وه‌ک رونه لای هه‌موان جه‌ماوه‌ری کوردستان قوربانیه‌کی
گه‌وره‌یان دا له پێناو روخاندنی رژێمی به‌عسدا به‌و هیوایه‌ی
ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی به‌ده‌ست بێنن، به‌لام به‌داخه‌وه له
ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردووش‌دا ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری
کوردستان هه‌ر بێ کاره‌بایی ، گرانی بازار ، نه بوونی
سووته‌مه‌نی ، ئاو‌و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی ئاسایش بووه. خه‌لکی
به‌رده‌وام رۆژانه ره‌خنه و ناره‌زایه‌تیان هه‌بوه له‌م
هه‌ل و مه‌رجه،
به‌لام ده‌سه‌لات هه‌ر رۆژه‌ی به‌بیانوویه‌که‌وه
داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری پشت گوێ خستووه.
له‌م
رۆژانه‌ی دواییدا جه‌ماوه‌ری کوردستان زنجیره‌یه‌ک
خۆپیشاندانیان به‌رێخست له‌چه‌ندین شار‌و شارۆچکه‌ی جیاجیادا
تا ده‌سه لات ناچار بکه‌ن وه‌لام به داخوازیه‌کانیان
بده‌نه‌وه ، ئاو‌و کاره‌باو سووته‌مه‌نیان به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی بۆ دابین بکه‌ن ، ژیان و گوزه‌رانیان به‌ره‌و باشتر
بروات. به‌داخه‌وه که ئه‌م جاره‌ش ده‌سه‌لاتداران به گرتن و
به‌ندکردن و توند‌و تیژی و ته‌نانه‌ت به کوشتن وه‌لامی
خۆپیشاندان و داوا ره‌واکانی جه‌ماوه‌ری دایه‌وه.
ئێمه
وه‌ک "
ده‌سته‌ی پشتیوانی له داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان -
که‌نه‌دا
" پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان
ڕاده‌گه‌یه‌نین له پێناو به‌ده‌ست هێنانی خواست
وداواکاریه‌کانیان ، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی سه‌رکوت و
به‌کارهینانی توندوتیژی و ده‌ست بردن بۆچه‌ک ده‌که‌ین .
پیویسته ده‌سه‌لات ده‌ست به‌جی ده‌ست هه‌لگریت
له‌به‌کارهێنانی توند‌و تیژی و مافی مانگرتن و خۆپیشاندان وه‌ک
مافێکی سه‌ره‌تایی بناسیت و چیتر هیچ که‌س به‌و هۆیه‌وه
تووشی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌و سووکایه‌تی نه‌بێت.
ئێمه
شان به‌شان جه‌ماوه‌ری کوردستان داواده‌که‌ین که:
1-
ئاو ،کاره‌باو سووته‌مه‌نی له ئاستێکی پێویستدا بو هه‌موان
دابین بکرێت.
2-
ده‌ست به‌جی به‌ندکراوه‌کان ئازاد بکرێن و قه‌ره‌بووی زیانه
مه‌عنه‌وی و مادی یه‌کانیان بکرێته‌وه
.
3-
دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌یان داوه و
ئه‌وانه‌شی ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر کردووه.
4-
نابیت هیچ که‌سیک به‌هوی مانگرتن ، خۆپیشاندان و راده‌ربرین و
هه‌لسورانی سیاسی یه‌وه ده‌ستگیر بکرین.
5-به
ره‌سمی ناسینی ئازادی خۆپیشاندان و مان گرتن و هه‌لسورانی
سیاسی
.
ئێمه
رای ده‌گه‌یه‌نین که له ئێستادا بۆ له‌قاو دانی ئه‌و توندوو
تیژیه‌ی که ده‌سه‌لات په‌یره‌وی ده‌کات ، ئاماده‌ین
خۆپیشاندان به‌رێبخه‌ین و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی بگه‌یه‌نین به
ئاژانس ، میدیاکانی جیهان و لایه‌نه‌کانی به‌رپرس له مافی
مرۆڤ و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانی تر و راکێشانی ڕای گشتی
جیهانی بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری کوردستان . له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات وه‌لام نه‌ده‌نه‌وه به‌و
داواکاریانه ئاماده‌ین هه‌نگاوی کارسازتر بنێین شان به شان
جه‌ماوه‌ری کوردستان
.
ده‌سته‌ی پشتیوانی له داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان -
که‌نه‌دا
17-8-2006
سامان سه‌عید ، خۆشناو حه‌مه‌سالح ، محمد دوزی ، په‌روین
ئه‌حمه‌د ، دارای محامی ، جه‌مال مه‌حمود ، سه‌میر نوری
که‌ژال حه‌مه‌ره‌شید ، کاروان حسین ، مریه‌م جه‌مال ، عادل
ئه‌حمه‌د ، سهیله فه‌تاح، خه‌لیل نوری، جه‌لال سه‌عید ،
عطاعزیز، فه‌تاح ممند ، فه‌رهه‌نگ عوسمان ، یوسف غه‌ریب ،
مازن قاسم ، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، عزه‌ت مه‌له‌کی، گۆران هیوا،
ئاراس ره‌شید، دڵشاد فاضل، مریه‌م عبدالرحمن، سارا باهیر،
شلێر ره‌شید، گۆران عه‌بدوڵلا،
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د، کاوه عمر، سۆران محمد.
تێبینی/
لیستی
ناوه‌کان کراوه‌یه هه‌ر به‌ریزیک که خۆی به هاوبه‌شی ئه‌م
هه‌وڵه‌ی ئیمه ده‌زانیت ده‌توانیت ناوی خۆی بۆ
(dastai_pshtiwani@yahoo.com
)
ره‌وانه بکات وبه لیستی ناوه‌کانی زیادی ده‌که‌ین.
|