ڕوونکردنه‌وه سه‌باره‌ت به شێواندنی ڕه‌خنه‌ی چاک له
به‌ئێراقیکردنی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ژینۆسایدی ئه‌نفال
2006.08.22
هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن، له ژووری پالتاک و شوێنی دیکه تۆمه‌تی
ناپاکی ده‌خه‌نه پاڵ ناوه‌ندی چاک، به‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک
داوای گواستنه‌وه‌ی دادگایی سه‌دام و تاوانباران بۆ دادگایه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن. ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌مان داوای سه‌دام و
تاوانبارانه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تبارکردنه ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه به
پێویست ده‌زانین، به‌مه‌به‌ستی به‌رچاو ڕوونکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان له‌و شێواندنه و ناهوشیاری ئه‌و که‌سانه.
-
چاک داوای گوستنه‌وه‌ی دادگای له یاداشتنامه‌که‌یدا
نه‌کردووه، چونکه ئێستا کار له کار ترازاوه و تازه
ئه‌وه ناکرێت. به‌ڵکو چاک ئه‌وه‌ی بیری دادگا خستۆته‌وه
که ئه‌و دادگا ئێراقی و عه‌ره‌بییه ناڕه‌وایه و
نه‌ده‌بوایه ئه‌و‌ها بێت. ناوه‌ندی چاک به‌ر له
دروستبوونی دادگاکه داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباران کردووه.
-
دیاره سه‌دام و تاوانبارانی دیکه که داوای دادگایه‌کی
نێونه‌ته‌یی ده‌که‌ن، ئه‌وان دان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێراق
نانێن و به ده‌ستی داگیرکه‌ریان تێده‌گه‌ن. ئه‌وان وه‌کو
هه‌ر دیکتاتۆرێکی تر، دوای ڕوخانیان و له‌دادگادا پێ
له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن. ئه‌گه‌ر دادگاکه
نێونه‌ته‌وه‌ییش بایه، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دووپات
ده‌کرده‌وه، ده‌یانگوت دادگاکه بێلایه‌ن نییه و رۆژئاوا
دایمه‌زراندووه. وه‌کو بۆنمونه میلۆسۆڤیتچی سه‌رۆکی
یو‌گه‌سلاڤیای کۆن، ده‌یگوت دادگاکه شانۆگه‌ریه.
-
که ناوه‌ندی چاک ده‌ڵێ ده‌بوایه دادگاکه نێونه‌ته‌وه‌یی
بایه، چونکه پێیوایه کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی
ئێراقی نییه، کێشه‌ی نێوان دوو نه‌ته‌وه بووه. کێشه‌ی
نێوان نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ر و نه‌ته‌وه‌ی خاک داگیرکراو و
ژێرده‌ست بووه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌ڕوانگه‌ی مافی ڕه‌وای
گه‌لی قوربانیه‌وه وه‌رگرتووه و مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
رژێمی ئێراق و عه‌ره‌ب وه‌کو نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی
چه‌وسێنه‌ر و داگیرکا‌ر، وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئێراق ژینۆسایدی
کوردیان وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست کرد، ئێستا که‌ی
ڕه‌وایه و چۆن ده‌کرێ خه‌ڵکی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی
ژینۆسایدکار لێمان ببنه دادوه‌ر و هه‌ر خۆیان له‌وه‌ش
ئاغامان بن. ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕوانینێکه ئاسایی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆسایدکراو پشتی ده‌گرێ و داکۆکی
لێده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه خۆیان به نه‌ته‌وه
تێبگه‌ن. ئایا جوله‌که‌کان په‌سندی دادگایه‌کی ئه‌ڵمانی و
دادوه‌ری ئه‌ڵمانیان ده‌کرد؟ ئایا ئه‌رمه‌نه‌کان په‌سندی
دادگای تورکیایی و دادوه‌ری تورکی ده‌که‌ن؟
-
به‌ئێراقی کردنی دادگاییکردنه‌که، زاڵی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب به‌سه‌ریدا، به‌ئێراقیکردنی کاره‌ساته‌کانه،
ده‌وره‌دانیه‌تی، نزمکردنه‌وه‌ی قورسایی دۆزی کورد و
کاره‌ساته‌کانیه‌تی، هه‌وڵێکه بۆ ڕێگاگرتن له به‌جیهانی
بوونی دۆز و کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کورد. جگه‌له‌وه‌ی
ئه‌وه له‌ڕاستیدا سوکایه‌تی کردنه به ڕه‌وایه‌تی بوونی
کێشه‌یه‌ک به‌ناوی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی خاک
داگیرکراو. له‌لایه‌کی تر ئه‌و دادگا ئێراقی و عه‌ره‌بیه
هه‌موو پێوانه‌یه‌کی بوونی بێلایه‌نی به‌رامبه‌ر به
نه‌ته‌وه‌ی قوربانی ده‌شکێنێ، چونکه ئه‌وانه هه‌رگیز
ناتوانن یاساییانه (به‌پێی یاسایه‌کی بێلایه‌ن) بێلایه‌ن
بن. چه‌ند عه‌ره‌ب له‌وانه‌ی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن
بڕوایان به کوردستانیه‌تی که‌رکوک هه‌یه؟ چه‌ندیان
بڕوایان به سنوری مێژویی کوردستان هه‌یه؟
-
پێشخستنی که‌یسێکی بچوکی نه‌ناسراوی وه‌ک دوجه‌یل، ته‌نها
نمونه‌یه‌کی نزمکردنه‌وه و بچوککردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی
ژینۆسایدی ئه‌نفاله. خۆ ئه‌گه‌ر سزا به‌سه‌ر سه‌دام دا
ببڕنه‌وه و پاشان هه‌ڵیواسن، له‌و ساته‌دا سه‌دام هه‌رگیز
له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال سزا نادرێت و تاوانباریش ناکرێت.
ئه‌وه زیانێکی یاسایی و ڕامیارییه بۆ دۆزی کورد، ئه‌وه
کاره‌ساته بۆ گه‌لی قوربانی کورد به‌گشتی و قوربانیان
به‌تایبه‌تی.
-
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه دروست ده‌که‌ن،
واپێده‌چی له کێشه‌ی کورد و کاره‌ساته‌کانی له ئاستی
به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کوردستان نه‌گه‌یشتوون.
ئه‌وان زۆر ساویلکانه چه‌پله بۆ ئه‌و بچوککردنه‌وه،
نزمکردنه‌وه و به‌ناوخۆییکردنه‌ی دۆزی کورد و
کاره‌ساته‌کانی پاکتاو و ژینۆساید لێده‌ده‌ن. ئه‌وانه
ئه‌گه‌ر ئه‌رمه‌ن بانایه و داوای دادگایه‌کی تورکیاییان
بۆ ژینۆسایدی گه‌لی ئه‌رمه‌ن بکردایه، به‌لایه‌نی که‌م
شار به‌ده‌ر و وڵات به‌ده‌ریان ده‌کردن. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر
جوله‌که بونایه، داوای پشتگیری دادگاییه‌کی ئه‌ڵمانی و
دادوه‌ری ئه‌ڵمانیان بکردایه، ئاخۆ گه‌لی جوو
هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ریان چی ده‌بوو؟
هیوادرین به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ، توانیبێتمان وه‌ڵامی ئه‌و
تۆمه‌ته ناڕه‌وا و ساویلکانه‌یه بده‌ینه‌وه.
ناوه‌ندی چاک
|