به‌شى
دووه‌م
گه‌وره‌ترین باس و خواسیَك
كه ئه‌مرِۆ
بۆته مانشیَتى
سه‌ر گۆڤار‌و رِۆژنامه‌و
سایته كوردییه‌كان, ئه‌ویش بیَزراوترین
دیارده‌یی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵییه.
ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌و ترسناكه, ڤایرۆس ئاسا رِۆژ
به رِۆژ
له بره‌و زیادبووندایه‌و بۆته خۆره‌یه‌ك له جه‌سته‌ی
هه‌ردوو حیزب‌دا جیَگیر
بووه‌و له ناووچوونى مه‌حاڵه.
,رِق
و توورِه‌یی
جه‌ماوه‌ر وا خه‌ریكه به‌ره‌و هه‌ڵچون ده‌چیَت
به هۆى ئه‌نفلۆنزاى گه‌نده‌ڵییه‌وه , گه‌ر ده‌سه‌ڵات به
خۆیدا نه‌چیَته‌وه‌و
ئاورِیَك
له‌و جه‌ماوه‌ره نه‌داته‌وه, هه‌ر خه‌ریكى پرِكردنى
گیرفانه‌كانیان بن, كه هه‌رگیز پرِبوونى
بۆ نییه!! ئه‌وا هیَدى
هیدى پردى نیَوان
گه‌ل و ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و رِووخان
و لیَكترازان
ده‌چیَت.
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیَك
دوور بیَت
له فه‌ساد و گه‌نده‌ڵى وسیسته‌مى دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانى
شوناسی بیَت,
به‌رامبه‌ر به هه‌موو چین و تویَژه‌كانى
نیَو
كۆمه‌ڵگا زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ماڵ ئاوایى له
جه‌ماوه‌ر بكات ,به پیَچه‌وانه‌شه‌وه
ڤایرۆسى گه‌نده‌ڵى چۆن بووه هۆى ماڵ ئاوایى كردنى بزوتنه‌وه‌ى
فه‌تح له ده‌سه‌ڵات, ئاوا رِۆژیَكیش
چاوه‌رِیَی
هه‌ر پارت و ده‌سه‌ڵاتیَكه
كه هاوشیَوه‌ى
بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح بیَت
.
پرسیاره‌كان لیَره‌وه
ده‌ست پیَده‌كات.
ئایا ئه‌و هۆكاره‌كانه چین كه بره‌و به‌م دیارده قیَزه‌وه‌نه
ده‌دات ؟
ئایا چ ئالیه‌ت و میكانیزمیَك
شیاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ؟
ئایا په‌رله‌مانیَك
جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بیَت
كه وه‌زیریَك,
به‌ریَوبه‌ریَك,
كاربه‌ده‌ستیَكى
پله باڵا بانگ هیَشتى
لیَپرسینه‌وه
بكات , ئایا ئه‌وه چ په‌رله‌مانیَك
بیَت؟
ئایا ئه‌مه چى سیسته‌میَكه
مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌ردوو حیزب بوودجه بۆ حكومه‌ت و
حیزبه‌كانى تر دابنیَت
؟ ئه‌ى په‌رله‌مانیَك
نه‌توانیَ
بوودجه‌ى تایبه‌ت بۆ حكومه‌ت و حیزب و رِیَكخراوه‌كان
دابنیَت
, ئیتر كامه‌یه رِۆڵ
وكاریگه‌رى ئه‌م په‌رله‌مانه ؟! ئایا جگه له مه‌كته‌ب
سیاسیى هه‌ردوو حیزب نه‌بیَت
, چى تاكیَكى
كۆمه‌ڵگا ده‌زانیَت
بوودجه‌و داهاتى ساڵانه‌ى حكومه‌ت چه‌نده‌و چۆن سه‌رف ده‌كریَت
و چى به‌سه‌ر دیَت
؟!
ئایا له دایك بوونى هیَزیَكى
به‌رهه‌ڵستكار وه‌ك چاودیَر
ده‌توانیَ,
دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و فه‌سادى كه‌م بكاته‌وه؟
ئایا رِۆژنامه‌نووسان
و میدیاكانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات تا چه‌نده ده‌توانیَ
گه‌نده‌ڵیی نیَو
ده‌زگاو موئه‌سه‌ساته‌كان ئاشكرا بكه‌ن ؟
ئایا به‌هه‌ده‌ر بردنى سه‌روه‌ت و سامانى كۆمه‌ڵكا له لایه‌ن
هه‌ردوو حیزبه‌وه نا چیَته
خانه‌ى گه‌نده‌ڵى داراییه‌وه ؟
یه‌ك گیرفانى حیزب و حكومه‌ت له چ دونیایه‌كى دیموكراسى وجودى
هه‌یه؟
به حیزبى كردنى هه‌موو زانكۆ‌و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان و كرِینى
نووسه‌ران و رۆشنبیران ناچیَته
خانه‌ى گه‌نده‌ڵى رۆشنبیرییه‌وه؟
ئایا خروقات و ته‌زویرو پیَشیَلكارى
و ده‌نگ كرِینى
كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچیَته
خانه‌ى گه‌نده‌ڵى سیاسییه‌وه؟
رفتارى نا شارستیانه‌ى پیاوانى پۆلیس و ئاسایش و پاراستن
به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به گولله دیسان ئه‌مه‌ش ناچیَته
خانه‌ى گه‌نده‌ڵى سیاسییه‌وه؟
گرتنى سه‌رۆكى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان و ئه‌ندامه‌كانیان
له كاتى خۆپیشاندانه‌كه‌ى سلیَمانى
و هه‌روه‌ها سوتاندى باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌رى
بادینان, له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان, ئه‌مه‌ش دیسان ده‌ستدریَژى
نییه بۆ سه‌ر ئازادییه سیاسییه‌كان و نه‌خویَنده‌وه‌ى
فكرى به‌رامبه‌ر ؟ هه‌موو ئه‌مانه به گه‌نده‌ڵى سیاسیی
ناوزه‌د ناكریَت؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیارى تر‌ى له‌م شیَوه
له ناخى زۆربه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا په‌نگى خواردۆته‌وه,
,
سه‌ره‌تا مامۆستا ئیبراهیم ساڵح لیَپرسراوى
كۆمه‌ڵه‌ى گه‌شه‌پیَدانى
باران له بریتانیا وتى:
ئه‌مرِۆ
گه‌نده‌ڵى بۆته دیارده‌یه‌كى جیهانى و كه‌م وڵات هه‌یه كه‌م
تا زۆر دوچارو توشى ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه نه‌هاتبیَت
، ریَكخراوه
نیَوده‌وڵه‌تى
و ناوخۆیى یه چاودیَره‌كان
حاڵه‌ت و قه‌واره‌ى ترسناك له‌باره‌یه‌وه له سه‌رژمیَرى
و راپرسى یه‌كانیاندا پیشان ده‌ده‌ن ، كه مرۆڤ له ئاستیاندا
ده‌حه‌په‌سیَت
و له‌لایه‌ك سه‌یرى له ناكۆتایى حه‌زى ماشینه‌وه‌و تیَرنه‌بونى
چاوو پرِنه‌بونى
گیرفان و هه‌گبه‌ى به‌رپرسان دیَت
و له‌لایه‌كى تره‌وه دڵى پرِ
خه‌فه‌ت و حه‌سره‌ت و ئازار ده‌بیَت
بۆ خه‌ڵكانى ئه‌و گۆمه‌ڵگانه كه چۆن كه‌وتونه‌ته ژیَر
ئه‌و به‌رداشى گه‌نده‌ڵى یه‌وه‌و ئیَسك
و پروسكیان ده‌هارِیَت
و له مافه سروشتى و سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆیان بـآ به‌شیان
ده‌كات و سامان و داهاتى نه‌ته‌وایه‌تیان به‌هه‌ده‌ر ده‌بات و
به قورِگى
چه‌ند میَرده‌زمه‌یه‌كى
دڵرِه‌قدا
ده‌یباته خوارێ و ، بۆ چه‌ند فرسه‌خیَكى
تریش ژیانیان به دواكه‌وتویى و نامۆیى له خاك و وڵاتیان پـآ
ده‌گوزه‌ریَنیَت
. ئه‌م سه‌یر لیَهاتن
و ئازار چه‌شتنه‌ش له به‌رده‌م تابلۆ گه‌نده‌ڵه‌كانى
كوردستاندا چه‌ند باره و چه‌ند باره ده‌بنه‌وه ، ئه‌وه
ئه‌و كورِه
گیان له‌سه‌ر ده‌ست و فریشته‌ى رزگارى یانه‌ى دویَنیَى
خه‌باتى كوردایه‌تین ئه‌مرِۆ
تاڵاوى هه‌ژارى و كه‌نارخستن و پلیشانه‌وه ده‌كه‌ن به قورِگى
میلله‌ته‌كه‌یاندا؟! ، ئه‌وه ئه‌و میلله‌ته ماندونه‌بوو
چاونه‌ترسه‌یه ئیَستا
له ژیَر
هه‌ره‌سى كه‌نده‌ڵانى گه‌نده‌ڵى یه جۆراوجۆره‌كاندا به‌حاڵ
نوزه‌ى لیَوه
دیَت
؟! چه‌ند زوو بوو كاروانى رزگاریخوازى و هه‌ستانه‌وه‌ى
گه‌له‌كه‌مان روى له‌م دورِیانه
داخراو‌و تاریكه كرد ؟!
