دوێنێ
وتارێکی چه‌ند دێڕیم خوێند له سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوو
سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو که براده‌رێکی هێژا له یه‌کێک له
سایته به‌ناوبانگه‌کانی کوردی بڵاوی کردبووه‌وه ...
ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشان بوو له‌م نووسینه ئه‌وه‌بوو که هه‌ر
چه‌نده سه‌رجه‌می گه‌لی کوردستان چاک ئاگای له‌م
خۆپیشاندانانه‌یه و پێی ده‌زانێ و ته‌واوی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن باسی ده‌که‌ن و له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان
ده‌نگیداوه‌ته‌وه‌و هیچ گومانێک له‌وه‌دا نی یه که هۆیه‌کانی
خۆپیشاندانه‌کان ڕۆن و ئاشکران و ئامانجه‌کانیشیان ڕه‌وان
وهه‌روه‌ها که‌س نی یه نه‌یگرێته‌وه، ئه‌م براده‌ره
دڵته‌نگه و قه‌ڵه‌م شکاوه نه‌وێراوه هه‌ر ناوی خۆشی
بنووسێت...!؟
دڵنیا
بن ئه‌م هاووڵاتی یه دڵسۆزه هیچ شتێکی خه‌ته‌رناکی
نه‌نووسیبو، به‌ڵام گۆمانم له‌وه‌دا نی یه که هه‌ر هیچ
نه‌بێت بیری له‌وه کردۆته‌وه که به‌رگه‌ی شه‌ق تێ هه‌ڵدان
ناگرێت و زه‌مانی ئه‌وه‌ش نه‌ماوه، وه‌کو جاران ڕوو بکاته
شاخ و له ده‌سه‌ڵات یاخی بێت ...!
هه‌ڵبه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له مناڵی یه‌وه وا
په‌روه‌رده کراوم زوڵم و زۆرداری قبوڵ نه‌که‌م، ده‌مارم جووت
بوون و خه‌ریکی بێنه‌و به‌ره بووم له‌گه‌ڵ خۆم و ژیانی
گه‌نجایه‌تیم وه‌کو فیلمێک هاته‌وه پێش چاو ...
باوه‌ڕبکه‌ن، زۆر په‌ست بووم و خۆم پێڕانه‌گیراو یه‌کسه‌ر
ده‌ستم دایه قه‌ڵه‌مه‌که‌م و پارچه کاغه‌زێکم گرته ده‌ست
وکه‌وتمه ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌ست و خواست و بیرم و ویستم هه‌ر
زوو دایبڕێژم ...
( ئه‌ی
"ئه‌مه پانزه ساڵ زیاتر نی یه هه‌ر ده‌ڵێین
ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان ساوایه ونابێت گله‌یی زۆری لێ بکه‌ین،
چونکه ڕووبه‌ڕووی هه‌زارو یه‌ک گیروگرفت و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه
بۆته‌وه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "داری موسای"
به‌ده‌سته‌وه نی یه تاوه‌کو یه‌کاو یه‌ک و ده‌م و ده‌ست
چاره‌سه‌ریان بکات ...! هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر
ده‌بێت سینگمان فراوانتر بێت وته‌حه‌ممولمان زۆرتر بێت
وهه‌ست به مه‌سئوولیه‌ت بکه‌ن"!؟
ئه‌ی
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی تێکۆشه‌رو له‌خۆبوردوو ئارامیمان نه‌بێت چۆن
ده‌توانین له خه‌ڵک داوا بکه‌ین ده‌رفه‌تێکمان بده‌نێ وباوه‌ڕ
به به‌ڵێنه‌کانمان بکه‌ن ؟؟؟
خۆ
ده‌بێت به‌شێک ماندوو بێت و کار بکات و زه‌حمه‌ت بکێشێت،
تاوه‌کو به‌شه‌که‌ی تر سگی پڕ بێت و تامی خۆشی ژیان بچێژێت ...
ئه‌ی چۆن مووچه به نێو ملیۆن کۆنه جاش و سیخوڕ‌و دزو
جه‌رده‌و دامێن پیسانی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ بوو بده‌ین ...؟ )
له‌وانه‌یه خوێنه‌ری ئازیز گوێی له‌وه نه‌بووبێت که پێش
ماوه‌یێک ئیستیماره‌ی ته‌قاعود
زۆر ڕه‌واج بوو له بازاردا و هه‌ر به‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت ؟؟؟
ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌موو کۆنه جاش ته‌قاعود
وه‌ربگرێت و به‌دووریشی مه‌زانه پارچه زه‌ویشیان بده‌نێ،
چونکه خزمه‌تیان زۆره‌و ده‌بێت پاداشت بکرێن !!!
له
کاتێکدا که‌س،" بگره هه‌تا ئه‌وانه‌ی خۆشیان پێشمه‌رگه بوون
وئه‌مڕۆ ده‌ستیان ده‌ڕوا" هه‌ر باسی سه‌دان هاوڕێ وهه‌ڵوو
پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌رز وه‌کو شاخی قه‌ندیل ناکه‌ن که تا
ئێستاش هیچیان بۆ نه‌کراوه ...!
