2006.08.21
له‌م وتاره‌دا جه‌خت ده‌خرێته سه‌ر لایه‌نه نه‌گه‌تیڤه‌کانی
دادگاکه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد و کاره‌ساته‌کانی. ڕوانینی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بۆ کاره‌ساته‌کان و کاره‌کانیان
سه‌باره‌ت به دادگاکه، تێگه‌یشتنیان و ئاستی هه‌ستکردنیان
به لێپرسراوی له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ئاستی گونجاو به دۆزی کورد سه‌یری دادگاکه
بکه‌ین، کوردستان به خاکێکی داگیرکراو دابنێین، کورد به
ناسیۆن دابنێین و پێمانوابێت شایانی سه‌ربه‌خۆییه، به کورتی
ئه‌گه‌ر کوردستانیانه سه‌یری کێشه‌ی کورد بکه‌ین، لایه‌نه
خراپ و نه‌گه‌تیڤه‌کانی ئه‌و دادگایه ده‌کرێ له‌و خاڵانه
کورد که‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: به‌ئێراقیکردنی دادگاکه مۆرکی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لکوژی
داگیرکه‌ر له نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب و ستاتی ئێراق داده‌ماڵێ،
کاره‌ساتی گه‌لکوژی ئه‌نفال ده‌کاته کێشه‌یه‌کی ئێراقی
ناوخۆیی. به‌و تێگه‌یشتنه له ڕوانگه‌ی کێشه‌ی نێوان دوو
نه‌ته‌وه‌ی جودا به‌واتای کێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر و
نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست سه‌یری کێشه‌ی نێوان کورد و عاره‌ب
به‌گشتی ناکرێت. سه‌یری کێشه‌که وه‌کو کێشه‌ی که‌مینه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی ئێراقی له‌گه‌ڵ ڕژێمێکی دیکتاتۆردا ده‌کرێت.
به‌ناوخۆییکردنی دۆزی کورد که‌مکردنه‌وه‌ی قورسایی و واتای
کێشه‌ی کورد و به‌هه‌مان شێوه کاره‌ساته‌کانیه‌تی.
دووه‌م: نه‌ته‌وه‌ی گه‌لکوژی عاره‌ب ده‌سه‌ڵاتی دادگاکه‌ی
به‌ده‌سته (زۆرینه‌ی داوه‌ره‌کان عاره‌بن، بوونی چه‌ند
دادوه‌ری کورد، له ناو‌کی بابه‌ته‌که ناگۆڕێ و له راستیدا
کوردی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراوه). هه‌روه‌کو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی
دادگاییکردنه‌که‌ی دۆزی ئه‌نفال عاره‌به، به‌مشێوه‌یه عاره‌ب
دادگایی ژینۆسایده‌ک ده‌که‌ن، که نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان
به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی خاک داگیرکراو
کردوویانه. به‌کورتی ئه‌و مافه‌ی به گه‌لی جوله‌که، یا
بۆسنی له دۆزی گه‌لکوژیه‌کانیاندا ڕه‌وا بیندرا، به کورد
ڕه‌وا نه‌بیندراوه. بۆ ئه‌وان دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێلایه‌ن
دامه‌زرا، بۆ کورد وانییه، دادگاکه کرایه ئێراقی و عاره‌ب
له‌دادگا باڵاده‌سته. دیاره دادوه‌ره عاره‌به‌کان سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه‌ی گه‌لکوژن و هه‌رگیز ناتوانرێ بێلایه‌نیان
بسه‌ڵمێندرێ. ئه‌وه‌ش کارێکی زۆر ناڕه‌وایه به‌رامبه‌ر به