له‌به‌ر ترسناكى و جیَكه‌وته‌ى
گه‌وره‌ى ده‌ردى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر كه‌شى سیاسى و بارى
گوزه‌ران و حاڵه‌تى ده‌رونى و ره‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى
كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌میشه‌و ئیَستا
به تایبه‌تى جیَگه‌ى
لیَكۆڵینه‌وه
و چاوتیَبرِینى
چاودیَران
بوه‌و ، له گۆشه‌نیگاى جیاوازه‌وه پیَناسه‌یان
بۆ كردوه‌و به‌ره‌هه‌نده‌كانى دا چونه‌ته خواره‌وه ، له
گشتگیرترین ناساندنیدا ده‌ڵیَن
: گه‌نده‌ڵى هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ن كه ده‌بنه له‌مپه‌رو ریَگرى
راسته‌قینه له‌به‌رده‌م گۆرِانه
كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و دیموكراسى یه‌كاندا و ، پرۆسه‌ى
گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵایه‌تى ـ به مانا فراوانه‌كه‌ى ـ
ده‌خه‌نه مه‌ترسى یه‌وه‌و ، هه‌رِه‌شه
له جیَگیریى
و ئاسایشى كۆمه‌ڵگه مرۆیى یه‌كان ده‌كه‌ن و متمانه‌ى نیَوان
خه‌ڵك و به‌رِیَوبه‌رانى
كاره سیاسى و ژیانى یه‌كانیان ناهیَڵن
و به‌ره‌و هه‌ڵه‌شانه‌وه‌و لیَك
ترزانیان ده‌به‌ن ، كاریگه‌ره نیَگه‌تیڤه‌كانیان
سروشت و ژینگه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گریَته‌وه.
له به‌ربڵاوبون و كه‌وتنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا به‌ها جه‌وهه‌رى و
ره‌وشتى یه‌كان سه‌روه‌رى خۆیان له‌كیس ده‌ده‌ن و یاسا ریَزى
نامیَنیَت
و چه‌مكه‌كانى هاوڵاتى بون و رۆشنبیرى ماف و ریَزى
مرۆڤـ له ماناكانیان به‌تال ده‌بنه‌وه ، هه‌موو جۆره
په‌یمان و گریَبه‌ستیَكى
نیَوان
تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كه‌ویَته
ژیَر
پرسیاره‌وه‌و پاشه‌كشێ ده‌كات و جیَگه‌ى
خۆى بۆ پاشاگه‌ردانى و نامۆبون چۆلڕ ده‌كات
.
گه‌نده‌ڵى هه‌ندیَك
جار شاوڵى یه‌و به‌رپرسه گه‌وره‌كانى ده‌سه‌ڵاتیَك
له پیَناو
پیَكه‌وه‌نانى
سه‌رمایه‌و تیَركردنى
حه‌زه تایبه‌تى یه‌كانى خۆیاندا موماره‌سه‌ى ده‌كه‌ن و ،
گورزى پشت شكیَن
له‌و قۆناغى ده‌سه‌ڵاتدارى یه ده‌ده‌ن و كه‌كه‌وتۆته ژیَر
چنگیان ، هه‌ندیَك
جاریش گه‌نده‌ڵى ئاسۆیى یه‌و فه‌رمانبه‌ره بچوكه
خزمه‌تگوزاره‌كان وه‌ك چاولیَكه‌رى
به‌رپرسه گه‌وره‌كان یا له‌به‌ر هه‌ژارى و كه‌مى ده‌رامه‌ت و
موچه‌یان له ساتى غافڵى و خه‌ولیَكه‌وتنى
یاسا‌و چاودیَرى
و لیَپرسینه‌وه‌دا
ئه‌نجامى ده‌ده‌ن . له‌هه‌ردوو باره‌كه‌شدا هاوڵاتى ئاسایى
قورسى باجى ئه‌و گه‌نده‌ڵى یه‌ى ده‌كه‌ویَته
سه‌رشان و پیَوه‌ى
ده‌تلیَته‌وه
.
هه‌ڵرِوانینیَكى
سه‌رپیَى
به واقیع و هه‌وال و میدیاكانى كوردستان ئه‌و راستى یه تاڵه
ده‌رده‌خات كه گه‌نده‌ڵى له ئاستیَكى
ترسناك و به‌رزدایه و دور نى یه ئه‌گه‌ر راپرسى دامه‌زراوه‌ى
نیَوده‌وڵه‌تى
شه‌فافیه‌ت بیگریَته‌وه
نه‌چیَته
ریزه‌كانى پیَشه‌وه
ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانى جیهانه‌وه ، چونكه له هه‌ردوو
ئاسته شاوڵى و ئاسۆییه‌كاندا ده‌نگ و باس و دیمه‌نى گه‌نده‌ڵى
هه‌یه، كه شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆش كردنى گه‌یشتۆته ئاستى
مه‌حالڕ . تۆمه‌ت و قه‌یرانه‌كانى گه‌نده‌ڵى هه‌مه‌چه‌شن و
جۆراوجۆرن ، هه‌موو بواره‌كانى سیاسه‌ت و ئابورى و ره‌وشتى و
ئیدارى یان گرتۆته‌وه ، رۆژانه ناوى به‌رپرس و كه‌سه
دیاره‌كانى ده‌سه‌ڵات له ئابرِوچونه‌كانى
دزى و پاره‌ماشینه‌وه‌و دابه‌شكردنى زه‌وى وزارو كوشتن و
ده‌ستدریَژى
سیَكسى
و بازرگانى ماده‌ى بیَهۆشكه‌رو
خۆدزینه‌وه له لیَپرسینه‌وه‌و
یاسا و ده‌مارگیرى ناوچه‌یى و حیزبى و قۆرخكردنى بازارِو
ته‌سككردنه‌وه‌ى بوارى ئازادى یه‌كان و ده‌ستنانه سه‌رده‌مى
رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیراندا ده‌رده‌كه‌ون و شیَواوى
و به‌تاڵان بردنى داهات و سامانى ماڵى كوردى نمایش ده‌كه‌ن .
حیزب وه‌ك دیَوه‌زمه‌یه‌كى
ترسناك حكومه‌تى قوت داوه‌و ره‌نگ و ده‌نگى خۆى به‌هه‌موو
جومگه‌كانیدا بردۆته خواره‌وه وسیماى مه‌ده‌نى بونى پیَوه
نه‌هیَشتوه
.
ئه‌م دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى یه گه‌لیَك
هۆكار له‌پشتیه‌وه ده‌وه‌ستن ، سه‌ره‌تا وه‌ك بنكه‌ى ژیَره‌وه‌ى
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نزیكى سه‌ده‌یه‌كه تاكى كوردى كۆتله‌ملى
ئه‌و ساته نه‌گریسه‌یه كه‌به‌بـآ هیچ حیساب بۆكردن و پرس و
رایه‌ك وڵاته‌كه‌ى دابه‌شكراوو به‌زۆر لكیَنرا
به‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ى ناوچه‌كه‌وه كه مافى
هاوڵاتى ژماره دوشیان پـێ ره‌وا نه‌ده‌بینى و، هه‌میشه له
بیرى بـآ به‌شكردن و سه‌ركوتكردنیدا بون و هیچ بواریَكیان
بۆ نه‌ره‌خساندوه خۆى و مافه‌كانى و ئه‌ركه‌كانى به‌رامبه‌ر
قۆناغه‌كه‌ى خۆى بزانیَت
و، به دریَژایى
ئه‌و ماوه‌یه به‌دور له‌ئازادى و كه‌شو هه‌وای له‌بارو دروست
گه‌وره بوه‌و ، هیَنده‌ى
به‌به‌رگردى كردن له مانه‌وه‌ى خۆیه‌وه خه‌ریك بوه
ئه‌وه‌نده نه‌یپه‌رژاوه‌ته سه‌ر رۆشنبیربون و نه‌یتوانیوه
دامه‌زراوه‌كانى به‌رگرى كردن له‌خۆى به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات
له بونیادى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا به‌دى بهیَنیَت
. چونكه هۆكاریَكى
سه‌ره‌كى گه‌نده‌ڵى بـآ ده‌نگى وكه‌مى هۆشیارى خه‌ڵك و
نه‌ناسینه‌وه‌ى مافه‌كانى خۆیان و بـآ هه‌ڵویَستى
یانه له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌مى و ئه‌ركه‌كانى حكومه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتدا و به‌راوردكردنى بارودۆخى ئیَستایه
به‌سه‌رده‌مه تاریكه‌كانى رژیَمه
سه‌ركوتكه‌ره‌كان ، یا ئه‌مینبون و نه‌ترسانى ده‌سه‌ڵاتداره
گه‌نده‌ڵه‌كانه له هۆشیارى خه‌ڵك و پشت ئه‌ستورى یانه به‌و
حاڵه‌ته بـآ ئاگایى یه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى پیَدا
تیَپه‌رِده‌بیَت
، به‌جۆریَك
هه‌ر كاریَكیان
بویَت
و چۆنیشیان بویَت
ده‌توانن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا تیَیبپه‌رِیَنن
و قه‌ناعه‌تیشیان پـآ بكه‌ن ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى یانه و
حالڕ له‌وه باشتر نابیَت
و كه‌س له‌وان باشترى بۆ ناكریَت
، مه‌ترسى یه‌كه له‌وه‌دایه زۆر جار له كوردستان ئه‌و تیَپه‌رِاندنه
به‌رگى به‌ها باڵاكان و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى كورد و
ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى به‌ربه‌ردا ده‌كریَت
و ته‌نها به‌ڵـآ و پیاهه‌ڵدان و شویَنكه‌وتن
بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌هیڵریَته‌وه
.
