دابندرێت. لێره‌دا جگه له سزای
زیندانی، سزای ئابوری گرنگه هه‌بێت.
حه‌فته‌م: جوداکردنه‌وه‌ی ئایین له ستات به ڕوونی و بێئهملا
و ئه‌ولا. پاساو بۆ نۆرم و یاساکانی ئایینی ئیسلام به
شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان نه‌هێندرێته‌وه. واته ئایینی ئیسلام
به‌هیچ شیوه‌یه‌ک تێکه‌ڵی یاسادانان نه‌کرێت و هه‌روه‌ها
نه‌کرێت به بنچینه‌یه‌کی یاسادانان وه‌کو ئه‌وه‌ی له
بنچینه‌یاسای ئێراقدا نوسراوه. بێلایه‌نی ستات به‌رامبه‌ر به
ئایینه‌کان یاسایی بکرێت. یه‌کسانی ئایینه‌کان له
په‌یڕه‌وکردنی ڕێتوال و نه‌ریتی تایبه‌تیاندا یاسایی بکرێت.
به مه‌رجێک ئه‌و ڕێتوال و نه‌ریته ئایینیانه نه‌بنه هۆی
پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی که‌س.
هه‌شته‌م: داڕشتنی سیسته‌مێکی دیموکراسیانه بۆ هه‌ڵبژاردن،
پێکهێنانی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردن، یاسادانان، هه‌روه‌ها داد.
سیسته‌مێکی دیموکراسیانه که مسۆگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل
ده‌کات. سیسته‌مێکی دیموکراسیانه که گۆڕینی ده‌سه‌ڵات
دیموکراسیانه یاسایی بکات. یاساییانه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و سێ
ده‌سه‌ڵاته له‌یه‌کتر بچه‌سپێندرێت. بتوانێ مسۆگه‌ری بوونی
ئۆپۆزیشیۆن و فره‌باوه‌ڕی بکات، مسۆگه‌ری فره‌لایه‌نی بکات،
بتوانێ مسۆگه‌ری بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی داد و دڵنیایی داد بکات.
دیاره خاڵی دیکه‌ش هه‌ن به‌ڵام با لێره‌دا بوه‌ستین.
ئه‌گه‌ر واز له بنچینهیاسایهکی ئایدیالی کوردستانیانه
بێنین و سه‌یری ئه‌و باره‌ی باشوری کوردستان که له‌سایه‌ی
ڕیکه‌وتنی یاساییانه‌ی نێوان گروپه ناسیونال و ئهتنیهکاندا
هاتۆته‌دی بکه‌ین، واده‌رده‌که‌وێ که نوسینه‌وه‌ی
بنچینه‌یاسای هه‌رێمی فیدرالی کوردستان به ناچاری ده‌بێ
ڕه‌چاوی ئه‌و سنورانه‌ی که له بنچینه‌یاسای فیدرال بۆی
داندراوه بکات. ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
یه‌کلایه‌نه‌ی کێشه گرنگه‌کانی نێوان کورد و عاره‌ب،
هه‌روه‌ها یه‌کلایه‌نه نوسینی له بنچینه‌یاسای کوردستان
ده‌کرێ کێشه‌ی به‌دواوه بێت. واته بۆنمونه سنوری کوردستان
بۆ ئه‌رتیکلی 58 و ئه‌گه‌ره نادیاره‌کان جێهێڵدراوه، ئه‌گه‌ر
کورد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و سنوره به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی له بنچینهیاساکهی کوردستاندا دیار بکات، ئه‌وه بێگومان
کاردانه‌وه‌ی دژ له‌لایه‌ن عاره‌بانه‌وه پێشبینی ده‌کرێت و
ئه‌گه‌ری کێشه هه‌یه. سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نوس، ماف له
سه‌رچاوه‌ی سروشتی، ده‌سه‌ڵات و ڕاده‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی
فیدرال هتد. به‌هه‌مان شیوه ئه‌گه‌ری كێشه زۆره. چونکه
ئه‌گه‌ر کورد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چی پێ باشه بینوسێت،
ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فیدرال ناته‌باش بێت، له‌م باره‌دا
ئه‌وه پێشێلی بنچینه‌یاسای فیدراله که کورد خۆی مۆری
کردووه. بۆیه‌ش کاردانه‌وه‌ی دژانهی عاره‌بان
چاوه‌ڕوانکراوه. بنچینه‌یاسای ئێراق په‌سندی بنچینه‌یاسای
ناته‌با ناکات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که‌وا نابێ
هیچ یاسایه‌ک یا بنچینه‌یاسای هه‌رێمی فیدرال ناته‌با یا دژی
بنچینه‌یاسای فیدرال بێت.
