كه‌جێیهێشتم له‌به‌یانییه‌كى ساردى ناوچواردیواردا ، بێ‌باك پێى
وتم "ئه‌وا من رۆیشتم ... تۆش هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره
بگرى " هیچى تر‌ى نه‌وت ، ئه‌و قسه‌یه‌ى ته‌واو له‌ئامۆژگارى
ئه‌و جه‌لاده ده‌چوو دواى ئه‌وه‌ى گولله‌یه‌كى ناوه‌ته
كه‌لله‌ى قوربانییه‌كه‌یه‌وه, ده‌ست بنێته ژێرسه‌رى و
به‌سۆزه‌وه پێى بڵێ " هاورێ هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره
بگریت " رۆیشت خۆیى و تیسكۆت و پرگال و راسته‌كانى ئه‌و
به‌یانییه رۆیشت و نه‌م بینینه‌وه .
من نازانم ئه‌و ژنه‌م چۆن ناسیوه یان بیرم چۆته‌وه یان
نامه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه ..! نازانم .. ؟
وه‌لێ دڵنیام له‌سه‌ر داواى ئه‌و هه‌رله‌به‌یانییه‌كدا بوینه
ژن و مێرد . ماڵه‌كه‌مان ته‌نها یه‌ك قاتى شێوه لاته‌ریب بوو
ده‌رگاكه‌مان له‌سه‌ر رووى ستونى به‌دووبه‌ش ده‌كرایه‌وه ،
پێنج ژوورمان هه‌بوو په‌نجه‌ره‌ى ژوورى چێشتخانه حه‌وت
ته‌به‌ق بوو هه‌رجارێك له‌چاوه‌روانى پێگه‌یشتنى
خواردنێك یان له‌هێنانى په‌رداخێك یان له‌شتنى چه‌قۆیه‌كدا
له‌وێ بمابایه‌وه خێرا ده‌كه‌وته دابه‌شكردنى په‌نجه‌ره‌كه
جارێك به‌سه‌ر یه‌ك و جارێك به‌سه‌ر سێ و جارێك به‌سه‌ر خۆیدا
، رۆژێك له‌هێنانى كه‌وچكێكا چه‌ند سه‌عاتێكى پێچوو وه‌ختێك
هاته‌وه من ده‌مێك بو خواردنه‌كه‌م ته‌واو كردبوو ، هێنده
په‌ستبوو كاكیله‌كانى ده‌رتۆقیبوون
ناوچه‌وانى گرژ‌و چاوه‌كانى بچوك ببۆوه پێى وتم ئه‌بێ
په‌نجه‌ره‌كه بگۆریت وتى " ژماره حه‌وت له‌گه‌ردونزانیدا
ژماره‌یه‌كى رۆمانسییه ، من نامه‌وێ خه‌یاڵ له‌م ماڵه‌دا
هه‌بێت " .
چه‌ند جارێكى زۆر كه‌م نه‌بێت من هێنده له‌وتابلۆیه‌م
نه‌ڕوانیبوو كه‌له‌پشت ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى ژوورى میوانه‌وه
هه‌ڵیواسیبوو .. پۆترێتى خه‌یاڵیى كچێكى سپیكه‌له كه كه‌مێك
چاوى راستى له‌چاوى چه‌پى بچوكتر بوو .. لوتێكى قنجورێك لێوێكى
گۆشتنى ته‌ر به‌چه‌ناگه‌یه‌كى نه‌رمه‌وه ئه‌ویش بۆ گه‌ردنێكى
به‌فراوى شۆر ببوه‌وه .. هه‌موو پۆترێته‌كه‌ش ڕژابووه ناو
ئێواره‌ى ده‌ریایه‌كه‌وه كه‌له‌ته‌نیشتییه‌وه كوڕ‌و كچێك
له‌به‌له‌مێكدا دانیشتبوون و له‌و وێنه‌یه‌یان ده‌ڕوانى ..
ئه‌و خۆشیى له‌م جۆره تابلۆیانه نه‌ده‌هات هۆى
هه‌ڵواسینه‌كه‌شى ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌دیارى كورێكى
هاوپۆلێتى و پێكه‌وه به‌شى ماتماتیكیان ته‌واو كردبوو .
من له‌هه‌موو ئه‌و ماڵه ماتماتیكیه‌یا سه‌رم گێژى ده‌خوارد ،
سه‌رچه‌فى سه‌رسیسه‌مى نووستنه‌كه‌مان پڕبوو له‌سێگۆشه، من كه
ده‌مدا به‌خۆمدا یه‌ك یه‌ك گۆشه‌كانیان هه‌ڵده‌چه‌قینه گیانم
، كه‌م به‌یانى هه‌بوو من خوێنى ئه‌و لوته‌گۆشانه نه‌شۆم
كه‌سێگۆشه‌كانى شه‌وێ كردبوویانه گیانمه‌وه .
