ئاو له ته‌واوی
دونیادا به‌شیکه له ستراتیژی ئه‌منی قه‌ومی ووڵاتان،به
حوکمی سروشتی کوردستان و ژیان و گوزه‌ران و وه‌زعیه‌تی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی و داگیرکردنی ووڵات له لایه‌ن
داگیرکه‌ره جۆربه‌جۆره‌کان، ئه‌م سامانه نه گرنگیه‌کی بۆ
ووڵاتی کوردان پێ دراوه و نه سوودیشی لێ وه‌رگیراوه و نه
ووڵاتی پێ ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه‌و به گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌کی
زانستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا نه‌کراوه‌و جگه وه‌ک پێویستیه‌تی
بۆ خواردنه‌وه زیاتر بیر له ئاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
داگیرکه‌رانیش جگه له سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه زیاتر ده‌بێ
چی‌تریان بۆ گه‌لی ژێرده‌ست هه‌بێ.
نه‌بوونی سنووری ده‌ریایی به دونیای ده‌ره‌وه له کوردستانی
عێراقدا ئه‌م سامانه‌ی له ووڵات عه‌جز کردووه و ته‌نانه‌ت
له نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کاندا ئاو ئه‌و هیزو توانایه‌ی به
شاره‌کان نه به‌خشیووه، هه‌روه‌ها له کاتی ناڕازی و
مقاوه‌مه‌تدا هیزی ئاوی وجودی نه‌بووه. جا نازانم له سوپای
ئاینده‌ی کوردستاندا هێزی ئاویمان ده‌بێ یان نا؟..
سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش شاره‌کۆنه کوردیه‌کان له سه‌ر ڕووباری
گه‌وره بینا نه‌کراون و ئاو نه‌بۆته به‌شێ له ژیانی خه‌لک،
به‌لکو هه‌ر به زستان بارانی زۆر و ڕه‌زاله‌ته‌کانی قوڕوچلپاو
و به هاوین ووشکایی بووه. تا ئێستاش جوتیاره‌کانی ده‌شتی
هه‌ولێر به‌رهه‌مه‌کانیان به ته‌مای سروشت و باران بارین
داوه‌ته ده‌ستی قه‌ده‌ر ئه‌مه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه
دێمیه‌کان هه‌ر وایه له گشت کوردستاندا.
ئاو
نه‌یتوانیووه ببێته مه‌رکه‌زێک له مه‌رکه‌زه‌کانی ئابووری
و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌لگا. سه‌رکوت و تۆقاندن ئه‌وکاته‌ی بۆ
خه‌ڵکی ناوچه‌کان نه‌ڕه‌خساندووه که‌ناڵ و جۆگا له
ڕووباره‌کان بۆ ناوچه که‌م ئاوه‌کان ڕاکێشن یان سوود له ئاوی
باران وه‌ربگرن و ئاوی پانتای پێ دروست بکه‌ن و بیبه‌ستنه‌وه
به ڕووباره‌کانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌گه‌رچی پله‌ی گه‌رما و سروشتی
کوردستان له زۆر حاڵات ئاوا ئاسان نیه.
له‌و
ووڵاتانه‌ی که ئاویان زۆره ، ئاو سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
به هێزه و شان له‌شانی نه‌وت ده‌دا له ئابووری ووڵات له
ئاینده‌ی دووردا، له‌م ووڵاتانه ستراتیژ و سیاسه‌تی جۆربه‌جۆر
بۆی داڕێژراوه‌و به ده‌یان و سه‌دان زانا و پسپۆر‌و ته‌کنیکاری
بۆ ده‌خه‌نه کار.
ئاو و
هه‌روه‌کو ووتمان به‌شێکی گرنگه له پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی،
هه‌روه‌ها مه‌رکه‌زێکه له مه‌رکه‌زه‌کانی ئابووری ووڵات له
لایه‌کی تر به شێکی گرنگه له گه‌شه‌دان به چۆنایه‌تیه‌کانی
کۆمه‌لگاو و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ژیانی مرۆڤه‌کان
زیاتر به‌رز بکاته‌وه و ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان باش و ته‌مه‌نی
نه‌وه‌کان درێژتر بکات و ئابووری ووڵات گه‌شه پێ بکات.