سه‌ریَكى
تر‌ى گه‌نده‌ڵى خۆى به‌بارودۆخى یاسایى و ده‌ستورى و
دامه‌زراوه‌یى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى یه‌وه ده‌به‌ستیَت
، ئه‌وه پاش تیَپه‌رِبونى
پانزه سالڕ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى كوردى دا هیَشتا
هه‌ر بارودۆخه‌كه‌ى ناجیَگیرو
سه‌ره‌تایى و مۆله‌قه ، تا ئیَستاش
ده‌ستورى چه‌سپاوو متمانه‌پیَدراوى
نى یه تا ماف و ئه‌ركه‌كانى هاوڵاتى تیَدا
رون وبه‌رجه‌سته بیَت
، دام‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ره‌سمى یه‌كان هه‌ر
له‌په‌رله‌مانه‌وه تا فه‌رمانگه‌یه‌كى بچوك به‌ده‌ست ململانیَ
حیزبى و نایاسایى یه‌كانه‌وه ئیفلیج بون و ، تازه وه‌ك
هه‌نگاویَكى
زۆر دره‌نگ و هیَواش
ئیداره په‌رتبوه‌كان له روكاردا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و قه‌ڵه‌مرِوه‌ى
یه حیزبى یه‌كان به‌خۆیان ده‌ڵیَن
كۆتایى به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ده‌هیَنین
، تا ئیَستاش
به‌رپرسه حیزبى یه‌كان كه هه‌رخۆیان راسته‌وخۆ یا
ناراسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌كانیانن له‌سه‌رو یاساوه‌ن و
لیَپرسینه‌وه‌و
به‌دواداچون نایانگریَته‌وه‌و
ده‌ستى قه‌زایان پـآ ناگات . دامه‌زراوه مه‌ده‌نى یه‌كان
له‌بارودۆخیَكى
نادیار‌و له‌رزۆكدا له‌دایك ده‌بن و رۆڵیان هیَنده‌ى
پاساودانه‌وه‌ى ئاكارو هه‌ڵویَسته‌كانى
حیزب و حكومه‌ته ، هیَنده‌ى
ئه‌وه كه‌م نه‌بیَت
به‌رگرى كردن له مافى تویَژه‌كانیان
نى یه . ئه‌و په‌راویَزه
ئازادى یه‌ى هه‌یه رۆژانه له‌به‌ر لیَدان
و لیَپریسنه‌وه‌ى
ده‌زگا ئاسایشى و سیخورِى
یه‌كاندا روبه‌ره‌كه‌ى ته‌سك ده‌بیَته‌وه
، هه‌موو ئه‌وانه‌ى پیَشه‌وه
به هه‌ناوى حیزب‌دا ده‌چن و له‌وسه‌ره‌وه به‌بۆیه و ره‌نگى
ئه‌وه‌وه نه‌بیَت
بوارى یان نابیَت
بیَنه‌وه
كۆمه‌ڵگه‌و هه‌میشه به‌ده‌ست دیارده‌كانى چاودیَرى
توند و كه‌نارخستن و مه‌حروم بون و ناوزرِاندنه‌وه
هیَز
له جومگه و ماسولكه‌كانیاندا نامیَنیَت
.
بۆ ئه‌وه‌ى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له مه‌سه‌له‌یكى ته‌مومژاوى
ده‌رچیَت
و روى ناشیرینى په‌رده‌ى له‌سه‌ر لابچیَت
، پیَویسته
بخریَته
به‌رده‌م سـآ پرسیارى جه‌وهه‌رى : گه‌نده‌ڵى له كویَدایه
؟ كـآ گه‌نده‌ڵه ؟ چۆن به‌رهه‌ڵستى بكریَت
؟
چونكه تیَپه‌رِبونى
كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نده‌ڵى یه و شه‌رِى
دژه‌گه‌نده‌ڵى نابیَت
له‌وه زیاتر به بیانوى جۆراوجۆره‌وه دوابخریَت
. سیفه‌تیَكى
سه‌ره‌كى گه‌نده‌ڵى ئه‌وه‌یه كه له‌ناو دامه‌زراوه‌و
فه‌مانگه‌كاندا رون و ئاشكرایه‌و به‌ئاسانى هه‌ستى پـآ ده‌كریَت
، به‌ڵام كـآ پیَى
هه‌ڵده‌ستیَت
و له چ ئاستیَكه‌وه
نه‌خشه‌ى بۆ ده‌كیَشریَت
ئه‌وه‌یان ته‌مومژى تیَوه
ده‌ئاڵیَت
و كه‌س خۆى ناكاته خاوه‌نى ، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر له
به‌رپرسه سه‌ره‌كى وگه‌وره‌كانه‌وه بیگره تا بچوكترین
فه‌رمانبه‌ر هه‌موو دان به‌وه‌دا ده‌نیَن
گه‌نده‌ڵى له چ ئاستیَكى
ترسناكدا موماره‌سه ده‌كریَت
، به‌ڵام هیچ كامیان په‌نجه ناخه‌نه سه‌ر برینه‌كه‌و كه‌سه
گه‌نده‌ڵه‌كان له‌به‌ر پاساوى جیاجیا ئاشكرا ناكه‌ن ، زۆرى
گازنده‌و شكاتى جه‌ماوه‌رو راپۆرت و هه‌واڵى رۆژنامه‌كان و
دیارده‌كانى پشتگوآ خستنى خزموتگوزارى یه‌كان و پیَداویستى
یه سه‌ره‌كى یه‌كانى ژیانى خه‌ڵكى وه‌ك ئاو‌و كاره‌با و
سوته‌مه‌نى و جیاوازى فراوانى نیَوان
گوزه‌رانى به‌رپرسه حیزبى و حكومى یه‌كان و خه‌ڵكى ئاسایى و
په‌یدابونى فیرعه‌وناواو دۆلاراواكان هه‌موو به‌ڵگه‌ى
حاشاهه‌ڵنه‌گرى گه‌نده‌ڵین . پیَویسته
باسلیَكردنیان
ته‌نها بۆ ناوهیَنان
و گه‌رمكردنى بازارِى
میدیاكان و خۆ لێ بـێ به‌رى كردن نه‌بیَت
، به‌ڵكو به زانیارى و ژماره‌و دۆكیومیَنتى
دروست و ته‌واوه‌وه قه‌واره‌ى گه‌نده‌ڵى یه‌كانى تیَدا
دیارى بكریَت
و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان به به‌ڵگه‌وه له‌به‌رده‌م دادگادا
بوه‌ستیَنریَن
و سزا بدریَن
.
هه‌روه‌ك خوڵقان و هاتنه‌كایه‌ى گه‌نده‌ڵى دوو سه‌رچاوه‌ى
سه‌ره‌كى هه‌یه ، به‌هه‌مان شیَوه
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و بنه‌برِكردنیشى
به‌هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه‌دا ده‌رِوات،
یه‌كه‌م : زیادكردن و په‌ره‌پیَدانى
هۆشیارى جه‌ماوه‌رى و به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تیَكى
به‌رفراوانى چالاككردنى جموجوڵه‌كانیان و ئیراده
وه‌به‌رداكردنیان ، له رِیَى
په‌ره‌پیَدان
و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌و ریَكخراوه
مه‌ده‌نى یانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رگرى له
مافه‌كانى تاكى كوردى ده‌كه‌ن ، پیَویسته
خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى زۆرتر هۆشیار بیَت
وله‌وه حاڵى ببیَت
كه ئه‌ركى حكومه‌ت و به‌رپرسان زۆر له‌وه زیاتره ته‌نها
له‌ده‌مه‌وسه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ونه به‌ڵیَن
پیَدان
و دروستكردنى خه‌ونى ئه‌رخه‌وانى بۆیان و له‌پاشانیش ته‌نانه‌ت
بۆ موچه‌كانیشیان منه‌تیان به‌سه‌ردا بكه‌ن ، رۆڵى هاوڵاتى له
حكومه‌تیَكى
مۆدریَندا
زۆر له‌وه زیاتره ته‌نها رۆژه‌كان به‌رآ بكات و له‌به‌رده‌م
روداوه‌كاندا دۆش دابمیَنیَت
، هه‌موو په‌یماننامه‌و به‌ڵگه‌نامه نیَوده‌وڵه‌تى
یه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هاوڵاتیان ده‌بیَت
وه‌ك یه‌ك و بـێ جیاوازى له خیَروبیَرى
وڵاته‌كه‌یاندا به‌شداربن و مافى خۆیانه له ته‌واوى هه‌واڵ و
زانیارى یه سیاسى و ئابورى یه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌یان ئاگادار
بن وله ئاراسته‌گرتنى ره‌وتى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا به‌شدار بن و
ئه‌و به‌رپرسانه راپیَچى
به‌رده‌م دادگا بكه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌مى له ئه‌ركه‌كانیاندا
ده‌كه‌ن . ده‌بـێ خه‌ڵكى ئه‌وه بزانن ئه‌وه گه‌نده‌ڵى یه
بوارى ده‌وڵه‌مه‌ند بون و خۆشگوزه‌رانى به‌روى چین و
ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌تى دا ده‌كاته‌وه‌و زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ش
به‌ره‌و كوله‌مه‌رگى و كه‌م ده‌رامه‌تى ده‌بات .ئه‌و هاوكیَشه
كۆنه تیَبپه‌رِیَنریَت
كه پیَى
وایه حكومه‌ت شوانى گه‌له‌و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى دیارى
ده‌كات ، به‌ڵكو پیَچه‌وانه
ببیَته‌وه
هه‌وڵاتى چاودیَرو
شوانى ئه‌و حكومه‌ته بیَت
كه‌خۆى دروستى كردوه‌و متمانه‌ى پیَداوه
، هیَنده‌ى
له‌باردا بیَت
ئه‌و وزه شاراوه‌یه‌ى خۆیى لـێ دیار بیَت
كه هه‌ر كات بیه‌ویَت
و متمانه وه‌رگریَته‌وه
ده‌توانیَت
حكومه‌ته‌كه بروخیَنیَت
، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌مجار دروستى كردوه . واتا به‌ره‌نگارى
گه‌نده‌ڵى پرۆسه‌یه‌كه سه‌ره‌تا ئامیَزى
هۆشیارى جه‌ماوه‌رى ده‌ویَت
له‌خۆى بگریَت
.