ناسیۆنی کورد کراوه. گوتنی ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی دیکه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان کورد و عاره‌ب، کێشه‌ی نێوان دوو
نه‌ته‌وه‌ی جودا و ناکۆکه، به درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردوو و
مێژووی ئێراق ئه‌وانه دژی یه‌ک بووین و شه‌ڕیان بووه،
هه‌روه‌ها باشوری کوردستان له‌لایه‌ن عاره‌به‌وه ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیراوه، ده‌بوایه ترێبیونالێکی نێونه‌ته‌وه‌یی
بێلایه‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی بۆ یوگوسلاڤا دامه‌زرا، بۆ گه‌لکوژی و
کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاو و به‌عاره‌بکردن و تاوانکاریه‌کانی دی که
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان کراون، دابمه‌زرێت. بۆیه له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و دادگایه زۆر ناڕه‌وایه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری کێشه‌ی کورد وه‌کو کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ژێرده‌ستیش نه‌کرێت، ئه‌وه هه‌ر ناڕه‌وایه نه‌ته‌وه‌ی
چه‌وسێنه‌ری عاره‌ب بکرێنه دادوه‌ر یا تێکه‌ڵی پرۆسه‌ی
دادگاییکردنه‌که (جگه له دیته‌ر و تاوانباران) ببن. چونکه
وه‌کو گوترا ناتواندرێ عاره‌ب به‌رامبه‌ر به کورد به
بێلایه‌ن دابندرێن. ئه‌وه یاساییانه‌ش به‌ئه‌گه‌ری زۆر
ڕاسته. گه‌لی جوله‌که کێشه‌ی خاکی وه‌کو گه‌لی کورد نه‌بوو،
به‌ڵام دادوه‌رانی ئه‌ڵمان که سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی گه‌لکوژن،
ڕێگایان نه‌درا له دوور و نزیک خۆیان له دادگا
هه‌ڵبقورتێنن.
سێیه‌م: زمانی عاره‌بی زمانی دادگا و دادگاییکردنه‌که‌یه، بۆ
کورد زمانی عاره‌بی، زمانی چه‌وساندنه‌وه، پاکتاو و
گه‌لکوژییه، زمانی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ره.
ئیستا دیسان ئه‌و زمانه فه‌رمانده‌ره و باڵاده‌سته. ئه‌وه
جگه‌له‌وه‌ی بانگاشه‌ی یه‌کسانی زمانی عاره‌بی و کوردی
به‌درۆده‌خاته‌وه، زمانی ناسیۆنی کورد به گرنگ دانه‌ندراوه.
چواره‌م: تاوانی به‌عاره‌بکردن، ئه‌و تاوانکاریه‌ی که
په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به کێشه‌ی نێوان کورد و عاره‌ب هه‌یه،
ئه‌و تاوانکاریه‌ی کورد بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات و به به‌ڵگه
به‌سه‌ری هاتووه، له‌و دادگایه ئێراقی و عاره‌بیه‌دا وه‌کو
تاوان ڕاسته‌وخۆ ناکرێته تاوان، شوێنی بۆ نا‌کرێته‌وه و
ڕێگای پێ‌نادرێت. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، یاسای تایبه‌تی بۆ
داناندرێت، یاساییانه نانوسرێت به‌عاره‌بکردن تاوانه و
جۆره‌کانی تاوانه‌که یاسایانه دیارناکرێت. ئه‌وه ده‌کرا له
دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی جێی بگرتبایه و یاساییانه
بکرابایه یاسا. دیاره ئه‌وساش کاتێک ده‌کرا، ئه‌گه‌ر کورد
خاوه‌نی هه‌بووایه.