گرفته
ئاینده‌کانی جیهان پێش بینی ده‌کرێت دوای نه‌وت ئاو ببێته
ناوه‌ندی کێشه‌کانی دونیا، رووباری طه‌بریه له نێوان
ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ئوردندا ناوه‌ندی کێشه‌ی ڕۆژهه‌لات
له خۆی ده‌گرێ ئینجا کێشه‌ی کورد و تورک و عه‌ره‌ب له سه‌ر
ڕووباره‌کانی دیجله و فورات و کێشه‌ی میسر‌و سودان و ئۆغه‌نده
له سه‌ر ڕووباری نیل. ئه‌مه جگه له ده‌یان رووبار و
که‌نداو و ده‌ریای نێوان وولاتانی جیهان و که‌می ئاوی شیرین
له دونیا‌و مانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆری ئه‌م ئاوه له نه‌رویج.
دروستکردنی به‌نداوه‌کانی سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات بۆ
ده‌وڵه‌تی تورکیا ئێستا به ئاسانی ده‌چێته ڕێوه له ڕێگای
غیابی سیاسه‌ت وستراتیژی کورد و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
که به‌رگری له ستراتیژی ئاوی بکات.
ئاو
لێره به مه‌فهومی گشتی به‌کاردێت به‌ڵام ئاو له خۆییدا
بریتیه‌له:
1 .ئاوی
پانتایی( ڕووبار و ده‌ریاچه و گشت کانیاو و جۆگه‌کان
ده‌گرێته‌وه) .
2. ئاوی ژێر
زه‌وی ( هه‌موو ئاوی ژێر زه‌وی).
3. ئاوی
باران و ئاوی پیس و ئاوه‌ڕۆکان.
ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکان ده‌بێ ستراتیژییه‌کی ته‌واو
کاملیان بۆ ته‌واوی سامانی ئاوی له ووڵاتدا هه‌بی یانی له
باره‌ی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی له هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ دا
و به کایگه‌ری گۆڕانی پله‌ی گه‌رما له وولات و ته‌واوی
دونیادا.
به‌نموونه له ووڵاتانی ئوممه‌می ئه‌وروپا به‌رنامه‌یه‌کیان
بۆ ستراتیژی ئاو دارشتووه که پێ ده‌ڵێن:
Kaderrichtlijn Water (KRW)
هه‌موو
ووڵاتانی ئه‌ندام به گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی که له‌م
یاسایانه‌ی ئه‌م میساقه هاتووه ده‌بێ سامانی ئاوی له هه‌موو
ووڵاتاندا به گوێره‌ی چۆنایه‌تی و جه‌ندایه‌تییان ته‌سنیف
به‌ندی بکرین و به باشرتین شێوه ببپارێزرێن. ته‌نانه‌ت
ووڵاتی تورکیاش ئه‌م میساقه‌ی مۆرکردووه و کاری بۆ ده‌کات تا
ساڵی 2021 ده‌بێ هه‌موو سامانی ئاوی له گشت ووڵاتانی ئه‌ندام
بتوانن له باره‌ی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی هه‌مان مواسفات و
توانایییان هه‌بێ. ئه‌مه ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌و تایبه‌تی بۆ
دانراوه‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌یه.له هه‌مان کات
بودجه‌ی تایبه‌تی و هه‌ر ووڵاته مه‌سووله له ئاوی سنووری
وولاته‌که‌ی.
نموونه‌یه‌کی تر له ووڵاتی هۆله‌ند سه‌رخه‌تی ستراتیژی ئاو و
له‌م ووڵاته له سێ ووشه پیكهاتووه که بریتیه:
Vasthouden, bergen en afvoeren
یانی (
گرتنه‌خۆ، ئه‌مبارکردن و به‌ردان( رۆیشتن))، له‌م هه‌موو ئاوی
زۆر له وولاته ستراتیژیان بریتیه له گرتن و ئه‌مبارکردنی
ئاو دوای به‌ردان وڕۆیشتنی ئاو و یان به‌ڕێکردنی. به‌ڵام
به‌هێزترین ئابووری بۆ ته‌رخانکراوه.
له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌مانه بۆ دانانی هه‌ر ستراتیژێ و سیاسه‌تێ
بنه‌مایه‌کی ئابووری به‌هێزی پێویسته بۆ به جێ گه‌یاندنی.
یانی هه‌ر ووشه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ داد نادات ، به‌لکو ده‌بێ
کاری جدی بۆ بکریت .