بنچینه‌یاسای ئێراقی له ئه‌رتیکلی 13 دا بڕگه‌ی 1 ده‌ڵێ
"ئه‌و بنچینهیاسایه یاسای باڵا و به‌کاره له هه‌موو
شوێنه‌کانی وڵات‌دا به‌بێ لاکردنه‌وه". له بڕگه‌ی 2 دا
ده‌ڵێ "نابێ یاسای ناته‌با له‌گه‌ڵ ئه‌و بنچینهیاسایه
ده‌ربکرێت. هه‌ر ده‌قێک له بنچینهیاساکانی هه‌رێمه‌کان
ناته‌بای ئه‌و بنچینهیاسایه هاتبێت به‌تاڵه. به‌هه‌مان
شێوه هه‌ر ده‌قێکی یاسایی دیکه‌ی ناته‌با به به‌تاڵ
ده‌ژمێردرێت".
ئه‌رتیکلی 117 (له ده‌قه ئینگلیزیه‌که 119) ده‌ڵێ
"په‌رله‌مانی هه‌رێم بنچینه‌یاسای هه‌رێم داده‌ڕێژێ،
پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دیار ده‌کات، توانا و ده‌سه‌ڵاتی
دیار ده‌کات، چۆنیه‌تی په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیار
ده‌کات، به مه‌رجێ دژی ئه‌و بنچینهیاسایه نه‌بێت".
وه‌کو بنچینه‌یاسای ئێراقی چه‌سپاندوویه‌تی، یاسای ناته‌با یا
ده‌قی ناته‌با له‌گه‌ڵ بنچینه‌یاسای گشتی به به‌تاڵ داده‌نێت.
ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه نه‌ک هه‌ر ئه‌و بابه‌ت و کێشانه که
په‌یوه‌ندیان به کێشه‌ی نێوان کورد و عاره‌ب هه‌یه،
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کوردستان هه‌یه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکو
ئه‌و بوارانه‌ی دیکه‌ش که په‌یوه‌ندیان به ڕۆڵی ئایین،
هه‌روه‌ها مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی گوتن و ده‌ربڕینه‌وه
هه‌یه ده‌گرێته‌وه. به‌و پێیه، بۆنمونه یاساییانه
ته‌ریککردنی ئایینی ئیسلام له کاروباری یاسادانان له هه‌رێمی
فیدرالدا، به به‌تاڵ داده‌ندرێت، چونکه ناته‌بایه له‌گه‌ڵ
بنچینه‌یاسای فیدرال، که ئایینی ئیسلام به بنچینه‌یه‌کی
یاسادانان داده‌نێت و یاساییانه تێکه‌ڵی کاروباری ستات
کراوه. نمونه‌یه‌کی تر ئه‌گه‌ر له بنچینه‌یاسای کوردستاندا
ئه‌و گه‌ماڕۆ و سنورانه‌ی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی گوتن
داندراون لابردرێت، ئه‌وا دیسان تووشی ناته‌بایی له‌گه‌ڵ
بنچینه‌یاسای فیدرال ده‌بێت. به‌مشێوه‌یه ئه‌و ده‌قه‌ی
بنچینه‌یاسای هه‌رێم به به‌تاڵ داده‌ندرێت و ئه‌وه‌ی
بنچینه‌یاسای ئێراق سه‌رده‌ست ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجدانه گه‌لێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری
کوردستان، له چه‌ندین بۆنه‌دا به ڕاکشاوی گوتوویانه، که‌وا
ئه‌وان له بنچینه‌یاسای کوردستاندا ئه‌وه ده‌نوسن که له
بنچینهیاساکهدا نه‌یانتونیوه بینوسن. یا چیان پێ باشه
ئه‌وه ده‌نوسن، یا ئه‌وه ده‌نوسن که له ئاست داخوازیه
ناسیونالیسته‌کانی کوردستان دایه. دیاره لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کوردستان هێشتا دیلی
که‌لتوری ئۆتۆنۆمیخوزاییه و جیاییه له‌وه‌ی خه‌ڵک ئاواتی بۆ
ده‌خوازێت، به‌ڵام که ئه‌وان ئه‌وه ده‌ڵێن، ئه‌وه له‌لایه‌ک
هێما بۆ ناته‌باییان له‌گه‌ڵ بنچینهیاسایهک ده‌کات که خۆیان
مۆریان کردووه، له‌لایه‌کی دیکه هێما بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی
جیا له‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون ده‌کات. وه‌کو ئاماژه‌مان
بۆیکرد بنچینه‌یاسای گشتی ڕه‌تی ده‌قی ناته‌با ده‌کاته‌وه،
که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئاماژه به مافی نوسینی ده‌قی جیا
ده‌که‌ن (به گوتن به‌لایه‌نی که‌م). بۆیه مرۆ به
تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رکه‌وتنی بنچینه‌یاسای کوردستان
ده‌کات و ده‌پرسێ ئایا چۆن ده‌کرێ ده‌قی ناته‌با بنوسرێت، له
بارێک‌دا ئه‌وان خۆیان مۆریان کردووه کاری وا نه‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه کرا کاردانه‌وه‌کان چی ده‌بن؟ ئایا سه‌رانی
ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو شانۆگه‌ری پێشنیاری مافی چارهنوسهکه[3]
هه‌ر زوو ده‌قه ناته‌باکان لا ده‌ده‌ن و قروقه‌پی لێده‌که‌ن؟!