دیاره تاوانی پاکتاوکردن له په‌یڕه‌و و یاسای دادگای
تایبه‌تی ئێراقدا هه‌یه (ئه‌رتیکلی 12،ب، 2)، ئه‌وه‌ش وه‌کو
تاونی جه‌نگ و ژینۆساید له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانکاری
وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌عاره‌بکردن جیاوازه له پاکتاوکردن و
ناکرێ هه‌روا ناوی پاکتاوی لێبندرێت. جگه‌له‌وه‌ی تێکستی
پاکتاوه‌که‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی، گشتگرانه ئاماژه به
له‌ناوبردن ده‌کات. تێکسته‌که لاوازه و ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ
به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ناکات و پێناسه‌ی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی
ناکات. پاکتاوی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به ناسیۆنی کورد به
به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و تێکسته لاوازه،
به‌دڵی عاره‌به‌کانه و له ئاستی ئه‌و تاوانه‌دا نییه که
به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجام دراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری دادگاکه و یاساکانی بکه‌ین (که لێره‌دا
نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ری بوه‌ستم، چونکه له وتارێکی دیکه‌دا
ئاماژه‌م به هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌و بابه‌ته کردووه)،
دادگایه‌که ئاماژه به هه‌ندێ بڕیار و بڕگه‌ی یاسای ستاتی
ئێراق له 1958، 1968، 1969، 1971 و 1979 سه‌باره‌ت به
یاساکانی تاوان و هه‌ندێ بڕیاری یاسایی دی ده‌کات و پیاده‌ی
ئه‌و یاسایانه ده‌کات. دیاره وه‌کو پێشتر گوترا، سه‌باره‌ت
به تاوانه‌کانی گه‌لکوژی، تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی
جه‌نگ سوودی له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌رگرتووه و
په‌یڕه‌ی ئه‌و ستانداردانه ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و ئاماژه پێکردنه، عاره‌ب ئه‌وه‌ی
له‌به‌رژه‌وه‌ندیان دابووه، هێناویانه و خستویانه‌ته
چوارچێوه‌ی په‌یڕه و یاسای دادگاکه. بۆنمونه ئه‌وان هاتوون
یاسای ژماره 7 ئه‌رتیکلی 1ی یاسای ساڵی 1958 که سه‌باره‌ت
به تاوانی داگیرکردنی وڵاتی عاره‌بیه له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه،
هێناویانه و له‌چوارچێوه‌ی یاسای دادگاکه‌دا چه‌سپاندویانه.
ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی دادگایی‌کردنی سه‌دام و هاوکارانی
له‌سه‌ر داگیرکردنی کوێت. پرسیار ئه‌وه، بۆ بۆ ئه‌و
تاوانکاریانه‌ی 80 ساڵه به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کرێن، هیچ
یاسایه‌ک داناڕشترێت، به‌ڵام بۆ تاوانێک که په‌یوه‌ندی به
به‌رژه‌وه‌ندی عاره‌ب و ئێراقه‌وه هه‌یه یاسا زیندوو
ده‌کرێته‌وه؟ بۆ بۆ تاوانی به‌عاره‌بکردن، که به‌سه‌دان و
هه‌زاران به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه هه‌ن، هیچ یاسایه‌ک
داناڕشترێ، ئه‌و تاوانه وه‌کو "تاوانی به‌عه‌ره‌بکردن"
یاساییانه دانی پێناندرێت، پێناسه ناکرێت و ناخرێته
چوارچێوه‌ی یاساکانی دادگاکه؟ به‌کورتی ئه‌وه به‌ڵگه‌ی
ڕاکشاوی ئه‌وه‌یه، دادگاکه به دڵی عاره‌بان داندراوه،
گرنگیی گونجاو به کورد و کاره‌ساته‌کانی نه‌دراوه. ئه‌وه‌ش
ئاماژه به بێکه‌سی کورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌کات.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی کوردی و دادگاکه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و
کاره‌کانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به دادگاکه، ده‌کرێ گه‌لێ ڕه‌خنه
خۆیان له‌وباره‌یه‌وه قیتبکه‌نه‌وه، له‌وانه:
یه‌که‌م: دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سند نه‌کرا،
دادگایه‌که کرایه ئێراقی، به‌ڵام ئه‌وان، هیچ
کاردانه‌وه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به‌وه نه‌بوو، هیچ هه‌ڵوێستیان
له پشتگیریه‌کی ساویلکانه بترازێ نه‌بوو. بۆ خه‌ڵکی قوربانی
به‌تایبه‌تی، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی روون نه‌کرایه‌وه،
بۆچی؟! ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو و به هیچ دانه‌ندران،
با بیانگوتبایه، هیچمان له‌ده‌ست نه‌هات. ئه‌وسا خه‌ڵک
هه‌مووی له شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی کورد به ڕاکشاوی ده‌گه‌یشت.