پاراستن
و گه‌شه‌دان به چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی ئاو و له جۆرێکه‌وه
بۆ جۆرێکی‌تر ده‌گۆڕێن و ئه‌همیه‌تی هه‌موویان له ستراتییژدا
وه‌کو یه‌که و هه‌موویان له ده‌ورانی هایدرۆلۆجی دا هه‌مان
ئه‌هه‌میه‌تیان هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر جیاوازیان و
ئه‌فزه‌لیه‌تیشیان هه‌یه.
پاراستنی ئاوی پانتایی له ووڵاتدا له باری چۆنایه‌تی و
چه‌ندایه‌تی ده‌توانێ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ئابووری ووڵات بی،
هه‌ر له وه‌به‌رهێنان له باره‌ی سامانی ئاژه‌ڵی و گه‌شت و
گوزار که له وه‌رزه‌کانی گه‌رمایی دا ده‌توانن کاریگه‌ریی
باشیان هه‌بێ له هه‌مان کات فرسه‌تی کارکردن بۆ لاوان و
نه‌وه‌کانی نوێ ده‌هێنێته ئاراوه . له لایه‌کی تر
دروستکردنی به‌نداو ده‌توانێ ووزه‌ی کاره‌با بۆ ناوچه‌کانی
ده‌ورووبه‌ری به‌ده‌ست بێنێ. یان ئاوی ڕووباره‌کان ده‌کرێ بۆ
بازرگانی و گواستنه‌وه به‌کاربێن له نێوان ناوچه
جیاجیاکاندا. ( جا گرفتی به‌له‌م و که‌شتی و به‌نده‌رمان
ده‌بێ.. جا توخوا گرفتی چیمان نیه.. هه‌ر له سینه‌ماو
هو‌نه‌ر و شانۆ و گۆرانی...تا ئاو و کاره‌با و
سووته‌مه‌نی..)،لێره ده‌مه‌وێ باسی گرنگی وه‌رزشه ئاویه‌کان
بکه‌م که هه‌م گرنگیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه و ده‌توانێ
مه‌ڵبه‌ندی پێ گه‌یاندنی نه‌وه‌کانی تازه بێ، هه‌م خه‌ڵکی
ناوچه‌کان له مردن و خنکان ڕزگار ده‌کات، یانی به‌شێکه له
ئه‌منیه‌تی گیانی ئینسانه‌کان، ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی
له ئاوه‌کانی کوردستان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران
مه‌سوولن له پاراستنی گیانی هاووڵاتیان..به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر
وه‌کو هه‌واڵێک له گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌کاندا ناوی ئه‌م
قوربانیانه بێت. بۆیه‌ش ده‌سته‌مۆکدنی ئاو له زۆر ووڵاتاندا
بۆته گرفتێکی ستراتیژی به‌تایبه‌ت رووباری تایمس له له‌نده‌ن
و وه‌زعیه‌تی ڤینسیا و چه‌ند ولایه‌ته‌کی ئه‌مریکایی
،ئه‌گه‌رچی ئه‌م هیرشه‌ی ئاو له کوردستان به‌م قه‌باره‌یه
نیه چونکه مه‌وقعیه‌تی ئاو و جێگه‌و رێگه‌ی له کوردستان
جیایه.
پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه، چونکه زه‌وی
ڕاده‌گریت و له دابه‌زینی ڕووی ده‌یپارێزێ،هه‌روه‌ها ئاوی
خواردنه‌وه که مه‌رکه‌زی سه‌رچاوه‌ی ئاوی شاره‌کان پێک
دێنێت. که له زۆر ووڵاتاندا هه‌وڵی به‌کارنه‌هێنانی ئاوی ژێر
زه‌وی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌کانیان تووشی ووشکایی نه‌بن.
ئاوی
باران و ئه‌مبارکردنی له ستراتیژی زۆر ووڵاتانی ئه‌وروپایی
بۆته ناوه‌ندیکی سه‌رچاوه‌ی ئاو، ته‌نانه‌ت هێڵ و تۆڕی
تایبه‌تی بۆ دروستکراوه ئه‌مه جگه له نه‌خشه‌کێشانی خانوو
به‌ره‌و باڵه‌خانه‌کاندا ئه‌مباری تایبه‌تی بۆ دروستکراوه‌و
دووباره ئاوی باران بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوده‌ست و شۆرینی
ئۆتۆمۆبیل و کۆڵانه‌کان به‌کاردێنن.
سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و ئاوی پیس له تۆڕێکی تایبه‌تدا له هه‌موو
شاره‌کاندا ده‌توانێ گرنگیه‌کی باش به سامانی ئاوی و ژینگه‌ی
وولات بکات.
دووباره پاککردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و پاشه‌ڕۆکان له پاڵاوتگه‌ی
تایبه‌تدا ده‌توانێ خزمه‌تێکی باش به ته‌ندروستی هاووڵاتیان
بکات. ئه‌مه‌ش له ئابووری وولات پاشه‌که‌وتێکی زۆر گرنگه‌و
دانیشتوانان ده‌توانن به ته‌ندروستیه‌کی باشتر بژین و
به‌رهه‌مهێنان له ووڵات به‌رزبکه‌نه‌وه.
سیسته‌می تۆڕه‌کان ده‌کرێ به بێ پاڵه‌په‌ستۆ بێت یان به
پاڵه‌په‌ستۆ، به‌رزو نزمی تۆپۆگرافی ناوچه‌که بڕیار له‌سه‌ر
ئه‌مه ده‌دات. به‌لام نابێ له گه‌ڵ تۆڕه‌کانی ئاوی
خواردنه‌وه تێکه‌ڵ بکرێن. ئه‌مه گرفتی زۆر ی تۆڕه‌کانی به
پاڵه‌په‌ستۆی ئاوی پیسه.
له زۆر
ووڵاتاندا پاڵاوتنی تایبه‌ت له شێوه‌ی فیلته‌ری سروشتی له
گه‌ڕه‌ک و کۆلانه‌کان دروستده‌که‌ن تا ئاوی باران به سروشتی
بچێته‌وه ژێر زه‌وی یان له کاتی باران بارینی زۆردا تا
سیسته‌می ئاوه‌ڕۆکان تووشی گرفت نه‌بن، به‌م سیسته‌مه
سروشتیه له هۆله‌ند ده‌ڵێن وادی که له ووشه‌ی وادی
عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه له ئینجیلی پیرۆزدا وه‌ریانگرتووه،
ئه‌م جگه له به‌کارهێنانی چه‌ندان مۆدێل بۆ کۆکردنه‌وه ئاو
په‌نگدانه‌وه‌ی له‌مانه مۆدێلی هێواش یانی به له‌سه‌رخۆ ئاو
به‌هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیان ڕه‌ت بکه‌ن ، یان مۆدێلی
بازنه‌یی که ئاو به‌رده‌وام له سووڕاندایه له
ناوچه‌یه‌کانی جۆراوجۆردا و به سروشتی پاک ده‌کرێته‌وه با چ
به شێوه‌ی سیسته‌می کاسكێت یان به هۆی پۆمپ پاله‌په‌ستۆی
به‌رزو نزم ده‌کریته‌وه تا ئۆکسجین بۆ ئاو زیادبکرێت.
جێی
داخه تائێستا سیسته‌می ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌کوردستان به
نه‌خشه‌یه‌کی زانستی و ستراتیژی بۆ ماوه‌ی درێژخایان دا
نه‌خشه‌ی بۆ نه‌کێشراوه‌و هه‌ر وه‌کو زۆرێک له پرۆژه
ئه‌ندازیاریه‌کانی تر هه‌مووی یا نه‌خشه‌ی ستراتیژی بۆ نیه
یان ته‌نها بۆ کورت ماوه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه. به‌نموونه
له کاتی باران بارینی زۆردا له زستان هه‌موو کۆڵان و
شه‌قامه‌کان پڕ ئاو ده‌بن.
ئاو له
کوردستان ئه‌وه‌نده گرنگی سروشتی خۆی وه‌رنه‌گرتووه له
به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی، حکومه‌تی ئیستاش له ماوه‌ی
که‌مدا ناتوانێ به‌نموونه ئاوه‌ڕۆی ته‌واوی شاری هه‌ولێر یان
که‌رکوک له نوێوه نه‌خشه به‌ندی بکاته‌وه ،چونکه هه‌م
ئیمکاناتێکی ئابووری زۆری ده‌وێ و هه‌م وه‌زعیه‌تی کارکردن
ئه‌وه‌نده ئاسان نیه. به‌نموونه
ئه‌م
هه‌موو بیره‌ی ئاوده‌ستی شاری هه‌ولێر له دواین مه‌نزڵیدا
تێکه‌ڵ به ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێته‌وه هه‌مووان له
شاره‌وانی ئه‌مه ده‌زانن، ره‌نگه له‌باری بایۆلۆژی
ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری نه‌بێ و هه‌موو میکرۆبه‌کان نامێنن تا
ئاو بۆ چینه‌کانی ئاوی ژێر زه‌وی ده‌گه‌ن، به‌ڵام کاریگه‌ریان
له‌سه‌ر پێکهاته‌ی کیمیای ئاوی ژێر زه‌وی هه‌یه.
سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی واڵا له شاره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی
له گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کان کاریگه‌ری زۆرخراپی له‌سه‌ر
ته‌مه‌نی نه‌وه‌کان و رێژه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان داده‌نێ، ئه‌م
منداڵانه له‌به‌ر نه‌بوونی و که‌م ده‌رامه‌تی یاری به ئاوی
پیسی پێش ده‌ر‌گاکانیان ده‌که‌ن، یان له‌کاتی یاری مندالاندا
ده‌ست له‌م ئاوه هه‌لده‌هێنن و تووشی سه‌دان نه‌خۆشی
جۆراوجۆرده‌بن.
ئه‌مه
جگه له گرفته ژینگه‌یییه‌کانی له چه‌شنی بۆن و بۆگه‌نی بۆ
دانیشتوان و ناڕه‌حه‌تی زۆر بۆ ده‌وروبه‌رو زه‌وقی
ئینسانه‌کان.هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ئه‌مه بنوسین هێشتا کۆتایی
نایێ...
بۆ
ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا وه‌رچه‌رخانێ له که‌لتووری خۆیدا بکات ده‌بێ
گه‌شه به هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی بدات، هه‌ستکردن به
لێپرسراویه‌تی به سامانی نیشتمانی له ووڵاتدا یه‌ک له‌م
هۆشیاریانه‌یه.
زۆرکار
هه‌یه هیچ بودجه‌یه‌کی ئاوای ناوێ به‌نموونه ئاوی باران
له‌کاتی زستاندا له شوێنێ کۆبکه‌یته‌وه بۆ ئاودانی باخچه‌کان
له هاویندا، ئه‌مه خۆی له خۆیدا هه‌ست کردن به
لێپرسراویه‌تیه به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا.
تازه
ڕیکلامی سه‌رفکردنی زیاده‌یی کاره‌با له کوردستان ده‌کرێت،
که ده‌با هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی که پێویستیان به گڵۆپێ
نیه بۆ دایده‌گیرسێنن، له یه‌کێ له ووڵاتانی ئه‌مریکای
باشوور بۆ پاشه‌که‌وت کردنی کاره‌با به‌های نرخی کاره‌بایان
زیاد کرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ک باشه له‌لایه‌کی تر زیان له
گه‌لی هه‌ژار ده‌دات.
ئینێرژی
و ئاو سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگن بۆ گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگا، بوونی
ستراتیژی دروست و زیره‌کانه مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ
گرفته‌کانی ئاستی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان به‌رز
ده‌کاته‌وه و ئابووری وولات بۆ باشترین ئاست ده‌بات. نه‌بوونی
پرۆسه‌یه‌کی به‌رێوه‌بردنی باش له‌م دوو مه‌یدانه‌دا هه‌رچی
زیاتر ژیانی مرۆڤه‌کانی له کودستان له ئاستی خواره‌وه
ڕاگرتووه.
ئاوی
خواردنه‌وه
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له زۆر شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان دا رێژه‌ی زۆربه‌یان ئاوی ژێر زه‌ویه یان که‌می له
که‌ناری رووباره‌کان و کانیاوه‌کان هه‌لده‌هێنجێن و به
پرۆسه‌یه‌کی پاککردنه‌وه ڕه‌ت ده‌بن.