دوه‌م : توندكرن و به‌رته‌سككردنه‌وه له دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى
له روى یاسایى و ده‌ستورى یه‌وه ، به‌وه‌ى به ته‌واوى
ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌ك جودا بكریَنه‌وه
و ده‌سه‌ڵات و دام‌و ده‌زگاى یاسادانان پیرۆزى و هه‌یبه‌تى خۆى
وه‌رگریَته‌وه‌و،
ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائـى سه‌ربه‌خۆبون به‌هیَزى
خۆى بسه‌لمیَنیَت
و، دامه‌زراوه‌و ده‌زگا چاودیَره‌كانى
ناو حكومه‌ت كارا ببن و بتوانن به‌ده‌ر له‌هه‌ر ئیعتبارتیَكى
تر به‌رپرسان بۆ ژیَر
لیَكۆڵینه‌وه‌و
لیَپیَچانه‌وه‌كانیان
راپیَچ
بكه‌ن و، یاساى رۆشنى دژه گه‌نده‌ڵى بۆ هه‌موو ئاسته
به‌رپرسه‌كان دابریَژریَت
و، په‌یرِه‌وه
كارگیَرِى
یه‌كان حكومیان پـآ بكریَت
و كه‌س له‌سه‌ر و له‌ده‌رى یاساوه نه‌بیَت
. ده‌ستى لیَكۆڵه‌رو
رۆژنامه‌نوس و چاودیَران
واڵا بكریَت
و بتوانن به‌ئاسانى بگه‌نه سه‌رچاوه‌ى زانیارى یه‌كان و چیدى
له ژورو هۆڵه داخراوه‌كاندا برِیارو
په‌یماننامه سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان ئیمزا
نه‌كریَن
و وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى به خه‌ڵك
نه‌فرشریَنه‌وه
.
شه‌رِى
دژه گه‌نده‌ڵى خه‌باتیَكى
دریَژخایه‌ن
و به‌رده‌وام و نه‌برِاوه‌یه
، ئه‌ركى به‌رپرسان و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌شه ، تا ده‌سه‌ڵات و
ده‌وڵه‌ت هه‌بیَت
گه‌نده‌ڵی مومكینه ، بنه‌برِكردن
و سرِینه‌وه‌ى
به یه‌كجارى ره‌نگه زه‌حمه‌ت و مه‌حال بیَت
، به‌ڵام به‌ره‌نگارى و دژوه‌ستانه‌وه‌ى نیشانه‌ى پیَشكه‌وتن
و گه‌شه‌پیَدانى
وڵات و ده‌سه‌ڵاته‌و ، هیواى دوا رۆژى گه‌ش و ئایینده‌ى رونه
با كه‌س لیَى
دوا نه‌كه‌ویَت
و پیَى
ماندوو نه‌بیَت
.
پاشان نووسه‌ر ساقى به‌رزانى لیَپرسراوى
سایتى كڵاورِۆژنه
له ئه‌مریكا وتى"
واژه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی ماناگه‌لێكی فراوانه. تا هه‌نووکه
مانایه‌كی یه‌کگرتووی گشتیی جیهانی نیه، به‌ڵام زۆربه‌ی
ده‌ربڕینه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر به‌كار هێنانی كورسی یان
ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی. گه‌نده‌ڵی واته
هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسان له به‌شه حكومی و كه‌رته
تایبه‌تییه‌كاندا به شێوه‌یێ كه له ئه‌نجامدا به ناڕه‌وا
نایاسایی خۆیان، یان كه‌س و كاریان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن . یانیش
به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێیان دراوه هاوكاری گه‌نده‌ڵكارانی‌تر
ده‌كه‌ن . ده‌کرێ به‌م بیردۆزه پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌ین:
گه‌نده‌ڵی = ده‌سه‌ڵات + مۆنۆپلۆلی- شه‌فافیه‌ت.
هه‌ندێ
له پێناسه‌کانی‌تری گه‌نده‌ڵی به‌م شێوه‌یه‌ن:
مانای یاسایی گه‌نده‌ڵی واته: ڕاپه‌ڕاندنی كارێ به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئیداری و مافه‌كانی خه‌ڵك بۆ وه‌ده‌ستخستنی
سوودی ماددی یان مه‌عنه‌وی
.
Vito Tanzi -
ڤیتو
تانزی ده‌ڵێ: گه‌نده‌ڵی پشتگوێ خستنی به ئه‌نقه‌ستی
پره‌نسیپه‌کانه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن بۆ خۆت یان
که‌سێکی‌تر".
بانکی جیهانی به‌م شێوه‌یه باس له گه‌نده‌ڵی ده‌کات : "به کار
هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی"
مهاتما گاندی: " گه‌نده‌ڵی و دووڕوویی به‌رهه‌می ناچاری
دیموکراسین، هه‌روه‌کو بێ‌شک ئه‌مڕۆ وجودیان هه‌یه"
پۆڵه‌کانی گه‌نده‌ڵی
:
گه‌نده‌ڵی به سێ جۆر پۆلێن کراون:
1-
گه‌نده‌ڵی گچکه:
وه‌ك به‌کارهێنانی کورسیی ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی
له میانه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تی به هاوڵاتیان. ئه‌مه به گشتی
ناسراوه به به‌رتیل وه‌رگرتن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری خه‌ڵک.
2-
گه‌نده‌ڵی مه‌زن:
ئه‌مه زۆر مه‌ترسیدارتره چونکه که‌سانی تیپی سیاسه‌تمه‌دار و
به‌رپرسه به‌رزه‌کان بڕیاره یاساییه‌کانی خۆیان بۆ
ده‌ستکه‌وتی ماددی ده‌گۆڕن . بۆ نمونه کۆنتراکته‌کانی حکومیی
ده‌درێنه ئه‌و که‌سانه‌ی که پاره‌یان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌م
چه‌شنه گه‌نده‌ڵی‌یانه له سه‌نته‌ره‌کانی سیاسی و
ئابووری و ئیداریدا زۆر به‌ر بڵاون.
3-
گه‌نده‌ڵی سیاسی و بازرگانی:
ئه‌مه‌یان زۆر جار وه‌کو تاوان ناناسرێت به‌ڵکو وه‌کو
ڕێگه‌یه‌ک بۆ خێرا کردنی پرۆسه تیجارییه‌کان ناوده‌برێ.
میکانیزمێکی سوود وه‌رگرتنه بۆ خێراکردنی پرۆسه‌کان, یانیش
کاتی پرۆسه‌که کورت‌تر ده‌کات. بۆ نمونه
- Bribery
به‌رتیل
,"Embezzlement"
به
ناڕه‌وا به کارهێنانی پاره یان سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی
شه‌خسی ، دادوسته‌دی ناوه‌وه
"Insider Trading"
،
"
سه‌رمایه‌ی نایاسایی بۆ کاری یاسایی
" Money Laundering ,
نه‌دانی مالیات.
گه‌نده‌ڵی سیاسی
:
پتر له ووڵاته دواکه‌تووه‌کان، یان ووڵاتانی که‌م گه‌شه
سه‌ندوو ڕوو ده‌دات و پتر په‌یو‌ندی به پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه وه‌کو
:
-
ده‌نگدانی نائاسایی
نپوتیسم (خاتری یه‌کگرتن بێ ڕ‌چاوکردنی مه‌رجه‌کانی
کارامه‌یی).
-
ده‌سه‌ڵاتی ژماره‌یه‌کی که‌م به سه‌ر زۆرینه‌دا.
-
به‌ڵێنی
سیاسی درۆیین.
-
پاره‌دان به ڕۆژنامه‌نووسان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسین له
سه‌رحیزب یان کاندیده‌کانیان.
-
کارتێگه‌ری له سه‌ر ده‌نگده‌ران له ڕێگه‌ی دابه‌شینی پاره و
خواردن و خواردنه‌وه.
-
داگیرکردنی کورسیی ده‌سه‌ڵات به پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵک.
گه‌نده‌ڵی ئۆرگانیزه‌کراو
کاتێ که گه‌نده‌ڵی ڕوو له هه‌ڵکیشان ده‌کات و فراوانتر ده‌بێ
بیچمی ده‌گۆڕێ و به شێوه‌یه‌کی دیارتر و به‌ربڵاوتر
ده‌رده‌که‌وێت. ئه مه ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی سیستمێکی
ڕێکخراوه‌یی به‌هێز که تیایدا به ڕوونی دیاره که
:
-
به‌رتیل
به کێ ده‌درێ
.
-
ده‌بێ
چه‌ند بدرێ.
-
دڵنیاشن
که له به‌رامبه‌ر، کاره‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێ.
گه‌نده‌ڵی ئۆرگانیزه‌کراو زۆرتر له لایه‌ن گروپه
تاوانباره‌کان و سه‌ندیکایه‌کانه‌وه‌ڕوو ده‌دات.
گه‌نده‌ڵی بێسه‌روبه‌ره‌یی:
سیستمێکی ناڕێک و پێکه که دیار نیه ده‌بێ به‌رتیل به کێ
بدرێ و چه‌ند بدرێ هه‌روه‌ها
:
-
گه‌ره‌نتی نیه که ده‌بێ به‌رتیل به به‌رپرسه‌کانی تریش
نه‌درێ.
-
گه‌ره‌نتیی ته‌واو نیه که ئایا کاره‌که‌ی بۆ جێ به جێ ده‌کرێ.
-
هیچ
هه‌ماهه‌نگی‌یه‌ک نیه له نێوان وه‌رگری به‌رتیل و ئه‌نجامدا.
-
نرخی
به‌رتیل دایم زۆره.
جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی:
جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی به‌م شێوه‌یه پێناسه کراون:
1-Bribery-
به‌رتیل:
مانای ووشه‌ی به‌رتیل به زمانی ئینگلیزی یان فه‌ڕه‌نسیی کۆن
واتای " پارویێ نانی خێر" ده‌گه‌یه‌نێ. به‌رتیل واته به‌ڵێنی
پاره یان سوود گه‌یاندن به که‌سێکی سیاسی، حکومی یان
کارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری بۆ کارتێکردن به سه‌ر بڕیار یان
کاره‌کانی. به‌رتیل ده‌توانێ به‌م شێوازانه بێ : پاره،
زانیاری ، خه‌ڵات ، کار، ڕابواردن یان کرده‌وه‌ی سکسی. به‌رتیل
ده‌کرێ به ڕاسته‌وخۆ بدرێته خزمه‌تگوزاره گشتیی‌یه‌کان یان
ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن که سی سێیه‌مه‌وه.
هه‌ندێ نمونه‌ی به‌رتیل بریتین له
:
-
پولیسی
ترافیک پاره وه‌رده‌گرێ تاکو جه‌ریمه نه‌نووسێ.
-
به‌رپرسێکی گومرگ به‌رتیل وه‌رده‌گرێ و یاساکانی هه‌نارده‌و
هێنراو پێشێل بکات.
