ڕۆژی ٢١/٨ بۆ پشتیوانی له قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دادگایی کردنی سه‌ددام و داروده‌ستکه‌ی،
له‌سه‌ر بانگهێشتنی ناوه‌ندی(چاک)، ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی
دانیشتووی سوێد له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراقی له ستۆکهۆڵم،
خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان سازکرد. خۆپیشانده‌ران ، داوای
ئه‌وه‌یان ده‌کرد، هه‌روه‌ک ڕێکخراوی چاک پێشتر داوای کردبوو
که حوکوومه‌تی عێراقی داوی لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات
و ئه‌نفال وه‌کو جینۆسایتی کورد ددانی پێدابنرێت.
ژماره‌یه‌ک له پارته سوێدییه‌کان به‌شداریان کرد و
پشتیوانیان له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد کرد، دیاره ئه‌و
هه‌له‌شیان قۆسته‌وه که پڕوپاگانده بکه‌ن بۆ پارته‌کانیان
تا ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی کورد بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن له
هه‌ڵبژاردنی ١٧ سێپتێمبه‌ری ٢٠٠٦، به تایبه‌تی کاندیده
کورده‌کان.
جێگای سه‌رنجه له په‌نجا هه‌زار کوردی دانیشتووی سوێد،
نزیکه‌ی سه‌د که‌سێک به‌شداری کردبوو، له کاتێکدا له
ئاهه‌نگه‌کاندا سه‌دان که‌س به‌شداری ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌شی
که چه‌ند ڕۆژێک پێش خۆپیشاندانه‌که به‌یانیان ده‌رده‌کرد و
داوایان له خه‌ڵک ده‌کرد که به‌شداری بکه‌ن، بۆخۆیان
به‌شداریان نه‌کردبوو، جێگای شه‌رمه‌زارییه که له کاتی
ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراقی به هه‌زاران دۆلار خه‌رج کرا
بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ڵام نه هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندێکی
کورد و نه هیچ پارتێکی کوردی ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد و
ئه‌وانه‌شی له‌وێ بوون له %٩٥ یان خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆ و
ناحیزبی بوون، که‌ناڵه کوردییه‌کان به‌شداریان کرد و وێنه‌ی
خۆپیشاندانه‌که‌یان گرت و ته‌لفزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوێدیش له‌گه‌ڵ
چه‌ند که‌سێکدا گفتووگۆیان ساز کرد.
ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ری چاک له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عێراقی کۆبوونه‌وه
و داخوازیه‌کانی به‌شداربوانیان پێڕاگه‌یاندبوون، به‌ڵام به
بڕوای هه‌ندێک له به‌شداربوان ده‌بوو سه‌فیری عێراقی که بۆ
خۆی کورده، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بوایه و ده‌بوو
به‌ڕه‌سمی داوای لێبوردنی بکردایه به‌ناوی حوكوومه‌تی
عێراقیه‌وه. به‌و هیوایه که ناوه‌ندی چاک له کاره‌کانیدا
به‌رده‌وام بێت و به‌شداری نه‌کردنی ئه‌ندامانی حیزبه
کوردییه‌کان نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له کاره
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیاندا سارد ببنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر
چاوه‌ڕوانی حیزبی کوردی بین هه‌موومان به گورگانخوارد ده‌چین.
|