ئه‌و
ئاوانه‌ی که له‌ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێن به پرۆسه‌کانی
پاککردنه‌وه ڕه‌تنابن و ته‌نها مادده‌ی کلۆری یان بۆ زیاد
ده‌کریت، که‌سه هونه‌ریه‌کان و ته‌کنیکاره‌کان هه‌موویان هه‌ر
که‌سی پراکتیکین و ئه‌ندازیارێ یان که‌سیکی خاوه‌ن ته‌جره‌به
له بیره‌کانی تر رێژه‌که‌ی بۆ داناوه، به‌داخه‌وه ئه‌م
جۆره له زیادکردنی کلۆر تام و بۆن ی ئاو ده‌گۆڕیت.( ئه‌مه
جگه کلۆر مادده‌یه‌که سیفه‌تی داپۆشینی هه‌یه که ئه‌مه‌ش
سه‌لمێندراوه کاریگه‌ری شێرپه‌نجه یانی سرطان له له‌شی
ئینساندا دروست ده‌کات یان گه‌شه پێ ده‌کات، له هۆله‌ند
به‌کارهێنانی کلۆر له پاککردنه‌وه‌ی ئاودا قه‌ده‌غه‌یه، بۆ
ئه‌وانه‌ی زمانی هۆله‌ندی ده‌زانن ئه‌وا (به‌ده‌یان سه‌رچاوه
به‌زمانی هۆله‌ندی له‌سه‌ر کلۆر چاپکراوه هه‌ر له گۆگل ووشه
کلۆر به زمانی هۆله‌ندی بنووسی ئه‌وا ده‌یان سه‌رچاوه
ده‌توانی له‌م باره‌یه‌وه بخوێننه‌وه) ته‌نها له حاله‌تی
زۆر شازدا له‌کاتی پاککردنه‌وه‌ی عه‌مباره‌کانی ئاوی
خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر به میکرۆب پیس بوون ئه‌مه‌ش ده‌بێ به
ئیجازه‌ی تایبه‌تی به‌کار بیت). هۆله‌ند تاکه ووڵاته له
دونیا کلۆر بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به‌کارناهێنێ،
به‌لکو فلته‌ری سروشتی یانی جۆره‌ها لم و فلته‌ری ده‌ستکردی
که به‌مادده‌ی ئیسفه‌نجی داپۆشراون و ڕۆڵی پاککردنه‌وه
ده‌بینن به‌کارده‌هێنرێت.
به‌کوورتی سیسته‌می پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له
کوردستان زۆر سیسته‌مێکی سه‌ره‌تاییه ئه‌مه جگه کلۆر گشت
میکرۆبه‌کان ده‌کوژێ به‌ڵام له زۆر حاله‌تدا له ئاوی
خواردنه‌وه ناچێ ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ) ئه‌مه جگه له ترسناکی
کاریگه‌ری سرطان له سه‌ر ته‌واوی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا.
نه‌بوونی تۆڕه‌کانی دابه‌شکردن و سه‌عاتی ئاو و له‌ماڵه‌کان و
ته‌نانه‌ت نه‌دانی حه‌قی ئاو‌و هیچ.
تا
ئێستا ئاوێکی زۆر به‌نموونه له شاری هه‌ولیر
پاکده‌کرێته‌وه‌و له هه‌موو گه‌ره‌کێ چه‌ند بیر هه‌یه،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی زانستی حساب نه‌کراوه هه‌ر ماڵێک یان
مرۆڤێ جه‌ند لیتر ئاوی ڕۆژانه یان ساڵانه یان له
کاتژمێرێکدا پێویسته، به هاوین چه‌ند و به زستان چه‌ند له
کاتی گه‌رمای ئه‌و ڕۆژه‌ی که ده‌ساڵ جارێ هه‌ر ووڵاته تووشی
ده‌بی خه‌ڵکی شار چه‌نده ئاویان ده‌وێ، یان له‌کاتی وه‌ستان و
شکانی تۆڕه‌کانی ئاو و یان تێکچوونی پۆمپ هه‌ر ماڵی ده‌بێ
چه‌ند ئاویان هه‌بێ یان به‌رکه‌وێ. ئه‌مه جگه له نه‌بوونی
تۆڕی ئاو و بۆڕیه‌کان هه‌موویان به‌گوێره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی
دانیشتوان دانه‌نراون و زۆربه‌شیان کۆنن و هه‌روه‌ها نه‌بوونی
پێداویستیه‌کانی تر. بۆ زانیاری کرێکارانی کوردستان بۆڕی
ئه‌سبێست که ره‌نگه‌کانی سه‌وز و مه‌یله و ڕه‌شیان هه‌یه
ئه‌مانیش له کاتی ده‌ست به‌کاربوونیان ده‌بنه هۆی زۆر
نه‌خۆشی کوشنده به‌تایبه‌تی جۆرێک له سرطان، بۆیه ده‌بێ زۆر
ئاگادار بن له کاتی هه‌لگرتن و بڕینی ئه‌م بۆڕیه کۆنانه که
له ساڵه‌کانی حه‌فتا له زۆر ووڵاتانی دونیا به‌کار هاتووه،
وابزانم له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ش
به‌کارهاتووه. ئه‌م بۆڕیانه هیچ کاریگه‌ریان له سه‌ر
گواستنه‌وه‌ی ئاو نیه.