با واز له‌وانه هه‌مووی بێنین، وه‌کو هه‌ر کوردستانیه‌کی
ئازادیخواز ده‌یخوازێت، هیوادارین بنچینه‌یاسای کوردستان
ئه‌وپه‌ڕی کورستانی و سه‌رده‌مانه بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش
بوو ئایا کاری پێده‌کرێت؟ به‌داخه‌وه ئه‌زموونی ڕابردووی نزیک
و ئێستا وه‌ڵامی دڵخۆشکه‌ریان لا نییه . دیتمان
ده‌سه‌لاتداران دوو بنچینه‌یاسای کاتی و هه‌میشه‌ییان مۆرکرد،
که‌چی ئه‌وان ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، هه‌روا په‌یڕه‌وی یاسای
به‌عسیانه یا یاسای هه‌موارکراوی نادیموکراسیانه ده‌که‌ن.
ئه‌و هه‌موو خاڵ و بڕگه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادی که‌س و
مافه‌کانی مرۆڤ که له بنچینهیاساکان نوسراون تا ئێستا هیچ
قورساییه‌کیان نییه و نه‌بووه. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار چۆنی
ده‌خوازێ وا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ
له ژمار نایه‌ت، که‌چی داد و یاسا له ئاست ده‌سه‌ڵاتداراندا
به‌هیچ ناچێت. ئه‌وه جگه‌له خاڵ و بڕگه‌کانی دیکه که
په‌یوه‌ندیان به بوار و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه
هه‌یه. بۆنمونه ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور ده‌سه‌لاتی
به‌ڕێوه‌بردنیان له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی دیموکرسایانهی
سه‌رده‌مانه پێک نه‌هێناوه، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنچینه‌ی
ڕێکه‌وتنی نێوان دوو پارتی ده‌سه‌لاتدار. هه‌روه‌ها هه‌روه‌کو
ڕۆژانه ده‌یبینین، له‌گه‌لێ بۆنه‌دا سه‌رکرده‌کان به گوتن
گه‌لێ وشه‌ی جوان ڕیزده‌که‌ن و به ده‌سه‌ڵاتی یاسا و سیسته‌می
دیموکراسیدا هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌کرده‌وه ڕێک دژی ئه‌و
گوتانه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌یه‌تی، وا پێده‌چی بنچینه‌یاسا
هه‌رچه‌ندی باش و پێشکهتوخوازیش بێت، کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی
له‌سه‌ر کرده‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نابێت.
به‌مجۆره گومان له‌وه‌دایه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سودێکی
ئه‌تۆ به ڕه‌وتی دیموکراتیزه‌کردن له کوردستاندا ببه‌خشێت.