برای
به‌ڕێزم با قیچکه‌ت ئه‌وه‌نده ته‌نگ نه‌بێت وخۆت مه‌شێوێنه،
ئه‌دی ئاشیش به نۆبه‌ت نی یه !؟ لێگه‌ڕێ، با جارێ
چڵکاوخۆره‌کان ڕازی بکه‌ن، ئینجا ئه‌گه‌ر شتێک مایه‌وه ئه‌وا
بیرێک له تۆ‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیش ده‌که‌نه‌وه...!
لێتان
ناشارمه‌وه، ده‌مێکه زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌م، پاش ده‌ساڵی
پێشمه‌رگایه‌تیم و پانزه‌ساڵیش له هه‌نده‌ران، ئه‌م مافه
به‌خۆم بده‌م هه‌ر هیچ نه‌بێت خه‌ونێک به ڕۆژێکی وا ببینم
که‌هیچ دیوارێک یاخود په‌رژینێک یا تانۆک نه‌بینم ڕێگه له‌وه
بگرێێت هه‌ناسه‌یێک به ئازادی بکێشم ...
تۆ بڵێی
خه‌باته‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌شی به‌رهه‌م نه‌دابێت !!!؟ تۆ بڵێی
ساڵانی گه‌نجایه‌تیمان که له سه‌نگه‌ری مه‌ردایه‌تی و
کۆڵنه‌دان به‌سه‌ر برد ئه‌وه‌نده‌ش قیمه‌تیان نه‌بێت !؟
تۆ بڵێی
ڕه‌گه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده قووڵ جێگه‌ی خۆیان
کردبێته‌وه و له‌گه‌ڵ خوێنمان تێکه‌ڵ بووبن که هیچی ترمان بۆ
نه‌مێنێته‌وه ته‌نیا فاتیحه‌یێک له سه‌ر تێکۆشان و خه‌باتی
سه‌رفرازیمان بخوێنین ...!
باشه،
پێم ناڵێن ئێستا چی به مناڵه‌کانمان بڵێین و چۆن باسی
ڕابردوومان بکه‌ین؟ ئایا چ ئه‌قڵێک و چ ده‌رونێک ئه‌مه قبوڵ
ده‌کات ؟
ئایا،
ئه‌گه‌ر هێزوتوانای ئه‌وه‌مان نه‌بێت که‌مێکیش گوێ بده‌ینه
هاواری خه‌ڵکه سته‌مدیده‌که‌مان وهه‌و‌ڵێک بده‌ین جاربه‌جار
به‌چاوی ئه‌وان ته‌ماشای دونیا بکه‌ین وله نزیکه‌وه بیبینین
وهه‌ر چاوپۆشی له ته‌شه‌نه‌بوونی برینه‌کانیان بکه‌ینه‌وه،
توخودا مردن بۆمان چێتر نیه!؟
باشه،
چۆن ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببینه‌وه که هه‌ر دوێنێ
بوو ده‌نگیان پێ داین و ئێمه‌یان هه‌ڵبژارد به نوێنه‌ری خۆیان
؟
که
مناڵ بووین باووباپیرانمان بۆیان باس ده‌کردین که له
سه‌رده‌می گه‌نجییان، له ده‌وروبه‌ری پانزه‌ساڵیدا کوڕ ژنیان
بۆ ده‌هێناو، کجه‌کانیش هه‌ر دوانزه‌ساڵیان ته‌واوکردبایه،
ئیتر به شوویان ده‌دان و ماڵی خۆیان داده‌مه‌زراند و یه‌ک دوو
ساڵی تریش ده‌بوون به‌دایک و مناڵیشیان به‌خێو ده‌کرد، که‌چی
داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌زمانه‌که‌مان هه‌ر ساوان و
قه‌ت گه‌وره نابن ...!
پێم
وایه، ده‌سه‌ڵاتدارانمان یا خود له ژن هێنان وشوکردن
ده‌ترسن، یا شایستای ئه‌وه نین له سه‌ر کورسی دابنیشن !
من
له‌وه ده‌ترسم ته‌مه‌نمان بگاته هه‌شتاش هه‌ر ئاوامان پێ
بڵێن وهه‌ر به‌م به‌ڵێنانه هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن!
ئه‌گه‌ر
پاش ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر ساوا بین، ئه‌ی خۆ ده‌بێت ڕۆژێک له
ڕۆژان یه‌ک تۆز گه‌وره بین ... ئاخر ئه‌وه بوو به‌چی؟
بڕواتان
هه‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌ک دوو ساڵی تر ئه‌م بایه له‌م کونه‌دا بێت
وچاره‌یێک بۆ ئه‌م ئێش و ئازاره نه‌کرێت و ئاوڕێک له
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ژارو په‌ک که‌وته و ده‌ست کورته
نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا یا حیزبوڵڵایه‌کمان بۆ دروست ده‌بێت، یا
وه‌کو په‌نده‌که‌مان لێ دێت که هه‌زاره‌ها ساڵه له سه‌ر
زاری خه‌ڵکه...!
کورد
ده‌ڵێ : "چ کار نیه نه‌بێته بزن ... ئه‌گه‌ر نه‌بێته بزن
ئه‌وا ده‌مرێت" !!! ئیتر ئێمه‌ش با بزانین بۆ کوێ ده‌ڕۆین و
به چی ده‌گه‌ین !
|