دڵۆپی حه‌وته‌م
به‌رپرسێک و هاوڵاتیه‌کی ئاسایی جیاوازیان چیه؟
تصبيني:
ئةم طؤشةية هةفتانة لة رؤذنامةي (كوردستان راثؤرت) كة لة
كوردستان بة ضاث ئةطات بلاَوئةبصتةوة..
له بۆنه‌یه‌کدا دانیشتبووین له میانه‌ی وتووێژێکدا پرسیم
جیاوازی به‌رپرسێک و هاوڵاتیه‌کی ئاسایی چیه؟ یه‌کێک وتی:
ئه‌و به‌رپرسه و ئه‌وی دیکه هاوڵاتیه‌کی ئاساییه ، ئه‌وه
جیاوازیه‌که‌یه!! یه‌کێکی دی وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و
ئه‌وی دیکه ده‌سه‌ڵاتی نیه ، یه‌کێکی دیکه وتی: ئه‌و
حیمایه‌ی هه‌یه و ئه‌وی تر حیمایه‌ی نیه ، هه‌میشه‌ش
هاوڵاتیه ئاساییه‌که حیمایه‌ی به‌رپرسه‌که‌یه ، یه‌کێکی تر
وتی: ماڵه به‌رپرسه‌کان هه‌میشه رووناک و فێنکه و ماڵی
هاوڵاتیه ئاساییه‌که زۆربه‌ی کات تاریک و گه‌رمه ، زۆربه‌ی
جاریش هاوڵاتیه ئاساییه‌که خزمه‌تکاری ماڵی
به‌رپرسه‌که‌یه... هه‌تا ئێره و کۆمنتاره‌کانی تر نادرکێنم..
ساڵی 2000 بانگهێشتکرام بۆ کۆنفرانسێکی فراوانی پارتی کاری
هۆڵه‌ندی (PvdA)
که ئه‌و کاته له حکومه‌تدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو و زۆرینه‌ی
له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بوو ، کۆنفرانسه‌که له زانکۆی
(نایمێخن) له شاری (نایمێخن) بوو له باشووری هۆڵه‌ندا که
زیاتر له دوو سه‌عات له شاره‌که‌ی منه‌وه دووره ، یه‌که‌م
جارم بوو به‌شداری بۆنه‌یه‌کی له‌و ئاسته‌دا بکه‌م ، که
گه‌یشتمه ناو زانکۆکه‌وه هێند گه‌وره‌بوو ده‌بوایه به پاس
له‌ناو زانکۆکه‌دا بڕۆم بۆ ئه‌و بینایه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی لێ‌بوو
، که به پاسه‌که گه‌یشتمه شوێنی مه‌به‌ست ، دابه‌زیم و
به‌ره‌و ده‌رگای هۆڵه‌که رۆشتم ، له‌و کاته‌دا پیاوێکی
په‌شۆکاو له سه‌یاره‌یه‌ک دابه‌زی ، له‌پشته‌وه چاکه‌ته‌که‌ی
چرچولۆچ ببوو ، ده‌سته‌یه‌کی باش لاپه‌ڕه وکاغه‌زی ده‌فته‌ری
به‌ده‌سته‌وه‌بوو ، له‌وکاته‌دا با هه‌ڵی کرد هه‌موو
کاغه‌زه‌کان ده‌ستی با بردنی ، یارمه‌تیمدا نیوه‌ی
کاغه‌زه‌کانم بۆ کۆکرده‌وه ، سوپاسی کردم و رێیدام له
پێشیه‌وه به‌ره‌و ناو ده‌رگای هۆڵه‌که هه‌نگاو بنێم ، له‌پڕ
ده‌نگیکی لێوه‌هات تێگه‌یشتم که‌وا ده‌رگای سه‌یاره‌که‌ی کلیل
نه‌داوه ، به‌ڕاکردن گه‌ڕایه‌وه کلیلی بدات ، ئیدی له‌یه‌ک
جیابووینه‌وه و من چوومه ژوورێ..