-
لیستی
موچه‌خۆری به درۆ بۆ خه‌ڵکانێک که بوونیان نیه
.
فێڵ
:
فرێوی تاوانبارانه له ڕێگه‌ی فڕوفێڵ، درۆ و ده‌له‌سه بۆ
سوودی ماددی یان ده‌سته‌به‌رکردنی وه‌کو:
-
ده‌ستکاری کردنی ڕه‌سیده‌کانی کرێن و فرۆشتن.
-
دروستکردنی به‌ڵگه‌ی نادروست بۆ وه‌رگرتنی پۆست یان کارێکی
ئیداری.
Embezzlement-
به
ناڕه‌وا به کارهێنانی پاره یان سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی
شه‌خسی بۆ نمونه
:
-
دزینی
داوده‌رمان له لایه‌ن ستافی نه‌خۆشخانه و فرۆشتنی به
ده‌رمانفرۆشه تایبه‌تیی‌یه‌کان.
-
دزینی
خوراک ، نه‌وت و گاز یان پانزین له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و
فرۆشتنی به خه‌ڵکی له سه‌ر شه‌قامه‌کان.
-
به کار
هێنانی ئامێر و شتومه‌کی حکومی وه‌کو ترومبل و بینا.... بۆ
مه‌به‌ستی تایبه‌تی.
ترساندن:
کاتێ تاکه که‌سێ، گروپێ , یان کۆمپانیایێ به کردن یان نه‌کردنی
کارێ ته‌هدید ده‌کرێن تا بڕیاره‌کانی بگۆڕێن یان ڕاسته‌وخۆ
داوای پاره‌یان لێ بکه‌ن وه‌کو:
-
بۆ
نمونه کۆمپانیایێ ته‌هدید ده‌کرێ که ئه‌گه‌ر له گه‌ل به‌رپرسێ
شه‌ریک نه‌بن، داده‌خرێت یان مۆڵه‌تی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ده‌ست
به‌سه‌را گرتن
:
خستنه ده‌ستی پاره یان موڵک، ده‌ستکه‌وتی ماددی یان
مه‌عنه‌وی به شێوه‌یه‌کی ئه‌نقه‌ست و نایاسایی و له ڕێگه‌ی
گوشار و ته‌هدید و ترس و توند و تیژیی زۆره‌وه. وه‌کو:
-
که‌سێ
به گرتن ته‌هدید کراوه تا به‌رتیل به به‌رپرسی گومرک بدات.
جیاوازی نێوان گه‌نده‌ڵی و ده‌ست به‌سه‌را گرتن و ترساندن
ئه‌مه‌یه که له گه‌ند‌ڵی سوود یان پاره به خواستی خۆیان
ده‌درێت ، به‌ڵام له ده‌ست به‌سه‌را گرتن - له ئه‌نجامی ترس
و تۆقاندنه
.
خراپ
به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات:
به کار هێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ سوود گه‌یاندن به تاک یان
کۆمه‌ڵێ بۆ نمونه:
-
به‌رپرسێکی هه‌ڵبژێردراو که به‌رپرسی چاککردنه‌وه‌ی
شه‌قامه‌کانه، شه‌قامه‌کانی ده‌ڤه‌ره پێویسته‌کان پشتگوێ
ده‌خات و له بری کۆڵان و شه‌قامه‌کانی خزم و که س و کاری چاک
ده‌کاته‌وه. یان پرۆژه‌ی شه‌قامه‌کان ده‌داته خزمێکی خۆی یان
شه‌ریکێکی.
-
به‌ر
پرسێکی بازرگانی ته‌نیا مۆڵه‌ت به شه‌ریکه‌کانی خۆی ده‌دات
که کاری بارزگانی بکه‌ن.
Insider trading -
دادوسته‌دی ناوه‌وه
-
بازرگانی یان سودی مادی وه‌رگرتن به پێشکه‌شکردنی زانیاریی به
تاک یان گروپێ، که به هۆی پۆست یان ده‌سه‌ڵاته‌وه
وه‌ریگرتووه بۆ نمونه:
-
شاره‌وانی ئاگاداری سه‌رجه‌م پلانی زه‌وییه‌کانی نیشته‌جێ و
کشت و کاڵی ناو شار و ده‌ره‌وه‌یه‌تی و ئاگاداره که کام
زه‌وی ، بینا ، موڵک چی به‌سه‌ر دێت و به‌و پێیه‌ش ئه‌م
زانیارییانه ده‌گه‌یه‌نێته خزم و که‌س وکار یان کۆمپانیا
هاوشه‌ریکه‌کانی خۆی.
وه‌رگرتنی خه‌ڵات ، به‌هره یان سودی نایاسایی
وه‌رگرتنی هه‌ر شتێکی پڕ به‌ها بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره
ئیدارییه‌کان له لایه‌ن کۆمپانیا ، بازرگان یاخود ، ڕێکخراو و
ئه‌نستیتیوته‌کانی تر... بۆ نمونه:
-
له
دوای نوێكردنه‌وه‌ی پاسه‌پۆرت، مۆڵه‌تی کار ، به‌ڵگه‌نامه به
که‌سێ، وه‌رگره‌که پاره‌یه‌ک بۆ سوپاسگوزاری پێشکه‌شی
فه‌رمانبه‌ره‌که ده‌کات.
-
فه‌رمانبه‌ره‌که له پێش گه‌یاندنی خزمه‌ت داوای پاره یان
شاباش ده‌کات.
Favouritism-
خاترگرتن
خزمه‌تکردن یان یارمه‌تیدان به پێی په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌کو په‌یوه‌ندیی خێزانی و حیزبی و
خێڵڵایه‌تی و ئایینی...هتد. بۆ نمونه:
-
فه‌رمانبه‌رێ خزمه‌تێکی بێوێنه، ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌ندامانی
خێزانی یان حیزبه‌که‌ی یانیش دۆست و ناسراوه‌کانی و خه‌ڵکی
نۆڕمالیش پشتگوێ ده‌خات. یان کاره‌کانیان ڕاناپه‌ڕێنێ.
-
خه‌ڵکی
نۆرمال ده‌بێ به نوێره بڕونه لای فه‌رمانبه‌ره‌کان، به‌ڵام
خزمی فه‌رمانبه‌ر یان به‌رپرسی حکومی یان حیزبی هه‌رکات
ویستیان به بێ نوێره ده‌ڕۆنه ژووره‌وه و ساردی و چاشان بۆ
بانگ ده‌کرێ
.
Nepotism-
نۆپۆتیسم- خزم خزمێنه
گه‌ره‌نتی کردنی قۆنتراته‌کان بۆ ئه‌ندامانی خێزانی به‌رپرس
یان دامه‌زراندنیان له‌سه‌ر کاری چاک به هۆی ناسینی
به‌رپرسه‌که وه‌کو
:
-
سه‌رۆکی
به‌شێ براکه‌ی یان کوڕی له سه‌ر کارێ داده‌مه‌زرێنێ که شیاوی
ئه‌و پۆسته نیه و دروشمی خه‌ڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو په‌یڕه
ناکات.
-كه‌سێ
كۆنتراكته‌كی حكومی ده‌داته كۆمپانیایێ كه خۆی تیایدا
شه‌ریكه ، یا خود ده‌فرۆشێته‌وه به كه‌س و كاری و هه‌م خۆی
سوود له‌م فرۆشتنه وه‌رده‌گرێ و هه‌میش خزمه‌كانی پاره‌یه‌كی
زۆر وه‌رده‌گرن و كاره‌كه‌ش به نیوه‌چڵی یان ناته‌واوی
ده‌كه‌ن
Illegal contributions-
به‌شداریی نایاسایی:
کاتێ که پارته سیاسی‌یه‌کان یان ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر حوکم
پاره وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له کار و باور و
چالاکیه‌کانی لایه‌نگرانی حیزب یان یارمه‌تیده‌ره‌کانیان
نه‌که‌ن. ئه‌مه زۆر نزیکی به‌رتیله: بۆ نمونه
:
-
له
کاتی هه‌ڵبژاردندا، کۆمپانیایێ یارمه‌تیی دارایی زۆری حیزبێ
ده‌دات تا کاتێ دێته سه‌ر حوکم یاسایه‌کی که‌متری
به‌رهه‌مهێنان به سه‌ریاندا بسه‌پێنن. یان
-
ئه‌و
سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی یارمه‌تی کۆمپانیاکان ده‌ده‌ن تا
کۆمپانیاکانیش له که‌مپێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن کۆمه‌کیان بکه‌ن.
Money laundering-
سه‌رمایه‌ی نایاسایی بۆ کاری یاسایی واته بردنی پاره‌ی
نایاسایی بۆ ناو بازرگانی یاساییدا. شاردنه‌وه‌ی جۆر و شوێن و
سه‌رچاوه‌کانی دارایی به هۆی نایاسایی بوونی و دواتر به
گه‌ڕخستنی ئه‌و سه‌رمایه‌یه له ناو تیجاره‌تی ڕه‌وا و
یاساییدا . بۆ نمونه:
-
بازرگانانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان بڕه پاره‌یه‌ی که له فرۆشتن
به‌ده‌ستیان که‌وتووه تیجاره‌تی یاسایی پێوه‌ده‌که‌ن
-
دزینی
ناسنامه
واته گۆڕینی ناسنامه و ناوی که‌سێک و سورد وه‌رگرتنی نایاسایی
لێی بۆ کردنه‌وه‌ی حیسابی بانک و کرین و مامه‌ڵه، له کاتێکدا
که خاوه‌نه سه‌ره‌کیی لێی به‌رپرس ده‌بێ. وه‌کو
:
-
دزینی
پاسوردی بانکه ئه‌لکترۆنی‌یه‌کان.
-
دزینی
پاسوردی ئیمه‌یل.