له
ووڵاتانی ئه‌وروپایی یاسای ئاو هه‌یه، له‌م یاسایه مافی
فه‌رد پارێزراوه چ له کاتی ئاسایی و که ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێ
بوو چ تیرۆریستی یان هه‌ر کارێکیتر ده‌بێ کۆمپانیاکان
لێپرسراویه‌تی یاسایی ئه‌م یاسای ئاوه جێ به‌جێ بکه‌ن.
ئه‌مانه به‌داخه‌وه هه‌مووی له کوردستان غائیبه، ده‌بێ
هاووڵاتی هه‌ست به واجباته‌کانی ده‌سه‌ڵات بکات له‌هه‌مان کات
هه‌ست به ماف و واجباته‌کانی خۆی بکات. تابه‌هه‌مووان بتوانن
ئاستی ژیانی مرۆڤه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رز بکه‌نه‌وه.
ده‌یان
پرۆگرامی کۆمپیته‌ری هه‌یه بۆ حسابکردنی مۆدێله‌کانی ئاوی ژێر
زه‌وی و ئاوی خواردنه‌وه که گرنگترینیان له ئه‌مڕۆ بریتین:
1.Mode
flow
بۆ ئاوی
ژیر زه‌وی مۆدێلی تایبه‌تی حساب ده‌کات:
2. Infoworks
بۆ مۆدێله‌کانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه و حسابکردنی هه‌روه‌ها
بۆ تۆڕی ئاوه‌ڕۆ :
3.
Infomap
4.H2ONet
ئه‌مانه و ده‌یان پرۆگرامی تر له جیهاندا به‌کاردێن.
لێره‌دا
ئه‌م پرۆگرامانه پێویستیان به داتای دروست و زانیاری ته‌واوی
ناوچه‌که و پێکهاته‌کانی تۆڕه‌کانی ئاو و عه‌مباره‌کانی ئاو‌و
پۆمپه‌کان هه‌یه. به‌نموونه ده‌کرێ ته‌واوی کوردستان له
مۆدێلێکدا هه‌موو نه‌خشه‌کانی کۆبکرێته‌وه‌و حسابی ته‌واوی
ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ بکه‌یت.ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زیاتر بۆ
ناوه‌وه‌ی بچین زۆر ده‌بێته ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری به‌ڵام بۆ
زانیاری هه‌مووان به‌نموونه هاوکێشه‌ی دارسی وایزباخ به
ناوبانگترینیانه بۆ شیکارکردنی ته‌واوی مۆدێله‌کان به‌کاردێت.
ئه‌زمه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له واقعدا له کوردستان له
مانه‌وه هاتووه:
1.
نه‌بوونی شیکارێکی ئه‌ندازیاری ده‌قیق و نه‌خشه‌کێشانێکی دروست
له باری ستراتیژی و درێژخایان بۆ ته‌واوی شاره‌کان، یانی هه‌ر
له حسابی ئاوی ژێرزه‌وی و تۆڕه‌کانی ئاو و ماڵه‌کان، له‌کاتی
به‌کارهێناندا ، تا ڕاکێشان و دانانی هێله‌کان. ( که ئه‌رکی
ده‌سه‌ڵاته)
2.
نه‌بوونی پێداویسته‌کان و ئامرازه‌کانی ئاوی خواردنه‌وه هه‌ر
له پۆمپ و کاره‌با و تۆڕی ئاو و مادده‌کانی پاککردنه‌وه و
دانانی ویستگه‌ی نوێ و به زانستی نوێ. ( ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته)
3.