چونکه هه‌ر پشتگیریه‌ک بۆ دادگایه‌کی ئێراقی یا بۆ
به‌ئێراقیکردنی دادگاکه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌یانخاته خانه‌ی
عاره‌بان، ئاماژه به ساویلکه‌یی و بێئاگایی ئه‌وان له‌و دۆزی
ژینۆسایدی ئه‌نفال ده‌کات. دیاره به‌ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وان
په‌سندی به ئێراقیکردنی دادگاکه‌یان به‌ر له‌دامه‌زراندنی
کردیه.
دووه‌م: نه‌یانتوانی زمانی کوردی له ته‌ک زمانی عاره‌بی (که
من پێموایه ئه‌وه‌ش تیماری ده‌دری ئێمه‌ی نه‌ده‌کرد) بکه‌نه
زمانی دادگاییکردنه‌که، ئه‌وه‌ش به‌پێی بانگاشه‌ی خۆیان و
بنچینه‌یاسای ئێراقی که گوایه زمانی عاره‌بی و کوردی
یه‌کسانن.
سێیه‌م: نه‌یانتوانی تاوانی به‌عاره‌بکردن وه‌کو یاسا له
یاسای دادگادا پێناسه بکه‌ن و بسه‌پێنن. نه‌یانتوانی وابکه‌ن
ئاماژه به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له بڕگه‌ی سه‌ربه‌خۆ و
تایبه‌تدا پێناسه بکرێت و بسه‌پێندرێت. نه‌یانتوانی بابه‌تی
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیان له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کی
تایبه‌تدا له یاسای دادگاکه‌دا بسه‌پێنن. ئه‌وانه بۆ خه‌ڵکی
کوردستان زۆر گرنگن، له تاوانکاریه‌کان ستاتی ئێراق
ڕاشکاوانه تاوانباره، قه‌ره‌بووکردنه‌وه له هه‌موو
بواره‌کانه‌وه و چه‌سپاندنیان له چوارچێوه‌یه‌کی یاساییانه
زۆر پێویست بوو، به‌ڵام ئه‌وانه هیچی نه‌کران.
چواره‌م: تائێستا (ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم) په‌یڕه‌و و
یاسای دادگاکه نه‌کراوه‌ته کوردی، نه‌کراوه‌ته نامیلکه‌یه‌ک
و به‌خۆڕایی بڵاوبکرێته‌وه تاکو خه‌ڵک بتوانن به‌ئاسانی
ده‌ستیان بکه‌وێت و بۆخۆیان بیخوێننه‌وه، کۆڕ و کۆبوونه‌وه
ساز بکرێت و خه‌ڵکی ئاسایی له ناوه‌ڕۆکی یاسای دادگاکه و
که‌موکوڕیه‌کانی هوشیار بکه‌نه‌وه هتد. ئه‌وه نه‌کرا،
ئه‌گه‌ر شتێکی که‌م کرابێت، له‌ئاستێکی سنورداردا بووه و بۆ
که‌سانێکی تایبه‌ت بووه.