فه‌رشێكمان له‌هۆڵه‌كه‌دا ڕاخستبوو وێنه‌ى هێڵێكى تیا‌بوو ئه‌و
به‌رده‌وام ده‌یوت ده‌بێ ئاگامان له‌و راسته‌هێڵه بێت پێى
پیانه‌نێین نه‌كا خوارببێ ، منیش قاقا پێده‌كه‌نیم و ده‌موت "
كواپێى من راسته‌هێڵى ئه‌م ماڵه‌ى بۆ خوارده‌كرێت .. ؟! "
من ئێستاش قێزم له‌سێكس دێته‌وه شه‌رم ده‌كه‌م كه‌ده‌ڵێم
ته‌نانه‌ت جوڵى سێكسیشمان به‌ژماره‌و ته‌كنیكیشمان به‌هێما بوو
.. له‌گه‌رمه‌ى سێكسه‌كاندا پێمى ده‌وت " ئه‌ها ژماره‌كان
چه‌نده لێمانه‌وه نزیكن ، بروانه ئێستا من و تۆ چه‌ند
له‌یه‌كگرتنى دوو ژماره‌ى ناوكۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌چین " له‌ڕاستیدا
من و ئه‌و له‌و حاڵه‌دا له‌یه‌كتر برینى دوو ژماره‌ى سه‌ر
به‌دوو كۆمه‌ڵى زۆر جیاواز ده‌چوین .
كاشییه‌كانى حه‌وشه‌كه‌مان ڕێك
به‌وه‌ره‌قه‌ى خه‌ت به‌یانى ده‌چوو ، به‌یانییه‌كیان من
له‌سه‌ربان بووم ئه‌و له‌خواره‌وه سه‌رقاڵى شۆردنى
حه‌وشه‌كه‌بوو ، من سه‌یرم ده‌كرد بینم له‌پر ماسیحه‌كه‌ى
ده‌ستى فرێداو سۆنده‌كه‌ش به‌دوایدا ، ڕێكه‌وت به‌شێوه‌ى (كۆ)
كه‌وتنه سه‌ریه‌كتر من له‌سه‌ره‌وه له‌و وێنه هیچه‌م
ده‌ڕوانى .. ئه‌و له‌خواره‌وه شاگه‌شكه ببوو ده‌یوت " هه‌موو
شتێ له‌م ماڵه‌دا بیركاریه و ته‌نها رژێمیش رژێمى پۆتانه ".
ئێستا هه‌ستده‌كه‌م ورده ورده خۆشه‌ویستیم ده‌چێته سه‌ر
تابلۆكه ئه‌ویش ، گومان له هه‌موو شتێ ده‌كات كه‌متر
له‌جاران ڕێگه‌م ده‌دات بچمه ژوورى میوان .. من هێشتا ئه‌و
پرسیاره‌م له‌خۆم نه‌كردووه من بۆئه‌وه‌نده پیاوێكى باغه
بووم كه ئه‌و به ویستى خۆى ده‌یجوڵاندم ؟ نازانم ..!
ماوه‌یه‌ك كتێبى هاورێیه‌كیم لابوو باسى له‌په‌یوه‌ندى نێوان
بیركارى و فه‌لسه‌فه ده‌كرد ، به‌زه‌حمه‌ت چه‌ند
لاپه‌ره‌یه‌كیم خوێنده‌وه
رقم له‌و كتێبه بوو .. دواى تێگه‌یشتم له‌وانه‌یه
بیركردنه‌وه له‌ژیانیش وه‌كو بیركردنه‌وه له‌و ماتماتیكه
هیچه وابێ كه‌ژنه‌كه‌ى من عاشقێتى
.
خودایه چ كائینێكى سه‌یر بوو ئه‌و ژنه..! یه‌ك به یه‌ك
كاسێتى موزیكاكانى
بتهۆڤنى شكاندم .. پێى وتم " شه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ى بچیته
خه‌وێكى قوڵ و ئارامه‌وه پێویسته هاوكێشه‌یه‌ك شیكار بكه‌یت
" ئه‌و خۆى هه‌موو شه‌وێك وایده‌كرد .. من ڕۆژێك له ڕۆژان
ناڕه‌زایم له‌وحاڵه ده‌رنه‌بڕی هه‌رگیز پێم نه‌وت من ڕقم
له‌بیركارییه ..ئه‌گه‌ر به ئه‌مانه‌ته‌وه شته‌كان
بگێرمه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بڵێم به هه‌موو ئه‌و سه‌رئێشانه‌وه‌ى
بۆی دروستكردم هێشتا من ژنه‌كه‌ى خۆمم خۆشده‌ویست ..به‌ڵام
ئه‌و باوه‌رى به‌خۆشه‌ویستى نه‌ده‌هێنا هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتى
یه‌كتر ناسینمانه‌وه پێی وتم "ئێمه پێویستمان به‌یه‌كتر
هه‌یه " من له‌نێوان عه‌شق و پێویستیدا په‌رت و ونببووم
..ده‌یووت من دراوم تۆ داواكراو ,بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره
گه‌ردوونییه شیكار بكه‌ین ئێمه زۆرمان
پێویست به‌یه‌كتره .