به‌لایه‌نی که‌م تاوه‌کو خێڵه‌کیزم، پاوانکاری، پارتپه‌رستی،
فه‌رمانڕه‌وایی پارت و ڕه‌وتی داسه‌پاندن بوونی هه‌بێت. به‌ڵام
بێگومان بوونی بنچینهیاسایهکی باش ئه‌گه‌ر ئێستاش کاری
پێنه‌کرێت، ده‌کرێ بۆ داهاتوو سوودی باش بگه‌یه‌نێ و ببێته
پاڵپشتێکی به‌هێزی هاتنکایهی سیسته‌مێکی دیموکراسی له دوا
ڕۆژدا. به‌پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خراپ بێت، ده‌بێته کۆسپ و
پێشگری گه‌لێ هه‌نگاوی پێویست له گه‌لێ بواردا، هه‌روه‌ها
ده‌بێته پێشگر له‌به‌رده‌م گۆڕانه پێویسته‌کاندا. هه‌روه‌ها
به‌ئه‌گه‌ری زۆر گۆڕینی بنچینهیاساکی خراپ (له‌و که‌شه
ڕامیاریه‌ی ئێستا و ڕه‌نگه چه‌ندین ساڵی تر) کارێکی ئاسان
نابێت.
له‌کۆتاییدا سه‌باره‌ت به نوسینه‌وه‌ی بنچینه‌یاسا به زمانی
عاره‌بی، ئه‌وه ڕووداوێکی سه‌یر نییه، ئه‌گه‌ر بزانین
ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ودارانیان په‌روه‌رده‌ی که‌لتوری
خۆگونجاندن و وابهستهیین. به‌گشتی که‌لتوری وابه‌سته‌یی و
ئۆتۆنۆمیخوازی که‌سایه‌تیه‌کی لاواز و نابووتی
ناسیونالیستانه‌یان بۆ مرۆڤی کورد به‌رهه‌م هێناوه.
هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران (که کار بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
که‌لتوره ده‌که‌ن) زۆریان لا ئاساییه زمانی نه‌ته‌وه‌ی
داگیرکه‌ر له زمانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به گرنگتر بزانن و
وه‌کو زمانی باڵاده‌ستی یاسا سه‌یری بکه‌ن. لایان ئاسایی بێت
به زمان و مه‌نتالێکی عارهبیئامێزانه بیربکه‌نه‌وه و یاسا
بنوسن. نوسینه‌وه‌ی بنچینه‌یاسای کوردستان به زمانی عاره‌بی،
ته‌نها نمونه‌یه‌که له‌ناو ده‌یان و سه‌دان دیارده‌ی له‌و
شێوه‌یه که له باشوری کوردستاندا ده‌که‌ونه به‌رچاو،
ئه‌وه‌ش ئاماژه به که‌سایه‌تی لاوازی ناسیونالیستانه‌ی مرۆڤی
کورد به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتداران به‌تایبه‌تی ده‌کات.
2006.6.27
[1]
شایانی گوتنه سایتی ده‌نگه‌کان به‌شێکی تایبه‌تی بۆ
بنچینه‌یاسای کوردستان ته‌رخان کرد و له‌وباره‌یه‌وه
کۆمه‌ڵێ پرسیاری ئاراسته‌ی گه‌لێ له نوسه‌ران کرد.
گه‌لێ وتاری باش هه‌ر له‌وێ بڵاوکرایه‌وه. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا گوتراوه جگه‌له‌وه‌ی وه‌ڵامێکی دره‌نگی سایتی
ده‌نگه‌کانه، ههروهستهیهکیشه له‌سه‌ر پێشهاته
نوێکان. گومان له‌ودا نییه که‌وا نوسه‌ران و
ڕۆشنبیران له سایته‌کانی دیکه، هه‌روه‌ها گۆڤار و
ڕۆژنامه‌کاندا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نوسیویانه.
[2]
بنچینه‌یاسای ئێراقی، دان به بنچینهیاسایهکی
ناته‌بای خۆی نانێت. هه‌روه‌ها دان به مافی چاره‌نوسی
گه‌لی کوردستان نانێت، سنور بۆ ئازادی داده‌نێت،
ئیسلامی کردۆته بنچینه‌یه‌کی یاسادانان و به‌گشتی
ئیسلامپاریزانه نوسراوه‌ته‌وه. دیاره کۆمه‌ڵی خاڵی
دیکه هه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستان ڕێک
نین.
[3]
له مانگی ژوڵای 2005 دا نوێنه‌رانی یه‌کێتی و پارتی
پێشنیاری نوسینی مافی چاره‌نوسیان له بنچینه‌یاسای
ئێراقدا کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن عاره‌بان
ڕه‌تکرایه‌وه. نوێنه‌رانی کوردستان چیتر لێی نه‌دوان،
بێده‌نگیان لێی کرد و هیچ کاردانه‌وه‌شیان نه‌بوو.
|