پێنجه‌م: میدیاکانی سه‌ر به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار که هه‌ر
خۆیانن باڵا ده‌ستن، له‌ئاستی گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که‌دا نین،
جگه‌ل له هه‌ندێ پرۆگرامی که‌م، هه‌ندێ که‌ناڵ زۆر
کلاسیکیانه هه‌ندێ کۆنه کاسێت دووباره ده‌که‌نه‌وه. دیاره
ئه‌وه که‌مترین کاره له‌و باره‌یه‌وه بکرێت. ده‌بوایه
میدیاکان جه‌خت بخه‌نه‌سه‌ر ناو‌کی بابه‌ته‌که و
دادگاییکردنه‌که، پرسه‌کانی په‌یوه‌ستدار به
داددگاییکردنه‌که، ئه‌گه‌ره خراپ و باشه‌کانی ئه‌و جۆر
دادگایه، ڕه‌خنه و تێبینیه‌کان هتد. به‌گشتی ڕه‌خنه له
دادگا ناگیرێت و ڕه‌خنه بڤه‌یه. ده‌بوایه ڕۆژانه پرۆگرام
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه به‌به‌شداری خه‌ڵکی شاره‌زای بێلایه‌ن
سازکرابایه. ئه‌وه‌ی تائێستا کراون زۆر که‌من.
شه‌شه‌م: ئاماده‌کردنی دیته‌ران و ڕزگاربووانی کاره‌ساتی
ئه‌نفال، زۆر که‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ی
که هه‌ن. هه‌ر به‌پێی زانیاره‌کانی خۆیان زیاتر له 50 هه‌زار
که‌س ده‌کرێ وه‌کو دیته‌ری گونجاو بێنه‌پێش، که‌چی ئه‌وانه‌ی
ئاماده‌کراون ناگه‌نه 2 هه‌زار که‌س. دیاره دادگا له‌وانه‌ش
120 تا 140 که‌س هه‌ڵده‌بژێرێت.
حه‌فته‌م: بوونی دادوه‌ری کورد، هه‌وڵێکه بۆ ڕه‌واکردنی به
ئێراقیکردنی دادگاکه، به‌جۆرێک پیشاندانی بانگاشه‌ی یه‌کسانی
نێوان گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کانه. کورد به‌و
دادوه‌رانه شاگه‌شکه بووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه
داوێکه بۆ کورد داندراوه و کوردیش ساویلکانه بێگله‌یی
تێیکه‌و‌ت. ئه‌وه
له‌خشته‌بردنی کورده، به‌شێوه‌یه‌ک به بوونی چه‌ند
دادوه‌رێکی به ناسنامه کورد، گه‌وره‌یی و قورسایی دۆزی کورد
و کاره‌ساته‌کانی به‌لاوه‌نراوه و ناوخۆیی کراوه.
وه‌کو دیتمان، دادوه‌ری کوردیان بۆ که‌یسی دوجه‌یل دانا،
به‌وه ده‌می نوێنه‌رانی کوردیان داخست (ئه‌گه‌ر ئه‌وان
هه‌ڵوێستیان هه‌بووبێت). که‌یسێکی بچوکی پێشتر نه‌بیستراوی
وه‌کو دوجه‌یل گرنگی زۆر زیاد له‌پێویستی پێدرا، خسترایه پێش
تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دوجه‌یل سه‌دام
بکوژن، ئه‌وه بێگومان که‌یسی دوجه‌یل گره‌وی خۆی ده‌باته‌وه
و دۆڕاوی گه‌وره‌ش کورد ده‌بێت. له‌ئه‌گه‌ری کوشتنی سه‌دام
له‌سه‌ر دوجه‌یلدا، گومانی زۆری گونجاو له مه‌به‌ستی عاره‌بان
به‌رامبه‌ر به کێشه‌ی کورد، که‌یسی ئه‌نفال و تاوانه‌کانی دی
په‌یدا ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد شانازی به بوونی دادوه‌ری کورد له‌و
دادگایه‌دا ده‌که‌ن و بوونی دادوه‌ری کورد به سه‌رکه‌وتنی
گه‌وره داده‌نێن. به تێگه‌یشتنی ئه‌وان پێشتر کورد له
ئێراقدا ژێرده‌ست بووه، ئێستا له دادگاییه‌کی گه‌وره‌دا، له
دادگایی‌کردنی دیکتاتۆرانی پێشوودا به‌شداره. هه‌روه‌کو د.