ژیانى ئه‌و جارێكى تر رۆژێكى ره‌شى وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ى
تێنایه‌ته‌وه كه‌ژن و مێردێكى هاورێم بۆ نانخواردن
بانگێشتكردبوو .وه‌ختێك پیاوه چووبووه
سه‌ر ده‌ستشۆره‌كه‌و له‌برى ئاوێنه بازنه‌یه‌كى خاڵى بینیبوو
هاوارى كرد ئه‌مه ماڵى ئه‌نیشتاینه
یان قوتابخانه‌كه‌ى فیساگۆرس ؟.. ژنه‌كه‌م خۆى خوارده‌وه
ده‌مزانى هه‌ركاتێكى تربێت ئه‌مه به‌من ده‌رێژێت ..ژنى
هاورێكه‌م سكى پربوو داوایان له‌ئێمه كرد ناوێك بۆ ئه‌و
مناڵه‌یان پێشنیار بكه‌ین من ووتم ناوى بنێن
(رامان ) ، رووى ده‌میان كرده ژنه‌كه‌م ئه‌ویش چاوى له‌سه‌ر
خوێیانه لوله‌ییه‌كه‌ى سه‌رسفره‌كه قه‌تیس كرد‌و وتى" ئه‌گه‌ر
كچ بوو ... " ئه‌و رۆژێك له‌رۆژان
مێینه‌ى خۆى له‌بیر نائه‌كرد بۆیه ئه‌گه‌رێكى خسته ناو
قسه‌كانى تاپێمان بڵێ جیاواز له‌م ئه‌گه‌ره ئه‌گه‌رێكى تر
هه‌یه كه‌ئه‌گه‌رى كوڕه یان ئه‌گه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى (فاى)ه ..
من ده‌مزانى ئێستا ئه‌م رستانه به‌ناو زه‌ینیا دێن و ده‌چن ،
سه‌رى هه‌ڵبرى و وتى " ئه‌گه‌ر كچ بو ناوى بنێن(س) ..."
نه‌یانهێشت ته‌واوى بكات كه‌وتنه پێكه‌نین
پیاوه كه‌وتى ئه‌گه‌ر كور بو ناوى ده‌نێین (ص) .. ژنه‌كه‌م
به‌مه ده‌هرى بوو وه‌ختبوو هه‌ردوو ره‌شێنه‌ى چاوى له‌كالانه
بترازێ و بێته ده‌رێ .. زانیم تازه هاوسه‌نگى مێزه‌كه
تێكچوو ئه‌وه‌ش من نیم ئه‌وه‌نده كارابم بتوانم ئه‌و
هاوسه‌نگییه بێنمه‌وه .. ئه‌و هه‌ستاو قیژاندى مێزو
كورسییه‌كان له‌رینه‌وه په‌رده‌كانى گوێم ته‌ڤلى ئه‌و
له‌رینه‌وه‌یه ببوون .. پێى وتن ئێوه به‌م داواكراوه
سه‌لمانتان كه بێئه‌ده‌بترین میوانن خێرا له‌ناو ئه‌م
كه‌وانه‌یه بۆ ده‌ره‌وه .. ئه‌و وه‌ختێك كه دوو وشه‌ى
كۆتایى ده‌وت به‌ده‌ستى ئاماژه‌ى بۆ ده‌رگاى حه‌وشه كردبوو .
تابلۆكه‌م زۆر خۆشده‌وێت ئه‌ویش ئه‌مه‌ى باش ده‌زانى ،
خۆشه‌ویستیم بۆ تابلۆكه وه‌كو ئه‌و ده‌یوت " له‌وانه‌یه
هاوسه‌نگى ماڵه‌كه تێك بدات " له‌راستیشدا تێكیدا .. شه‌وى
رووداوه‌كه ئه‌و زۆر ماندووبوو ته‌نانه‌ت بیرى چوو ماچى پێش
نوستنم بكات له‌ته‌نیشتمه‌وه خه‌وى لێكه‌وت ، به‌تیله‌ى چاو
سه‌یرم كرد له‌ژێر رووناكیه كزى گڵۆپه سه‌وزه‌كه‌دا ته‌واو
به‌ژماره(1) ده‌چوو درێژ بووبێ ، من خه‌وم لێنه‌ده‌كه‌وت
له‌وانه‌یه عه‌شقى تابلۆكه نه‌یهێشتبێت خه‌و بچێته چاوم ..