-
دزین
یان ته‌زویری کارتی بانک ، ژماره‌ی ناسنامه ، به‌ڵگه‌نامه‌ی
خوێندن...هتد
White-collar crime -
گه‌نده‌ڵی پرۆفشنال
بریتی‌یه له ژماره‌یه‌ک تاوانی داراییی زۆر پێشکه‌وتوو و
نهێنیی له لایه‌ن تاک یان گروپێكی ناو ده‌زگا حكومی یان
كۆمپانیاكاندا كه له‌و راپۆرته دروێنانه‌ی که پێشکه‌شی
کۆمپانیا یان حکومه‌تی ده‌که‌ن سوود وه‌رده‌گرن.
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی جیهانییه كه سنوردار نیه به
ووڵاتانی پاشكه‌فتی یان نیمچه گه‌شه سه‌ندوو. ووڵاته
پئشكه‌تووه‌كانیش كه‌م یان زۆر گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵین، به‌ڵام
جیاوازییان سه‌روه‌ریی یاسا و ئازادیی ڕ‌اده‌ربڕین و میدیا‌و
شه‌فافیه‌ته... له ووڵاتانی دیموكراسیی، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی
حكومه‌تیش وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی ده‌برێته به‌ر ده‌م دادگا و
لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر گوناهبار بوو سزا به
سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ كه به داخه‌وه له ووڵاتانی پاشكه‌فتی
ئه‌مه نامومكینه. هه‌روه‌ها ئامار و ڕاپۆرته‌كانی سه‌ر
گه‌نده‌ڵی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له‌و ووڵاتانه‌ی سیسته‌می
حوکمرانی تۆتالیتاری، تاكڕه‌وی یان دیكتاتۆریی‌یه، به هۆی
سانسۆریی میدیا و سه‌پاندنی دۆخێكی سامناك به‌سه‌ر
هاووڵاتیاندا، گه‌نده‌ڵی فراوانتره ، لێ به هۆی نه‌بوونی
شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و نه‌بوونی میدیای بێلایه‌ن كه‌متر
ئاشكرا ده‌بێ.
هۆیه‌کانی گه‌نده‌ڵی
:
ئه‌گه‌رچی چاوچنۆکی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکی هۆکاره
سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌نده‌ڵی ده‌ژمێردرێن ، لێ زۆربه‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسانی
حکومه‌ت له ناو ئابووری و سیاسه‌تدا بۆ سوودی خۆیان . ئه‌مه له
گرنگیی و پێداویستیه‌كانی بازاڕی ئازاد و سه‌قامگیریی یاسا و
گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌میشه
خه‌ڵكانێكی هه‌ڵپه‌رستیش هه‌ن كه خوازیارن ئه‌م یاسا و
بڕیارانه بۆ سوودی خۆیان بگوڕن و ئاماده‌ن بۆ ڕازیكردنی
به‌رپرسان هه‌موو شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی تاقی بكه‌نه‌وه و
به‌رپرسانیش له وه‌رگرتنی درێخی ناكه‌ن. ناسینی ئه‌م چه‌شنه
بڕیارانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له كۆنترۆلی گه‌نده‌ڵی. هه‌ندێ
له سۆنگه‌و بوارانه‌ی كه ده‌رفه‌تی گه‌نده‌ڵی تێدایه به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
-
هۆکاری
سیاسی
:
جۆریی حكومه‌ت و شێوه‌ی هاتنه‌سه‌ر حوكم، ڕۆڵێكی کارا ده‌گێڕێ
له دابینكردنی ئاسایش و خوشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی . ئه‌گه‌ر
سیسته‌می حوكمرانی دیموكراسیی بێ و ده‌سه‌ڵاتداران له دوای
هه‌ڵبژاردنێكی ڕه‌وا و یاساییه‌وه هاتۆنه‌ته سه‌ر كورسیی
ده‌سه‌ڵات ، زۆر جیاواز ده‌بێ له‌وه‌ی كه دیكتاتۆرێ به
زۆره‌ملێ كورسیی ده‌سه‌ڵات داگیر بكات و تاكه بڕیارده‌ر بێ.
له جۆریی دووه‌مدا ، له به‌ر نه‌بوونی میدیای ئازاد و
بێلایه‌ن ، گه‌نده‌ڵی به‌رگێكی یاساییش به خۆیه‌وه ده‌گرێ
.
-
سنوردارکردنی بازرگانی
:
ئه‌مه نمونه‌یه‌كی زۆر ئاشكرایه له كوردستاندا. بۆ نمونه
كاتێ كه یاساكانی هه‌نارده‌و هێنراو كاڵایه‌كی بازرگانی
قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن. بازرگانان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به به‌رتیل
مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرن. یاخود سه‌رمایه‌دارێ كاڵایه‌ك یان
زه‌مینه‌یه‌كی بازرگانی به ته‌واوی مۆنۆپۆله ده‌كات و بۆ
كه‌سێ‌تر نیه ئه‌و جۆره كاڵایه به‌رهه‌م بێنێ و ئه‌و جۆره
بازرگانییه بكات یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ش بێنێته ناو
كوردستاندا... كه واته چه‌مكی بازاڕی ئازاد زۆر بێ مانا
ده‌بێ چۆنكه هه‌موو جۆری بازرگانییه‌ك مۆنۆپۆله كراوه. له‌م
حاله‌تانه‌دا هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بازرگان‌یش مالیاتی حكومی ناده‌ن.
چاره‌سه‌رێکی پێویست بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ بنبڕ
کردنی گه‌نده‌ڵی:
گه‌نده‌ڵی به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م دیارده‌كانی‌تر ، له به‌ر
نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته‌وه، ئامارێكی فه‌رمیی نیه. بۆیه
چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌توانێ له قالبێكی گشتگیر و ڕه‌ها بمێنێ.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می، هێنانه كایه‌وه‌ی سیستمه‌كه ، كه مه‌ودای
گه‌نده‌ڵیی تیا نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕوانگه‌یه‌كی
ئیتوپیایی و خه‌یاڵی ! چۆنكه مێژووی گه‌نده‌ڵی زۆر كۆنه و تا
ئێستاش سیستمه‌كی وه‌ها بوونی نه‌بووه. بۆیه به بۆچوونی من
گه‌نده‌ڵی ده‌بێ به پێی چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێ
نه‌ك وه‌كو چاره‌سه‌رێكی ڕه‌ها لێی بدوێ ! دواییش ئه‌م
چاره‌سه‌رانه به پێی كات و شوێن و كو‌لتور و نه‌ریته‌كان
ده‌گۆڕن... سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ سیسته‌مه‌كه تا بكرێ
تۆكمه‌تر بێ ، پێویسته ئه‌م ریفۆرمه له تاكه‌كانه‌وه ده‌ست
پێ بكات ! چۆنكه هه‌ر چه‌ند سیسته‌می بوروكراسیش كه‌متر
مه‌جالی گه‌نده‌ڵیی تیا هه‌بێ ، هێشتا ئه‌وانه‌ی كه سیستمه‌كه
چێ ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كۆمه‌ڵێ تاكن
!
له ئاست كوردستانیشه‌وه، ده‌بێ له سه‌ره‌تا دا له گشت
ئاسته‌كانه‌وه دان به په‌تای گه‌نده‌ڵیی بنێین و نكۆڵیی لێ
نه‌كه‌ین. ئه‌نجا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر مه‌ودا به
پسپۆڕانی ئه‌م بواره بده‌ین تا بێلایه‌نانه توێژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بكه‌ن.
یه‌كێ له تاكتیكه‌كانی سه‌رکه‌وتن له حكومه‌ته نوێیه‌كان
ئه‌وه‌یه كه له ئه‌زموونی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، سوود
وه‌ربگرن. له‌و ووڵاتانه‌ی كه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان
زۆر سه‌ركه‌وتووه و توانیویانه خوشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانیان
دابین بكه‌ن. له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و ژیاریی و دیمکراسی
ووڵاتانی ڕۆژئاوایی تا ڕا‌ده‌یه‌كی به‌رچاو له پێشه‌نگدان...
ئه‌وان توانیویانه به سه‌ر كۆسپ وله‌مپه‌ره‌كانی قۆناغی
سه‌ره‌تاییی دامه‌زراندنی حكومه‌ت سه‌ركه‌ون و له پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌ییدا سه‌ركه‌وتوو بن. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو
ئه‌زموونێكیش له كوردستاندا سه‌ركه‌وتوو نابێت ، لێ ده‌توانین
سوود له تاكتیكه‌كانیان وه‌رگرین.
بۆ
ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵیدا سه‌رکه‌وین پێویسته سوود
له هه‌ندێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرین:
1-
له
سیسته‌می ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌مریکا، له هه‌موو ئیداره‌کانی حکومی،
ئۆفیسێک هه‌یه به ناوی
- "Office of Inspection General " -
ئۆفیسی
چاودێریی گشتی - . ئه‌م ئۆفیسه په‌یوه‌ندییی له گه‌ڵ که‌سێکی
ناو ئیداره‌که‌دا نیه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ت
یان دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی‌یه‌وه. ئه‌وان دکارن هه‌موو کاتێ
سه‌رۆکی ئه‌و به‌شه بانگهیشت بکه‌ن بۆ لێپێچینه‌و یان داوای
به‌ڵگه‌یان لێ بکه‌ن. ده‌توانن راپۆرتیش بنێرن بۆ سه‌ره‌وه و
ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵییان به‌رچاو که‌وت، ئه‌و که‌سه
ده‌رکه‌ن له کاره‌که‌ی. پێویسته له کوردستانێش ئۆفیسێکی
له‌م جۆره هه‌بێ که خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆ بن و ڕاسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندییان به دادگای به‌رزی سه‌ربه‌خۆ یانیش دیوانی
سه‌رۆکایه‌تییه‌وه هه‌بێ. و ده‌سته‌یێکی سه‌ربه‌خۆ دایم ئه‌م
راپۆرتانه تاوتۆ بکه‌ن و پێشکه‌شی دادگای بکه‌ن.
2
چاکسازی
و پاکسازی ده‌بێ نه‌ریتێکی ده‌سه‌لاتی کوردی بێت. و کاروباری
حیزبی له حکومی جیا بکرێته‌وه.
