بزمارێک له‌ ناوه‌ڕاستی2006 دا

 

خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

 1 ـ پاش که‌وتنی ڕژێمی حوکمی عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی وه‌حشی له‌به‌غدا، ئه‌م نمونانه‌ سه‌ریان ده‌رهێناوه‌: هه‌موو ئه‌زانین له‌ به‌غدا له‌ چله‌ی هاوین دا که‌له‌مانگی حه‌وته‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌کا،  واتا له‌م مانگه‌ موباره‌که‌وه‌ی که‌تیایان، پله‌ی گه‌رما‌ ئه‌گه‌ر سه‌رو په‌نجا نه‌بێ، ئه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێک له‌و ئاسته‌ که‌متر نیه‌ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ کاره‌باش قاتیه‌، جه‌ماعاتی ئیسلامی له‌م ڕۆژانه‌ سه‌هۆڵ فرۆشێکیان به‌ ده‌عوای ‌ ئه‌وه‌ی موخاله‌فه‌ی فه‌توایه‌کی سه‌ریحی کردوه‌، که‌ ده‌فه‌رموێ: بیما ئینه‌هو له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ردا(ص) سه‌هۆڵ نه‌بووه‌، و ئه‌وان هاوینان ئاوی گه‌رمیان خواردۆته‌وه،‌ فه‌له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته‌کانه‌ دروست کردنی سه‌هۆڵ بودعه‌یه،‌ و هه‌موو بودعه‌یه‌کیش ضلاله‌یه‌ و ئه‌وه‌شی دایبهێنێ جه‌هه‌ننه‌م جێگه‌یه‌تی، ته‌بعه‌ن دوای ئه‌وه‌ی که‌ موجاهیدێک گولله‌یه‌ک ئه‌نێت به‌ ته‌پڵی سه‌ریه‌وه،‌ ئیتر با منداڵی ووردیشی هه‌بێ و له‌ماڵه‌وه  چاوه‌ڕوانی بن، ‌ داخوا ئه‌و ئێواره‌یه‌ش پاره‌ی شیوه‌که‌ی بۆ په‌یداکردوون یان نا؟ بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ ئه‌وکابرایه‌ هۆردوویه‌ مناڵ به‌‌پاره‌ی ئه‌و سه‌هۆڵه‌ به‌خێو ئه‌کا ، ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ موفتی پێی گوتوون، به‌و کاره‌ په‌روردگار لێتان رازی ده‌بێ .

 

2 ـ له‌و ڕۆژانه‌ سه‌یری که‌ناڵی ئه‌لموسته‌قیلله‌م ئه‌کرد، ناو به‌ناو ریکلامی بۆ چاوپێکه‌وتنێکی گرنگ ئه‌کرد، که‌ له‌ گه‌ڵ حه‌زره‌تی عه‌قید دا سازیان داوه‌،و موژده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که‌ به‌و نزیکانه‌ په‌خشی ئه‌که‌ن. بۆمن قه‌زافی زۆر گرنگ نیه‌ چیده‌ڵێ یان نایڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام ڕیکلامه‌که‌ بوو که‌ به‌رده‌وام ده‌یگووت چاوه‌ڕوانی بیرو بۆ چونه‌کانی برای عه‌قید بن، سه‌باره‌ت به‌ مۆندیال، من خۆم به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ساڵانێکی دوور نه‌ختێک یاری تۆپی پێم کردووه‌ واتا رۆشنبیریه‌کی که‌مم له‌سه‌ر ئه‌و یاریه‌و جامی جیهانی تۆپی پێ هه‌یه‌، ووتم ره‌نگه‌ ئه‌ویش وه‌کو من وابێت، خۆ منیش جارجاره‌ راو بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر یاریه‌کان ده‌رئه‌بڕم، چی تیایه‌ ئه‌و براده‌ره‌ش نه‌ختێک قسه‌ی له‌سه‌ر بکا، خۆ کابه‌ که‌چ نابێ، به‌ڵێ سه‌رتان نه‌ئێشێنم ئێواره‌ی دیاری کراو موقابه‌له‌ په‌خش کرا، و دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی عه‌قید فه‌زیعتێکی باشی به‌ فیفا کرد،و کردنی به‌دارده‌ستی ووڵاته‌ ئیمپریالیستیه‌کان، ووتی من پێشنیازم وایه‌ یاری تۆپی پێ به‌م شێوه‌یه‌ی که‌ ئێستا ئه‌کرێ و هیچ له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی ووڵاته‌ فه‌قیره‌کان نیه‌ نه‌مێنێ، کورد واته‌نی له‌وغ بکرێته‌وه‌، له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ ووتم ئه‌ڵێن قسه‌ له‌ شێت یان له‌مناڵ، ‌ ئه‌م کابرایه‌ سه‌ره‌ک کۆماری ووڵاتێکه‌ و ئێستا هه‌زاره‌های وه‌ک من هه‌ندێک دۆستین  و زۆربه‌ی زۆریش دوژمنین ئێستا سه‌یری ئه‌که‌ن ،قابیله‌ چوار موسته‌شاری وه‌رزشی له‌ قه‌سره‌که‌یا نه‌بن، نه‌خیر تاکیدم له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ناکا، دیاره‌ به‌دیلی‌ هه‌یه‌ ، محاوره‌که‌ی موقته‌عه‌ی کردوو ووتی: سیاده‌تی عه‌قید تێناگه‌م مه‌به‌ستانه‌ یاریه‌که‌ هه‌ر نه‌مێنێ ؟ فه‌رمووی نا مه‌به‌ستم ئابه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای نه‌بێ ، ئاوا یانزه‌ یاریکه‌ر به‌رانبه‌ر به‌ یانزه‌ یاریکه‌ر، من ئه‌مه‌وێ هه‌موو جه‌ماهیر به‌شداربن رایزه‌ جه‌ماوه‌ری نه‌بێ تامی نیه‌ کابرای محاور ووتی ئه‌توانی روونتری که‌یته‌وه؟‌ عه‌قید ووتی مه‌سه‌له‌ن تیپی ئه‌ملا هه‌زار که‌س و تیپه‌که‌ی ئه‌ولاش هه‌زار به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ی نه‌کرد جانابی عه‌قید بۆ ئه‌و دووهه‌زار که‌سه‌ هه‌ر یه‌ک تۆپیان بۆ هه‌ڵئه‌داته‌ ساحه‌که‌وه،‌ یان یان هه‌ر شه‌ست حه‌فتا که‌س و تۆپێک ؟

 
           

 

02/09/2015