ئاى كه‌بیرم له‌و تابلۆیه ده‌كرده‌وه ، گوێم له‌هه‌نسكێ بوو
كچێك به‌حه‌سره‌ته‌وه هه‌ڵیئه‌دا .. په‌تى خه‌یاڵى پچراندم
ده‌نگه‌كه واقعى بوو له‌ژوورى میوانه‌وه ده‌چووه سه‌ر
هۆڵه‌كه‌و له‌ده‌رگاى ئه‌مدیویه‌وه به‌دزییه‌وه خۆى ده‌كرد
به‌ژێر ده‌رگاى ژووره‌كه‌ى ئێمه‌دا .. ده‌نگه‌كه زیاتر‌و
به‌كوڵتر بوو بووبه‌گریان ، ئه‌و ئاگاى له‌هیچ نه‌بوو ،
گریانه‌كه خورتربوو .. له‌جێگاكه‌م هاتمه ده‌ره‌وه به‌ده‌م
ده‌نگى گریانه‌كه‌وه رۆیشتم .. خۆم له‌و زه‌مهه‌ریره‌ى ژوورى
میواندا بۆنه‌ده‌بینرا ، له‌و كاته‌وه‌ى ده‌رگاى ژووره‌كه‌م
كردبۆوه گریانه‌كه بێده‌نگ ببوو وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌مكێكى
پرله‌شیرت دابێته ساوایه‌ك و ئه‌ویش بۆ ساتێك ژیر بووبێته‌وه
.. گڵۆپه‌كانم هه‌ڵكرد چوارچێوه‌ى تابلۆكه هێجگار ته‌ربوو
دڵۆپ دڵۆپ له‌و فرمێسكه به هێمنى چوار چێوه‌كه‌یان ده‌برى و
له‌سوچێكه‌وه ده‌كه‌وتنه خوارێ ، ده‌نگى هه‌ناسه‌یه‌كى سارد
رایچڵه‌كاندم ئاوڕم دایه‌وه ئه‌و بوو ، ده‌ستێكى نابووه سه‌ر
كێلونى ده‌رگاكه‌و ده‌ستێكیشى به‌سه‌ریه‌وه بوو .. به‌و جلى
خه‌وانه‌وه له‌فریشته‌یه‌كى بێزار ده‌چوو وتى " زۆر چاكه
له‌به‌یانییه‌وه یان تۆ یان ئه‌م تابلۆیه یه‌كێكتان له‌م
ماڵه‌دا ده‌بن ".
ئه‌وشه‌وه هیچمان نه‌خه‌وتین من ده‌گریام و ئه‌ویش بێده‌نگ ،
به‌یانى زوو هه‌موو شته‌كانى نابووه ئه‌و جانتا لاكێشه‌ییه‌ى
كه‌بۆ بوكێنى كڕى بومان ،
راسته‌و سێگۆشه‌و گۆشه‌پێوه‌كه‌ى گرتبوو به‌ده‌ستییه‌وه، رسته
نه‌فره‌تییه‌كه‌ى خۆى وت .. رسته‌یه‌ك كه ئه‌و باشده‌یزانى
به‌و دواهه‌مین رسته‌یه‌ى شتێكى هێجگار گه‌وره لاى من
جێده‌هێڵێت .. رۆیشتوو نه‌مبینییه‌وه گێل بووم شه‌وى دواتر
به‌ته‌نیا گوێم هه‌ڵخستبوو بۆگریانى تابلۆكه ..
چ بێده‌نگییه‌ك ئه‌و ماڵه (ماڵى ژماره‌كان ) ى خنكاند .
تابلۆكه له‌جاران غه‌مگینتره.. له‌جاران زیاتر ده‌گرى
وه‌لێ من ئه‌و ده‌نگه نابیستم .. تابلۆكه له‌ناو جانتاكه‌ى
ئه‌وا گریانى ناگاته من .. من له‌و شه‌وه‌وه ژماره‌كان
ده‌مكوژن نه‌كه‌سێك هه‌یه كۆیان كاته‌وه نه‌تابلۆیه‌كیش له‌و
ماڵه‌دا هه‌یه تا به‌سه‌ر یه‌كتردا بگرین .
|