به‌رهه‌م ساڵح له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا وابزانم له‌گه‌ڵ
خوێندکارانی زانکۆ بوو، به شانازیه‌وه ده‌یگوت، "ئه‌وه‌تا
ئێستا دادوه‌رێکی کورد دادگایی سه‌دام ده‌کات". ئه‌و گۆته‌یه
زۆر له گۆته‌که‌ی تۆنی بلێر ده‌چێت، که ده‌یگوت، "ئێراق
ئازاده، ئێراقیه‌کان به هه‌موو گروپه جیاوازه‌کانه‌وه،
ئازادانه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژاردووه و حکومه‌تیان
پێکهێناوه". بلێر وریایه و ده‌زانێ چی
له‌به‌رژه‌وه‌ندایه، ئه‌و له‌و گۆتنه‌دا زۆر ڕاستی له
خه‌ڵک ده‌شارێته‌وه و ده‌یه‌وێ به‌و وشانه خه‌ڵک به‌لای
خۆیدا ڕابکێشێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ساویلکه‌یی و
بێئاگایی یا خۆلێگێلکردنی پێوه دیاره. له‌روانگه‌یه‌کی
کوردستانیانه‌وه ئه‌و و هه‌موو کورد فێڵیان لێکراوه، به‌ڵام
ئه‌و وه‌کو سه‌رۆکه‌کانی، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
چه‌پڵه بۆ نزمکردنه‌وه‌ی دۆزی کورد و بێده‌سه‌ڵاتیان له‌ئاست
عاره‌باندا لێده‌ده‌ن. دیاره ئه‌گه‌ر عاره‌ب وه‌کو برا و
سه‌ردار، زمانی عاره‌بی وه‌کو زمانی باڵا سه‌یر بکرێن،
هه‌روه‌ها دان به‌سه‌رداری ئێراق له‌سه‌ر کوردستاندا بندرێت،
هه‌روه‌کو ئه‌وان به‌کرده‌وه بڕوایان پێی هه‌یه و واده‌که‌ن،
پرۆسه‌ی دادگاییه‌که جێگای شانازیه بۆ ئه‌وان. دادوه‌رێکی
به‌ناسنامه کورد به‌شداری دادگای تایبه‌ت ده‌کات، سه‌رۆکی
دادگایکردنی که‌یسێکی عاره‌بان ده‌کات و به‌بێ جیاوازی له‌ناو
عاره‌بان به زمانی عاره‌بی وه‌کو هه‌ر عاره‌بێکی ئێراقی دی
ده‌دوێت، که‌س هه‌ست به کوردبوونی دادوه‌ر ناکات، که‌سیش بۆی
نییه پێی بڵێت تۆ ئێراقی نیت یا نابێت لێره‌بیت! دیاره
ئه‌وه له‌ڕوانگه‌ی تێگه‌یشتنه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستکه‌و‌ت و
سه‌رکه‌وتنه.
هه‌روه‌کو کێشه‌ی کورد که به‌پێی تێگه‌یشتنی ڕێچکه‌ی بارزانی
و تاڵه‌بانی کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی و ئێراقیه، کێشه‌ی خه‌ڵکێکی
چه‌وساوه‌ی ئێراق له‌گه‌ڵ رژێمێکی دیکتاتۆر بووه، هه‌روه‌کو
مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانه‌ی دی ده‌ڵێن، "کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ
ڕژێمی دیکتاتۆر بووه"، به‌و پێیه کێشه‌ی کورد کێشه‌ی ڕژێم
گۆڕین بووه! به‌و واتایه له‌گه‌ڵ نه‌مانی ڕژێمی دیکتاتۆر
کێشه نامێنێ و هه‌موو ئێراقیه‌کان ئاسووده به‌یه‌که‌وه
ده‌ژین. که‌یسه‌کانی پاکتاو یا کۆمه‌ڵکوژی کوردان "ئێراقیه
کورده‌کان" که له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجام دراون،
له‌و دادگایه‌دا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چاره ده‌کرێن، ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد گونجاوه.
|