3-
پێویسته
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌درێنه دادگا، که‌سێ ، حیزبێ
،به‌رپرسێ یان حکومه‌ت... داکۆکیی لێ نه‌که‌ن و بدرێنه
میدیاوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران بزانن که حکومه‌ت سووره
له به جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رامبه به گه‌نده‌ڵی.
4-
پێویسته
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و
له ژێر کاریگه‌ریی حیزبی دا کار نه‌کات.
5-
پێویسته
حیزبه‌کان خاتری یه‌کتر نه‌گرن. ئه‌وه‌ی که گه‌نده‌ڵه ، له
هه‌ر پله‌و پایه‌ی حیزبی‌دا بێت ، تا کاتێ پرۆسه‌ی دادگاییی
ته‌واو نه‌بووه ، پۆسته‌که‌ی لێ وه‌ربگیرێ و به هۆی به‌رزیی
پله‌ی ده‌سه‌ڵاتی چاوپۆشیی لێ نه‌کرێ.
6-
پێویسته خولی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی بۆ کارمه‌ندان
بکرێته‌وه.
7 -
پێویسته بۆ هوشیاریی خه‌ڵکی، که‌مپێنێکی فراوان دژ به
گه‌نده‌ڵی له میدیاکان و کاناڵه ئاسمانییه‌کان‌وه ده‌ست
پێ بکات.
8 -
له زۆر
شوێن 2 برا ناتوانن له یه‌ک ئیداره‌دا کار بکه‌ن ، به
تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به‌رپرس بێت، چۆنکه گریمانه‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌بێ که که‌سی دووه‌م له به‌ر خزمایه‌تی
وه‌رگیراوه نه‌ک له به‌ر کارامه‌یی و توانای خۆی.
9 -
ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی چه‌ندین مووچه‌ن ده‌بێ ته‌نیا 1 مووچه
وه‌رگرن. ئه‌مه‌ش به کۆمپیوترکردنی سیسته‌می بانکی و
ژمێریارییی پێشکه‌وتوو به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که کێن
ئه‌وانه‌ی چه‌ند مووچه له حکومه‌ت وه‌رده‌گرن.
10-
پێویسته
سندووقی سکاڵا بۆ هاووڵاتیان له هه‌موو ئۆفیسێک دابنرێ که
کلیله‌که ی به ده‌ست- ئۆفیسی چاودێریی -ه‌وه بێت . ده‌بێ
یه‌ک به یه‌کی سکاڵاکان بخوێندرێنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و
به دواداچوونی به دواوه بێ.
هةروةها لة ولآتى سويد نووسةر مةهاباد كوردى وتى
"
من
پێموایه هۆکاره‌کانی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دیارده‌ی دزێوی
به‌رتیلخۆری و به‌تاڵانبردنی سامانی وڵات و زۆر شتی نابه‌جێ و
ناشیرینی دیکه، به پله‌ی یه‌که‌م بۆ خودی ئه‌و سیسته‌مه
ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی پێ به‌ڕێوه ده‌برێت.
لێره‌دا مه‌به‌ستم له سیسته‌م ئه‌و کۆمه‌ڵه یاسا و
ڕێسایانه، بۆ نموونه له ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی باشووری
کوردستاندا، که له لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه
ئاماده و پێشنیار ده‌کرێن و، دیاره هه‌میشه‌ش، په‌رله‌مانی
کوردستانی بنده‌ستی خۆیان به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر
ڕاسپارده و قانوونه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ڕازی ده‌بێت.
به‌ده‌گمه‌ن بینیومانه یان گوێمان لێ بووه که ته‌نانه‌ت بۆ
جارێکیش چییه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، به زۆرینه‌ی
ده‌نگ ده‌نگیان بۆ بڕیار یان یاسایه‌کی پێشنیارکراوی هه‌ردوو
هێزی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان نه‌دابێت! بگره ڕێک
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانی ئه‌ندامانی ئه‌م په‌رله‌مانه
هه‌میشه و هه‌میشه، ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستیان لێ
ده‌رچێت، ده‌نا هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌که‌وه بڕیاره‌کانی
هه‌ردوو حیزبیان په‌سند کردووه و له‌سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش پێکه‌وه ده‌ستیان بۆ به‌ڵێ به‌رز
کردۆته‌وه.
چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی ناشیرین و دزێوی گه‌نده‌ڵی به‌ر له
هه‌ر شتێک ده‌بێ له خودی ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌ست پێ بکات، که
خۆیان هۆکاری سه‌ره‌کی و بڕیارده‌ریشن له هێنانه پێشه‌وه‌ی
دیارده‌یه‌کی وه‌ها ناشارستانی و بۆگه‌ناوی. له بارێکی وادا
مه‌به‌ستم به پله‌ی یه‌که‌م له‌و لێپرسراوه ده‌ستڕۆیشتووه
باڵایانه‌یه که له‌ناو هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستاندا خۆیان هه‌ر شتێکن و، که‌سیشیان له ده‌ره‌وه‌ی
خۆیاندا پێ شت نییه! چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تییانه پێویسته
له لوتکه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێ بکات نه‌وه‌ک
له خواره‌وه.
په‌رله‌مانی کوردستان هێشتا ده‌ست و پێ سپییه و له‌ناو
قه‌فه‌سی زێڕینی پارتی و یه‌کێتیدا ئاوازی حیزبییانه، نه‌ک
کوردستانییانه، ده‌خوێنێت. ڕۆڵی په‌رله‌مان ده‌بووایه گه‌لێ
زۆرتر بێ له‌وه‌ی که به‌ته‌نێ جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمان و
قسه‌کانی سه‌رۆکی فڵان حیزب و ئه‌م و ئه‌و به‌رپرس بێ. له
وڵاتانی پێشکه‌وتوو و پێگه‌یشتوودا ته‌نانه‌ت حیزبی
هه‌ره‌گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتداریش کڕنووش بۆ په‌رله‌مانی
وڵاته‌که‌ی ده‌بات، له کوردستان مه‌سه‌له‌که به جۆرێکی
دیکه‌یه و ئه‌وه هه‌میشه په‌رله‌مان بووه خۆی کردۆته
قوربانی به‌ژنی باڵای پارتی و یه‌کێتی! په‌رله‌مانێک که
ئاوه‌ها بێت چی به‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات و کار و
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی حیزبه‌کان هه‌یه؟! هه‌ر له‌ناو ئه‌م
په‌رله‌مانه‌دا بوو که سووکایه‌تی به کورد کرا و کوردستان
کرایه به‌شێک له جیهانی عه‌ره‌ب.. هه‌ر له‌ناو ئه‌م
په‌رله‌مانه‌دا بوو که ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب به
جاران بێڕێزی پێ کرا.. هه‌ر له‌ناو ئه‌م په‌رله‌مانه‌دا بوو
که ژن، چ وه‌ک مرۆڤ و چ وه‌ک ژنێتییه‌که‌ی، سووکایه‌تی پێ
کرا. ئه‌دی هه‌ر سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه و
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌که‌شی نه‌بوون به نوێژی نیوه‌ڕۆ
به‌ربوونه گیانی کوردستانییانی هه‌نده‌ران و، ئه‌وانیان به
"عێراقیی خاس" پێناسه کرد؟! په‌رله‌مانێک که ئه‌مانه کاری
سه‌ره‌کی بێت،لێی ناگیرێت، ئه‌گه‌ر کاتی نه‌بێت بۆ
بیرکردنه‌وه له گرفت و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ڕۆژانه‌ییه‌کانی
هاووڵاتییانی کوردستان.
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و خۆڕاگری کوردستان که به چاکی ئاگایان
له گه‌نده‌ڵکارییه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌یانه،
بێگومان مافی ته‌واوی خۆیانه سه‌باره‌ت به بودجه و داهاتی
وڵات و زۆر شتی دیکه‌ش پرسیاری جۆراوجۆر ئاڕاسته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن و، لێیان بپرسنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و
واقیعه تاڵه‌شیان بکه‌نه‌وه که له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیدا
وڵات تێی که‌وتووه. من وای بۆ ناچم له‌دایکبوونی هێزی
به‌رهه‌ڵستکار وه‌ک چاو‌دێر، به‌تایبه‌تی له ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی
باشووری کوردستاندا، بتوانێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ک پێویست
که‌م بکاته‌وه. پێشتر گوتم چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دیارده دزێو
و ناشارستانییه ده‌بێ له سه‌ری سه‌ره‌وه ده‌ست پێ بکات نه‌ک
به پێچه‌وانه‌که‌ی. دیاره چ گومان له‌وه‌دا نییه ڕۆژنامه و
میدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌تا بۆیان کرابێت و ڕێیان
پێ درابێت، له ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵییه‌کاندا ڕۆڵێکی باشیان
له‌یستووه. هه‌رچی بڵاوکراوه و ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو
پارتی زلهێزی باشوورن، کاری سه‌ره‌کییان بووه‌ته پاساو
دۆزینه‌وه بۆ کرده‌وه نابه‌جێ و نانه‌ته‌وه‌یی و
ناکوردستانییه‌کانی سه‌رانی حیزبه‌کانیان. نموونه بۆ ئه‌م
قسه‌یه ئه‌وه‌نده زۆره هه‌ر له ژماردن نایه‌ت.
به‌تاڵانبردن و دزینی سامانی وڵات و هاونیشتمانییان له لایه‌ن
هه‌ردوو حیزبه‌وه، نه‌ک هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی
داراییه‌وه و به‌س، بگره ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌تکردن له
نه‌ته‌وه و نیشتمانیشه‌وه. یه‌کێ که ئاماده بێت نانی
ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانی خۆی ببڕێت، له‌کن ئه‌و نیشتمانفرۆشتنیش
وه‌ک ئاو خواردنه‌وه وایه. من پێموایه له‌م بواره‌دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه‌نده په‌رێزیان پاک نییه تا خۆیان
هه‌ڵکێشن و بڵێن نا ئه‌مه وا نییه. خه‌ڵک و خواش ئاگایان
له‌م که‌ینوبه‌ینه هه‌یه! دیارده‌ی یه‌کگیرفانیی حیزب و
حکوومه‌ت به چ جۆرێک ناچێته نێو دنیای دیموکراسی و، ته‌نیا
له‌و وڵاتانه‌شدا ده‌بینرێ که هێشتا کاربه‌ده‌ستان و
ده‌سه‌ڵاتدارانی چ حیسابێکی گچکه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه
چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌یان
ناکه‌ن. گه‌نده‌ڵی ڕۆشنبیریی له کوردستاندا هه‌ر له
سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی کوردکوژیی نێوان پارتی و
یه‌کێتییه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و، به‌حیزبیکردنی هه‌موو
زانکۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌کان و کڕینی نووسه‌ران و
ڕۆشنبیرانیش، شتێک نییه تازه بێ و له‌دایکبووی ئه‌مڕۆ بێ.