بیناکه له‌راستیدا بریتی بوو له چه‌ندین هۆڵی
کۆڕوکۆبوونه‌وه ، سه‌ره‌تا له دڵی خۆما پرسیم داخوا هیچ
به‌رپرسێکی حکومی و حیزبی ئاماده‌ی ئه‌م کۆنفرانسه گه‌وره‌یه
نیه؟ ئه‌ی بۆ که‌سیان دیارنین؟ نه سه‌یاره‌ی ره‌ش و گه‌وره
و که‌شخه‌م له‌ده‌روه بینی ، نه پیاوی قیت و قنج و
ئوتووکراوم بینی ، نه‌که‌سم بینی خه‌ڵکه‌که راونێ بۆ ئه‌وه‌ی
رێ بکه‌نه‌وه بۆ کابرایه‌کی پاک‌وخاوێنی ده‌ق نه‌شکاو ، نه
خه‌ڵکانێکم بینی به چه‌که‌وه ئه‌و ناوه‌یان گرتبێ ،
نه‌که‌سێکم بینی به هاوه‌ڵی 10 یان 15 که‌س بێنه ژوورێ ،
نه‌که‌سێ هات له‌سه‌ر کورسیه‌ک ده‌رم کات تا کابره‌یه‌کی سمێڵ
زل دانیشێ ، هیچی له‌مانه‌م نه‌بینی ، که‌واته به
پێوانه‌کانی من مه‌سئوول و به‌رپرسی لێنه‌بوو..
میوانه‌کان که من یه‌کێک بووم له‌وان هه‌ریه‌ک بلیتێکمان
وه‌رگرت پاش یه‌ک دوو موحازه‌ره‌ی کورت له یه‌ک دوو هۆڵی
بچووک چووین نانی پێ بخۆین.. وا ڕێکه‌وت کابراکه‌ی له‌ناو
ده‌رگاکه پێم گه‌یشتبوو له‌پشتمه‌وه وه‌ستابوو ، هه‌روه‌ها
کچێکی سووریم له‌وێ ناسی له‌گه‌ڵما وه‌ستابوو سڵاوی له
کابراکه‌ی پشتمانه‌وه کرد ، کابراکه سه‌یری منیشی کرد و
سڵاوێکی لێ کردم ، کچه‌که وتی ئه‌وه ئه‌ناسی کێیه؟ وتم
نه‌وه‌لڵا ، له‌به‌رده‌رگا پێم گه‌یشت ، با کاغه‌زه‌کان ده‌ستی
برد ، یارمه‌تیمدا له‌گه‌ڵم کۆکردنه‌وه ، کچه‌که وتی: ئه‌وه
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کاره له‌ناو په‌له‌مانی هۆڵه‌ندیدا ،
وه‌کوو وتم ئه‌و کاته زۆرینه‌ی حکومه‌تیان پێکهێنابوو ،
کچه‌که ئه‌وه‌ی وت ، ومن واقم وڕما ، له دڵی خۆما وتم: ئه‌ی
کوا حیمایه‌کانی؟ ئه‌ی کوا سه‌یاره‌کانی به‌دواوه‌ین؟ ئه‌ی
کوان ئه‌وانه‌ی زه‌لام ده‌رئه‌که‌ن تا تێپه‌ڕێت ، وه‌کوو چۆن
مێش له شیرینی ده‌ر ئه‌که‌ن؟ ته‌نانه‌ت منێکی بیانی که ئه‌و
کاته ته‌نها دۆکومێنتێکی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونم هه‌بوو
له‌گه‌ڵیدا هیچ جیاوازیه‌کم نیه..
ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه دوو هه‌واڵ بوون ،
یه‌که‌م بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعود به تێکدانی
خانووی به‌رپرسه (حیزبی و حکومی)ه‌کان ئه‌وانه‌ی به
شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌سه‌ر زه‌رویوزاری حکومه‌ت بینایان
کردووه ، هه‌واڵی دووه‌م بڕیاره‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت
کاک کۆسره‌ت به بڕینی کاره‌بای به‌رده‌وامی ماڵه
به‌رپرسه‌کان..
باشه ئه‌ی جیاوازیه‌کانی تر که‌ی هه‌ڵمه‌تێکی بۆ ئه‌که‌ن تا
به‌رپه‌سه‌کان ببنه‌وه به هاوڵاتی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگا؟
باشه بۆ ئه‌بێت هه‌میشه به‌رپه‌س دیاربێت که‌به‌رپه‌سه؟ بۆ
نابێت به‌رپه‌رس له خزمه‌تی هاوڵاتی ئاسییا بێت ، له‌کاتێکدا
لای ئێمه هه‌میشه هاوڵاتی ئاسایی و هه‌موو وڵات له خزمه‌تی
به‌رپرساندان؟
به‌ڕاستی ئه‌مه کێشه‌ی تێگه‌یشتنی راسته‌قینه‌یه له
ماناکانی یموکراتی و مانای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ته
وه‌کوو به‌رپرس بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌کانی جیاوازی
چینایه‌تی به‌کاری بێنیت ، نه‌ک به‌کاری بێنیت بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی دیواره‌کانی جیاوازی چینایه‌تی و هه‌میشه
چینێک هه‌بێت له خواره‌وه بهاڕڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چینه‌که‌ی
سه‌ره‌وه خۆش بژی..
|