زۆرجار نووسه‌رانی کورد، کاتێک ده‌نووسن وه‌یان سیاسه‌ت
مه‌داران، کاتێک قسه ده‌که‌ن ،هیچ جیاوازیه‌ک نابینن له
نێوان هه‌ردوو ئیستیلاحی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌دا. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ
ئاماژه به‌خه‌ڵکی کوردستان بده‌ن، ده‌بێژن نه‌ته‌وه‌ی کورد،
و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئاماژه به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ن، ده‌بێژن
گه‌لی کورد، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر له ڕووی زانستی سیاسیه‌وه
هه‌روه‌ها قانونیشه‌وه، سه‌یری ئه‌و دوو ئیستیلاحه بکه‌ین،
ده‌بینین جیاوازیه‌کی به‌رچاو له نێوانیاندا هه‌یه،
له‌کاتێکدا که ده‌سته‌واژه‌ی گه‌ل هێمایه بۆ بونی کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکانێک که له هه‌رێمێکی دیاری کراودا ، و له‌ژێر باڵی
یه‌ک سیستمی سیاسی‌دا ئه‌ژین ( یه‌ک ده‌وڵه‌ت)، و گرنگیش نیه
ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه هاو چه‌شن بن، واتا سه‌ر به‌یه‌ک
نه‌ته‌وه‌بن، بۆ نمونه کاتێک ده‌ڵێین گه‌لی کوردستان،
مه‌به‌ستمان له‌و خه‌ڵکانه‌یه که له‌کوردستاندا ده‌ژین،
ئه‌گه‌ر کورد بن، یان تورکمان و عه‌ره‌ب، وه‌کو که‌مینه.
به‌ڵام مه‌به‌ست له ئیستیلاحی نه‌ته‌وه بوونی کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکه که له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هاوچه‌شنن ،و رابیته‌ی
زمان، و ره‌گه‌ز ،و مێژوو،و هه‌ندێک ئاینیشی ده‌خه‌نه پاڵ،
به‌یه‌کیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ئاوات و ئامانجی
هاوبه‌شیشیان هه‌یه. که‌واته نه‌ته‌وه رابیته‌یه‌کی
سیاسیه ره‌نگه له ژێر باڵی یه‌ک کیانی سیاسی‌دا بێت ( یه‌ک
ده‌وڵه‌ت)، وه‌یان دابه‌ش بووبن، به‌سه‌ر چه‌ند کیانێکی سیاسی
دا ( چه‌ند ده‌وڵه‌تێک)،وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد که یه‌کێکه
له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که به‌سه‌ر چه‌ند کیانێکی سیاسی جیاوازدا
دابه‌ش بوون، له باشوور و باکور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای
کوردستان.
|