نه‌بوونی ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لسوکه‌وتی دروست
له‌گه‌ڵ ئاو و ئاوی خواردنه‌وه. ته‌نانه‌ت نه‌دانی پسوڵه‌ی
ئاو ( ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیانه)، به‌نموونه ئاوی
خواردنه‌وه له هۆله‌ند بودجه‌که‌ی به‌شی زۆری له فرۆشتنی
ئاو دا کۆده‌کرێته‌وه.نرخی ئاویش ده‌بێ هه‌موو هاووڵاتیان
بتوانن بیده‌ن بۆیه لێره‌دا ده‌بێ بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
هه‌بن تا هه‌مووان بتوانن ئه‌رکه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن.
له‌هه‌رموو حاڵه‌تێدا ده‌وله‌ت و هاوولاتیان مه‌سوولن له
چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی
درێژخیان بۆی نه‌بێ ئه‌وا گرفته‌کان هه‌ر له زیادبوون
ده‌که‌ن.
ئێستا
کاتی ئه‌وه‌هاتووه هه‌موو ماڵی سه‌عاتی ئاوی هه‌بێ و هه‌موو
ئینسانه‌کان له پێداویستی ئاو به‌هره‌مه‌ند بن، (سه‌رمایه
هه‌ر بیر له پاره ده‌کاته‌وه بۆیه یه‌که‌مجار باس له
سه‌عاته‌که ده‌که‌م.به‌س ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بێ سه‌عاته‌که
بۆچیه؟.)
به‌داخه‌وه من هیچ ئامار‌و ئه‌رقامێکی لابرۆتۆری شاره‌کانی
کوردستانم له‌به‌رده‌ست نیه که چه‌ندین مرۆڤ له‌به‌ر خراپی
ئاوی خواردنه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه یان تووشی نه‌خۆشی
جۆراو جۆر بوون.
ته‌مه‌نی ئاو زۆر گرنگه به‌داخه‌وه هاووڵاتیانی کوردستان
نازانن ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆنه‌وه ته‌مه‌نی چه‌نده یان له چ
پێکهاتووێ به‌هره‌مه‌نده. هه‌مووان ده‌زانین ته‌مه‌نی ئاوی
ژێرزه‌وی زۆر زۆره.
به‌نموونه له‌کاتی وه‌ستانی پۆمپ و مانه‌وه‌ی ئاو له ناو
تۆڕه‌کانی ئاودا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌ر(
لابرۆتۆریۆم )خوا ده‌زانی ئه‌و ئاوه چی به‌سه‌ر هاتووه. یان
له‌کاتی شکانی تۆڕه‌کانی ئاو له گه‌ڕه‌که‌کاندا و تێکه‌ڵاو
بوونی زۆر پیسایی و خۆڵ بۆ ناو تۆڕه‌کانی ئاو‌و مانه‌وه‌یان
بۆماوه‌یه‌کی زۆر و پیسکردنی.
به‌نموونه له هۆله‌ند له‌گه‌ڵ تێستی ڕۆژانه‌ی هه‌موو
عه‌مباره‌کانی ئاو و بۆ هه‌ر ده‌هه‌زار دانیشتوان ڕۆژانه
فه‌حسی ئاو ده‌کریت و ئیجرائاتی تایبه‌تی بۆ ده‌گیرێت، هیچ
به‌شێک له به‌شه‌کانی تۆڕی ئاو و پێکهاته‌کانی ئه‌گه‌ر به
نوێتی دانران یان چاککرانه‌وه دوای ده‌رچوونی فه‌حسی باشی ئاو
و پاکی ناخرێنه به‌ر ده‌ستی هاوڵاتیان.
کۆمپانیاکانی ئاو و له هۆله‌ند به‌نموونه لێپرسراوون له
به‌رامبه‌ر به ئاوێکی به باوه‌ڕو پاک و به چه‌ندایه‌تی
مناسب بۆ هاووڵاتیان پێشکه‌ش بکات. ئه‌مه له یاسادا
چه‌سپاوه له هه‌مان کات هه‌موو هاووڵاتیان مانگانه‌ی ئاوی
خۆیان به ڕێکی ده‌ده‌ن ( جگه له هه‌ندێ حاله‌تی تایبه‌تی
نه‌بێ).
بۆ
ئه‌وه‌ی گرفتی ئاوی خواردنه‌وه بنبڕ بکرێت ده‌بێ ته‌واوی
کۆمه‌ڵگا بۆی بێته مه‌یدان و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێت.
یاسایه‌ک که دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتی له
به‌رامبه‌رییاندا خاوه‌ن ماف و ئه‌رک بن.
22
ئاب 2006
|