ئه‌م پرسه ساڵانێکی دوور و درێژه بوونی هه‌یه و به‌داخه‌وه
ته‌نیا و ته‌نیا بووه‌ته هۆی سه‌قه‌تبوون و سه‌قه‌تکردنی
کاری هونه‌ری و کولتووری و، ڕێگر له به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی
بیر و هزری داهێنه‌رانه‌ش. دیاره ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیر و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی که خۆیان، له پێناو هه‌ر شتێک و به هه‌ر
مه‌به‌ستێک فرۆشتووه، لای گشتمان ئاشکران و ئه‌وه‌نده‌ش
قازانجیان نه‌کردووه و، ئه‌گه‌ر دانیشیان پێ نه‌نابێ، لێ
دیسانیش به زۆر جۆر په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندووه!
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی که له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا گه‌شه بکات و
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێت، بێگومان به
خێرایی په‌ل داوێت بۆ هه‌موو بواره جیا جیاکانی ژیان له‌و
کۆمه‌ڵگایه‌دا. جا ئه‌مه ده‌کرێ له ڕووی سیاسییه‌وه یان
ڕۆشنبیرییه‌وه یانیش ئابووری و گه‌لێ مه‌یدان و بواری تردا
بێت. به‌کورتییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر پێشی لێ نه‌گیرێت و چاره‌سه‌ری
دروست و ته‌واوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، نه‌ک هه‌ر ته‌شه‌نه
ده‌سه‌نێت و به‌س، بگره خودی کۆمه‌ڵگاکه‌ش به‌ته‌واوه‌تی شه‌ل
و نوقسان ده‌کات.
ته‌قه‌کردن له هاووڵاتییان له لایه‌ن هێزی ئاسایش و
پۆلیسه‌وه به مه‌به‌ستی کپکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینیان له هه‌مبه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، کارێک نییه
دروست و ڕه‌وا، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا ترسنۆکی ئه‌ندامانی
سه‌ر به ئاسایش و هێزه‌کانی دیکه‌مان پێ نیشان ده‌دات و زۆر
به‌داخه‌وه‌ش، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، کرده‌وه‌کانی ڕژێمی
له‌ناوچووی به‌عسمان وه‌بیر دێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت گرتنی
سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ر و هه‌ندێ کاری تریش که قه‌ومان،
هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بیریان لێ بکه‌نه‌وه
و ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه باوێن. هه‌رنا له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی
که ئه‌م جۆره کار و کرده‌وانه دڵی دوژمنانی کوردیان خۆش کرد
و کوردستانییانیشیان په‌ست و بێزار کرد.
لة كؤتاييدا لة ولآتى سويسراوة نووسةر نالى ثيَنجويَنى
بةم شيَوةية
هاتة ئاخافتن
"
قسه له سه ر دیارده ی( گه نده ڵی) زۆرده کرێت ، هه رله ده سه
ڵاته وه ، تا حیزبه کان و یه که یه که ی خه ڵک ئه مڕۆ له
ودیارده یه ده دوێن، گه نده ڵی وڕۆتین، که ئه مڕۆ وه ك داوی
جاڵجاڵۆکه ، دام وده زگاو دامه زراوه حیزبی و حکومیه کانی هه
رێمی گرتۆته وه ، وه ك( زه روو) و دوژمنێکی شاراوه خوێنی میلله
ت ئه مژێ ، گه نده ڵی جه سته ی کوردی به شێوه یه لاواز ئه کات
ئه بێته هۆی به رگه نه گرتنی توڕه یی جه ماوه رو پاشان
تێکشکانی
.
گه نده ڵی ته نها به فیڕۆ دان و لرفلێدانی چه ند ده فته ر
دۆلارێك نییه له لایه ن مه سولێكه وه ، گه نده ڵی [ فیکری ،
سیاسی، یاسایی ، دادوه ری( قه زا) ] زۆر له گه نده ڵی ئیداری
ترسناکتر‌و خراپتره ، ئاخر له ماوه ی پانزه ساڵی ده سه ڵاتی
کوردی‌دا که ی و له کوێ ؟ حیزبی ده سه ڵات و به رپرسه کانی یاسا
شمولیکردون؟ یان هه میشه له سه رویاساوه بوون!. به ناچاری نه
بێت که ی کولتوری یه کترقبوڵکردن و پێکه وه ژیان له جێی
کولتوری تاکڕه وی وقۆرغکردن و سڕینه وه ی (ئه وانی‌تر)کاری له
سه رکراوه ؟.
گه رگۆڕینه وه ی ده سه ڵات به شێوه یه کی هێمنی و ئاشتیانه له
ڕێی سندوقه کانی ده نگدانه وه ، واتایه کی سه ره تایی
دیموکراسی بگه یه نێت ، ئه وا ئه و دیموکراسیه ی که ده سه ڵاتی
کوردی ئیدیعای ده کات ، ئه که وێته ژێر پرسیاری جدیه وه ،
چونکه گه رهه ردوو حیزبی ده سه ڵات با وه ڕیان به سندوقه کانی
ده نگدان هه بوایه و نه تیجه که شیان قبوڵکردایه، شه ڕی خۆکوژی
وکورد کوژی ماڵوێرانکه ریشمان نه ئه دی.
سێ کوچکه ی ( دیموکراسی + نه زاهه وشه فافیه ت + بنیاتنان و
ئاوه دانکردنه وه ) لێکجیاناکرێته وه ، واته گه رله کۆمه ڵگه
دا ده سه ڵاتی سیاسی شه فاف نه بوو ئه وا ناتوانین به و ده سه
ڵاته بڵێین دیموکراسیه ، چونکه به ئه نجامدانی چه ند شوازێکی
هه ڵبژاردن ( که به کڕنی ده نگ له ڕێی دامه زراندن ودابه
شکردنی زه ویه وه تا هه ڕه شه و ته زویرو به خائین ودوژمنکردنی
نه یاران ) که ده سه ڵات حوکمی موسبه قی بردنه وه ی دابێت ، ده
سه ڵات نابێته ده سه ڵاتی دیموکراسی ، به هۆی ئه وه ی که
تائێستا له کوردستان ده سه ڵاته کان لێكجیانه کراوه ته وه
(حیزب = په رله مان + حکومه ت + قه زا هه روه ها به پێچوانه وه
) بۆیه نه په رله مان ونه ده سه ڵاتی قه زا نه یان توانیوه
وناتوانن به مه سولێکی گه نده ڵ و فایلدارێك بڵێن به ری چاوتان
کلی خیانه ت و گه نده ڵی پێوه یه . به جیاکردنه وه ی ده سه
ڵاته کان وبه موئه سه سات کردنی ده وڵه ت دیموکراسی ئه چه سپێت
ویاسا ڕێزلێگراوو کارپێکراو ئه بێت و هاووڵاتی و ده سه ڵاتیش
ماف و ئه رکه کانی ده زانێت ، به داخه وه له ماوه ی پانزه ساڵی
حکومڕانی ئه ودوو حیزبه دا گشت دام و ده زگاکانی حکومه ت کراوه
ته موڵکی حیزب ، مۆنۆپۆلکردنی گشت جومگه کانی ژیانی ( ئابوری
،ڕۆشنبیری، سه ربازی )کراوه ئه جێنده ی ئه وه ڵ و ئاخری حیزب ،
بۆ نمونه ئاسایشێك که پاراستنی سه روماڵی هاووڵاتی له ئه
ستۆدایه ئه بینیت به فیکه یه کی حیزب لوله ی تفه نگه که ی ئه
کاته سنگی هاونیشتمانی وهاوزمانه که ی خۆی وه ك له ڕوداوه کانی
بادینان و له هه ڵه بجه بـینیمان . ئه وه ی هه یه چه ند ده
زگایه کی حیزبه نه ك ده وڵه ت، ئه وه ته تازه به تازه دوای
پانزه ساڵ حوکمڕانی هه ندێ له مه سئولین ده ڵێن{ پێویسته ده
زگاکانی قه زاوئاسایش وپۆلیس و پێشمه رگه بێلایه ن و نیزامیبن
وه‌ی هه رێم بن نه ك حیزب
}.
هه رچه نده هه وڵێکی جدی و پرۆ ژه یه ک بۆ چاره سه ر به دی
ناکرێت ، ئه وه ی ئه وترێ ته نها بۆ ڕازیکردنی جه ماوه ره و
گۆڕینی شوێنی که سه کانه و به س.
هه و‌ڵدان بۆ چاره سه ری (گه نده ڵی ) ئه که وێته ئه ستۆی [
حیزبه کان (واته غه یری یه کێتی و پارتی) به هه و‌ڵدان بۆ
دروستکردنی به ره یه کی ئۆپۆزسیۆن له هه ڵبژاردنه کانی
داهاتوودا ]، ڕێخراوه کانی کۆمه ڵگه ی مه ده نی ، هه روه ها
توێژی نوسه ران و ڕۆشنبیران و لاوان . چونکه له م هه لومه رجه
ی ئێستادا ئۆپۆزسیۆنێك که ببێته مه ترسی بۆ هه ردوو حیزی ده سه
ڵات ڕێگه ی پێنادرێ وهیچ لایه نێکی سیاسی به رگه ی فشار‌و
شێوازه نادیموکراسیه کانی ده سه ڵات ناگرێ و ده سه ڵاتیش ته حه
مولی ئۆپۆزسیۆن ناکات
.
|