ڕۆمانی
"له ئاوێنه‌یه‌کدا، له نهێنیه‌کدا"، پێنجهه‌مین ڕۆمانی
نوسه‌ری به‌ناوبانگی نه‌رویجی "یۆستاین گارده‌ر"ه که
"به‌هرۆز حه‌سه‌ن" له زمانی دانیمارکیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی کوردی..
"گارده‌ر"، نوسه‌ری ڕۆمانی "جیهانی سۆفیا"، له‌م ڕۆمانه‌شیدا
پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌کان تاوتوێده‌کات..
"سیسیلیا" کچێکی هه‌رزه‌کاره و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌سه‌ر
جێگا که‌وتووه، ڕۆژێک فریشته‌یه‌ک دێته لای و ده‌که‌ونه
گفتوگۆوه، هێدی هێدی باسی ژیانی سه‌ر زه‌وی و ژیانی ئاسمان
ده‌که‌ن..
دواتر
ڕۆمانه‌که ده‌بێته گفتوگۆیه‌ک له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا..
ژیانی سه‌ر زه‌وی چۆنه؟ ئه‌ی ژیانی ئاسمان به چ
شێوه‌یه‌که؟ ئه‌و کاته‌ی ئه‌م زه‌ویه جێدێڵین چیمان
به‌سه‌ردێت؟ ده‌چینه ئاسمان، یان بۆ هه‌تاهه‌تایه
ده‌فه‌وتێین و ونده‌بین؟ مرۆڤ چۆن له ژیانی خۆی و ژیانی ڕۆحی
ڕاده‌مێنێت؟ ئه‌ی فریشته‌کان به چ شێوه‌یه‌ک ده‌ڕواننه ژیانی
مرۆڤ که له گۆشت و خوێن پێکهاتون؟ بڵێیت ئه‌وانیش هێنده‌ی
ئێمه سه‌ریان بسوڕمێت؟ ئه‌ی بڵێیت خودا ده‌سه‌ڵاتی په‌تی
هه‌بێت؟
ئه‌م
پرسانه و چه‌نده‌ها پرسی تری فه‌لسه‌فی و ڕۆحانی له‌م
ڕۆمانه‌ی "گارده‌ر"دا ڕوبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه و ناچارمان
ده‌کات که‌مێک زیاتر له‌م ژیانه‌ی ئێستای سه‌ر زه‌ویمان
ڕابمێنین..
ڕۆمانی
"له ئاوێنه‌یه‌کدا، له نهێنیه‌کدا"، چاپخانه‌ی 'ڕه‌نج' له
سلێمانی چاپیکردووه و له‌ڕێگه‌ی کتێبخانه‌کانی
"هاوڵاتی"یه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه..
|