ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، که کورده‌کان له ڕێگه‌ی
که‌ناڵه ره‌سمیه‌کانه‌وه، نامه‌یان ئاڕاسته‌ی شێخ محه‌مه‌د
سه‌ید ته‌نتاوی گه‌وره شێخی ئه‌زهه‌ر کردووه، و تیایا
گله‌یی و گازنده‌ی زۆریان ئاڕاسته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه ئایینه
هه‌یه، که ناوی هۆبه‌ی( رواق )ی کورده‌کانی گۆڕیوه به
هۆبه‌ی تورکه‌کان، و رجا‌و داوایان وایه که ئه‌وکاره
نه‌که‌ن ،چوونکه کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له‌مێژه‌وه به
حوسنو ره‌زای خۆیان ئیسلامیان هه‌ڵبژاردووه، له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌زهه‌به‌شن که ئه‌زهه‌ر پێی خۆشه، واتا سوونه‌ن ،و
سه‌لاحه‌دینی کوردیش نه‌ک هه‌ر قودسی رزگار کرد، به‌ڵکو
میسریشی له چنگی شیعه ده‌رهێناو و دایه‌وه به سوونه،
بۆیه جوان نه‌بوو له‌پای ئه‌و چاکه‌یه هۆبه‌ی کوردان ناوی
لێبنرێ تورکان، تائێره بۆ خوێنه‌ری ساده ئه‌وکاره‌ی کوردی
ره‌سمی جێگه‌ی حه‌مدو سه‌ناو، شایه‌نی هه‌زار ره‌حمه‌ته له
گۆری مردوانیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ختێک ئه‌قڵی خۆمان بخه‌ینه
کار، و به هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و و شێخه‌کانیا
بچینه‌وه، بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ، که ئه‌وێش هێچ فه‌رق و
جیاوازیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وحیزب و رێکخراوه
ناسیوناڵیسته‌کانی عه‌ره‌با نیه، که له عه‌ره‌ب زیاتر هیچ
میلله‌تێکی دیکه به به‌شه‌ر نازانن، و عروبه‌ی لێ ده‌رچێ
هه‌ر ئیدیعایه‌کی تر ،بۆ نمونه کوردایه‌تی ،یان ئه‌مازیغ چێتی
، به کلکایه‌تی و ئه‌ڵقه له گوێیی بۆ ئه‌مه‌ریکا
سه‌هیونیه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ئه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر وانیه خۆ ئه‌بوو
ئه‌زهه‌ر وه‌کو دامه‌زراوه‌یه‌کی ئاینی و مه‌زهه‌بی، که وه‌کو
خۆیان ئه‌ڵێن سه‌ر به‌خۆیه، به‌یاننامه‌یه‌کی ناره‌زایی،
له‌سه‌ر جینوساید کردنی گه‌لێکی موسڵمانی سوننه مه‌زهه‌بی
وه‌کو کورد، ئاراسته‌ی جیهانی ئیسلامی و حیزبی به‌عس بکردایه،
خۆ ئه‌بوو له‌ئاست تاوانی فرۆشتنی کچه کورده‌کان، که به‌شێک
بوون له‌و غه‌نیمانه‌ی که به‌عس له ئه‌نفالی کورد چنگیان
که‌وتبوو، و به میسری دایکی دونیایان فرۆشتبوو، خۆی کڕ
نه‌کردایه ، له‌کاتێکا که سه‌دان فه‌تواو به‌یاننامه‌ی
ناڕه‌زایی بۆ پشتگیری له گه‌لی موسڵمانی عاره‌بی فه‌له‌ستینی
ده‌رکردووه. ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه ئێمه بۆ هۆبه‌یه‌ک،
که گوایا به‌ناوی ئێمه‌وه بووه‌و له‌وغ
کراوه‌ته‌وه،ئه‌وه‌نه ئازارمان چه‌شت ، نه‌مان هێشت
بکه‌وێته به‌یانی ، کاتیب و ئه‌لدیوانمان بانگ کردوو ووتمان
هه‌ر ئه‌لعان بنووسه: له هه‌رێمی کوردانه‌وه بۆ گه‌وره
شێخی ئه‌زهه‌ر ، دوای سه‌لام و ئیکرام، به‌قوربانی ڕیشت بین
،ئه‌ڵێن هۆبه‌ی نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دینت زایه کردووه،
له‌وڕۆژه‌وه ئه‌و خه‌به‌ره‌مان بیستووه ئه‌وه‌نه گریاوین
،هه‌ردوو چاومان بووه به گۆمی خوێن ، خه‌ریکه دڵمان
ئه‌ته‌قێ توخوا هۆبه‌که‌مان به‌نه‌وه . به‌ڵام بۆ سه‌دوو
هه‌شتا هه‌زار ئه‌نفال کراو یان ئه‌و کچۆڵه کوردانه‌ی که به
دیاری دران به شارع محمد ع‌لی* ،یه‌ک دێڕ گله‌یمان به‌زۆر
زانی ئاڕاسته‌ی بێ ده‌نگی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بکه‌ین و پێی
بێژین ئه‌وه‌ی له ئاستی هه‌ق بێده‌نگه، شه‌یتانێکی لاڵ
نه‌بێ، هیچی دیکه نیه ئه‌زهه‌ریش بێ.
******************************************************
(هۆبه‌ی
کوردان مو‌هیم تره یان چاره‌نووسی ئه‌و کچانه؟ من ئه‌ڵێم
هۆبه‌که ئه‌زانن بۆ چونکێکم له‌وێ ناوی تۆی کورد ،له‌ته‌نیشت
ناوی ئه‌فغانی، و چیچانی ،عاره‌به‌وه ئه‌دره‌وشێته‌وه).
سیاسه‌ت مه‌دارێکی محه‌للی
*
شارع محمد ع‌لی : شه‌قامێکی به‌ناو بانگه له قاهیره که
مه‌لها و شوێنی راقیسه‌کانی لێ‌بوو ئێستا زۆریان
گواستویانه‌ته‌وه بۆ شارع
الهرم.
|